"an independent online kurdish website"

ێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران و بە 68 دەنگ بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.


 کاژێر 11:30 خولەکی ئەمڕۆ (سێشەممە 28-5-2019) کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و لە دەنگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی بە 68 دەنگی پەرلەمانتاران بە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

پرۆفایلی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی

– لە 21ی ئەیلوولی 1966 لە حاجی ئۆمەران لەدایكبووە

– لە 1975 لەگەڵ بنەماڵەكەیدا ئاوارەی ئێران بوون

– خوێندكاری بەشی زانستە سیاسییەكان بووە لە زانكۆی تاران

– لە 1989 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی

– لە 1996 بووەتە جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

– لە 1999 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی چوارەم)

– 2006 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی یەكگرتنەوە)

– لە 2011 بۆ 2013 جارێكی دیكە بووەتەوە سەرۆكوەزیران

– لە 2013 جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكوەزیرانی وەرگرتەوە تاوەكو 2018

– لە كۆنگرەی 13ی پارتیدا بووەتە جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان

– 3/12/2018 كرایە بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

– خێزاندارە و باوكی پێنج منداڵە بەناوەكانی (ئیدریس، چیاڤان، رانیە، دانیال و مایا).

– رۆژی 28-5-2019 بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019 پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون، بەڵام دەنگیان بە بەربژێری پارتی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەدا.  دواتر بە زۆرینەی دەنگ و دوای نزیكەی 18 ساڵ لە سەرۆكایەتی حكومەت، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

سەرچاوە:  روداو

نویترین هەواڵ و بابەت