"an independent online kurdish website

پێش ٸەوە درێژە بەم زنجیرە بیرەوەریانە بدەم و بچمەسەر بەشی سێهەم .

لە بەشی دووهەمدا لە بیرمکرد بینووسم پاش شەڕی بەناوبانگ و حەماسەی شاخی کوڕەی میانە وخوێندنەوەی هەواڵی ٸەم سەرکەوتنە لە ڕادیو دەنگی کوردستانەوە ( ڕادیو دەنگی کوردستانی ٸێران زبان حاڵی حیزبی‌دێموکراتی کوردستانی ٸێران ) ، لەو ڕۆژەوە لە لایەن خەڵکی ناوچە شامیان ، کۆماسی ، ژاوەرۆ و…..ٸێتر شاخی کۆڕی میانە ناوەکەێ بۆ شاخی یا کێوی ۱۱۰ گۆڕا ، واتە سەدو دە کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژران و دەیانکەسیش بریندار و چەندین کەسیش بەدیل گیران ، ٸێستایش پاش ۳٤ ساڵ لەو چالاکیە ناوی ٸەو کێوە ۱۱۰یە ، هەر وەک پێشتریش نووسیم ساڵی ۱۳٦٤ هێزەکانی شەریفزادەێ سنە ، بێستوون کرماشان ، زرێبار مەریوان ، پێکەوە حەرەکەتیان دەکرد ، تا گەیشتینە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە شۆێنێک بە ناوی (لۆلەرز ) کاتێک لەسەرتەنگیسەرەو بۆ لۆلەرز دەرویشتین ٸێمە چەن کەسێک بۆ ٸەوەی لە پێشەوە بچین و بگەینە جێگای مەبەست لە هاوڕێیانی هێز و کومیتەکان جیابووینەو ، لە ڕاسیا لەسەر قسەی کاک حسن سەرسپی لە پێشەوە ڕویشتین ٸێسراحەت بکەین ، تۆمەز هاوڕێیانی ٸەو سێ هێز و کومیتانە لە نیوەی ڕێگا بڕیاردەگۆڕن و بەو ڕێگا ناین کە ٸێمە ڕویشتین ، ٸێمەیش پاش یەک دوو ساعاتێک چاوەڕوانی ، ناچار بووین بگەڕینەوە ، ٸەو تیمە بریتی بووین لە حسن زارعی ناسراو بە حسن سەرسپی ، حەمەمیزاڕوستەمی ، علی تفێنی ، فرج بێسارانی ، حسین باقری ، حمیدقادر مرزی وچەن کەسی دیکە ٸێستا ناوەکانیانم باش لە بیر نییە ، بەیانی لە لۆلەرز لە ساعەت ۳ی پاش نیوەڕۆ کۆبونەوەیکی گشتی و هاوبەش لە نێوان ٸەو سێ هێزە بە بەشداری کادر و پێشمەرگەکان گیرا .

لەو کوبۆنەوەیەدا بڕیار درا هەر هێزێک بۆ ناوچەێ خۆێ و شوێنی تێکۆشانی خۆێ بڕوات ، واتە هێزی زرێبار بۆ ناوچەێ مەریوان ، هێزی بێستوون بۆ ناوچەکانی کامیاران و جۆانڕۆ و کرماشان بڕۆن ، هێزی شەریفزادە بۆ ناوچەکانی سنە درێژە بە کار و باری خۆێ بدات ، ٸەو ٸێوارە ماڵٸاوایمان لە هاوڕێیانی دیکەمان لەو هێزانە کرد ، ٸەوشەوە ٸێمە کادر و پێشمەرگەێ کومیتەی سنە لە لۆلەرزەو بۆ چەم وەسێ حەرەکەتمان کرد . بۆ من و چەن هاوڕێیکم یەکەم جارمان بوو لە مەسیری سیروان یا بە قسەێ خەڵکی ناوچەکە ڕۆخانە حەرەکەت بکەین ، ٸەگەر هەڵە نەبم هێزی شەریفزادە ٸەودەم ۱۱٥ کەس بووین ، بەڵام پێشر لە ٸاوای بۆردەمەێ سەقز لە سەرەتاێ بەهاری ساڵی ٦٤ تیمێک لە پێشمەرگەکانی سنە بە سەرپەرستی کاک ڕۆستەم قەوامی خەڵکی لەنجاواێ چەمشار سنە ناسراو بە ڕۆستەمە سوور ، کاک سەید فازڵ سەڵواتی خەڵکی ٸاوای دێموکرات پەروەری سەڵواتاواێ چەمشار سنە ، بۆ مەعموریەتیکی حیزبی بۆ ناو شار سنە ڕۆیشت بوون ، دیارە ٸەو کاتە بێجگە لە چەن کەسێک لە بەرپرسانی کومیتە و بەشی تەشکیلات ٸێمە مانەند نەماندەزانی کاک ڕۆستەم و هاوڕێیانی بۆ کۆێ ڕۆیشتوون و بۆ چی ڕۆیشتوون ، تا سەرەنجام زۆر بەداخەوە ڕۆژێک لە چەم وەسێ هەواڵێ گیرانی ٸەو تیمە پێشمەرگەیە پێمان گەیشت و ٸێتر کار لە نهینی نەماو دەنگۆ بڵاو کراوە ، گۆیا جەریان بەم شێوە بوو ، بەهاری ساڵی ٦٤ هەڵبژاردنی بەناو (اصلاح ) مەجلیس شورای ٸێسلامی دەبێ ، قەرار دەبێ هەموو سندوقەکانی دەنگدانی خەڵکی شار سنە پاش تەواو بوونی هەڵبژاردن ، لە یەک جێگا کۆبکرێتەوە ، یەکێک لە مەئموریەتەکانی ٸەو هاوڕێیانە سووتانی سندۆقی دەنگەکان دەبێ ، دووهەم مەئمویەتی کاک ڕۆستەم و هاوڕێیەکانی بە سزاگەیاندنی چەند جاش و خائینێک بوو ، بەڵام بە هوی کەسێک بەناوی ملک احمدی (بەٸەسڵ خەڵکی پایگەلان و دانیشتووی شار سنە و کادری بەشی تەشکیلات نەهینی کومیتەی سنە )خەیانەتیان پێ دەکرێ ، جەریانی ملک بەم شێوە دەبێ ، کاتێک مەلک لە بەهاری ساڵی ٦٤ لە ٸاوای بۆردەمەی سەقز ، لە کومیتەی سنە مەعموریەتی ناوشاری پێ دەدرێ و دەچێتەوە ناو شار ، دەچێتە ماڵ کەسێک بەناوی رضا یحیوی ، ناسراو بە ( ٸاخەڕەزا ) باوک شەهید حەمید یحیوی ، بەڵی مەلک بێخەبەر لەوەێ ٸاخە ڕەزا تۆشی نەخۆشی خەیانەت و خۆ فرۆشی بووە و بە داخەوە نەخۆشیەکەێ ٸاخە ڕەزا واگیر‌دەبێ و مەلکیش هەر زوو تۆشی نەخۆشی خەیانەت هات .

ٸێتلاعات ملک لە ماڵی ڕەزا یحیوی دەگرن لە یەکەم لێپرسینەوە ٸێحتراف دەکات کە قەرارە تیمێک لە پێشمەرگەکان بەسەرپەرستی کاک ڕۆستەم قەوامی سەرلک و پارتیزانیکی بەمانای وشە بێنە ناوشار بۆ سووتانی سندوقەکانی دەنگدان و بەسزاگەیاندنی چەن کەسێک لە مۆرەکانی ڕێژیم ، بەڵێ کاک ڕوستەم و کاک سەید فازڵ سەڵواتی دەچنە ناو شار بەپێ ٸەو بەرنامە پێشتر دیاریان کردبوو ، پەیوەندی لەگەڵ ملک دەگرن ، ملکیش دەیانباتە ماڵێکی خۆش ، دوای دەرکەوت ماڵەکە خۆدی ٸێتلاعات ڕێژیم حازری کردبوو ،ٸێوارەی مانگی ۲٤گەلاوێژ واتە کاتی جێبەجێ کردنی ٸەرکەکەیان ، ملک لە پێشدا چەک و کەل و پەلی هاوڕێیانی پێشمەرگە بە ماشین ڕادەگۆزێ ، گۆیا بۆ جێگایکی ٸەمنتر و مناسبتر ، پاشان دەگەڕێتەوە بە دوای خۆیاندا هەڵیاندەگرێ ، دروست لە پێش درگای ٸێدارەی ٸێتلاعات شار سنە دەور ماشینەکەیان دەگرن ، کە پێشتر هێزەکانی ڕێژیم بەشێوەی نهینی لە ناو ماشین و سەربان و کۆڵانەکاندا لێدامەزرابوون ، بەڵێ بە هوێ خەیانەت و خۆفرۆشی مەلەک و ٸاخەڕەزا ، دوو هاوڕێی تێکۆشەر ، دوو پێشمەرگە تا سەر ٸێسقان دێموکرات ، دوو پارتیزانی ڕاستەقینەی ڕۆژە سەختەکان ،کە دووژمن بە بیستنی ناویان چۆکی دەلەرزی دەگیردرێن و هەر لەوێ ٸێتلاعاتیەکان دەسخۆشی لە مەلک دەکەن و سپاسی لێدەکەن ، بەڵێ پاش نێزیک بە شەش مانگ ٸازار و ٸەشکەنجەێ بێڕەحمانە ، ٸەو دوو تێکۆشەرە قارەمانەێ دێموکرات هیچ ٸێحترافێکیان نەکرد و لە ٸاست نەهینەکانی حیزب و شۆڕش سەربەرز و ڕوو سوورماڵٸاوایان لێکردین ، بەڵام بە لەشیکی ٸاژن ٸاژنکراو و داخکراو و قەمچی لێدرا و ناخۆن هەڵکێشراو پەیوەست بە کاروانی نەمرانی نیشتمان بوون ، بەڵێ ڕوستەم و فازڵ ٸێستایش بۆ خۆاراگری و مقاومتی زیندان وێردی سەر زوانی خەڵکی سنە و ناوچەکانی دەوروبەرن ، یادیان هەردەم لە دڵماندایە، ڕێگایان بەردەوام بێ .

مانگی خەرمانانی ساڵی ۱۳٦٤ ئێمە کومیتەێ شارستانی سنەو ھێزی شەھید شەریفزادەێ سنە ، لە حاڵی کاری سیاسی و ٸەرکی حیزبیدا بووین . ڕێگەمان کەوتە پشت ئاوای تەختە لە شۆێنێک بە ناوی (سەگان) لە ژاوەرۆری سنە ، کەسێک لە سەرباخ و خەڵک ئاوای ھات و وتی من کاریکی زەرورم ھەس ئەشێ بچمەو بۆ ناو ئاوای ناتووانم نەچم کارەکەێ باس کرد ، لێرە جێگەێ نییە باسی کابرا و کارەکەێ بکەم ، بەھەر حاڵ ھاوڕئیان ئیجازەیاندا ، کابرا ڕویشتەو بۆ ئاوای ، زۆری پێ نەچوو ھاوڕئیانی دیدەبان کە لە سێ قوڵەو لەسەر بەرزایەکان خۆیان حەشار دابوو و جم وجۆڵی دووژمن لە ژێر چاوەدێریاندا بوو ، ئاگاداریان کردین کە ھێزیکی زۆر لە ئاوایەکانی ، تەختە، ھەڵوان، ھەنەڕ ، زەنگان ، ھێرشی ھێناوە و توپخانەکەێ لە ئاوای کەڕەسی داناوە ، پێشمەرگەش وەک ھەمیشە و بەپێ دەستووری فەرماندەکانیان دابەش بوون بە چەن دەستەوە و بەسەر چەن قوڵ و بەرەکاندا ، شەڕ دەستی پێ کرد زۆر شەڕیکی بەڕاستی سەخت و ناخۆش و قورس و نابەرابەر بوو، چوون ھێزەکەێ دوژمن یەکجار زۆر و بە ئیمکاناتیکی توپخانەێ زۆرەو ھاتبوو ، شەڕەکە بۆ ماوەێ چواڕ ساعەت درێژەێ کێشا ، بەخۆشیەوە دۆژمن لە ھەموو قۆڵێکەو لە ھەموو جبھەکانەو شکستی خوارد، ژمارەیکی زۆر جاش و پاسدار کوژران و بریندار بوون و چوار ئەسیرمان لێگرتن ، لە ئاخر و ئۆخری شەرەکا ھاوڕئیکمان بە ناوی محمد فاتحی ناسراو بە حەمە کەرجۆی سەرپەل بوو ، پێشتر خۆشکیکی بەناو شەمسی فاتحی پێشمەرگە بوو و لەشەری سەرپادگانی مەریوان شەھید ببوو، کاک حەمە بەسەختی بریندار بوو لە ناحیەێ سەریەو فیشەک قەناسە دابوی لەسەری ، برینەکەێ زۆر سەخت بوو، ئێمە پێمان وابوو شەھید بووە، چوون ھیچ نەفەس و ھیچ نشانەێک لە زیندوو بوونی نەبوو ،

ھاوڕێیەکی بەرپرس لەوجبھەو وتی شەھید بووە با مەوەقەت تۆزێ زەوینەکەێ بۆ چاڵ بکەین بیخەینە ژێر خاکەوە ، چوون فرسەتمان نەبوو قەبری بۆ هەقنین ، لەلاێک شەڕ و لاێک قەبر هەڵقەندن بەڕاستی نەدەکرا ، ئەویش بە سەرەنەیزە ، بۆیە کاتمان نەبوو قەوریکی رێک و پێکی بۆ ھەڵکەنین و ھیچ ئیمکاناتی زەوی ھەڵکەندنمان پێ نەبوو . چوار ئەسیرەکە بەسیجی فارس بوون .
ھاوڕێیەک وتی بە سەرەنیزە بەشکەم بتوانین چاڵیکی بۆ ھەڵکەنین ، ئیتر سێ چوار کەسی خەریک بووین بە سەرەنەیزە قەورێک ھەڵکەنین زەوینەکە زۆڕ ڕەق و وشک بوو، دانەێک لە بەسیجەکان پرسی ( این واسە چیە ؟ ) ھاوڕئیکمان ئیستاش ماوە ھیوام تەمەن درێژیەبۆیان ، بە شۆخیەو بە فارسی وتی : ( این واسە شماست) ئەوە بۆ ئێوەیە ، ئینجا وەرە گریان و تەمەنا و خواھش و پاڕانەوەێ بەسیج دەستی پێ کرد پێان وابوو ئەو هاوڕێیە بەڕاستیە ، ئێمە نەمان ئەزانی پێ بکەنین یا خەمی ھاوڕێکەمان بخۆین .

بەڵێ ھەر چوون بوو قەبر ھەڵکەندن بەسەرەنیزە تەواو بوو ، لەوا بووین ھاوڕئی محمد فاتحی بخینە ناو قەبرەوە من دەستیم گرتبوو ، کاتێک زانیم بە یەواشەێک زۆر بێ ھێز دەستمی گۆشی واتە نەمردووم ماوم ، منیش بەدەنگی بەرز ھاوارم کرد کا حەمە ماوە شەھید نەبووە ، یەکەمجار کەس باوڕی نەکرد ، پێان وابوو شتی وانابێ ، تا خویانیش بینیان ، ئێوارە ئەسیرەکانمان ئازاد کرد و هاوڕێی حەمە کەرجوی لەسەر هێستر بە شێوەێ دارمەیت دامان مەرزان و ئێمەیش بو لای ئاوای سواریان حەرەکەتمان کرد ، بەیانی ھەڵساین کاک محمدی بریندار دیار نەبوو ، ئەوکاتە پرنسیپ و ئۆسۆڵ وابوو کەس نەیدە پرسێ کوا بریندارەکەمان ، زانیمان بۆ شۆێنێکیان ناردووە بو چارەسەر کردن ، دواێ ماوەیکی یەک مانگ و چەن ڕۆژێک بەسەردا چوو ئێوارەێک هەموو هێزەکەمان لە دەوروبەری ئاوای گەنمان و گەزنە بووین هاوڕێی بەرپرس بانگی کەسێکمانی کرد ، لەو کەسانە من و شەهید برایم ندری ، شەهید تاهیر گەنمانی شەهید سەلاح مرادی ، شەهید مادی تەوریوەری ، ٸەو هاوڕێیە وتی بچن لە فڵانە شوێن کاک محمد فاتحی و کاک عسمان مرادی لەگەڵی بوو بهێننەوە ، زۆر بەو هەواڵە دڵخۆش بووین کە بیستمان کاک حەمە فاتحی چاکبووە و دەتووای ڕێگا بکات ،هەرنەمانزانی ٸەو ڕێگایە چون تێپەڕی ، شەویکی دێر وەخت کاک حەمە لە لای ٸاوای ( وشکەوڵ ) نێزیک لە شار سنەولە چەمشار، بە ماشین هێنایەنەوە ، تاڕادەیکی باش برینەکەی سارێژ ببوو ، بەڵام کاک حەمە ڕاحەت نەیدەتووانی بە باشی هێندێ وشە و کەلیماتی بۆ نەدەهات برینەکەی کاری کردبووە سەر دەماری ، بەڵێ بە بینینی کاک محمد سەرپەلمان زۆر خۆشحاڵ بووین ، ھەر ئەو ساڵە ۸ سەرماوەز ساڵی ٦٤ لە ئاوای مازواری سەقز دەرگیر بووین کاک محمد فاتحی کە تازە دیسان چەکی هەڵگرتبوو، هێشتا برینەکۆنەکەێ بە تەواوی چاک نەبوو ، شەھید بوو و بۆ بە دووهەم شەهیدی بنەماڵەکەێ ،چووە ڕیزی کاروانی شەھیدانی حیزب و گەل ، یادی حەمەێ فاتحی و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان بەرز و بەڕێز بێ . لە بەشی چوارمدا باسی شەڕی ۱۰ ساعەتەی ٸاوای مازوار سەقز و چونیەتی شەهید بوونی محمد فاتحی و کومەڵێک هاوڕێی ٸازیزمان دەکەم . چاوەڕێیمان بن.

درێژەی هەیە……..

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی