ساغیانکرده‌وه هۆنراوه‌کانت ئه‌م ئه‌دیبه دوکتۆرانه
ساغکردنه‌وه گه‌ر وه‌هابێ ناساغی جوانترین ژئانه!
خوێنه‌ری سه‌روه‌ر، ئه‌م باسه که ئه‌که‌وێته به‌رده‌ست، ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێویسته بنووسرێت، ئه‌بێ له کتێبێکی تایبه‌تدا بێت، به‌ڵام بۆ بابه‌تێکی ئه‌نترنێتی … له‌وه زیاتر ناگونجێت.
(شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی)
شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی بۆ خوینه‌ران ئاشنانه، ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که له بواری دارشتنی هۆنراوه به زمانه‌کانی (عه‌ره‌بی – تورکی – فارسی و کوردی) ده‌ستێکی (باڵای) بووه.
(شێخ ره‌زا ناسان)
گه‌لێ جار دیوانه‌که‌ی شێخ ره‌زا چاپکراوه‌ته‌وه. ئه‌و که‌سانه که هه‌وڵی چاپکردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌کانیان داوه، کاره‌که‌یان به‌ناوی (ساغکردنه‌وه) چاپکرده. به‌داخه‌وه له‌و کاره‌دا زیانێکی زۆر به هۆنراوه‌کانی شێخ ره‌زا گه‌یشته. با له‌و سێ دیوانه بکۆڵینه‌وه.
1 – دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی – کۆکردنه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ – چاپ ساڵی 2003
2 – دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی– ساغکردنه‌وه و شه‌رحی شوکور مسته‌فا – چاپ ساڵی 2010
3 – د. موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی– شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی، ژیانی، په‌روه‌رده‌ی، بیروباوه‌ڕی، شیعری – چاپ ساڵی 2001
**
له‌و سێ کێتبه‌دا چه‌ن نموونه‌م هه‌ڵبژارده، با پێکه‌وه لێیان بڕوانین:
له پێشدا دوو تێبینی:
1 – پێویسته بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه ئه‌و نموونانه‌ی خواره‌وه خودی هۆنراوه‌کانی شێخ ره‌زا نین، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ن که له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و (شوکور مسته‌فا) و (د. موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی) ساغکراونه‌ته‌وه!
2 – ئه‌و نموونانه‌ی که نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌کاندا نووسیویه، بۆ روونکردنه‌وه‌ی باسه‌که‌یه. پێویسته هه‌وڵ بدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی خودی هۆنراوه‌کانی شێخ ره‌زا !
شێخ محه‌مه‌دی خاڵ:
دانه‌ی ده‌مت نه‌ماوه و له گه‌ف ناکه‌وی هێشتا
پیره‌که‌ری چه‌نه‌باز ئه‌ڵێم بکه‌م به له‌شتا- 41
*
دانه‌ی ده‌مت نه‌ماوه و له گه‌ف ناکه‌وی هێشتا
دانه‌ی نادروسته. دان دروسته.
دانی ده‌مت نه‌ماوه و له گه‌ف ناکه‌وی هێشتا
پیره‌که‌ری چه‌نه‌باز ئه‌ڵێم بکه‌م به له‌شتا
یا
دان له ده‌متا نه‌ماوه و له گه‌ف ناکه‌وی هێشتا
پیره‌که‌ری چه‌نه‌باز ئه‌ڵێم بکه‌م به له‌شتا
**
ئه‌سپه‌که‌ت ده‌رکرد له ده‌ستم وای درێغ بۆ ئه‌سپه کوێت
سنگه‌که‌ی ماوه که‌ریم خان پێم بڵێ بیکوتمه کوێت؟ – لاپه‌ڕه (48)
*
وشه‌ی (سنگ- سنگه‌که‌ی) بۆ ئه‌و باسه نابێت. (سم- سمه‌که‌ی) دروسته.
ئه‌سپه‌که‌ت ده‌رکرد له ده‌ستم وای درێغ بۆ ئه‌سپه کوێت
(سمه‌که‌ی) ماوه که‌ریم خان پێم بڵێ بیکوتمه کوێت؟
**
ئه‌ی سه‌روی بڵند و قه‌دد و برۆ تاق و مه‌مک جووت
فه‌رقی نه‌بوو ئه‌م شیعره له‌گه‌ڵ میز و له‌گه‌ڵ گووت – 48
*
به‌ندی ئه‌که‌م به‌و جۆره هه‌ڵه‌یه. دروسته‌که‌ی:
ئه‌ی سه‌روی بڵند قه‌دد و برۆ تاق و مه‌مک جووت
فه‌رقی نه‌بوو ئه‌م شیعره له‌گه‌ڵ میز و له‌گه‌ڵ گووت.
**
ئه‌م قه‌حبه فه‌له‌ک له داخی مردم
موحتاجی ڕه‌شی ڕه‌شیدی کردم – ل (74)
*
کاتێ که وشه‌ی (ئه‌م) به‌کار ببرێت وشه‌ی (فه‌له‌ک) نادروسته! (فه‌له‌که) دروسته.
ئه‌گه‌ر وشه‌ی (ئه‌ی) به‌کار برا له‌و کاته‌دا ئه‌نووسرێت (فه‌له‌ک).
