"an independent online kurdish website

ئەوە کە رژیمی کوماری ئیسلامی بو بەد ناو کردن و لە ژێر فیشار دانانی دژبەرانی خۆی هیچ سنوورێک ناپارێزێت و بو گەیشتن بە پیلانە پیس و چەپەڵەکانی خۆی دەست بە هەر کارێک دەدات، لە کەس شاراوە نیە.


 ئەگەر پیلانی بە کار هێنانی کچان و ژنان لە لایەن رژیمی ئێرانەوە(کە بە پەرەستوها ناسراون) بو زەربە لێدان لە دژبەرانی ناوخۆیی تازە لە لایەن کەسانی سەر بە خودی رژیم ئاشکرا دەکرێن و بۆتە باسێکی گەرمی رۆژ، ئەوە چەندها ساڵە کە کۆماری ئیسلامی ئەم پیلانە بە دژی کورد بە گشتی و بە دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی بە خراپترین شێوە بەکاری هێناوە کە دەتوانیین بە چەندین نمونەی زەق و بەرچاو ئیشارە بکەین.

بەکار هێنای ئەم مێتۆدەی رژیم تەنیا لە ئێران و هەموو پارچەکانی کوردستان دا قەتیس نەماوە بەڵکو داوێنی ژنانی دانیشتوویی دەرەوەی وڵاتانی وەک وڵاتانی سکاندیناڤی و … گرتووەتەوە کە بە هەمان شێوەی “پەرەستوها” بەڵام بە نەوعێکی تربەکاریان دێنێت !

ئەوانەی کە بە هەر شێوەیەک کەوتوونەتە داوی رژیم، مەجبور دەکرێن لە بەرامبەر دانی ئیمتیازێکی هەر چەند کەم داواکاریەکانیان جێ بە جێ بکەن.

سیاسەت کردنی رژیمی کۆماری ئیسلامی وەک سیاسەت کردنی ئێمەی کورد یان هەمووی یان هیچ نیە بەڵکو سیاسەتێکی درێژخایەن بەڵام بە بەرنامەی حیساب بو کراوە. بۆیە ئەو مەعمورییەتەی کە بە نەفەراتی خۆی لە دەرەوە دەسپێرێت، بە پێ شارەزایی و لێهاتویی کەسەکەیە. بو نمونە کەسێک هەیە کە دەتوانێت ببێتە ژن یا مێردی کەسێکی ناسراو کە لە ڕاددەی وەزیر، نوێنەر یا سەفیر دابێت ! یا کەسێک هەیە کە بێ سەوادە یا بێ هۆنەرە بەڵام دەتوانێت بە دروست کردنی کێشە دە ناو بنەماڵەکانی دژبەری رژیم ، ئیفترا و تۆمەت ساز کردن بو ئەندامانی دژبەری رژیم بە مەبەستی چووک کردن و بەد ناوکردنیان ، دروست کردنی کێشە بەینی ژن و پیاو بو لە ناو بردنی بنەماڵەی دژبەرانی رژیم ، گرتنی وێنە و دەنگی دژبەران یا تەعریف و تەمجید لە وەزعیەتی ناوخۆیی ئێران و ڕکلامی ئایینی لە سەر مێتۆدی کۆماری ئیسلامی و …. بێت.

ئەرکی هەر تاکێکی کوردی شۆڕشگێرە کە بە وریایی و هۆشیارییەوە هەڵسوکەوتەکانی خۆی کونترول بکات و ژیرانەتر و چاوکراوەتر بە دەورو بەری خۆی بڕوانێت. ئەسل و مێتۆدێکی بنەرەتی ئەوەیە کە هەول بدەین بۆ خۆمان دۆستەکانمان هەڵبژێرین نەک بێ ئیختیار بین و کاسانی دیکە ئێمەی هەڵبژێریت.

 

نادر قودرەتی – نۆروێژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی