"an independent online kurdish website"

ئەمرۆ کە چاوم کەوتە ئەم وێنەیەی شەهیدی نەمر شەهید سادق باقری کە بە دەست هونەرمەندی لێزان و تێکوشەری دێموکرات هونەرمەند شورش ئاهی کێشراوە و دەستی خۆش بێت، کەوتمە یادی قسە خوشەکانی شەهید سادق لە ئاخرین رۆژی ژیانی دا.


ئێمە تیمێک لە کادر و پێشمەرگەکانی هێزی ئاگاری مەڵبەندی شیمالی کوردستان پاش سێ رۆژ رێگا برین گەیشتنە شوێنک بە ناوی هەوارگەی سەرۆ لە بناری شاخی شەهیدان. هێشتا خەلکی ناوچە مەر و مالاتیان بۆ شاخەکان نەهێنا بوو. بەرپرسەکانی ئێمە بریاریان دا چەند رۆژێک لە وێ بمینینەوە و هەم بڕێک ئیسراحەت بکەین و هەمیش هێندێک مەعلومات لە سەر ناوچە و هێزەکانی رێژیم کۆ بکەینەوە. نان و پێخورمان بەرەو تەواو بوون دەچوو و هەر بویە هاوڕێیان بریاریان دا تیمێک لە کادر و پێشمەرگەکان بۆ هێنانی تەدارۆکات بچنە گوندی ئەشکەوتانی باکوری کوردستان کە نیزیکەی ۲ سەعاتێک رێگا بوو. تیمێکی سێ کەسی پێکهاتوو لە کاک سادق باقری رووحی شاد و کاک سەیفولا رەحمانی و کاک لوقمان فۆلادی رووحی شاد دیاری کران تا بچنە گوندی ئەشکەوتان.

لە کاتێک کە تیمەکە ئامادەی حەرەکەت کردن بوون، پێشمەرگەیەکمان هەبوو بە ناوی کاک شەریف عثمانی (شەرو) بانگی کاک سادق رووحی شاد کرد و پێی وت وەرە پێکەوە قەدەمێکی سیاسی لێ بدەین. دیارە کاک شەریف مەبەستی بەحسێکی سیاسی بوو. کاک سادق لە پرمەی پێکەنینی دا و گوتی هاوڕێ یان شتێک دەقەومێ، ئەوە 10 سالە ئەمن و کاک شەریف پێکەوە پێشمەرگەین ، تازە کاک شەریف دەیهەوێ بەحسی سیاسیم لە گەڵ بکات.

 سەحنەی مالئاوایی کاک سادقم قەت لە بیر ناچێت کاک سادق پر بە مەعنای ناوەکەی سادق و دلسوز بوو. سادق کەسێکی هەتا بڵی رووح سوک قسە خۆش و دەو بە کەنی بوو. یا باشترە بڵێم هەمیشە پێ دەکەنی . سادق وێرای ئەوەی لە باری سیاسی دا خوی پێی گەیاندبوو ، لە هەمان کات دا ئەو لە مەیدانی شەر لە دژی دوژمن کەسێکی زۆر ئازا و چاو نەترس بوو. ئەو رۆژە یەکێک لە تالترین رۆژی ژیانم بوو. بە داخەوە ئەم تیمەی ئێمە لە مەرزی ئێران و تورکیە و لە شوێنێک بە ناوی سەرچەلان کەوتنە ناو مەیدانی مینی چانراوی دوژمنانی کورد و کاک سادق باقری کادری بە ئەزمون و لێ هاتوویی تەشکیلاتی ناوچەکانی ئەنزەل و کناربەرۆژ شەهید بوو و هەروەها کاک سەیفولا رەحمانی کادری کارامە و لێهاتوو و بە ئەزموونی تەشکیلاتی ناوچەکانی مەرگەوەر و گەلی قاسملوو و گەلی بەراندۆزچای بە سەختی بریندار بوو. بەراستی شەهید بوون و بریندار بوونی ئەم ۲ کادرە زەربەیەکی گران و خەسارەتەکی زۆر بوو بۆ ئەو تیمەی ئێمە و تەشکیلاتی ئەو ناوچانە. دیارە ئەگەر چی کاک لوقمان فۆلادی لەو مەیدانی مینە دا بە ساخی و سلامەتی نەجاتی بوو ، بەڵام بە داخەوە سالێک دواتر لە شوێنک بە ناوی بەرەگەورا کەوتە ناو کەمینی تیمێکی تیروریستی رێژیم و شەهید کرا و تەرمەکەی راست لە شوێنە کە سالی پێشتر کەوتبوونە ناو مەیدانی مین واتە سەرچەلان بە خاکی پیرۆزی کوردستانمان سپارد.

 رووحی پاکی شەهیدان سادق باقری و لوقمان فۆلادی شاد و سەرکەوتن و تەمەندرێژی بۆ هاورێ خوشەویستمان کاکە سەیفولا رەحمانی.

 

نویترین هەواڵ و بابەت