"an independent online kurdish website

بە داخێکی گرانەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٤/٠٧/٢٠١٩، هاوڕێ و تێکۆشەری دێرینی حدکا سەلیم دەورێشی ناسراو بە ” سەلیمە رەش ” خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆسی شنۆ كە دانیشتووی شاری لینشۆپینگی وڵاتی سوئێدە لە کاتی وەرزشکردن دڵی لە لێدان دەکەوێت .


کاک سەلیم لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٤ ی هەتاوی (١٩٦٥ـی زایینی) لە نەڵۆسی سەر بە شاری شنۆ بوو. هەر لە سەرەتای خەباتی حیزبی دیمۆكراتدا دەبێتە ئەندامی یەکێتیی لاوانی دێموکرات و تێکەڵ بە کاری سیاسی دەبێ.

هاوڕێ سەلیم کەسێکی روح سووک و لەبەر دڵان بوو.لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٥ هەتاوی دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە بەشە جۆرەجۆرەکانی هێزی کێلەشین ئەرکی حیزبی بەو پەڕی دڵپاکی و لە خۆبردوویییەوە بەجێ دەگەیاند.

لە ساڵی ١٩٩٥ واز لە پێشمەرگایەتی دێنیت و وەک ئەندامی حیزب درێژە بە کارەکانی دەدات و پاشان لە ساڵی ١٩٩٨ لە وڵاتی سوئێد دەگیرسێتەوە و دیسان وەک کەسێکی نیشتیمانپەروەر، ئەرکەکانی حیزبی بەجێ دەگەیاند تا کاتی ماڵئاوایی.

بە داخەوە بەهۆی وەستانی دڵەوە لە کاتی وەرزشکردندا ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین .

روحی شاد بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران –کۆمیتەی سوئێد

٢٤/٠٧/٢٠١٩

 

رۆژی هەینی رێکەوتی 02/08/2019 رێوڕەسمی بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک سەلیم دەروێشی لە شاری لینشۆپینگی وڵاتی سوئێد لە کاتژمێر 11 ی سەر لە بەیانی و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کاتژمێڕ 13 بۆ 18

لە لایەن بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو کاک سەلیم دەروێشی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی سوئێد. بەڕێوە چوو.

 شوێنی بە خاکسپاری:

( Kaptensgatan 1)

Uppståndelsens kapell på fridtunegatan linköping

 پێشمەرگەکان: بەوبۆنەوە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی، هاوسەر و منداڵە چاوگەشەکانی و دایکی پیری و خوشک و براکانی دەکەین و لە ناخی دڵەوە بەشداری خەمیانین.

روحی شاد بێت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی