"an independent online kurdish website

بەرێز هانس یواخیم ئەریک پارێزەری شەهید کاک دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی : من حەوتوویەک پاش شەهید بوونی د. شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چوومە پێرلاشێز بۆ بەشداری لە ڕێورەسمی بە خاک سپاردنیان.


خانم نەسرین قاسملووم بینی. لەوێ تکای لێ کردم کە دۆسیەی میکۆنۆس بەدەردی دۆسیەی شەهیدانی وییەن نەچێ و هەرچیتان لە دەست دێ، ئیزن مەدەن قاتڵەکان بۆ ئێران بگێڕنەوە. ئێمەش هەم وەک پارێزەری حیزبی دێموکرات و هەمیش وەک پارێزەری بنەماڵەی د. نووری دێهکوردی پاش چوارساڵان هەول و تێکۆشان توانیمان دۆسیەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبێنین. تیرۆریستان سەزا بدرێن و عاملانی بە ڕای گشتی بناسێنین کە دەوڵەتی ئێران وەک بکەرەی سەرەکی ئەو تیرۆر بوو و پاش ئەوە تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئەرووپا ڕاوەستا.

 

وەرگێرانی: رەشید زەرواوی

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی