"an independent online kurdish website

رۆژی یه‌كشه‌ممە16ی حوزه‌یران (Juni) هونه‌رمه‌ندی كورد سمایل سابووری بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد و


 رۆژی دوشەممە 20190617 بە ئامادەبوونی خانەوادەکەی، بەشێک لە هونەرمەندان، شاعیران و هاوڵاتیانی سلێمانی، تەرمی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری، لە گردی سەیوان-ی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

سمایل محه‌ممه‌د ساڵح ناسراو به‌ سمایل سابووری، ساڵی 1956 له‌ شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌، ساڵی 1979 كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌ تاران ته‌واو كردووه‌، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ ئێران بووه‌ 105 گۆرانی تۆمار كردووه‌ و ئه‌لبوومێكی به‌ناوی “سه‌فه‌رنامه‌ی كوردستان” بڵاو كردۆ‌ته‌وه‌. پاشان له‌ باشووری كوردستان ئه‌لبوومی “بیره‌وه‌ری” بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، سابووری 16 ساڵ بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوو.‌

لە لایەن بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەت بنەماڵە و خزم دۆستانی ئەم هونەرمەندە دەکەین.

روحی شاد بێ.

ڤیدیۆ 

 

https://www.youtube.com/watch?time_continue=232&v=KlQsRii1xcI

https://www.youtube.com/watch?v=vOQoPrge5tg

https://www.youtube.com/watch?v=GZfLUf_e8Vs

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی