"an independent online kurdish website

کە لە ئاوایی هەرمێدۆڵی سەرشیوی سەقز بریندار بوو لە نێو تابوتمان نابوو، بڕیار بوو چەند رۆژ تاکوو دەیگەیەنینە نەخۆشخانە ئاوی پێ نەدین چونکە شکمان لەوە بوو ریخۆڵەی بەر کولە کەوتبێ و تووشی عفونەتی بکا.


تەنیا جاروبارە بە پەمووی تەڕ لێوەکانیم تەڕ دەکرد، جارێک لێم تووڕە بوو، قەپی بە پینستەکەدا کرد و لۆکەکەی بە هاوەکەوە قوتدا.

هەموو ئەوانەی لەگەڵمان بوون دەیانزانی نابێ ئاوی پێ بدەین. لە نێو رێگادا لە وشترملی بانە دانیشتوویەک لە حیزبێکیترەوە زۆر پاڕایەوە تاکوو ئەویش لەگەڵ خۆمان بەرین. ناوی حەبیبەڵا بوو، پێیان دەوت حەبیب. مەنسووریش لە ناو ئەو هەموو خەڵکەدا لە شوێنێک کە ئێمە ئاگامان لێی نەبوو، دەسماڵیکی (جۆرێ رەشتی قەدیمی سنەییە) دابوو بە حەبیب و وتبووی بیژەنە ئاوی ئەو چۆمەدا و میگوشە هەروا بۆم بێنە. من لە دوورەوە چاوم لێ بوو مەنستوور لە نێو تابووتەکەوە دەستی دەرهێنابوو دەستماڵە خوساوەکەی دەگوشی و دەمی لە ژێر ئاوەکەیەوە راگرتبوو. زۆر تووڕە بووم و چووم لێم وەرگرت. دەنگی نەرد دیار بوو تینوویەتی شکابوو کەیفی زۆر ساز بوو. تەنیا سەری لە تابوتەکە دەرهێنا و بۆ ئەوەی من زیاتر تووڕە بکا بە هەورامی وتی: کا حامید وەشەنی؟

منیش چوومە گیان حەبیب. وتم تاکوو دەگەینە نەخۆشخانە ئەو کوڕە شتێکی لێ بێ من لە جێگای ئەو تۆ دەکوژم! چونکە ئێمە چەند رۆژە زەحمەتی پێوە دەکێشین بۆ ئەوەی بە زیندووی بیگەیەنینە نەخۆشخانە. حەبیبیش هەتاکوو گەیشتینە شوێنێکی ئەمن بەردەوام دەستی بە تابووتەکەوە بوو و جاروبارە قسەی لەگەڵ مەنسوور دەکرد بۆ ئەوەی دڵنیابێ کە نەمردووە و زیندوویە.

گەیشتینە شوێنێک دوکتوری مەجاهید هات دوو برینداری ئەوانیش کە یەکیان ناوی ئیسمایل بوو، وەری گرتن و منیش داوام کرد مەعاینەکەی کاکە مەنسوور بکا بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە ئاوی پێ بدەین یان نە. ئەویش هێندیک پرسیاری لێ کرد و دوایە وتی هیچ کێشە نیە ئاوی بدەنێ!

کاکە مەنسووریش کە چەند رۆژە ئاوی نەخواردبووەوە. دوای هێندیک جنێودان وتی تەنەکەیەک لە و شەربەتاوە بێنن لە لای دەستم دایبنێن! خەڵکی ئەوێ چەند تەنەکەی تایبەتی ئاوهێنانیان پڕ کردبوو لە شەربەتی پرتەقاڵ و سەهۆڵی زل زلیان بە قەت تەنەکەکە تێهاویشتبوو. مەنسووریش هەرچێکی خواردبوو رژابووە نێو سکی، رۆژی دوایە سکی هەڵمسا و تاکوو گەیانمانە نەخۆشخانە خەریک بوو بمرێ و لەوێ سێ لیتر ئاویان لە سیکی دەرهێنا.

دوای ئەوەی نەخۆشەکانمان گەیاندە نەخۆشخانە من گەڕامەوە بۆ هێزی بێستوون و بریندار بووم و لەگەڵ یەکەم گرووپی کەمئەندامانی حیزب نارداینم بۆ سوید، رۆژێک لەگەڵ متەرجمەکەی کمۆن چووین سەر لە ماڵێک بدەین. سێ چوار پیاو دانیشتبوون یەکێکیان سەیری منی کرد و وتی دەمناسی؟

وتم نە بەداخەوە ناتناسمەوە.

وتی من ئەو کابرایەم وا خەریک بووی لەسەر بریندارەکەتان بمکوژی. دوای ئەوە بووینە دۆست.

 

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیدیۆ و وێنەکانی : بە خاکسپاردن و پرسەی نەمر مەنسوور پیرۆتی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی