"an independent online kurdish website"

 درودو سڵاو لە محەممەد ( ص ) خاتەمی پێغەمبەران ،  ئەو ڕۆژانە لەدەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرشێکی ناڕەوا کراوەتە سەر


خەلیفەکانی ئیسلام و دایکی موسوڵمانان ( عایشە ) کە (١٧ )ئایـەتی قورئانی سەبارەت بە پاکی ئەو  بۆ پێغەمبەر ناردراوە . ئەو شێوە لێدوان و زمان شڕیانە نـەیەکەم جارەو نـەدواجـاریش دەبێی . ئـەوە هەرلـە ڕەوزەخـوێنەکان دەوەشیتەوە. ئەو هێرشە ناڕەوایە دژکردەوەی بەجێی هێندێک لە ماموستایانی ئایینی کوردی لێکەوتەوە ، کە دەستخۆشیان پیدەڵێم .

نامەوێی بچمە ناو ئەوباسە لەڕوانگەی ئایینەوە چونکە بڕوام بەئایینی بونی نیەو دەگەڵ هیچکام لە ئەسڵەکانی ئیمان و ئیسلامیش یەک نـاگریتەوە و فـڕی بەسەر ئیسلامیشەوە نیە، چونکە لە ئیسلامدا هەمو کێشەکان بەقورئان یەکلا دەکرێنەوە { إنە لقول فصل } واتە قورئانە یەکلا کەرەوە. ئەگەر کەسێک بیهەوێی ئیسلام بناسێ و بڕوای پیی بێنێ ، ئەوە ئەسڵەکانی ئیمانن:( ١) ئیمان بەخوا.( ٢ )ئیمان بەفرشتەی خوا . ( ٣ ) ئیمان بە کتێبەکانی خوا.( ٤ ) ئیمان بەپێغەمبەرانی خوا. ( ٥ ) ئیمان بە ڕۆژی سەڵا . ( ٦ ) حیساب و لێپرسینەوە. ئەسلەکانی ئیسلامیش برێتین لە : ( ١) دان پیدا هێنان بە بونی خوای تاکو تەنیا و ناردراوەکەی .( ٢ ) نوێژ کردن . ( ٣ ) زەکات دان . ( ٤) ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان .( ٥ ) حەج لەهەمو تەمەن دا یەکجار. ئەوانە فەرمانی خوان وبۆ خواشن و بۆکەسیتر نیە !! دین فەرمانی خوایە ،و مەزهەب بۆچونو هەڵێنجانی مرۆڤەکانە . فەرمانی خوا بەدوور لەکەم و کوڕیە . بیرو بۆچونی مرۆفیش بێی هەڵەو کەمو کوڕی نیە. سونە بەوکەسانە دەکوتری شوێن کەوتوی پێغەمبەرن ( ص ) . شیعەش بەوانە دەکوترێی تابعی عەلین . ئەوانە لەبیریان خۆیان بردۆتەوە عەلی ( ر ) خۆی شوێـن کەوتـوی پێغەمبەربوە ! محەممەد دوایین پـەیامبەرەو لـەدوای ئـەو پێغەمبەریتر نیە.

برایان : ئەو کێشەیە کۆنە ، لەوەتی شیعە دروست کراوە بەردەوامە وجێی سەر سوڕمانیش نیە . داوا لەحکومەتیش مەکەن پێش بـەو کەسانە بـگرێی ، بـەڵکو بـەخۆی بـڵێن شتیوا نـەکا !! لێرەدا پـرسیار ئـەوەیـە بـۆ ئـێستا ئـەو بـابـەتـە هروژێندراوە ؟! هەمو دەزانن حکومەتی ئێران لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا لە چەند وڵاتان خەریکی شەڕو ئاژاوەگێڕیە ،تێچویەکی زۆری گیانی و ماڵی بۆ سەرف دەکا . لەلایەکیتر کەوتۆتە بـەر گەمارۆیەکی توندی ئابوری لەلایەن ئەمریکاوە .ڕەنگە ئەوە ببێتە هۆی ناڕەزایەتی زیاتری ناوخۆو کێشەو ئاڵۆزیش دروست بکا.کوردستان قەڵای ئازادیخوازانەو بە دژبەری سەرەکی ئەو ڕیژیمە دەناسرێی ، پێشینەیەکی پڕشەنگداری لەو بـوارەدا هەیە، لەسەر داوای ڕەوای خـۆی سوربـوەو بـۆ وەدیهێنانی ئـاواتی گەلەکەی لـە خەبات و قـوربـانـیـدان سڵی نەکردوەو نایکا ، بۆیە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی ئـەوەدایـە ئـەو جنێوو بێحورمەتیانە بکاتە دەستە چیلەی ئاگرێک ، ماڵی کوردی پێبسوتێنێ ، کێشەو ئاژاوەیەک هەڵگیرسێنێ و خەڵکی کوردی پیدا بڵۆسێ و سەرکوت بکا . لێرەدا ئەرکی گەل بەگشتی و مامۆستایانی ئایینی بەتایبەتی ئەوەیە بە شێوەو ڕەوشتی ئاخوندان نەجوڵێنەوەونەفرینی لێبکەن.بەچەکی عەقلومەنتیقو زانست بەرەنگاری نەزانانی قین لەزگ ببنەوە ، خۆ لەهەڵچونو دەمارگرژی بـپاریـزن . گومانتان لەوەدا نەبێی ،ئەو کوتراوە قسەی کەس و کەسان نیە ، بەرنامە بۆ داڕێژراوەو فەرمانی حکومیە. دڵنیابن ئەو کەسانە ئەوانەن بەناوی دین درۆ دەکەن. { کلا بل تکذبون بالدین) بەڵێی ئەوانە بەناوی دین درۆدەکەن.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور. ٢٣ جۆزەردانی ٢٧١٩ کوردی

   ١٣ / ٦ / ٢٠١٩ زایینی

نویترین هەواڵ و بابەت