"an independent online kurdish website"

دوکتور شەرەفکەندی و پێشبینی لە سەر حکومەتی عێراق و ئەرکەکانی حیزب لەو هەلومەرجە ئاستەمەدا


ڕاپۆرتی پەیوەندی دەرەوە

مانگی ئەوەڵ کارم بۆ دیاری کرابوو، ساڵڕۆژی شەهید بوونی دوکتور قاسملوو بوو، فەڕانسە، ئوتریش، چەکوسڵاواکی، سوید، هولەند.

سەرمایەی حیزب باشە، لە داهاتوودا بەخێومان دەکا، تەشکیلات باشە، لە فەڕانسە دوو کەس تەقسیم کار کراوە، لە ئاڵمان کاک هومایون ئەردەڵان وەک کادری سابیت دانراوە.

هەڵسەنگاندنی وەزعی ئێستا و داهاتوو ١٩ /٨/١٣٦٩

جەرەیانی خەلیج

هەموو شتێک وا نیشان دەدا کە سەدام لە هەموو حیێسابەکاندا بە هەڵە چووە، عێراق لە مێژە نەخشەی بۆ کوەیت بووە، نامە بۆ ڕەفسەنجانی، یەکێک لەو دیاردانەیە، دەیەوێ خەیاڵی لە جەهەتی ئێرانەوە ئاسودە بکات، قەراردادی عەدەمی تەعەروزی لە گەڵ عەرەبستان و بەحرەین ئیمزا کرد، بەڵام لە گەڵ کوەیت هیچی نەکرد، پێکهێنانی شوڕای هەمیاری عەرەبی (مجلس تعاون عربیە)بۆ ئێرانیش هەر حیسابەکەی غەڵەت بوو.

بۆچوونی عێراق لە سەر ئەم دوو شتە دانراوە، ئیستفادە لە تەزادی دنیایی، ئیستفادە لە تەزادی خودی وڵاتانی عەرەبی. سەدام پێی وابوو هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی دۆستی ئەون، هێندێک دوژمنایەتی دەکەن، هێندێک بێلایەن دەبن، پێی وابوو کە لە تەزادی وڵاتانی غەربی و شەرقی کەڵک وەردەگرێ وادیارە تێنەگەیشتوە کە وڵاتانی شەرق و غەرب تەزادیان بەو شێوە نەماوە. ئێستا شۆڕەوی دەیهەوێ سیاسەتەکانی ئەمریکا بێ ڕەنگ بکاتەوە، سیاسەتی جیهانی خۆی لە جێگای دابنێ، لە ڕێگای وتووێژ و قسە و باسەوە، ئەمریکا ئێستە بێ ڕەقیبە، شۆڕەوی ئێستا موحتاجی ئەمریکایە بە بێ کۆمەگی غەرب ناتوانێ شۆڕەوەی لە ژێر باری ئەو وەزعە تووشی بووە بێتە دەر، لە نێو وڵاتانی عەڕەبی دا پێیان خۆش نیە کەسێکیان ئەوەندە هێزی هەبێ کە بتوانی ئەوانی دیکە بخاتە مەترسیەوە.

مەنافعی غەرب و وڵاتانی عەرەبی بوەتە هۆی ئەوە لە موقابیل عێراق دا ڕابوەستن . شتەکە ئەوەیە کە قودرەتێکی گەورەی وەک سۆڤییەت لە حاڵی ئاوادا ناتوانێ لە موقابیل ئەمریکا دا ڕاوەستێ، ئیجازە دەدات کە لە شوێنێکی حەساسی وەک خەلیجی فارس عێراق ئاوا بکات بە تایبەت ئێستا نەوت بە تەواوی مەعنا لە وڵاتانی سەنعەتی دەوری کاریگەری هەیە.

بە پێی حیساب غەرب تا 35 ساڵی دیکە موحتاجی خاوەرمیانەیە، نەوت تا ئەو کاتە دەبێ لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دابێ، دوو شت هەیە، یا دەبێ لە ڕێگەی موحاسرەی ئابووری، یا لە ڕێگەی زۆرەوە بێ، مەسەلەی دووهەم تەنیا کشانەوە لە کوەیت نیە وازی لێ ناهێنن، ئەگەر بشگەڕێتەوە، هێنانی ئەو هەموو هێزە نەوتیش بە دوو بەرابەر قیمەت گاڵتە نیە، تورکیەش زەرەدی لێکەوتووە، هەروەها ئۆردۆن لە باری موعامەلات و شتی دیکە زەرەریان لێکەوتووە، کە لە سەر دەستووری سازمانی ملەل تورکیە ئەوەی کرد. یەخەی دەوڵەتێک دەگرێ دەڵی دەبێ جوبرانی بکەنەوە (ئەمریکا) دەوڵەتان دەبێ خەرجی ئەوانە بدەنەوە، کەس ناتوانێ تەزمین بکات جارێکی دیکە هێرش ناکات، سەدام ئایەندەی نیە کەی مەعلووم دەبێ موشەخەس نیە، ئەگەر قەدەم بە قەدەم پاشەکشە بکات بێتە بوومیان (شارێکی عەرەبی) ئەمجار بێتە دواوە دەشکێ.

بۆ ئێمە ئەم دوو دەورە هەیە

یەکەم دەورەی ئینقالی، دووهەم ڕۆیشتن و نەمانی حکومەتی عێراق.

ئێمە لە دەورەی ئینتقالی چۆن خۆمان ڕابگرین و کەڵکی لێوەربگرین؟ دەورەی پاش ڕووخانەکەی با بزانین چ دەبێ؟ لابردنی سەدام لابردنی سیستەمێکە نەک شەخسی سەدام، ئەو هەموو زەحمەتە کە وڵاتانی یەکگرتوو دەیکێشن دەبێ خەیاڵیان بۆ ماوەی حەدی ئەقەل دە (١٠) ساڵ ئاسودە بێ، دەبێ عێراق مەوجود بەڵام زەعیف بێ، بە تێبینی و مۆدی ئەوڕۆی دونیا حکومەتی دیموکڕاتیک، بۆ ئەوەی ئەو حکومەتە بتوانێ سەقامگیر بێت پێکهێنانی عێراقێکی فیدڕاڵە، (بەشێکی کوردستانە).

ئیحتماڵی ئەوەی وەزعی کوردستانی عێراق باش بێت زۆرە، ئەگەر وای لێهات ئێمەش خەیاڵمان ڕاحەت دەبێ وەک لە خاکی خۆمان دا بین وایە وەزعی ئینتقالی تا لە ناو چوونی سەدام (ئێستا) ئەگەر بکشێتەوە کەمێک عومری درێژ تر دەبێت ئەگەر نا عومری کەمترە، دەورەی حەساس و خەتەرناک بۆ ئێمەیە! کەمتر یارمەتیمان پێدەدرێ، مەحدوود دەکرێنەوە، ئەگەر بکشێتەوە لە گەڵ ئێران هەر دۆستایەتی دەبێ،  چونکە عەرەبەکان بە دوژمن دادەنێ.

لە کۆبوونەوەی دەفتەری سیاسی باسکراوە، سوڵحی ئێران و عێراق لە وەختێک دا دەکرێ کە ئێران حاڵەتی زەعیف تری هەیە بە نیسبەت عێراق ئەو حاڵەتە گۆڕدراوە، ئێستا عێراق لە حاڵەتی زەعیف دایە هەتا زۆرتر موحتاج بێت زیاتر ئیمتیاز بە ئێران دەدات چەند خاڵ هەن کە ئەوە پێک دێنێ کە سوڵحەکە سوڵحێکی تەواو نەبێت، نێوەرۆکی دوو ڕژیم تەواو لێک جیاوازە، بۆیە بە تەواوی لێک دڵنیا نین، هەشت ساڵ شەڕ ئەو شتەی قووڵتر کردۆتەوە.

لە هەل ومەرجی ئەوڕۆ دا ئێران لە باری نێونەتەوەییەوە پێی خۆش نیە زۆر لە گەڵ عێراق نزیک یبێتەوە، چونکە عێراق داهاتووی موشەخەس نیە، ئێران پێش بە تێکۆشانی شیعەکانی عێراق ناگرێ، بە پێێ ئیدئولۆژیکی خۆی ئەو کارە ناکات بۆ شێعەکان! نەک کوردەکان! تەحویل دانەوەی ئێمە ئیحتمالی زۆر زەعیفی هەیە، بەڵام مەحدوودیەت دەبێ، وەک هاتوچۆ، کۆکردنەوەی بنکەی سونێ، نەدانی یارمەتی، دوور خستنەوە لە مەرز.

هەڵوێستی ئێمە دەتوانین دوو خاڵ تەحەمول بکەین، ڕادیۆ دوور خستنەوە، (سەنگینە) فەعالیەتی چەکداریش تا بەهار موشکیلە نیە، لە سەر رەفتاری گشتیمان باشتر خۆمان مات بکەین زۆر نەیەینە سەر زار و زمانان، بەر عەکس خۆ موهیم کردن، خۆمان مات کەین ،کەمتر سەرنج بۆ لای خۆمان ڕاکێشین، مەسەلە بۆ عێراقیەکان کەمتر ساز کەین، داواکانمان کەمتر بکەینەوە، کەمتر بە لیباسی حیزبیەوە بچینە نێو شارەکان، کەم تەقە بکەین و کەم هاتوچۆ بکەین، هێدێک دیاری و شتی وایان بدەینێ .

وەزعی دوای ئینتقالی

ئەگەر حکومەتێکی دیموکڕاتیک هات حکومەتی داهاتوو ئیجازەی فەعالیەتی ئاشکرا دەدات، ؟ (نا) چ پێمان خۆش بێت چ ناخۆش قۆناغێکمان تێپەڕ کردوە، پێمان ناوەتە قۆناغێکی دیکە دەورەی داهاتوو ئەگەر ناوی نەنێن دەورەی ڕکوود، حەدی ئەقەل دەورەی ئێستایە، لەم بارەوە دەبێ خۆمان ئامادە بکەین، بۆ داهاتووی دەورەی ڕکوود، بۆ دەورەی گەشە کردن، دەبێ لە حاڵەتی زۆری و بۆری بێنە دەر کەم و پوخت بین. بۆ ئەوەی لە درێژ خایەن دا لەو حاڵەتە بێینە دەر حەرەکەتی چەکداری، دوو لایەن لە نەزەر بگرین، هەڵسەنگاندنی ئیمکانی پشتی جەبهە، تەواوەتی ئیمکانی ئێمە بوەتە ئەوە کە بۆ ئەو سێ مانگە چۆن بچینەوە، تا خەباتی چەکداری هەبێ کاری تەشکیلاتی چوەتە ژێر سێبەر، ئیمکاناتمان بۆ ماوەیەکی زیاتر لەوە، نۆ مانگ کەمە، ئێمە نابێ دەست لە خەباتی چەکداری هەڵگرین، درێژەی موقاومەت دەبێتە هۆی ئەوە هەستی کوردایەتی لە نێو خەڵک دا بمێنێ، ئەگەر تەقەمان نەبێ ناونیشانمان نامێنێ و خۆشەویستیمان دەچێت، دەبێ تێبکۆشین لە شەرایتی سەخت دا لە عێراق و تورکیە بمێنینەوە، چاکترە تا بچینە ئوروپا، لە بیر خەڵک بچینەوە، بە هەر شێوەیەک بێت ئەو خەباتە چەکداریە ئیدامە بدەین، دیارە بەقەد شێوەی ئیستا ناتوانین، بە هەر حاڵ نابێ هەر نەیکەین، هەدەفیشمان لە موبارەزەی موسەلەحانە موشەخەس بێت، تا هەدەفمان ڕووخانی ڕژیم بێت دەبێ لە نزیک کوردستان بمێنینەوە.

ئیمکانات لە بنکەی سابیت پێک بێنین، ڕوشدی فیکری و گوستەرشی ئاموزش لە سەتحێکی وەسیع دا.

 

دوای ئەم باسانەی کاک سەعید بەشێکی بەرچاولە هاوڕێیان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان باسکرد (کە .لە بەشی ٤ و کاتی داوتر دەخرێنە ڕوو).

 دواتر کاک سەعید باسێکی درێژە دا و بەمشێوە باسەکانی ئەو پلینۆمەی تەواو کرد.

وەزعی ئێران بە نیسبەت ڕابردوو هێندێک تەسبیت بووە بەڵام بە تەواوی قەت ناتوانێ و تەسبیت نابێت، هەمیشە لە حاڵی نەوەسان دایە، قوتبێک دەیەوێ وڵات دابین بکرێ ، ڕەفسەنجانی لە گەڵ جەناحی توندڕەو ، ئەوە هەر دەبێ.

ئێران ناتوانێ بە هیچ لایەک دا بکەوێ بەڵام مەشروعیەتی ڕەفسنجانی و خامنەیی شتێکە کە ئاخرین بڕیار دەبێ ویلایەتی فەقهی بیدات، مەزهەب دەیدات، دەبێ بڕیارێک بدەن کە لە چوار چێوەی مەزهەب دابێ، توندڕەوەکان نایەڵن، بەڵام وا بڕوات لە ژێر فشاریاندان، ڕەوتی دیموکڕاتیزاسیۆن دەبێ پێک بێت، لە خاوەر میانەدا پاش حەل کردنی مەسەلەی عێراق مەجبوورن کارێک بکەن کە ئێرانیش وەزعی ئێستا وەک وەسیلەیەکی ناجوور لە ناوچەکە هێندێک دیموکراسی …پێک بێت، قەراردادی ئەلجەزایر تەعینی ختووتی مەرزی و مەسەلەی شەتولعەرب و هێندێک شتی مەرزی و عەدەمی دەخالەت لە ئوموری داخیلی یەکتر. سالی 1975ئەسڵی شتەکە لە سەر مەسەلەی کورد بوو، ئێستا وانیە، مەسەلەی جووڵانەوەی کورد شتێکی فەرعیە، ئێستا عێراق لە ئوپوزسیۆنە کوردەکەی خۆی زۆر ناترسێ، پێوەندی ئێمە لە گەڵ کوردەکانی عێراق بە شێوەیەکە کە ئەگەر شەرایتێک پێکهات قسەمان کردوە هەموو چەشنە هاوکاریەکی یەک بکەین.

کاری ڕادیۆ، ئەهەمیەتێکی زۆر باشی هەیە،  قەرار بوو لە ئیتالیا ڕادیۆمان هەبێ. دەبێ کەشتیەکمان هەبێ لەوێ داینێین ڕایۆی سەد کیلۆ واتی، یونان موافقەتی کردوە، بەڵام بۆ دژی ئێران نەیاندا، لە چەند تەریقەوە کار کراوە، موەفەق نەبووین خۆماتکردن تا ڕوون بونەوەی وەزعی کوەیت و عێراق ئیستا لە شەرایتێک دا کەوتوین، خۆمان نەدۆڕێنین، ، دبێ هەموو شتێک بخەینە ژێر تەجدید نەزەرو پێداچوونەوە، ئامادەگیمان هەبێ لە هەل و مەرجی لە بار دا، ئامادەگی تەواومان هەبێ.

فکر کردنەوە لە سێ خاڵ لازمە

فکر بۆ وەزعی بنکە سابیتەکان بکەینەوە،  تەشویق بکەین بچنەوە ئێران، ئۆردوگای پەناهەندەگی، لە ڕێگای تورکیەوە بۆ خارج، مانەوە لێرە لە بنکە سابیتەکان.

چۆن سازماندەهی بکەین؟ کێ بچێتەوە ناوچە؟کێ کاری عەمەلی مقەڕەکان بکات؟ بەگشتی تەقسیمی کارەکان.

ڕێگا بۆ درێژە دانی خەبات لە نێو وڵات دا

لە سەر تەواوی ئەو خاڵانەی سەرەوە قسە و باس بکرێت بۆ پلینۆمی داهاتوو، وەک پێشنیار بنوسرێت باس لە سەر کۆنگرە، ئەگەر ئێستا بمانەوێ کۆنگرە بگرین لە سەر چی؟ لە ڕاپۆرت دا چۆن بنوسین؟ شتێکی ڕوون نیە مەوقعیەتی جیهانی و ناوچە کە جۆرێکە ناکرێ کۆنگرە بگیرێ، جارێ تا بڕێک وەزع ڕوون دەبێتەوە کۆنگرە نەگرین، بە بەرنامە و ئەساسنامەدا بچینەوە، شێوەی ئینتخابات موشەخەس بکەین چۆنیەتی بەشداران لە بەدەنەی حیزب لە پلینۆمی داهاتودا بە نوسراوە گوزاریشەکان ئامادە بکرێن.

نویترین هەواڵ و بابەت