"an independent online kurdish website"

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 20ی جۆزەردانی 98ی هەتاوی (2019061) ، سمایل مووسازادە، ناسراو بە سمایل بۆکانی، خاوەنی کتێب فرۆشی پژوهێش لە شاری مەهاباد بە دەستی کەسێک بە ناوی سۆران شێرخانی کوژرا.


بکوژەکە سێ فیشەکی بەو کتێفرۆشە ناوە. هۆکارەکەشی بۆ کێشەی تاکەکەسی (کۆمەڵایەتی) گەڕاندوتەوە ، بکوژ دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ بووە و بۆ کوشتنی سمایل چۆتەوە.  

تەرمی ناوبراو  لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی مەهاباد کە بە ئاڵای کوردستان داپۆشرابوو بە خاک سپێردرا. سمایل مووسازادە کوڕی خاتوو ڕووناک ئاقایی، ژنە چالاکی مەهابادییە کە تا ئێستا دوو جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە. جارێک بە 5 ساڵ زیندان سزا دراو و لە سەروبەندی ڕێفڕاندۆمی هەرێمی کوردستانیش لە گەڵ کچەکەی دەسبەسەرکران و بە 6 مانگ زیندان سزا دران.

ڤیدیۆ

 

نویترین هەواڵ و بابەت