"an independent online kurdish website

ئەو لەو بارەوە ئێژێ: “مەسەلەیەک کە لە حیزبی ئێمەدا زۆر باسی لەسەر ئەکرێ، ئاموزشە. کە وەک ئەرکێکی گرینگ ئەکەوێتە سەرشانی ھەموو ھاوڕێیانی حیزبی، بەتایبەت بەرپرسەکان.”


(تاڤگەی ھەقیقەت. بەرگی یەکەم، لاپەڕی ٢٧٦)

ئەو بابەتە بەکردەوە ھەم لە لایەن د.قاسملوو و ھەمیش لای د.سادقەوە زۆری پێداگری لەسەر کراوە و بە کردەوەش مشوریان لێ خواردوە و ھەوڵیان بۆ داوە.

ئەو پێداگرییەی ئەوانیش زیاتر دەریدەخات کە پەروەردە لای ئەوان بڕبڕەی پشتی خەبات و خەباتکار بووە و ھەیە. ئەوان بە فەرمی خۆیان ببوونە مامۆستا و کۆمەڵێ وانەیان گرتبووە ئەستۆ و بە باشترین شێوەی لواوی ئەودەمی خەبات ئەرکی خۆیان رادەپەڕاند. بۆیە ئەوان بەو چەشنە کۆمەیتەی ناوەندی و رێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگەیان ھان دابوو کە خۆپێبگەیێنن، خۆ لە خوێندنەوە رابێنن و خۆیان ھەوڵ بۆ پەروەردەی سیاسی و زانستیی سەردەمیانەی خۆیان بدەن.

 واتە بەجۆرێ رکابەرێیان خستبووە نێوان تاکەکانی حیزب کە پێشمەرگە لە حیزبدا ھەبوو بە ئاستی خوێندەواریی سەرەتاییەوە لە ماوەی چەند ساڵێک دا توانی خۆی بگەیێنێتە پلەی کادری سیاسی و لەوەش زیاتر ھەمانبوو گەییشتە ئاستی مامۆستایەتی و کرایە مامۆستای فێرگەی سەرەتایی و کادری.

بۆیەش لەو سەردەمەدا چۆنایەتی(کوالێتی) ناوەندی پەروەردە و فێرگەی بارھێنانی پێشمەرگە لە حیزبدا تا ئاستی زانکۆیەکی شۆڕشگێڕی بەرز ببووەوە و بە کردەوەش ناوی زانکۆی حیزبی لەسەر دانرابوو. خاڵێکی جێگای سەرنج ئەوەیە کە بۆ نمونە د.سادق شەرەفکەندی وانەی مێژووی راپەڕینەکانی کوردی لە خولی کادری ئەوتەوە، ھاوکات لەگەڵ ئیمتیحان و تاقیکردنەوە، کادرەکانی دەورەکەی ناچار کردبوو جارێ سەرپاکی ئەو جزوەی کە خۆی نووسیبوویەوە و ھێندەی کتێبێ دەبوو، بنووسنەوە. ئەو کادرانەی لەو دەورەدا بوون، مێژووی راپەڕینەکانی کوردیان ھەموو لەبەر بوو و ئەوان شارەزاترین کادرەکانی حیزب لەسەر ئەو وانەیەن.

 مامۆستاکانی ئەو زانکۆیە کۆنترۆڵ و چاوەدێرییان بەسەرەوە بوو و بۆیە کاتێکی زۆریان بۆ خوێندنەوە و خۆپێگەیاندن دادەنا تاکوو بتوانن بە زانیاریی تازەوە ھەوڵی پەروەردەی پێشمەرگە و کادرەکانی حیزب بدەن. ئەمەش ھەمان ئەو رێکخراوە زیندووەیە کە ئەتوانێ سەرەتا لەخۆیدا و پاشان لە کۆمەڵگادا شۆڕش بکات.

ھیوامە ھەموو کوردێکی نەتەوەپەروەر سەرنج بداتە وانەکانی رێبەرانی شەھید و بەکردەوە ھەنگاو بۆ ئامانجەکانیان بنێ. خوێندەنەوەی وتار و کتێبەکانیان و گوێ گرتن لە وتارە دەنگییەکانیان، یەکێ لەو رێگایانەیە. با خۆشەویستیمان بۆ ئەوان تەنیا لە ھەست و سۆز و شێعر و پەخشانا کورت نەکەینەوە.

ن: ھوشیار ئەحمەدی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی