"an independent online kurdish website"

کە بە ئەزموونی خۆی گەیشتۆتە ئەو ئاکامە کە بە شێوەیەکی دیکە بتوانێ بژی و پێی وابی ئەوەش جۆرە ھەنگاوێکە بۆ خزمەت کردن بە نەتەوە و نیشتمانی خۆی و دنیا بینی .ئایا حەقی ژیانی ھەیە ئەگەر


١- شانازی بە خاک و نەتەوەی خۆی بکا.

٢-سەر بە ھیچ لایەنێک نەبی .

٣- سەر بە ھیچ دین و ئایین و مەزھەبێک نەبی.

٤- ھەر کردەوە و وتار و بیرێک کە خزمەتی ڕەسالەت و تایبەتمەندییەکانی نەتەوە و مرۆڤایەتی بکا پێشوازی لێ بکا.

٤- دژی  بەربەرییەت و داگیرکاری و کۆیلەداری بێ.

٥- دژی بڕیار و ئەحکامەکانی نامرۆڤایەتی ھەر دین و ئایین و مەزھەب و حیزب و لایەن و تایفە و عەشیرەت و  بنەماڵە و تاک و کۆمەڵێک بێ.

٦-ژینگە و ژیان و  ئارامی و جوانی خۆش بوێ .

٧- مناڵ و نەوەی ئێستا و داھاتووی نیشتمانەکەی لە باوەشی ئازادی و پێکەوە ژیان دا  گەورە بن و ژیان دروست بکەن.  

٨- باوەڕی بە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مڕۆڤ ھەبی و بە ئەرکی  دەوڵەت  و سیستمی نیشتمانی خۆی بزانی  بۆ بەکردەوە کردنی  ئەو جاڕ نامەیە.

٩-باوەڕی قوڵی بە ڕۆژنامە گەری و مێدییا ھەبی و کە پەیوەندیی توند و تۆڵی ھەیە لەگەڵ ھەمو جۆرە  ھەواڵ و  رووداوی  ناو خۆ ودنیای دەرەوە و ھوشیار کردنەوەی کۆمەڵگە .

١٠- ئارەزوو بکا نیشتمانەکەی بە سەر بەخۆیی بگا و بۆنی گوڵی سەربەستی بکا و  وەکوو ھەموو گەلا ن و وڵاتانی پێشکەوتووی ئەم گۆی زەوییە  بۆ ھەموو بوارەکانی ژیان و ژینگەی خۆی تێبکۆشێ و بیر و قەڵەم و ھونەر و داھێنانی ئەندامانی نیشتمانەکەی  بە سەرگوڵی مانەوە و ژیانەوەو نوێ بوونەوەی ھەر سات و کاتێک بزانێ کە نەوە بە نەوە لە جوڵە و ڕۆیشتن نەکەوێ کە ڕۆڵەی وەک کۆچەر بیرکاری  بە ھەزاران پێویستە بۆ زمان و فەرھەنگ و کلتوور و مێژوو و خاک و  بە ئامانج گەیشتنی نیشتمان و نەتەوەکەم .؟؟؟؟

 

تێبینی: بۆیە ئەو نووسینەم پێشکەش بە  بەر بیرو چاوی خوێنەرە بەڕێزەکان کردوە چونکە ئەو بۆچوونانەم لە گەڵ  کەسێک ھێنایە گۆڕێ لە بارەی پێکەوە ژیاندا و ئەویش زۆر بۆ چوونی باشی ھەبوون بەڵام ھێندێک پرسیارم لێکرد و وەڵامێکی دەدا مەوە کە بەھیچ شێوەیە نەوەی تێگەیشتووی ئەم دەور و قەڕنە ناتوانێ ئەگەر بیبنێ یا بیبسێ پێی نەھەژێ .ھەتا لە دوایی گۆڕینەوەی بۆ چوونەکانمان دا پێی وتم خۆشییەکەی ئەوەیە کە تۆ دەڵێی وەکی مامۆستا ھێمن وتوویەتی جیلوەیی جوانی لە ھەر چی داھەبێ خۆشم دەوێ، و دەڵێی ھەر کەس و …………ھتد. کە کردەوە و بۆچونێکی جوانی ھەبی بۆ من جێی ڕێزە .

بەڵام ھیچ یەک لەو ئایین و لایەن بۆچوونانە تۆیان قبوڵ نیە مادام کە بۆ خۆت سەر بە ھیچ یەک لە وانە نی.

 

حەمە حەریری

 

 

نویترین هەواڵ و بابەت