"an independent online kurdish website

یەکەم : ئێستا مادام باسی بیرەوەری ڕابردوومان کرد ، ئەو ڕابردوانەش بەشێکن لە مێژووی جۆڵانەوەێ مللی دیموکراتیکی گەلی کورد ، حەق وایە چەن خاڵ لە بەرچاو بگرین ، ڕاستگۆی لە گێرانەوە ، واتە ڕووداوەکان چۆن بووە وەک خۆێ باسیکەم و چونم بەچاوی خۆم بینیووە باسی بکەم ، کە تا ئەوجێگایە شتەکانم لە بیرمابێ ئەو ئەمانەتداریە بە ئەستوو ئەگرم ، دووهەم :

هێندێ مەساێل هەیە هێشتا کاتی نەهاتووە بەئاشکرا باسی بکەم ،بۆیە هاوڕێیان و خۆێنەری بەڕێز حەتمەن ئەو حەقەم پێ ئەدەن نهینیەکانی شۆڕش کە هێشتا بۆ باس کردن نابن خۆمی لێ بپارێزم ، باسی ڕاستگۆیم کرد ، بەهوێ فشاری یەکجار زۆری تۆپخانە و هێرشی پەیتا پەیتای هێزەکانی دووژمن لەسەر بەرەێ شەڕی پێشمەرگەکانی سنە ئەو شاخە لە نێوان ئێمە و هێزەکانی ڕێژیم دووجار دەستاو دەستی پێکرا ، هێرشەکە ئەوندە قورس و نابەرابەر بوو ، فەرماندەکەمان بڕیاری پاشەکشەێ پێداین بۆ سەدمترێک کشاینە دواوە ، لەو کاتە کاک بابە علی مهرپرور تەماسی لەگەڵ کاک حەمەعلی بوەجان مەسۆل نیزامی ئێمە گرت و بڕیاریدا نابێ بە هیچ شێوەێک تا ئاگادارتان ئەکەینەوە ئەو شاخە چۆڵکەن و ئەگەر پیویستان بە هێزی یارمەتیدەر هەیە تا بنێرین بۆتان، نازانم بۆچی یارمەتیمان نەویست و ڕەدمان کردەوە هێز بێتە کۆمەکمان ، پێشمەرگەێ ئەوکات نەوعێک لە خروری هەبوو بە تایبەتی کە ئەو جبهە بە کۆڕەکان سنە ئەسپێرابوو پێمان خۆش نەبوو کەس بێتە یارمەتیمان پێشمەرگەیش جار و بارێک خرور دەیگرێ ، ئێستا بیری لێ ئەکەمەو ئەوە یەکێک لە کەمو کۆڕیەکانمان بوو ، هەر بۆیە هاوڕێی فەرماندە وتی ئەبێ شاخەکە بگرینەوە ، تا ئیستا تەڵەفاتمان نەداوە تکایە ئاگاتان لە خۆتان بێ ، بۆیە ئەمجار شێرئاسا کە بەڕاستی هەر لە پێشمەرگە ئەوەشێتەوە ، هێرشمان کردەوە سەر شاخەکە لە ماوەێ ٤٥ دەقیقەدا تەواو بەرزایەکان لە دووژمن پاککراوە ، نازانم چۆن بیژم شەریکی یەکجار حەماسی بوو لە تەپ و تۆز و دۆکەڵی تۆپخانە ڕاکت بارانی هەلیکوپتر و ئارپیچی کەس کەسی نابینی ، بێگۆمان مەجبوور بووین ئەوشەڕە بکەین ، چۆن گیانی هەموو کادر و پێشمەرگە کە لە ناو ئاوای بوون ٫ ئەکەوتە مەترسیەوە ، چۆن بەرەێ ئێمە پێش ئاوای و تاڕادەێک نێزیک لە جادەێ ئەسڵی و کەمێکیش ڕووتای بوو ، بەڵێ جبهەێ شەڕی ٸێمە تووانیمان تەرازووی شەڕەکە بە تێکشکانی دووژمن و سەرکەوتنی پێشمەرگە لەو شاخە بگۆڕین و ۱٨ کەلاکی پاسدار و جاش کەوتە دەستمان و چەک وچۆڵیکی زۆر وەک دەسکەوت گیرا ، جەنازەێ زۆر لە مەیدان شەڕەکە کەوتبوو ، بەڵام لەبەر ٸاستەمی شوێنی شەڕەکە لەسەر بڕیاری هاوڕێی حەمەعلی بەرپرسی ئەو جبهە بۆ پارستنی گیانی خۆمان زۆر نەچوینە پێش تەنیا تووانیمان ئەو هەژدە کەسە شناسای بکەین ، بەخۆشیەوە لە بەرەی شەڕی ٸێمە کە شەڕیکی قورس و سەخت و کەم وێنە بوو ،تەنانەت برینداریشمان نەبوو .

بەرەێ شەڕی پێشمەرگەکانی هەوشار لە بەێن مازوار و کاومەلە ، لەو سەردەمەدا لە نێو پێشمەرگەدا قسەێک هەبوو ،باو بوو ، ئەیانوت پێشمەرگەێ هێزی شەهیدان هەوشار لە هەرجبهەێکەو بن ، هیچکات ئەو جبهە ناشکێ ، ئەلحەق و لینساف وابوو ، من لەو بەرەێ شەڕەنەبووم بەڵام گێڕایانەو لە شەڕیکی دەستەویەغە و شەڕەنارۆنجەک کاریکیان بە دووژمن کردبوو با بە دەواری شڕی نەکردوە ، لەو بەرەیەوە جەنازەێ ۱۱ کەس لەبەر دەستی هاوڕێیانی هێزی هەوشاردا بوو ، پێشتر باسی شەهید محمد فاتحیم کرد لە شەڕی ناوچەێ سنە بە سەختی بریندار ببوو ، تازە چەکی لە شان کردبوو تۆزێ باش بوو ، هەر شەو کاتێک ئێمە ویستمان بچین بۆ کەمین هات و داوای کرد با بێم لە گەڵتان دڵمان نەهات لە گەڵ خۆمان بیبەین بۆ کەمین، چۆن هێشتا لەشی بێ هێز بوو بۆ شەڕ ئەمادە نەبوو ، تۆمەز کە شەڕ دەست پێ ئەکات ویستوویە بێ بۆ لاێ ئێمە هەلیکۆپر ناهێڵی کەس لە ئاوای دەرکەوێ ، بەڵام حەمەێ فاتحی قاڵبووی پێشمەرگایەتی و سەنگەرشکاندن بوو ، حەمە قاڵبووی مەیدانی خەبات و کۆڵنەدان بوو ،دڵی ئۆقرە ناگرێ هاوسەنگەرانی لە پێش چاوی لە ناو ٸاگرو پەپ و تۆز ودۆکەڵدا نۆقم بوون ، ٸەویش دانیشێ و سەێریانکات ، بۆیە لەگەڵ چەن کەس لە هاوڕێیانی هەوشار ئەچێتە ئەو جبهەو لە نێوان مازوار و کاومەلە ، لەویش شەڕ بە سەرکەوتووی هاوڕێیان و بەشکستی ڕێژیم تەواو بوو ،بەڵام داخەکەم گۆیا لە ئاخر وئۆخری شەڕدا ئەبن ، کاک حەمە فاتحی و هاوڕێکی کادریکی کۆمیتەێ هاوشار بە ناوی عەزیز ئەندام کۆمیتەشارستان ،لە ناو یەک سەنگەردا بە کۆلەتۆپێک هەردوکیان شەهید ئەبن ، بە جۆرێک خۆێن و گۆشتیان تێکەڵ بە یەکتر ببوو ، هیچکەس نەیدەزانی کامەیان گۆشتی عزیز هەوشاری و کامەیان گۆشتی حەمەێ فاتحیە ، بەڵێ لەوێ بە کۆلە تۆپ شەهید بوون ، پاش ئەوە باقی هاوڕێیان لە ئاوای دەرباز ئەبن و بەرەو لۆتەکەێ شاخ لە ٸاوای دەرکەوتن کاک تیمور مستەفای بە گۆلەیکی دوور و وێڵ بریندار ببوو 👇👇👇

دووژمن تۆشی شکستیکی گەورە هاتبوو ، بۆیە هەروا بێ هەدەف ناوچەی بە تۆندی دابووە بەر ڕەهێڵەی تۆپ و کاتیوشاو قومپارە و ڕاکێتی هلیکوپتەر . کاتێک پاشەکەشمان دەکرد بۆچەن شاخ و بەرزایک ، کە بەڕاستی سەخت و دژوار بوو ، چون بێ ٸاوای و ڕێک لە دیدی هەلیکوپتەرەکان و هێزەکانی ڕێژیم بووین ، هەلیکوپتر فشاری بۆ هێنابووین ، تا سەرنجام تیرباری پێشمەرگە کاریکی کرد هەلیکوپتەر خۆیان نەگرن و ناچار بوون مەیدانی شەڕەکە بە جێ بهێڵن ، مام سالح ناسراو بە ساڵح قدیمی دیاربوو تۆزێ سەرخۆش ببوو ، سەیری هەلیکوپتەرەکانی کرد و وتی : سەگ باب خۆ هەرمن ضد انقلاب نیم ، بۆناچن بۆ گیان کاک بابە علی ، ٸەویش ضد انقلابە ،کاتێک لە هەموو بەرەکانی شەڕەو پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەست هێنا ، ٸێتر بەرەو لای عەسر ٸەچوین ، پاشەکشە کرا بۆ دەوروبەری بەرد برایم ، ٸەو پێشمەرگانەێ کە لە بەرەی شەڕدا بوون ، لەو ماوەیەدا واتە لە بەیانی زوو تا لاێ عەسر و ٸێوارە هیچ پێشمەرگەێک نەیتووانی تەنانەت قومێک ٸاو بخواتەوە ، هەرلە کاتی سەرکەوتن لە شاخی بەرز و بێ ٸاو و فشاری هەلیکوپتر بۆ سەرمان ، کەچی هەواڵی شەهید بوونی هاوڕێی کاک حەمەی فاتحی و هاوڕێیکی ٸەندام کومیتەشارستان هەوشارمان بەناوی عزیزمان بیست ،ٸێستا ناتووانم بەباشی تەعبیری بکەم، بەڵام بەڕاستی زۆرمان پێناخۆش بوو ، هەموومان بە هەواڵی شەهید بوونی کاک حەمە تاساین ، چون پێش لە دوو مانگ بە سەختی بریندار بوو و لە مەرگ گەڕاوە ، بیست ڕۆژ لە حاڵی مەرگ و ماندا بوو ، لەگەڵ مەرگ دەست و پەنجەێ نەرمکرد ، لە حاڵێکدا هێشتا برینەکونەکەی بە تەواوی و بەباشی چاک نەببووەو خۆێنی گەش و ٸاڵی لەگەڵ هاوڕیێ عزیز ڕژایە سەر خاکی نیشتمان ،
،بە هەر حاڵ لاێ عەسر لە شوێنێک هەموو پێشمەرگەکان لە سەر ٸاوێک کۆبۆنەوە و شەڕێش تا ڕادەێک بەردەوام بوو ، تۆپخانە هەر بەردەوام بوو لە لێدانی سەنگەری پێشمەرگەکان ، دوو برا لە هێزی سنە پێشمەرگە بوون برا گەرە بە ناوی کاک سیامەک حسین زادە سەرلک کە پێشترلە ناوچەێ سنە بریندار ببوو ، برا بچۆکی بەناوی کاک ڕەزا حسین زادە هاوڕێکی منیش بوو ، ئاگاێ لە براگەورە بوو ، چۆن هەردوک لاقی بریندار ببوو پیویست بوو بە هێستر هاتووچۆی پێ بکەین ، بۆیە رضا حسین زادە برابچۆک لەگەڵ براکەێ لە نێزیک پێشمەرگەکان بوون ، کۆلە قومپارەێک لە نێوان خۆێ و برا بریندارەکەێ لە عەرزکەوت ، بەداخەوە ڕەزا لە پێش چاوی براگەورەکەێ شەهید بوو ، سیامەک بانگی کردین وەرن ڕەزا شەهید بووە ، دواێ ئەسپەردە کردنی شەهید ڕەزا ، ئێمە چوار کەس ویستمان تۆزێ پشوو بدەین ، لە بن بەردێکا دانیشتبووین و هەرچوارمان سیگاری بووین ، بە هەرچوارمانەوە دوو دانە سیگار زەڕمان پێ بوو ، بە نۆبە ئەمان کێشا من و کاک معروف خسروی ، کاک حەمەی فرهادی ، کاک دوکتور جماڵ ، لەو کاتە حەمەی فەرهادی هەڵسا سەرپێ بۆ تماشەکردندنی دەوروبەر و پرسیارێک لە هاوڕێیان بکات دەنگ و باس چیە ،ئەونەمان زانی حەمە کەوتە سەر عەرز ، بەداخەوە بە هوێ گۆلە قومپارەێک زۆر لە نێزیک کەوت و سەری حەمە لە لاشەێ جیا بووەو ، نازانم چون بینووسم و چون بەیانی بکەم بەڕاستی دیمەنیکی یەکجار هەژێنەر و دڵتەزێن بوو ، لە پێش چاوی خۆمان هاوڕێیەکەمان سەری لە لاشەی جیا بووەو ، هەرگیز ناتووانم دیمەنی شەهید بوونی حەمەێ فەرهادی لەبیرکەم ، من و کاک مەعروف چوین تەرمی شەهید حەمە هەڵگرین هەردوکمان بە تەرکشی کۆلە تۆپ بریندار بووین ، پارچەێ تۆپەکە چوو بووە ناو زک کاک معروف ، منیش تەرکشەکە لە نێوان گۆێم و چاوم درابوو ، هەتا کاتێک لە سلێمانی عەمەڵم کرد خۆراکی من نان و ئاو، چای شیرین و مایەعات بوو ،چۆن فەک یا بە قەوڵی کوردی ( چناکەم ) شکابوو ، نەمدەتووانی هیچ بچوم یا بجاوم ، بەم جۆرە هێزی شەهید شریفزادەێ سنە ( سێ ۳ ) شەهیدماندا بە ناوەکانی ۱ شەهید حەمەێ فاتحی دووهەم شەهید بنەماڵە ، ۲شەهید ڕەزا حوسین زادە ، ۳ شەهید حەمە فەرهادی گەر هەڵە نەبم حەمە بووبە چوارەمین شەهید بنەماڵەی فەرهادیەکان ، هێزی شەهیدانی هەوشار کادرێکیان شەهید بوو بەناوی عەزیز، لە هێزی شەهید عەزیز یوسفی پێشمەرگەێک بە ناوی ئەحمەد لە شەڕی دەستەو یەغە ئەسیر ببوو ، بەڵام کاتێک هێزەکانی ڕێژیم ویستیان بە کەلەپچە کراوی بیگۆزنەوە بۆ سەقز لە ناو ماشینەکە لەگەڵ دوو پاسدار بەشەڕ دێت و پاڵ بە دوو پاسدارەکەو دەنیێ و خۆی لە ماشینەکە فڕێ ئەداتە خۆارێ و سەری بەر تاشەبەردێک ئەکەوێ ، بەو شێوە هاوڕێ ئەحمەدیش چۆە ڕێزی کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل ، سەرجەم ٥ شەهید و وابزانم ۱۱ بریندارمان دابوو ، بەڵام بریندارەکان هیچیان مەترسی مەرگیان لەسەر نەبوو ، کە هیچکامیان بێجگە لە کاک تیمور مستەفایی کە ئەویش بە فیشەکیکی وێڵ و ساردبووە بە سوکی بریندار بوو ، هەمووی بە تۆمپ و کاتیوشا و قومپارە بوون، ڕێژیم باش ئەیزانی ئەو ساڵە ، ساڵی گرتنی کۆنگرەێ حیزبە ، بۆیە هەرچێ لە تووانایدا بوو کردی بۆ

ٸەوەی پێش بە چونەوەێ پێشمەرگە و هاوڕێیانی ٸەندامی ڕێبەری و نۆێنەرانی هەڵبژێردراوی کونفرانسەکان بگرێ ، یا لانیکەم کارێک بکات کۆنکرەی حیزب تۆشی تەنگۆ چەڵەمە بکات و حیزب نەتووانی لە کاتوساتی خۆێدا کۆنگرەکە بکرێ ، هەر بۆیە ٸەو هێزەێ ٸێمە ڕوومان لە هەرکۆێ دەکرد بۆ گەڕانەوە تۆشی کەمین و هێرش دەبووینەوە ، یەکەمجار پێش شەڕەکەێ مازوار ویستمان لە میشیاو بۆ حەوتاش بچین و لەوێ بپەڕینەو بۆ باشوور ، بەڵام بەداخەوە دەستەی پێشڕەومان لە بەرزایەکانی میشیاو کەوتنە کەمینی کومەڵە ، نازانم هوکار چی بوو ، کومەڵە زۆر ڕەق و قینیکی تایبەتیان لە کاک بابەعلی مهرپرور هەبوو ، کاتێک بێسیمەکانمان کۆنترۆڵ دەکرد زۆر قسەی ناشیرین و جنێویان بە کاک بابە علی دەدا ، پاش یەک یا دوو ساعەتی شەڕلەگەڵ کومەڵە لە بەرزایەکانی میشیاو بەداخەوە هاوڕێیکی زۆر خۆشەویستم بە ناوی برایم ندری هاوڕیێ دەورانی شەخسیگەریم بوو ، شەهیدکرا و بەم جورە شەهید برایم بووبە دووهەمین شەهیدی بنەماڵەکەێ ، بەڵام بەڕاستی نەمزانی کە کومەڵە لەو تێکهەڵچونە تەلەفاتیان هەبوو یان نا .

درێژەی هەیە…..

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی