"an independent online kurdish website"

ئەم بەشە باسێکی تیئوریکی دوکتور شەرەفکەندیە، لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی ساڵی ١٣٦٨لە سەر پرسەکانی، خەباتی چەکداری، وەزعی حیزب، کۆماری ئیسلامی، ئوپوزیسیۆنی ئێرانی، مەزهەب و دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا، ئیستاش داوی 30 ساڵ گرینگی خۆی هەیە.


باسێکی سیاسی

د. شەرەفکەندی

هەڵسنگاندنی وەزعی ڕژیم، لابردنی مونتەزیری، مردنی خومەینی، دەستێوەردانی قانوونی ئەساسی، هاتنی ڕەفسنجانی، خسووسیەتی ئەو ڕژیمە لە سەر بیروڕای مەزهەبی ئیدامە دەدات، مەزهەب نوقتە قوەتی ڕژیمە (ڕژیمی ئیدئۆلۆژیک) بە ئاسانی ناڕوخێ چونکە مەزهەب نفوزی هەیە، هەر ئەو نوقتە قوەتە بۆ خۆی نوقتە زەعفیشە، چونکە کەسێکی دەوێ لە ژێر تیشکی ئیدئۆلۆژیک دابێ، تا خومەینی هەبوو خۆی بوو، بەڵام ئێستە نەماوە، مەسئەلەی مەزهەبی کەسێکی دەوێ کە ئایەتوڵا عوزما بێ ، ڕژیمی مەزهەبی بیر و بڕوای لە گەڵ دیموکڕاسی یەک ناگرێتەوە، دژی دیموکڕاسیە، ئازادی بۆ تەحەمول ناکرێ، لە ئەنجام دا بە زۆر و زەبر کار دەکات، لە نێو ئەفرادی پایە بەرزی ڕژیم دا ناکۆکی هەیە، لە ئاکام دا ئەو ڕژیمە موتەزەلزیلە، ئەگەر ڕەفسنجانی بیهەوێ لە هێندێک وڵاتی دیکە نزیک ببێتەوە، وەک دیموکراتێک بیر بکاتەوە نایەڵن، دەر نەتیجە ڕوو دەکاتەوە توند ڕەویەکە، نەوەسان و کەشمەکش، موتەزلزیلی ڕادەگرێ، موڕەتەب بەرەو زەعف دەڕوا.

دەبێ خۆمان بۆ خەباتێکی درێژ خایەن ئامادە بکەین، شەهید کردنی دوکتور قاسملوو نیشانی دا ڕێگەی سازان لە گەڵ کۆماری ئیسلامیمان نیە، هەر نەبێ بۆ ماوەیەکی زۆر.

خەباتی چەکدارانە لە نێو وڵات دا، خەباتی هاوبەش وهاوکاری لە گەڵ سازمانەکانی دیکەی ئێرانی، خەباتێکی بەینەلموللی لە سەتحی هەموو کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان.

خەباتی چەکدارانە جەنبەی ئەسڵی و ئەساسی ئێمەیە(فعلەن) تەخەسوسی ئێمە ئەوەیە، ئەوەمان لە دەست دێت، ئێمە ئەهلی قسە و باسی بێ پشتیوانە لە ئوروپا نین، مەوجودیەتی ئێمە ئەوەیە کە خەباتی توندی چەکداریمان هەیە، ڕوخاندنی ڕژیمی ئیدئۆلۆژیک بە قەهرە، ئەوەش ئێمە لە مەیدانین و لە جەرەیانی کارداین.

داهاتووی ئەم شێوە خەباتە چیە؟ بەشی زۆری ئیدامەی ئەم شێوە خەباتە بەسراوەتەوە بە هەڵوێستی حکومەتی عێراق، ئێستە هێندێک لەج بازن، بەڵام ئەگەر سوڵح بکرێ دەمانبەنە عومقی عێراق، سوڵح نزیک نابینم. هەر دوو لا بۆ سوڵح بە توندی لە ژێر فشار دان، لە باری داخلیەوە ئەرتەش زۆر دەبێ لە ژێر فەرمان ڕابگیرێ بودجەیەکی تایبەتی زۆری دەوێ.

