"an independent online kurdish website"

بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی قوربان لە قوڵایی دڵمەوە یادی   قوربانیانی گەلەکەم وەک : شەهیدان و بنەماڵەکانیان، بەندیە سیاسیەکان و کەسوکاریان،

ئەویندارانی   ئازادی نیشتمان و گەل ، هاوڕێ و هاوبیران و سەرجەم گەلەکەمان لە کوردستان و هەندەران و موسوڵمانان بەگشتی ، دەکەم و پیرۆزباییان پیدەڵێم. دڵنیام خوێنی   ئەو قوربانیانە، ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و ڕووحی ئەو بەندیانە ، خەم و پەژارەو ئاخ و ئۆفی ئەو دایک و باب و خوشک و براو کەسوکار و دۆست و ئاشنایانە ، دەبێتە دەستە چیلەی ئاگرێکی سوتێنەری داگیر کەران و ئەو قوربانیە گەورانە دەبنە پێکهێنەری جێژنێکی گەورەتـر کـە ڕزگاری نـیشتمان و گەلەکەمانە .

هیوام وەدیهاتنی ئامانج و ئاواتی ڕەوامانە .

براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٩ی گەلاویژی ٢٧١٩ ی کوردی

١٠ / ٨ / ٢٠١٩ ی زایینی  

نویترین هەواڵ و بابەت