"an independent online kurdish website"

کا “حەمەیۆسۆ” (محمد یوسف) و برا گەورەکانیتری کا میر ئەحمە  و کا شەفێع و برا بوچکەکەیان نمونەی واقێعیی بێبەش بوونی کوردستان و خەڵکەکەیین لەکەمترین دەرفەتی کار و ژیان.

 

ئەگەر لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە تەمەنیان حیساب بکەی، بە حیسابێکی سادەی دوو دوویی ئەکاتە چوار، ئەگەییە ئەو ئەنجامەی کە ئەوان تەقریبەن کەمتر لە ١٠٪ دە لە سەدی تەمەنیان لە زێد و نیشتمانی خۆیان، لە ئاوایی و ناو خەڵکی خۆیان و بەکورتییەکەی لای ژن و مناڵەکانیان بووگن.

 

ئەم چوار برایە نمونەیەکن لە ھەزاران جەوان کە لە کرێکاریی لە شارە گەورە و فارس نشینەکان، لە خزمەت بە شار و خەڵکی فارس و باڵانشین و نەتەوەی زاڵدا پیر بوون و کەسوکاری ئێمەمانانن و لە نزیکەو ئەناسین.

 

کا حەمەیۆسۆ و براکانی و ھاوماڵەکانیان کە کەسوکاری ئێمەمانانن، تەقریبەن گر ساڵێ بەشێکی زۆری دوانزە مانگە و ٣٦٥ رۆژەکەی ساڵیان لە مەنزڵی کاریگەرییا ئەگوزەرێ و وزە و تواناییەکەیان لە ناو ئاڵمۆتربەنی و شیناج و خاموتا سەرف ئەوێ.

 

ئەگەر کا حەمەیۆسۆەکان وەک ھاووڵاتییەکی دەرجە یەکی ئێران حەساویان بۆ بکریایات، وەک مناڵێکی تارانی و شیرازی و ئیسفەھانی ئیمکانی چوونە مەکتەب و خوێندن و پەروەردەیان بۆ بڕەخسێنرایا، ژینگەکەی و نیشتمانەکەی و ناوچەکەی وەک ناوچەیەکی نائەمنی نیزامی و شەڕگە چاولێ نەکریایا، لەوانەیە ئیسە ئەویش بیتوانیایا لە کوردستان، ھیچ نەوایا لە شارێکی نزیکی ئاواییەکەی وەک کەسێکی بەسوودتر و بەتواناتر خزمەتی گۆشەیەکی نیشتمانەکەی کردایا.

 

بەڵام رێژیمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران، وایان سیاسەت و بەرنامە داڕشتگە کە ئەگەر ئۆسا حەمەیۆسۆی ئاڵمۆتۆر بەن یان دوکتۆر  عەبدۆڵای ئەمینی.ی دوکتۆرای فەلسفەی غەرب بێ، ئەشێ وزە و تواناییەکەیان بوەنە تاران و ئیسفەھان و شارە ئەرباب نشینەکان(فارس نشین) و وەک خزمەتکاری ئەوان تەمەنیان تێپەڕێنن.

 

ئەمە قەدەر و چارەنووس نیە، ئەمە پلان و بەرنامەی بۆ داڕێژیاگە و ئەشێ بە پلان و بەرنامەیش بەرامبەری بوەستینەوە. ئەمە یەکێ لە ھۆکارەکانی خەباتی دەیان ساڵەی کوردە. ئەمە ئەو غەدرەیە کە لە ناوچە کوردنشین، عەرەب نشین، لوڕنشین و بەلوچ نشینەکانی ئێران ئەکریەت.

 

 ئەشێ ناوچەکانی ئێمەی نەتەوەکانی تری ناو ئێران کاول بێ، بێ ئیمکانات بێ، مەحروم بێ و… و جەوانەکانمان، تواناییەکانمان، دەستی کار و نیروە چالاکەکانمان بگوازرێنەوە بۆ تاران و ئیسفەھان و شێراز و ھەمەدان و سمنان و کرمان و… و لەوێ بەناچار و بۆ پەیداکردنی تیکەیەک نانی بە قەولی کورد(حەڵاڵ) بۆ ژن و ماڵ و مناڵ، لە خزمەتی نەتەوەی زۆردار و چەوسێنەر و ستەمکار بەکار بێ.

 

ھیوامە رۆژێ دابێ نیشتمانی ئێمەش رزگار و خەڵکی ئێمەش ئازاد ببێ و دەرفەتی پەروەردە و پێگەیاندنێکی شاییستەمان بۆ بڕەخسێ و جەوانەکانمان، تواناییەکانمان لە خزمەتی نیشتمان و خەڵکی خۆمان بەکار بێ.

تێبینی:

وێنە: محمد یوسف صالحی (حەمەیۆسۆ) خەڵکی ئاوایی بۆڕیەرە. ئەو پیاوێکی بەڕێز و وەستای ئاڵماتۆربەنییە کە بەشی فرەی ژیانی لە تاران و لە پیشەکەی خۆیا تێپەڕاندگە.

 

نویترین هەواڵ و بابەت