لۆمەی “عەلی باپیر” مەکەن ئیدی، ئەو لە ھەمووتان راستگۆترە. راستگۆتر بۆ ئەوەی زوو زانیبووی کە بەھا نیشتمانییەکان لە لاتان، تەنیا کاڵای تیجارەتە و کەی پێویستی کرد، بۆ دڵخۆشکردنی داگیرکەران ئەیخەنە سەر فەرشی سوور و بەرپێیان. ئەمەش چەندین جار سەلمێنراوە.
“سەرۆکی ھەرێم” بەرزترین پێگەی سیاسی-بەڕێوەبەریی قەوارەیەکی جوغڕافیایی بە ناوی کوردستان و خەڵکێک بە ناوی نەتەوەی کوردە.
ئاڵا و سرودی نیشتمانی لە ھێما بەرزو پیرۆزەکانی ھەر نەتەوە و نیشتمانێکن کە حیساب بۆ نەکردنیان یان سوک بینینیان یەکسانە بە حیساب نەکردن بۆ نەتەوە و بێ رێزی بە بەھا نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
دوێنێ لە بۆنەی سوێندخواردنی بەڕێز “نێچیروان بارزانی” وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستانا، سرودی نیشتمانی نەخوێندرایەوە و بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانیش بێدەنگی رێز رانەگەیێنراو کەسیش ھەڵنەستایە سەرپێ.
ئەم کەموکوڕییانە رەخنەی جیدین کە بۆ چاوپۆشی نابن. ئەم کارانە بێڕێزین نەک تەنیا بە خەڵکی باشووری کوردستان، بەڵکوو بە ھەموو نەتەوەی کورد. لەوانەیە دڵی نوێنەرانی عێراق، ئێران و تورکیای خۆش کردبێ، بەڵام بێڕێزیی ئاشکرا بوو بە خەڵکی کوردستان و دڵی کوردستانیانی ئێشاند.
ھیوادارم ببنە وانە و ئەزمون بۆمان
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی پ م نیوز لێی بەرپرسیار نییە.
…
پ م نیوز، دوای ئەوەی خەڵکانی زۆر لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، رەخنەیان گرت، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئەم رونکردنەوەیەی بڵاو کردەوە.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانه‌وه
سه‌باره‌ت به په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، له دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه له رێكه‌وتی 2019/6/10 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان روونی ده‌كاته‌وه كه وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه و له دانیشتنه ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه، بۆیه په‌خش نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
2019/6/12
چوارشەممە
….
پ م نیوز، بە پێی ئەم بەڵگەیە دەبا سرودی نیشتمانی بڵاو کرابایەوە.