"an independent online kurdish website

 بە قبووڵ کردنی ئاگر بەس لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە ، دوای هەشت ساڵ شەڕ لە گەڵ دەوڵەتی عێراق، جۆرێک لە دڵەڕاوکێ بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە پێش،


 کە دوای ئەو ئاگربەستە وەزع چی لێدێت؟ شوێن دانەریی لە سەر کار و چالاکی پێشمەرگانە لە گەڵ هەلومەرجی نوێ دەبێ چۆن بێت؟

ساڵی ١٣٦٧ ی هەتاوی بەرانبەر 1988ی زاینی لە پلینۆمێک دا شەهید دوکتور قاسملوو ئەو پرسەی خستە بەردەم ئەندامانی ڕێبەری حیزب و بە تێر و تەسەلی باسی لە سەر کرا، لەبڕگەی یەکەم دا ، کاک دوکتور لێکدانەوەیەکی سیاسی پێشکەش بە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی کرد و هێندیک باسی لە سەر کرا، پاشان فەرمووی وایدابنێن (ڕۆژێکی ڕەشە) و هاتۆتە پێش، دەبێ ئەو باسە بەرنەوە ناو بەدەنەی حیزب و لە گەڵ ئۆرگانەکانتان باسی بکەن و بۆ پلۆنۆمی داهاتوو وڵامەکەی لە گەڵ خۆتان بێننەوە.

لەم بەشە دا تا ئەو جێگەی مەودا هەبێ لە باسەکانی شەهید.د.قاسملوو کە لە پلۆنۆمی سالی ( ١٣٦٧) تا ئێستا سی (30)ساڵی بە سەر دا تێپەڕ یووە دەخەمە بەر دیدی خوێنەران، دیارە دەبێ بە چاوی سی ساڵ لەمەو پێش تماشا بکرێ و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ، هەر وەها پێویستە بڵێم وەک خۆم لە وتەکانی کاک دوکتور ئەوەندەی فریای کەوتووم نوسیومەتەوە، بێگومان نەمتوانیوە هەموو قسەکان بنوسمەوە وپێی ڕانەگەیشتووم تێکۆشاوم ئەوندەی لە توانامدا بووە و ڕاستەوخۆ لە پلۆنۆم دا گوێ بیست بووم بەشێکیان یادداشت بکەم، ڕستە و پیتەکان بەوشێوە زارەی دەربڕاون وەک خۆی بیان خەمە ڕوو .

ڕاپۆرتی دەفتەری سیاسی بۆ پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی، د. قاسملوو

لێکدانەوەی سیاسی هەل و مەرجی ئێران

وەزعی نێو نەتەوەیی و گەلی کورد

هۆی وەستانی شەڕ

گەلانی ئیران دژی درێژەکێشانی شەڕ بوون، بە هۆکارەکانی وەک (موشەک بارانی شارەکان، چوونی لاوان بۆ بەرەکانی شەڕی عێراق و ئێران).

هۆی دوهەمی قبووڵی ئاتەش بەس هۆی ئابووریە، دەست نەکەوتنی شتوومەک، تێک چوونی کشت و کاڵ، نوشوستی سەنعەت.

بە هۆی وەزعی پێکهاتووی عێراق و ئێران، نەوت کەمتر بۆ ئێران دەفرۆشرا لە نەتیجە دا وەزعی ڕژیم بەرەو تێک ڕووخانی ئابووری دەچوو، ڕژیم لە مەترسی کەوتبوو.

شکستە نیزامیەکانی یەک بە دوای یەکی ڕژیم، نەتیجەی چەند ساڵ سەرکەوتنی ئێران لە ماوەیەک دا هەمووی لە دەست دا، کوشتاری زۆری لێکرابوو لە هێندێک شوێن مەجبور بوو بڕێک شوێن بە بێ شەڕ بە جێ بێڵێ، هەر وەها خەتەری پێشڕەوی عێراق بۆ ناوخۆی ئێران، تەریک کەوتنەوەی ڕژیم لە سەتحی نێو نەتەویی دا، بێ ئیعتباری، هاوکاری نەکردنی وڵاتانی دەرەوە، دەڕێژە پێدانی شەڕ خەتەری شەڕی ناوچەیی هەبوو، لەوش زیاتر خەتەری شەڕی جیهانی پێك دێنا، وڵاتان بۆ وەستانی شەڕ هێندێک ئیقدامیان کرد.

ناکۆکی و توند و تیژی لە نێوان ئەفرادی خودی ڕژیم، لایەنگرانی درێژەی شەڕ، لایەنگرانی وەستانی شەڕ، (سەرۆک وەزیر، سپای پاسداران، ڕەفسنجانی) هەر دوو جەناح هاتنە سەر ئەو باوەڕە کە ئەگەر شەڕ نەوەستێ ڕژیم دەڕوخێ.

هەست بەوە کرا تا شەخسی خومەینی ماوە مەسەلەی شەڕ چارە سەر بکەن لە دوای خومەینی لەو مەسەلە دەترسان، لە بارەی قانع کردنی خومەینی،  ڕەفسەنجانی نەخشی بەر چاوی هەبوو.

ئێستاش پاش هەشت ساڵ شەڕ، هەر دوو ڕژێم لە و نوختەیەدان کە شەڕ دەستی پێکردوە.

فەرقی ساڵی 1975 لە گەڵ ئێستا !

دانی هێندێک لە شەتول عەرەب بە ئێران لە بەرابەر پشتیوانی نەکردن لە بارزانی

قاتع و شۆڕشگێڕ نەبوونی ڕێبەرایەتی ئەو کاتی کورد

ئێستا !

بوونی حیزبی شۆڕشگێڕی دیموکرات، بڕیاری داوە ئاش بەتاڵ نەکات .

شێوەی کاری تازە، شێوەی تەبلیغی هەر دوو ڕژیم (ناسیۆنالیزمی شیعە) (تەعەسووبی عەرەبی) تەفاوەتی زۆرە لە گەڵ ڕابردوو.

لە گەڵ هەموو گیرو گرفتێک کە لە سەر ڕێگەی ڕێکەوتن هەیە، ئیحتماڵی دەسپێکردنەوەی شەڕ زۆر کەمە، دوای ئەو سوڵحە موەقەتەش گەلانی هەر دوو وڵات ئامادەی شەڕ کردن نین، ئەوانەی چەکیان بە هەر دوو وڵات دەفرۆشت ئێستا چاوەڕوانی بازسازین، لەو تەریقەوە قازانجیان دەست دەکەوێ.

سێ مەسەلە هەیە بۆ ڕێکەوتن کە موهیمن

شەتول عەرەب، داوای عێراق ئەوەیە بۆیە سالی 1975 ئامادە بووین شەتول عەرەب بدەین بە ئێران، ترسی شەڕی ئێران مان هەبوو لەو مەسەلەیە پاشەکشە ناکەین

بەندی 6 ی بڕیارنامەی 598 تەشخیسی موتەجاوز، هەر کەس تاوانبار بێت دەبێ خەسارەت بدات، هەر وەها لە ئەنزاری خەڵکی وڵاتەکەی ڕیسوا دەبێ

مەسەلەی کورد، زیاتر لە 500 کیلۆمیتر سنوری ئێران عێراق بە دەست کوردەوەیە، بە بێ حەللی ئەو مەسەلەیە ڕێکەوتن زەحمەتە، ئەگەر چەند جار تەقە لە سنوور بکرێ دەڵێن ئەوە ئێران یا ئێراق بووە تەقەی کردوە

بوحرانی گشتی ڕژیم ئێستا لە گۆڕێ دایە، ئابوری، کۆمەڵایەتی، ناکۆکی ڕژیم کە ناشاردریتەوە زۆر توند و تیژە، ئەو ناکۆکیانە شیرازەی لە دەست خومەینیش دەرچووە، ئیستعفای سەرۆک وەزیر، بڵاو بونەوەی نامە نهێنیەکانی ڕژیم، ڕژیم تەسبیت نەبووە، بە تایبەت ئێستا کە ناتوانێ هیچ یەک لە گیر و گرفتەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکات، ئاشتی ڕژیمی کزتر کردوە، مردنی خومەینی خۆشتری دەکات.

دەبێ ئەوەش بزانین کە !

ڕژیم 120000سپاهی،  10000 ئاخوندی هەیە، ئەو ڕژیمە بە ناو وەک کۆماری ئیسلامی دەمێنێتەوە، بەڵام لە نێوەرۆک دا دەگۆڕێ،  بیرو ڕای جیاواز وەک ئازادی ئەحزاب،گرایش بە ئاشتی لە گەڵ ئامریکا و وڵاتانی غەربی و عەرەبی هەیە .

لە بەردەم ڕژیم دا کۆسپێکی گەورە هەیە

ئایا هەر وا دیکتاتۆر دەمێنێتەوە؟ یا گلاسنۆست دەکات؟

نمونە تورکیە، پاکستان، ئەفغانستان، ئێرانیش ناتوانێ وەک جەزیرەی دیکتاتۆری بمێنێتەوە، ئەمریکا دەیهەوێ هێندێک ئازادی لە ئێران هەبێ، لە بەر ئەوەی پڕۆسەی وڵاتانی دراوسێ و ڕۆژئاوای ئوروپا،

لە حوکومەتێکی وەک حکومەتی خومەینی، ئەمریکا لەو شێوە فکرە دەترسێ، تیرۆر بە شێوەی بیر کردنەوەی ئاخوند، تا کاتێک لە تەرکیبی ڕژیم تەغییرێک پێک نەیەت ئەمریکاش پێی خۆش نیە پەیوەندی بگرێ، بە بێ فەزای ئازاد بازسازی ناکرێت، قسەکانی مونتەزیری پێویستی بە فەزای ئازاد هەیە، پێویستی بە مەغزی موتەفەکر هەیە، ئەو کەسانەش بە بێ فەزای ئازاد ناتوانن بێنە ئێران، ڕژیم لە گەڵ گەلی کورد، لە ئەساس دا شەڕ ئیدامە پێ دەدات، بەڵام لە ئێران دا هێندیک ڕۆحی ئاشتی خوازی پەیدا بووە، شەپۆلی ئاشتی خوازی بە هێزە ، ئیڕانیش دەگرێتەوە، مەسەلەی کورد بوەتە مەسەلەیەکی نێونەتەوەیی، ڕژیمی ئێرانی تەحتی تەئسیر قەرار داوە، مەسەلەی کورد لە ئێراق و تورکیەش مەترەحە، تورکیە و عیراق دەتوانن مەسەلەی کورد بە دەستەوە بگرن و ئیران بخەنە تەنگانە.

ئەرکی سەر شانی ئێمە چیە؟ لە ئاگر بەست تا سوڵحی دائیم؟

شەڕی ئێران و عێراق سەرپۆشێک بوو لە سەر شەڕی ئێمە، شاردرابوینەوە

خۆ مەترەح کردن مان لە نێو خۆی ئیران، نیشان بدەین ئێمە بە عێراقەوە بەستراوە نین

ئەگەر سوڵح سەقامگیر بوو ئێمە ناتوانین لە عێراق وەک پشتی جەبهە کەڵک وەرگرین ، چار چیە؟

وەزعی نێو نەتەوەیی کورد، مەسەلەی چەکی شیمیایی بوەتە هۆی ئەوە کە لە دەرەوە وەزعێکی لە بار پێک بێت بۆ مەترەح کردنی مەسەلەی کورد، ئیسپانیا تا ڕادەیەک ئەمریکا، وڵاتانی ئیسکاندیناوی ،فەرانسە، سوید، مەسەلی کورد لە جەرەیانی سوڵحی ئیران و عیراق دا مەترەح کردنی بە پپوسیت ئەزانن، داوا کاری ئیمە ئەوە بووە کە ئەوشتانەی وەک حقوقی بەشەر هاتووە بماندەنێ کە هەموو وڵاتێک پشتیوانی لێدەکات، هەر چی مەسەلەی کورد نێونەتەوەیی تر بکەین دەبێ لە بەرنامەی کارمان دابێ، ماوەیەکی دیکە کۆنفرانسێک لە سەر چەکی شیمیایی دەبسترێ دوای ئەوە کۆنفرانسێک لە سەر حقوقی گەلی کورد، چەندین ئیمزا کراوە بۆ پێکهێنانی کۆنفرانسێک لە سەردیفاع لە فەرهەنگ و زمانی کورد وتووێژی عێراق و کوردەکان تا ڕادەیەک چەند نامە ئاڵ و گۆڕ کراوە

بۆ پلینۆمی داهاتوو هەر کەسە لە ئۆرگانی خۆی ئەم باسە مەترەح بکات و نەزەر و بۆچوونی ئۆرگانەکەی لە گەڵ خۆی بێنێتەوە بۆ کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، ئەویش ئەوەیە شێوەی کاری دواڕۆژ، لە شەرایتی نەهێشتنی عێراق کە لە خاکی ئەو دا دانیشین ، چی بکەین؟

درێژە ی ئەم باسە لە بەشی دووهەم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی