خالقی، ده‌نگێک، بۆ ئارامی دڵ و ده‌روون، ئارامییه‌ک، شیرین‌تر له پێکه‌کانی مه‌ی، دنیایه‌ک، تایبه‌تتر، جیاوازتر،له دنیاکانیتر، ئه‌و ده‌نگ و دڵه‌ی ته‌مه‌نێک، سارد و سه‌ختی مه‌نفای ته‌ی کرد، تا به سه‌ربه‌رزی بژی و به سه‌ربه‌رزی بمرێت.
دڵنیام،گه‌ڕانه‌وه‌ی(خالقی)نه‌ک من و دەیانی وەک منی حه‌په‌ساند، به‌ڵکوو خاک و گه‌ل، بە تین و گوڕه‌وه، له ئامێزی ناگرن و ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی که ساڵانێکه له دڵ و ده‌روونیاندا، هه‌ڵیانگرتووه، کاڵ ده‌بێته‌وه‌و وه‌ک خۆی نامێنێته‌وه.
من نازانم،(خالقی) چی پاڵی پێوه نا، له ژێر گووشاری کێ دا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نا، ئه‌و خۆی بیر کردووه، ده‌زانێت کێ بوو، ده‌زانێت، چه‌ند به شکۆ گه‌وره بوو، ئه‌ی ئێستا ده‌زانێت، چه‌ند بچووک و زه‌لیله له دڵی خاک و گه‌ل و مێژوودا.
ئەو ده‌بوایه، به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌رزانه‌تر به ڕێوڕه‌سمێکی گه‌رم و گوڕتر، پێشوازییان لێ بکردیتایه، نه‌ک ئاوا..!
من نازانم، خۆت ئێستا له ناخه‌وه چ هه‌ستێکت هه‌یه، شادی، یان په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زی، به‌ڵام بێ گومانم، ئێستا سنه و گشت کوردستان، تووڕن، له خۆت و له ده‌نگت و له ناوت، چوون تۆ به‌ڵێنه‌کەت نه‌به‌رده سه‌رو شکاندت!
خودا تۆ بمژێنه تا شتی سه‌یر سه‌یر ببینم.