فشاری نێونەتەوەیی

مەوجودیەتی وڵاتانی سەرمایەداری ئەوەیە کە دەیانەوێ لە نێو ئەو دوو وڵاتە سەرمایەگوزاری بکەن و سوود بەرن، سەرمایەگوزاریش پێویستی بە وڵاتێکی خاوەن ئەمنیەت هەیە، کارخانەی ئەسلەحە سازی کاری خۆی کردوە، نەفعی بردوە، نۆبەی ئەوانی دیکەیە. مەسەلەی شەتولعەرەب لە هەمویان موهیم ترە، نەتیجیەی هەشت ساڵ شەڕ دەبێ مەعلووم بێ لە سەر چی بووە، سەدام شانازی بەوەوە دەکات کە شەتولعەرەب وەرگیراوەتەوە، ئێرانیش ناتوانێ ئەوە قەبووڵ بکات کە شەتولعەرەب بۆ ئێراق بێت، ناکرێ ڕژیم کە شتێک شا بەدەستی هێناوە ئەمان لە دەستی بدەن، بۆ ئاخوندەکان لە دەست دانی بەشێک لە خاکی ئێرانە ،تورکیەشمان لە بیر نەچێت بۆ داهاتوو.

هاوکاری لە گەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن

ئێمە کە خودموختاریمان دەوێ نەک تەجزیە ، ناچارین خۆمان لە گەڵ هێزەکانی دیکە گرێ بدەین لەم بارەوە وەزعمان باش نیە، هێندێک خەتای ئێمەیە کەمتەر خەمیمان هەبووە، هێندێک ئەوانمان تەحقیر کردوە، بەڵام بەشی زۆری خەتای ئەوانە، لە مەیدانی عەمەل دانین و قسەی زل دەکەن، ئەوانە سیاسی نین شتێکی ئیدئۆلۆژیکی کۆنە، زۆربەی ڕۆژنامەکانیان جنێوی غەیری سیاسیە، دەبێ لە بەرنامەی داهاتوو دا ئیختلافات حەدەل ئیمکان لە نێو بەرین، بەڵام نابێ پەلە بکەین، تا قەوین زۆر حێسابمان لە سەر دەکەن، بەڵام کە سوڵح جێگیر بوو ئەو حیسابەمان لە سەر ناکەن، لە ئێستاوە وردە وردە بۆ دۆستایەتی لە گەڵیان هەنگاو هەڵگرین.

لە گەڵ کێ نزیک ببینەوە؟

سازمەنەکانی چەپ، هێزی دیموکڕات (نوێنەری تەبەقەی نێونجی) خەریکە بلوکێکی گەورە لە دەوری سوسیالیزمی دیموکڕاتیک دروست دەبێ، کشتگەریەکان، ئازادی کار، ئەکسەریەتی فەروخی نگەهدار، راهی کارگەر وەک قەدیم بیر ناکەنەوە، لە گەڵ ڕاهی کاریگەر ناتوانین یەک بگرین چونکە دەیانەوێ ئێمە ببینە نۆکەریان، لە گەڵ ئەوانەی سوسیالیزمی دیموکراتیک یان قبووڵە دۆستایەتی دەکەین، لە گەڵ ئەوانی دیکە دوژمنایەتیەکمان نیە، زۆر ئومێدیان پێ نابەستین.

لە سەر کورد بە گشتی

پاش حەل بوونی مەسەلەی فەلەستین تەنیا مەسەلەی حەل نەکراو لە خاوەرمیانە مەسەلەی کوردە، فەعالیەتی نێو نەتەوەیی موشکلە، یەگانە حەللی چارەسەری مەسەلەی کورد وەک ئیسقلالی گشتی کورد، تێکدانی سنووری سێ دەوڵەت شتێکی گرنگە، بەڵام ئەو فەعالیەتە ئاخریەکەی خودموختاریە، نابێ هیچ ئیقدامێکی ئاوا بکەین کە لە خودموختاری دورمان بخاتەوە.

ئاڵ و گۆڕ لە وڵاتانی سوسیالیست دا

لە داهاتوودا ئاڵو گۆڕ لەوەش کە هەیە قووڵتر دەبێ، (مالیکیەتی عمومی)، (مالکیەتی شەخسی ) دەوڵەت وەسیلەیە ئەبزاری حاکمیەت نمایەندەی تەبەقەی حاکمە، جامعە تەبەقاتیە، دەوڵەتیش تەبەقاتیە، ڕێگای گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکان ئینقلابە، شتەکانی کە مارکس وتویەتی لینین دەیەوێ عەمەلی بکات، لینینیزم شێوەی پیادەکردنی ئوسولی مارکسیزمە.

مەسەلەی حیزب.

حیزب دەبێ ڕێنوێنی بکات، خەڵک سازمان بدات، لنین بۆ ڕاگرتنی حکومەت لە دیکتاتۆری پرۆلتاریا کەڵکی وەرگرت، دیکتاتۆری پڕۆڵتاریا لنین دایناوە، نەک مارکس .

یەکێک لە ئوسولی لینینیزم ئەوە بوو کە دەبێ بێ چوون و چرا هەموو حیزبێکی کومونیستی تەبەعیەت لە نەزەراتی بێ ئەملاو لای لنین بکات، لینینیزم خەریکە خەتی بە سەر دا دەکێشرێ، نەخشی حیزبی دیکتاتۆری پرۆلتاریا نەتیجەکەشی ئەوەیە کە دەزانین، دیکتاتۆری پرۆلتاریا یانی دیکتاتۆری حیزبی، ئەویش یانی دیکتاتۆری فەردی.

مەسەلەی تابعیەت لە شۆڕەوەی لینینیزم بە تەواوەتی کەوتۆتە ژێر پرسیار و مارکسیزمیش زۆە شتی، ئاواتی ئەسڵی سۆسیالیزم وەک، عەداڵەتی ئیجتماعی دروستە، بەڵام ڕێگەی گەیشتن بەوە چیە؟ لە جێگای سوسیالیزمی عەمەلی نەک ئەو عەقیدەیەی کە ئێستا بێ ئیعتیبار بووە، چ هەیە؟ دووشت هەیە!

سەرمایەداری هەیە، مەزهەب هەیە

ئەم دوو مەسئەلە لە داهاتوودا تەئسیریان هەیە، سەرمایەداری بەو هیوایە لە جێگای ئەو وڵاتانەی ئاڵ و گۆڕیان بە سەردا هاتووە دانیشن، بەڵام وانیە!

ڕێگا حەللی وڵاتانی سوسیالیستی ڕێگا حەللی سەرمایەداری نیە، جێگیر کردنی دیموکڕاسی ئاسان نیە، تەمرینی دەوێ، مەسەلەن، سەمایەدارێکی فەڕەنسی چووە پەیمانی عەینەکی(چاویلکە) لەگەڵ لەهێستان بەستووە، دەرکەوت عەینەک لە فەڕانسە بە دوو سەد فڕانکە، بەڵام لە لەهێستان بە دوو فڕانکە! نەتیجە زەرەری سەرمایەدار.

سەرمایەداری بۆ پەرە گرتن و تەریک نەمانەوەی دەیهەوێ هێندێک لەو شتانە کە لە سوسیالیزم دا هەیە بێنێتە نێو سەرمایەداری، مەسەلەن، وەزعی بێهداشت بۆ کرێکاران، لە داهاتی وڵات دا بەشدار بوون.

مەسەلەی مەزهەب

بە تەبلیغ دژی سوسیالیزم ! مەزهەب پێشنیار دەکەن، (قسەکانی خامنەیی).

مەزهەب ئایەندەی نیە، سەر مایەداریش مەگەر خۆی تەتبیق بدات، ئەویش هەر تاوێکە، لەوانەیە مەزهەب بۆ ماوەیەک ببێتە مەیداندار، مەسەلەی ئەلجەزایر، ئێران، لوبنان

سوسیالیزم وەک ئامانجێک و ئاواتێکی پیرۆزی داهاتووی بەشەرە، بۆ ماوەیەک سەرمایەداری و مەزهەب عەلەمداری دەکەن، بۆ ئەوەی جێگای سوسیالیزم بگرنەوە، بە ڵام لە داهاتوودا سوسیالیزم سەر دەکەوێ.

ناتوانین نیزامی سەرمایەداری لە جێگای وڵاتانی سوسیالیزم دابنێن، ئێمە ئێستا هێندیک لە شتەکانی سوسیالیزممان بە کار هێناوە، لە داهاتوودا دەبێ کەڵکیان لێوەرگری.

وەزعی ئێران

بێگومان ئاڵ و گۆڕ شوێن لە سەر ئێران و هەموو جیهان دادەنێ، ئێران مەزهەبی لە جێگای سوسیالیزم داناوە، دەیهەوێ لە جیاتی شۆڕەوی خۆی بە قوتب دابنێ، مەزهەب زەرفیەتی مەسائیلی مادی دنیای نیە و ناتوانێ بیکات، نوقتە زەعفی بۆ هاتۆتە پێش سەرمایەداری لە موقابیل کومونیست مەزهەبی عەلەم کردبوو، بەڵام ئێستا وانیە، مەسەلەن سەرمایەدار مەزهەبیان هێنایە سەر کار چونکە دژی سوسیالیزم بوون، ئێستا چونکە سوسیالیزم لە مەیدان نەماوە بۆ ڕەقابەت لە گەڵ سەرمایەداری، سەرمایەداری لە گەڵ مەزهەب بۆتە تەرەف، ئاڵترناتیو بۆ حکومەتی ئێران سەرمایەداری دەبێ (مودێڕن)، دیموکڕاسی تێدابێ وەک فەڕانسە.

.

ئاڵ و گٶڕ نیسبەت بە ئوپۆزیسیۆن

لە نێو ئوپوزیسێۆن دا لە سەر ئوپوزیسیۆنی ئێرانی زیاتر ئەسەری داناوە، چەپی ئێران پێشتر بۆ خۆی دوچاری بوحران بوو، حیزبی توودە، چریکی ئەکسەریەت، ئەو مەرزبەندیانەی تا ئێستا هەبوون لە دوو قوتب دا کۆ دەبێتەوە، دوو لایەن بە تێکڕا.

سوسیالیزمی دیموکڕاتیک کە دیموکڕاسی دەکاتە بیر و بۆچوونی خۆی، سوننەت گەرا بۆ چوونی دیکتاتۆری پڕۆلتاریا.

سوسیالیزمی دیموکڕاتیک، ئەوانەی لە حیزبی توودە جوێ بوونەوە، ڕاهی ئارانی (حزب دمکراتیک مردم) حیزبی دیموکڕات(خۆمان)، ئەکسەریەت جناحی کشتگەر، ئەکسەریەت فرخ نگەهدار، لە هەموان زیاترە سێ بۆچونی تێدا دەبێت.

دەستەیەک هەن ئێستاش دەیانەوێ لە گەڵ حیزبی توودە تەوافوق بکەن، دەستەی دیکە لە گەڵ ڕاهی ئارانی وەک یەکن سوسیالیزمی دیموکڕاتیکیان قبووڵە، دەستەی سێهەم خەتی میانەڕەوترن لەوانی دیکە، داهاتوویان سوسیالیزمی دیموکڕاتیکە.

قوتبی سوسیالیزمی ڕاهی ئارانی، کشتگەر، فەروخ نگهەدار

لە قوتبی دیکە دا ڕاهی کاریگەر دیکتاتۆری پرۆلتاریای قبووڵە، سازمانی فیدایی، ئەوانەی لە ئەکسەریەت جودا بوونەوە، تەیفەکانی ئەقەلییەتی پێشوو، لە هەر دوو قوتبەکە جەهەتی سوسیالیزمی دیموکڕاتیک لە پێشترە.

سەڵتەنەت خوازەکان

ئیمکاناتیان لە دەرەوە و لە داخڵ دا هەیە، لە باری ماڵیەوە وەزعیان باشە لە ئێرانیش هێندێک نفوزیان هەیە، چونکە ڕژیمی ئیسلامی خراپە، پاش دەساڵ هێندیک کەس هەن ئەگەر بێنەوە ئێران دژی شا حەرەکەت ناکەن، هەر نەبێ لە خومەینی باشتر چاوی لێدەکەن، لە دەرەوەی ئێران لاینگریان زۆرە. ئەو کەسانەی کومونیست نین لە گەڵ ئەوانن، لە ئەفرادی دیکەی سازمانەکەن زیاترن، ئەمریکا پشتیوانیان لێدەکا، ئیحتماڵی هەیە ئەمریکا بۆ داهاتووی ڕژیم سەڵتەنەت لە نەزەر بگرێ، ئێستا مەترەحن.

موجاهیدینی خەڵک

موجاهیدین سەریش کەون فاشیزمێکی مەزهەبیە، دەبێ تەزعیفیان بکەین، کەم کەس موافقیانە، هەموو ئوپوزیسیۆنی ئێرانی موخالفیانە، دیکتاتۆر و فاسیقن.

هێزی میانەڕەوی میللی دیموکڕاتیکی ئێران (جمهوری خواز) لە ئێران دا ئەکسەریەتن، نە کومونیستە و نە مەزهەبی ئیشاکالی ئەوەیە سازمانی نیە، شتێکیان هەیە بە نێوی جمهوری خواهان میللی موقەدەمەی پێکهێنانی سازمانێکە، لە سەر مەسەلەی میللی خۆ لێنادەن، هەر لە ئێستەوە لە حاڵی لێک بڵاو بووندان، ئیحتماڵی هەیە هێندێکیان لە ئێمە نزیک ببنەوە، هێندێکیان لە گەڵ سەڵتەنەت تەڵەبەکان بکەون، لە داهاتوو دا جێگای خاڵی چەپی ئێران.

حیزبێکی سوسیالیستیە

ئایەندەی ئێران حیزبێکی سوسیالیستی گەورەیە لە ئێراندا ئێمەش دەتوانین لە گەڵ بین.

وەزعی خۆمان

بێ موبالغە و خۆهەڵکێشان ئەمڕۆ پتەوترین، قایمترین سازمانی ئێرانین، لە کۆنەوە هەدەفی ئێمە، مەسەلەی میللی، دیموکڕاسییە، هەم دیموکراسی و هەم مەسەلەی میللی لە ئیتحادی شۆڕەوی و زۆر وڵاتی دیکە مەسەلەی ڕۆژە، ئێمە دەبێ لە وەزعیکی وادا لە هەموو جەنبەکاندا فەعال بین، لە باری فکریەوە دەبێ موتەوەجیهی ئەو فکرە گەورە بین و خۆمان تەتبیق بدەین، مەسائیلی دنیا بگرینە ژێر نەزەرو دائیم تێبکۆشین جەهەتی ئاڵ و گۆڕەکان بناسین، ئێمە لە نێو تەختەیەکین لە دەریایەکی گەورەدا، دەبێ خۆمان بگەیەنینە ساحل و ناخودای چاک بین. ئەم ئاڵ و گۆڕانە ئەئسیر دادەنێ لە سەر مەسەلەی کورد، خۆمان فیری زۆر زانیاری بێگانە بکەین، لە باری زاناییەوە ئامادە بین، لە مەیدان دا بین لە باری عەمەلیەوە، ئەوە ئیمتیازێکی گەورەیە، بۆ ئەوەی ئێمە تەنیا لە سەر ئیئۆری ناڕۆین لە باری عەمەلیشەوە هەر هەین هەر ئەوەش ئیمکانی مانۆڕمان دەداتێ، هەر کەسێک بێتە مەیدان مەجبوورە لە سەر هێزی مەوجوودی مەیدانی عەمەل قسە بکات ئەویش ئێمەین.

لە باری تەشکیلاتەوە خۆمان ئامادە بکەین بۆ حیزبی ئێمە لەم شەرایتەدا تەوەجوو بە کەمیەت و کەیفیەت زۆر لازمە، نەزم و دیسپلین زۆر لازمە، حیزبێکی واقعی ئەوەیە ئەندامی کەم و پوختی هەبێ، بەڵام لاینگری زۆر بێ، (گرنگی تەشکیلات لە نێو خۆی وڵات) نێونەتەوەیی کردنی مەسەلەی کورد گرنگە، چونکە مەسەلەی میللی ئەمڕۆ لە جیهاندا مەترەحە، لە باری پێوەندیەوە فەعال بین، لە گەڵ سازمانە کوردستانیەکان (کورد بەگشتی) لە سەتحی ئێران لە گەڵ ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی.

نویترین هەواڵ و بابەت