ئه‌م قه‌حبه فه‌له‌که له داخی مردم
موحتاجی ڕه‌شی ڕه‌شیدی کردم –
یا:
له داخی ئه‌م قه‌حبه فه‌له‌که مردم
موحتاجی ڕه‌شی ڕه‌شیدی کردم
*
ئه‌ی قه‌حبه فه‌له‌ک له داخت مردم
موحتاجی ڕه‌شی ڕه‌شیدت کردم.
**
شد عددی بازی ماسی و دوو
قادری وه‌ستا خله ڕیشت به گوو – 84
*
1 – ئه‌و تاکه هۆنراوه فارسییه یا کوردی؟
2 – به‌ندی یه‌که‌می که فارسییه. نووسینه‌که‌ی هه‌ڵه‌ی تێداێه.
دروسته‌که‌ی به‌و جۆره‌یه:
شد عدد بازی ما (سیودو) = 32
ژماره‌ی یارییه‌که‌مان گه‌ییه سی‌ودوو
قادری وه‌ستا خله ریشت به گوو
**
پیر که کۆکی و نه‌تڕی دووره له مردن هێشتا
ورده ئاهه‌نگی دوای کۆکه نیشانه‌ی ئه‌جه‌له
پیر که کۆکی و تڕی ده‌نگی وه‌کو باره زه‌له
شاهیدی موعته‌به‌رم عیززه‌تی مه‌ئموری ته‌له – ل (97)
*
له‌و چوارینه‌دا دوو هه‌ڵه کراوه.
1 – (هێشتا) له به‌ندی یه‌که‌مدا پێویست نییه
2 – (کۆکه) له به‌ندی دووهه‌مدا
پیر که کۆکی و نه‌تڕی دووره له مردن
به‌ڵام، ورده ئاهه‌نگی دوای نیشانه‌ی ئه‌جه‌له
پیر که کۆکی و تڕی ده‌نگی وه‌کو باره زه‌له
شاهیدی موعته‌به‌رم عیززه‌تی مه‌ئموری ته‌له
**
لام وابوو پیرم بووم عه‌شق ده‌ستم لێ هه‌ڵئه‌گرێ
نه‌مزانی داری وشک باشتر ئاگر ئه‌گرێ – ل (115)
*
(لام وابوو پیرم بووم) له باری ده‌ستووری زمانه‌وه دروست نییه!
لام وابوو که پیر بم عه‌شق ده‌ستم لێ هه‌ڵئه‌گرێ
نه‌مزانی داری وشک باشتر.
سه‌رچاوه:
دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی – کۆکردنه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ.
**
شوکور مسته‌فا
پیر که کۆکی و نه‌تڕی دووره له مردن هێشتا
ورده ئاهه‌نگی دوای کۆکه نیشانه‌ی ئه‌جه‌له
پیر که‌کۆکی وو تڕی ده‌نگی وه‌کو باره‌زه‌له
شاهیدی موعته‌به‌رم عیززه‌تی مه‌ئموری ته‌له – (161)
*
له‌و چوارینه‌دا چه‌ن هه‌ڵه هه‌یه، له به‌شی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ دا ئاماژه‌ی پێکرا، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه هه‌یه، ئه‌وه‌یش به‌و جۆره‌یه:
پیر که‌کۆکی وو تڕی ده‌نگی وه‌کو باره‌زه‌له.
وه‌ک ئه‌بینین دوو دانه (وو) نووسراوه. (و) جگه له‌وه‌ی که پیتێکه له پیته‌کان، بۆ خۆی وشه‌یه‌که و کاری تایبه‌ت خراوه‌ته سه‌رشانی، ئه‌و کاره‌یش ئه‌وه‌یه که دوو شت، دوو که‌س … پێکه‌وه گرێ ئه‌دات. وه‌ک (من و تۆ) – (ئه‌م و ئه‌و) – (شار و دێ) – (ته‌له‌فۆن و ته‌لگراف) … بۆ ئه‌بێ به دوو (و) بنووسرێت.
پیر که کۆکی و نه‌تڕی دووره له مردن
به‌ڵام، ورده ئاهه‌نگی دوای نیشانه‌ی ئه‌جه‌له
پیر که کۆکی و تڕی ده‌نگی وه‌کو باره زه‌له
شاهیدی موعته‌به‌رم عیززه‌تی مه‌ئموری ته‌له
**
دانه‌ی ده‌مت نه‌ماوه و له گه‌ف ناکه‌وی هێشتا
پیره‌که‌ری چه‌نه‌باز ئه‌ڵێم بکه‌م به له‌شتا – ل (173)
*
{(دانه‌ی) ده‌مت} هه‌ڵه‌یه، دان دروسته.
دانی ده‌مت نه‌ماوه و له گه‌ف ناکه‌وی هێشتا
پیره‌که‌ری چه‌نه‌باز ئه‌ڵێم بکه‌م به له‌شتا
*
دان له ده‌متا نه‌ماوه و له‌گه‌ف ناکه‌وێ هێشتا
پیره‌که‌ری چه‌نه‌باز ئه‌ڵێم بکه‌م به له‌شتا.
**
کافی کلک و کافی کوون و کافی که‌ر تێکه‌ڵ کرا
ئیسم و ناو و شۆره‌تی که‌رکووکی لێ تێکه‌ڵ کرا – ل (174)
*
به‌ندی دووی ئه‌و هۆنراوه به‌و جۆره هه‌ڵه‌یه، دروسته‌که‌ی به‌و جۆره‌یه:
کافی کلک و کافی کوون و کافی که‌ر تێکه‌ڵ کرا
ئیسم و ناو و شۆره‌تی که‌رکووکی پێدروست کرا
**
پێم مه‌ڵێن ئه‌م دوو ژنه‌ت بۆ چییه تۆ شێخ ره‌زا
شوکری بۆ ته‌سک و تروسکی وو جه‌میل بۆ زگ و زا – ل(175)
*
وشه‌ی (و) که ئه‌بێته هۆی کرێدانی دوو (وشه) له فارسی و عه‌ره‌بیشدا پێی ئێژن (واوی ربط) هه‌ر به یه‌ک (و) ئه‌نووسرێت، به‌ڵام له به‌ندی دووهه‌می ئه‌و هۆنراوه‌دا به دوو جۆر نووسراوه:
1 – یه‌ک (و)
2 – دوو (وا)
جیا له‌و باسه، (ته‌سک و تروسکی) و (زگ و زا) هه‌رکام یه‌ک وشه‌ن به‌و جۆره‌ن. (ته‌سکوتروسک – ته‌سکوتروسکی) و (زگوزا). وشه‌ی (زگوزا) بۆ مناڵ بوون به‌کار ئه‌برێت.
پێم مه‌ڵێن ئه‌م دوو ژنه‌ت بۆ چییه تۆ شێخ ره‌زا
شوکری بۆ ته‌سکوتروسکی و جه‌میل بۆ زگوزا.
**
ئه‌م قه‌حبه فه‌له‌ک له داخی مردم
موحتاجی ڕه‌شی ڕه‌شیدی کردم (185)
*
له سه‌ره‌وه ئه‌وه باس کرا.
**
آل علی
در ماتم آل علی خون همچو دریا می رود
تیغ است بر سر می زند دست است بالا می رود
از عشق آل بوالحسن این تیغ زن وآن سینه زن
داد و فغان مرد و زن تا عرش اعلا می رود
پیراهن شمع خدا یعنی حسین مجتبی
جانها همی گردد فدا سرها به یغما می رود….
=
از عشق آل بوالحسن این تیغ زن وان سینه زن =
به‌عشقی به‌ره‌ی ئه‌بولحه‌سه‌ن ئه‌م تێغ وه‌شێن و ئه‌و سینه کوت.
داد و فغان مرد و زن تا عرش اعلا می رود =
هاوار و ناڵه‌ی پیاو و ژن، تا باره‌گای بڵندی خوا ده‌ڕوا.
پیراهن شمع خدا یعنی حسین مجتبی=
کراسی مۆمی خوا، واته حوسه‌ینی هه‌ڵوژێرده
جانها همی گردد فدا سرها به یغما می رود =
گیان هه‌موو به گوریت ده‌ڕۆن و سه‌ر هه‌موو به تاراج و تاڵان ده‌ڕۆن – ل(290)
*
با له‌و چه‌ن وشه‌ی ناو که‌وانه‌که بکۆڵینه‌وه:
(پیراهن شمع خدا یعنی حسینی مجتبی)
به‌پێ خودی هۆنراوه‌ی (آل علی) وشه‌ی (پیراهن) که کوردییه‌که‌ی واته (کراس)، هه‌ڵه‌یه!
(پیراهن) نییه! (پیرامن)ه . (پیرامن یا پیرامون) به فارسی واته گرداگرد- دوروبر- اطراف.
ئه‌و رسته به‌و جۆره دروسته: (پیرامن شمع خدا یعنی حسینی مجتبی)
وشه‌ی پیرامن له‌و باسه‌دا واته به‌خاتری.
پیرامن شمع خدا یعنی حسینی مجتبی
واته:
له‌به‌ر خاتری حسین که خۆشه‌ویستی خودایه.
به‌ڵام، به‌داخه شوکور مسته‌فا هه‌ستی به هه‌ڵه‌ی پیراهن نه‌کرده. جگه له‌و هه‌ڵه وشه‌ی مجتبی= موجته‌بایش که (نازناوه) وه‌ریگێڕاوه به کوردی و نووسیویه حوسینی هه‌ڵوژێرده.
وشه‌کانی (ناو- نازناوه – پاشناو- شۆره‌ت …) بۆ وه‌رگیڕان نابێت، وه‌ک خۆیان بنووسرێن!
*
سه‌رچاوه: دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی– ساغکردنه‌وه و شه‌رحی شوکور مسته‌فا .
موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی
ای که در هر ذره‌ء تابان بود سیمای تو
در دل هر قطره‌ء پنهان بود دریای تو
لمعه‌ء از برق حسنت بر رخ لیلی نیافت
برق بر مجنون زد و مجنون شد از سودای تو
واته
ئه‌ی که‌سێ که سیمای تۆ له هه‌ر تۆزقاڵێدا تیشک ئه‌داته‌وه و
له ناو دڵی هه‌ر دڵۆپێکدا ده‌ریای تۆ شارراوه‌ته‌وه
تیشکێکی له تیشکی جوانیی تۆ به ڕووی له‌یلاوه نه‌دی
تیشکی دا له مه‌جنوون و له عه‌شقی تۆدا شێت بوو- ل (17)
*
له وشه‌کانی (ذره‌ء) و (قطره‌ء)دا ئه‌و پێته(ء) پێویست نییه، ناورۆکی هۆنراوه‌که‌ی تێک داوه، هه‌ر به‌و هۆیه ئه‌و کوردیه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و فارسییه‌دا نایه‌ته‌وه . وشه‌کان به‌و جۆره (ذره) و (قطره) دروستن.
ای که در هر ذره تابان بود سیمای تو
در دل هر قطره پنهان بود دریای تو
=
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که له هه‌ر شتێکدا بوونت هه‌یه
کارایی و ده‌سه‌ڵاتی تۆ له پچووکترین شت‌دا هه‌یه
…………………………………………..
**
توبا یاران همان کردی که باید کرد با دشمن
توبا دشمن چونان کردی که او را رنجه نتوانی – ل (21)
*
به‌پێی ده‌ستووری نووسین ئه‌وه هۆنراوه‌یش دروست نه‌نووسراوه، دروسته‌که‌ی به‌و جۆره‌یه:
تو با یاران همان کردی که باید کرد با دشمن
تو با دشمن چونان کردی که او را رنجه نتوانی
**
به بزم عشق مگر جز حدیث مهروو فا – ل (28)
*
هه‌مان هه‌ڵه‌ی نووسین. (مهروو فا) نادروسته، دروسته‌که‌ی به‌و جۆره‌یه: (مهر و وفا)
به بزم عشق مگر جز حدیث مهر و وفا
**
مه‌ربووطه حه‌یاتم به سوله‌یمانی خاکی
خۆزگه‌م به صه‌گی قاپییه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی کاکی – ل (34)
*
جیاوازی رێنووسی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ رێنووسی زمانه‌کانی (عه‌ره‌بی و فارسی) ئه‌وه‌یه که پیته‌کانی (ث- ذ- ط- ظ- ص – ض) له کوردی‌دا نییه. به‌داخه‌وه به‌ڕێزان شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و شوکور مسته‌فا و موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی) ئه‌و رێنووسه‌یان له زۆر شوێنی کاره‌که‌یاندا په‌یرو نه‌کرده و ئه‌و پیته عه‌ره‌بییانه‌یان به‌کار بردووه.
بۆئاگاداری: به‌ڕێزان (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و شوکور مسته‌فا) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گۆڕی زانیاری کورد بوون.
مه‌ربووته حه‌یاتم به سوله‌یمانی خاکی
خۆزگه‌م به سه‌گی قاپییه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی کاکی
**
تا چشم من امروز بدان سیمبر افتاد
کز شوق جمالش دل و جان بی‌خبر افتاد
……=
هه‌ر که چاوم له‌و لاشه جوانه وه‌ک زیوه‌ت که‌وت
دڵ و گیان له ئاره‌زووی جوانیی ئه‌وا بێهوش بوون – ل (150)
*
وشه‌ی (لاشه) بۆ ئاژه‌ڵی مرداره‌وه بوو به‌کار ئه‌برێ، نه‌ک بۆ مرۆڤ. بۆ مرۆڤ و له هۆنراوه‌یه‌کی وه‌هادا (باڵا) یا (ئه‌ندام) به‌کار ئه‌برێت.
هه‌ر که چاوم به‌و (باڵا) جوانه وه‌ک زیوه‌ت که‌وت.
هه‌ر که چاوم به‌و (ئه‌ندامه) جوانه وه‌ک زیوه‌ت که‌وت
سه‌رچاوه: موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی – شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی- ژیانی، په‌روه‌رده‌ی، بیروباوه‌ڕی، شیعری.
**
(شێخ ره‌زا تاله‌بانی) و (عوبه‌یدی زاکانی)
له‌و کتێبانه‌ی به‌ڕێزان (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و (شوکور مسته‌فا) و (موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی)دا ئاماژه به چوارینه‌یه‌ک کراوه، با له‌و باسه‌یش ئاگادار بین.
{(شێخ محه‌مه‌دی خاڵ)
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد 3
عرشی که به یک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که دروی
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد
*
که ئه‌مه هی عوبه‌یدی زاکانییه وه‌ک پیره‌مێردیش ئه‌ڵێ که‌چی به‌هی شێخ ره‌زا دراوه‌ته قه‌ڵه‌م.
3 – چوونه لای ژنه به‌حه‌رامی.
سه‌رچاوه: دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی – کۆکردنه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ – ل (13)
**
{2 – (شوکور مسته‌فا):
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که به یک وطه‌ء بلرزد به‌چه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که در وی
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد
*
ئه‌م چوارینه‌یه هی عوبه‌یدی زاکانییه نه‌ک شێخ ره‌زا (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ گۆڤاری کۆڕی زانیاری عێراق – ده‌سته‌ی کورد، ساڵی 1989).
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد: ده‌ڵێن پێ له‌سه‌ر باره‌گای خوا دانێی، ده‌له‌رزی. یا ئه‌گه‌ر قون بگێی، باره‌گای خوا ده‌هه‌ژێ. دیاره وشه‌ی (وطه‌ء) بۆ قوون گاینیش و کوزگاینیش ده‌گوترێ. به‌ڵام شێخ ئه‌وه‌که‌ی یه‌که‌میانی مه‌به‌سته … والله اعلم بالصواب، عرش که به یه‌ک وطه‌ء بلرزد به چه ارزد: باره‌گایه‌ک که به‌یک پێ له سه‌ردانان بله‌رزێ به‌کاری چ دێ؟ یا به گاین وه‌له‌رز که‌وێ به‌کاری چی دێ؟ ماییم و یکی حجره‌ء تاریک که در وی: هه‌ر ئێمه‌ین و ژوورێکی تاریک که له وێدا صد بچه بگاییم و یکی خشت نلرزد: ئه‌گه‌ر له وێدا سه‌د مناڵ بگێن خشتێکی لێ ناله‌رزێ.
دیاره وشه‌ی (وطء) به دوو مانا هاتووه: یه‌کیان (پێ له‌سه‌ر عارد دانانه) شاعیر له هه‌ر دوو مانایه‌که ئه‌م هه‌نگامه‌یه‌ی دروست کردووه. ته‌شبیهی ژووری تاریک ئه‌سته‌غفیروڵا به باره‌گا و سود له هه‌ر دوویان مانای (وطه‌ء) وه‌رگرتنی هه‌ر له شاعیرێکی زه‌ربه‌رده‌ستی وه‌ک شێخ ره‌زا و عوبه‌ید زاکانی ده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌ده‌بییه.
دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی– ساغکردنه‌وه و … شوکور مسته‌فا – ل (406 و 407)
**
{(د. موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی):
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که بیک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء بی باک نشستم
صد بچه بگاییم و یکی خشت نلرزد
واتا:
ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌تیو بگێی عه‌رش دێته له‌رزین
عه‌رشێ به گانێ بله‌رزێ چی دێنێ؟
ئێمه و ژوورێکی که بێ باک لێت داده‌نیشم
صه‌د هه‌تیو ئه‌گێن و خشتێ ناله‌قێ.
د. موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی – شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی- ژیانی، په‌روه‌رده‌ی، بیروباوه‌ڕی، شیعری- ل(68) }
**
با بڕۆینه سه‌ر باسی چوارینه‌که‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و شوکور مسته‌فا که جیاوازییه‌کی وایان نییه. ئه‌و چوارینه له باری ده‌ستووری زمانی فارسییه‌وه زۆر نادروسته و هه‌ڵه‌ی زۆره !
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که به یک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که در وی
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد)
با له به‌ندی (1) له وشه‌ی (وطه‌ء) بکۆڵینه‌وه. ئه‌و چوارینه به فارسی نووسراوه، له ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا وشه‌ی (وطء) واته (بچه‌بازی)، بچه واته مناڵ، مناڵی نێرینه (گوڕ). (بچه‌بازی) له کوردی‌دا واته (نێربازی)، (هه‌تیوبازی). ئه‌وه‌ی که شێخ محه‌مه‌دی خاڵ نووسیوه:
(چوونه لای ژنه به‌حه‌رامی) ناگرێته‌وه.
له کۆمه‌ڵگای فارس‌دا به (چوونه لای ژن به‌حه‌رامی) ئێژن: (خانمبازی) …. .
**
له به‌ندی (2)دا هه‌مان وشه‌ی (وطء) دووباره کراوه‌ته‌وه، ئه‌و دووباره‌کردنه‌وه بۆ کاری ئه‌ده‌بیاتی جوان نییه، ئه‌بێته هۆی لاوازی هۆنراوه‌که، ئه‌کرا وشه‌یه‌کی دیکه به‌کار ببه‌ن. له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ئه‌وه روون ئه‌بێته‌وه.
**
له به‌ندی (3)دا ئاماژه به (حجره) کراوه، حجره = حوجره = دیو، ژوور شوێنه بۆ دانیشتن، بۆ قسه‌وباس کردن و …. .
به‌ندی (3) که به‌و جۆره نووسراوه:
{(ماییم یکی حجره‌ء تاریک که در (وی)}.
وشه‌ی (وی) له زمانی فارسی‌دا واته (او) = به کوردی ئه‌بێت به (ئه‌و).
وشه‌ی (وی – او) = (ئه‌و) بۆ (مرۆڤ) به‌کار ئه‌برێت که گیانداره!
له زمانی فارسی‌دا بۆ شوێن و جێگا، هه‌روه‌ها بۆ شتومه‌ک وشه‌ی (آن) به‌کار ئه‌برێ، که بێگیانن.
له ئاکامدا به‌ندی سێ به‌و جۆره دروسته:
{ماییم و یکی حجره‌ء تاریک که در (آن)}!
**
با بڕۆینه سه‌ر به‌ندی چواره‌م که ئێژێ:
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد.
وشه‌ی (بگاییم) نادروسته. بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه پێویسته له یه‌که‌م وشه‌ی به‌ندی (1) بڕوانین که ئێژێ:
{(گویند) که چون وطء کنی عرش بلرزد}.
وشه‌ی (گویند) واته: ئێژێ، ئه‌ڵێ.
نووسه‌ری ئه‌و چوارینه باسه‌که ئه‌گێڕێته‌وه، چۆنیه‌تی کاره‌که باس ئه‌کات، خۆی له‌و باسه‌دا به‌شدار نییه.
وشه‌ی بگاییم نادروسته، (بگایند) دروسته.
به‌ندی چواره‌یش به‌و جۆرانه ئه‌بێت:
صد بچه (بگایند) یکی خشت نلرزد}.
**
با بڕۆینه ناو چوارینه‌که‌م (د، موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی) که به‌و جۆره‌یه:
{گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که بیک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم و یکی حجره‌ء بی باک نشستم
صد بچه بگاییم و یکی خشت نلرزد
له‌و چوارینه‌دا به‌نده‌کانی (1 – 2 و 4) وه‌ک ئه‌وانه‌ی (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و (شوکور مسته‌فا)یه و که‌موکوڕییه‌کانیان ده‌سنیشان کراوه، به‌ڵام له به‌ندی سێ‌دا که نووسیویانه:
(ماییم و یکی حجره‌ء بی باک نشستم)
به له به‌رچاوگرتنی رسته‌ی (بی باک نشستم) ئه‌و چوارینه که شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و شوکور مسته‌فا ئاماژه‌یان پێکرده زۆر ناشاره‌زایانه و ناشایستیانه ده‌سکاریکراوه.
**
له هه‌ر سێ چوارینه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا که به‌ندی چواره‌که‌ی به‌و جۆره نووسراوه:
(صد بچه بگاییم و یکی خشت نلرزد)
به‌کار بردنی وشه‌ی (بگاییم) ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانه‌ری هۆنراوه‌که، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، (بگایند) دروسته که له‌گه‌ڵ وشه‌ی (گویند= ئێژێ) دێته‌وه. ئه‌وه‌ی که دوکتۆر موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی نووسیویه: (بی باک نشستم) به روونی ئه‌یباته‌وه سه‌ر خودی ئه‌و که‌سه که ئه‌و چوارینه‌ی نووسیوه، دیاره ئه‌و ده‌سکاریکردنه کاری خۆیانه، به‌داخه‌وه وشه‌ی (نشستم)یش ئه‌کرێ بێژین مه‌به‌ستی خۆیانه، دیاره ئه‌و کاره ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشاره‌زاییان له زمانی فارسی‌دا!
شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی چوارینه‌ی:
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که به یک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که در وی
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد)
به بۆچونی به‌ڕێزان: {(پیره‌مێرد) و (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ)} و (شوکور مسته‌فا) ئه‌و چوارینه هی (شێخ ره‌زا) نییه و هی (عوبه‌یدی زاکانی)یه.
به‌ڵێ راست ئێژن، ئه‌و چوارینه فارسییه هی (شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی نه‌بووه و نییه)!
به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌و باسه خودی چوارینه بێسه‌روبه‌ره‌که‌یه که که‌موکوڕییه‌کانی دسنیشانکرا.
ئاخڕ (شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی ) چۆن شتی (وه‌ها) ئه‌نووسن؟!
**
عوبه‌یدی زاکانی و چوارینه:
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که به یک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که در وی
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد
به‌پێی دیدوبۆچوونی به‌ڕێزان (پیره‌مێرد) و (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و (شوکور مسته‌فا) ئه‌و چوارینه هی (عوبه‌یدی زاکانی)یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئاماژه‌یان به‌و کرده ئه‌و چوارینه هی (عوبه‌یدی زاکانی)یه، به‌داخه‌وه نه (پیره‌مێرد) نه (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و نه (شوکور مسته‌فا) نه‌یانووسیوه ئه‌و چوارینه‌ی (عوبه‌یدی زاکانی) له کام لاپه‌ڕه‌ی دیوانی (زاکانی)دا نووسراوه. به‌داخه‌وه به‌بێ به‌ڵگه هه‌ر به گۆتره ئه‌و باسه‌یان کرده.
بۆ دروستی و نادروستی بۆچوونی ئه‌و به‌ڕێزانه به سێ به‌ڵگه‌وه ئه‌ڕۆمه ناو باسه‌که:
به‌ڵگه‌ی یه‌که‌م: پێویسته بۆ (زاکانی)یش هه‌ر ئه‌وه بێته ئاراوه، ئاخر ئه‌و چوارینه به‌و هه‌موو که‌موکۆڕییه که هه‌یه‌تی، چۆن ئه‌کرێ بێژین هی (عوبه‌دی زاکانی)یه؟!
**
به‌ڵگه‌ی دووهه‌م: دوو (2) کتێب به‌ناوی {(کلیات عوبه‌یدی زاکانی) یه‌که‌میان (دوکتۆر جه‌لال سه‌بزه‌واری) و دووهه‌میان (په‌رویز ئه‌تابه‌گی)}به چاپیان گه‌یانده، خوێنده‌وه. له‌و دوو دیوانه‌دا ئه‌و چوارینه نییه !!
**
به‌ڵگه‌ی سێیه‌م: جیاوازی وشه‌کانی (دیوانی زاکانی) و ئه‌و (چوارینه) فارسییه.
وه‌ک ئه‌بینین له رسته‌ی چواره‌می چوارینه‌که‌دا وشه‌ی (بچه) نووسراوه:
(گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که به یک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که دروی
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد)
وشه‌ی (بچه) له پێشدا روونکرایه‌وه. له دیوانی (زاکانی) بۆ ئه‌و جۆره باسانه وشه‌ی (پسر = کوڕ) و (غلام = غوڵام) به کار براوه، نه‌ک (بچه)!
لێره‌دا بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه به سه نموونه ئاماژه ئه‌که‌م، بۆ ئاسانکاریش به‌پێی توانا کراون به کوردی:
1 – {حکایت: سلطان محمود در مجلس وعظ حاضر بود. طلخک از عقب او آن‌جا رفت. چون برسید، واعظ می‌گفت که هر کس پسری را گاییده باشد، روز قیامت پسرک را بر دوش غلامباره نشانند تا او را از صراط بگذراند. سلطان محمود میگریست، طلخک گفت:
ای سلطان مگری و دل خوشدار که تو نیز آن روز پیاده نمانی.
دیوان عبید زاکانی ص (253) =
سوڵتان مه‌حموود له کۆڕی مۆعیزه‌دا ئه‌بێ و (ته‌لخه‌ک)یش له گه‌ڵیا ئه‌ڕواته کۆڕه‌که. کاتێ که سوڵتان مه‌حموود ئه‌گاته ئه‌وێ، واعیزه‌که ئه‌یوت: ئه‌گه‌ر که‌سێ کوڕێکی گابێت، له رۆژی قیامه‌تدا کوڕه‌که ئه‌خه‌نه سه‌رشانی (غوڵامباره)که و ئه‌بێ له پردی سیرات بیپه‌ڕێنێته‌وه. له‌و کاته‌دا سوڵتان مه‌حموود ده‌سئه‌کات به گریان، (طلخه‌ک) ئێژێ: سوڵتانی به‌ڕیز پێویست ناکات بگریت، له‌و رۆژه‌دا تۆیش به پێی خۆت ناڕۆی و ئه‌چیته سه‌رشانی که‌سێک.
* (غلامباره) واته نێرباز.
*(طلخه‌ک) که‌سێکی قسه‌خۆش بووه له باره‌گای (سوڵتان مه‌حموود)دا}.
**
2 – {شاعری در مسجد رفت، یکی را دید که پسرکی را میگاید. با او سفاهت کرد که در خانه خدا لواط می‌کنی؟
مردک به هزار حیله از دست او بجست و از سوراخ مسجد نگاه می‌کرد، دید که شاعر خود پسرک را میگایید. باز آمد و گفت آن چه بود و این چیست؟ گفت: یجوز الشاعر، ما‌لا یجوز الغیره. (آنچه شاعر را روا و مجاز است، غیره شاعر را جایز و روا نیست. ص (268)
شاعیرێک ئه‌ڕواته مزگه‌وت، ئه‌بینێ که‌سێ خه‌ریکه کوڕێک ئه‌گێ. شاعیر سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و که‌سه ئه‌کات و ئێژێ چون له خانه‌ی خودا دا (لواط) = نیربازی ئه‌که‌یت؟ کابرا له مزکه‌وت رائه‌کات ده‌ر و له کونێکه‌وه تماشای ناو مزگه‌وت ئه‌کات، ئه‌بینێ شاعیره‌که خه‌ریکه کوڕه‌که ئه‌گێت. کابرا ئه‌ڕواته ناو مزگه‌وت ئه‌ڵی: ئه‌وه چی ئه‌که‌ی؟
ئه‌مه چییه و ئه‌وه چییه؟
شاعیریش ئێژێ: یجوز الشاعر، ما‌لا یجوز الغیره = ئه‌وه‌ی بۆ شاعیر ره‌وایه بۆ که‌سانی دیکه ره‌وا نییه.}
**
3 –
پندی ز عبید بشنو ای مرد خدا
هر کس که به دستت افتد از شاه و گدا
گر کنده کوسی است تا توانش میزن
و‌ر خوش پسری است تا توانش میگا. ل (361)
=
ئه‌و ئامۆژگارییه‌م له گوێ بگره کاکی برا
هه‌ر که‌ست ده‌سکه‌وت له شاهو گه‌دا
ئه‌گه‌ر کوزێکی باشی بوو خێرا بیگێ
کوڕێکی جوانیش بوو سواربه، بێپه‌روا:
عوبه‌یدی زاکانی}.
**
ئێستا که به به‌ڵگه‌وه ده‌رکه‌وته ئه‌و چوارینه‌ی که به‌ڕێزان (پێره مێرد) و (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و (شوکور مسته‌فا) ئاماژه‌یان پێکرده هی (عوبه‌یدی زاکانی) نییه و که‌سێکی دیکه‌یش جگه له (شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی) له‌و باسه‌دا نییه و به‌ڕێزان (پێره مێرد) و (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و (شوکور مسته‌فا)یش له ژیاندا نه‌ماون تا سه‌باره‌ت به‌و کاره وه‌ڵام بده‌نه‌وه، نابێ ده‌سته‌یه‌ک له کۆمه‌لگای کورده‌وه (شێخ ره‌زا)دا داوای لێبوردن بکرێت.
داوای لێبوردن له که‌سێ که شتێکی له داگیرکراوه، یا سته‌می لێکراوه له جهانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تیدا کارێکی شایسته‌یه با نموونه‌یه‌ک له‌و کاره ده‌نیشان بکه‌م:
دادگای فلورانس
{فلورانس حوکمی حه‌وسه‌د (700) ساڵه‌ی وه‌ده‌رنانی (دانته)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری (فلورانس)ی ئیتالیا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری وه‌ده‌رنانی (دانته) شاعیر و نووسه‌ری مه‌زنی ئیتالیا که (700) سال پێش، درابوو.
ساڵی (1302) ی زاینی دادگاێک له فلورانس به‌پێی برێارێک راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بیتوو دانته نووسه‌ری په‌رتووکی:
(The Divine Comedy by Dante Alighieri) = (کۆمێدی یه‌زدانی)
جارێکتر بێته‌وه فلورانس ئه‌کوژرێت.
پاش ئه‌و بڕیاره دانته (20) بیست ساڵی کۆتایی ژیانی له شاره‌کانی دیکه‌ی ئیتالیا برده‌سه‌ر تا ساڵی (1321) له شاری (راونا) سه‌ری نایه‌وه و گۆچی دوایی کرد.
به‌پێی گوزارشی (ریانۆوسیتی) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری (فلورانس) به (19) ده‌نگی ئه‌رێ له به‌رانبه‌ر (5) ده‌نگی نا، ئه‌و بڕیاره‌ی که حه‌وسه‌د (700) ساڵ پێش درابوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هیواداره به‌و کاره دڵنه‌واییانه که‌سایه‌تی مه‌زنی ئه‌ده‌بیات ئیتالیان بردبێته‌وه جێگه‌ی شایسته‌ی خۆی.
به‌رتووکی ((The Divine Comedy by Dante Alighieri) = (کۆمێدی یه‌زدانی) که دانته نووسه‌ریه‌تی له کاره مه‌زنه‌کانی ئه‌دبیاتی جهانه. دانته له ساڵی (1265) زاینی له فلورانس له دایک ده‌بێ، خولیا و شه‌یدای هۆنراوه‌ی شاعیره گه‌ڕۆکه‌کان و هۆنراوه‌ی (کلاسیکی) لاتینی ئه‌بێ و به‌ره‌و جهانی ئه‌ده‌بیات ئه‌ڕواته پێشه‌وه و له زانستگاکانی (فلورانس و پالودا) ئه‌خوێنێ و له به‌شه‌کانی {(فه‌لسه‌فه) و (طبیعی) و (ئێخلاق)دا زیاتر گه‌شه ئه‌کات. پاش داگیرکردنی فلورانس له لایه‌ن (شارڵ دووالو) دانته دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی (پاپ) ئه‌کات، ئه‌و کاره ئه‌بێته هۆی وه‌درنانی له فلورانس و هه‌ڕه‌شه‌ی لێئه‌کرێ که ئه‌گه‌ر بگه‌ڕیته‌وه فلورانس ئه‌کوژرێت. به‌ڵام دانته له تاراگه (تبعید)یش به دژی کلیسا چالاکی ئه‌کرد.
رۆژنامه‌ی فارسی (که‌یهان له‌نده‌ن- ژماره (1212) سالی (2008) }.
ئه‌وه به‌سه‌رهاتی (دانته) و هه‌ڵوێست شایسته‌ی به‌رپرسانی (شاری) فلورانس بوو، پاش (700) ساڵ.
به‌ڵام لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێت خودی ئه‌و چوارینه چۆنه؟
1 –
(گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که به یک وطه‌ء بلرزد بچه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که دروی
صد بچه بگاییم یکی خشت نلرزد)
2 –
گویند که چون وطء کنی عرش بلرزد
عرشی که به کونی لرزد به چه ارزد
ماییم یکی حجره‌ء تاریک که در آن
روزی صد بچه بگایند یکی خشت نلرزد.
جیاوازی چوارینه‌ی ژماره (1) و (2)
له به‌ندی دووی ژماره (2)دا له‌بری وشه‌ی (وطء) وشه‌ی کون- کونی= قونێ) نووسراوه، ئه‌و کاره پێشی به دووباره‌کردنه‌وه وشه‌ی (وطء) که بووته هۆی لاوازی چوارینه‌که، گرته.
له به‌ندی (4)دا نووسراوه: روزی صد بچه بگایند یکی خشت نلرزد.
له‌وێدا که نووسراوه {(روزی صد بچه) = (روژی سه‌د کوڕ)، شاعیر له‌و به‌نده‌دا ویستوویه ئه‌و باسه که‌مڕه‌نگ کاته‌وه که ئێژێ به‌و کاره (عه‌رش ئه‌له‌رزێ، ئه‌له‌رێته‌وه، ئه‌جووڵێته‌وه).
**
ئه‌و چوارینه‌ی (شێخ ره‌زا) هه‌ر له کۆمه‌ڵگای کوردییدا تێک نه‌دراوه و سته‌می لێنه‌کراوه، به‌ڵکو به‌و جۆره‌یش ناشییانه و ناشاره‌زایانه شیواندیانه و به‌ناوی (خه‌یام)یشه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه:
گویند اگر مه‌ی بخوری عرش بلرزد
عرشی که به یک جام بلرزد به چه ارزد
در خانه ما زیرزمینی است که در آن
یک خم بخوری خشتی از آن نیز نلرزد.
خیام
سه‌رچاوه گوگل (google)
شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی کێ و کوێنه‌رییه؟
ئه‌و دوو به‌شه‌ی پێشوو سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌کانی شێخ ره‌زا بوو، به‌ڵام با بڕۆینه ناو باسێکی دیکه‌وه که ئه‌ویش تا راده‌یه‌ک جێی سه‌رنج و بیرکردنه‌وه. بۆ ئه‌م باسه‌یش زۆر به کورتی سوود له‌و سێ کتێبه‌ی به‌ڕێزان شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و : وه‌ر ئه‌گرین.
شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و شوکور مسته‌فا و دوکتۆر موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی وه‌رئه‌گرین.
{شێخ محه‌مه‌دی خاڵ
شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی له ساڵی 1253 ک 1837 زایینی له دێی (قرخ) له چه‌مچه‌ماڵ له دایک بووه. مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی له مێژووه‌که‌یدا نووسیویه:
شێخ ره‌زا پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت چوارشانه، ناوچه‌وان پان و چاوی نه‌ختێ موژومۆر و زه‌ق بووه. برۆکانی پڕ و پێکه‌وه به‌ستراو بوون، لووت و چه‌ناکه‌ی تۆزێ پان، ریشێکی سپی ئه‌هێشته‌وه زیاتر له سێ په‌نجه، که چه‌ناکه‌ی و سه‌رگۆنا و ته‌وێڵی خستبووه ئه‌ندازه‌یه‌که‌وه، مێزه‌رێکی سپیی کوردانه‌ی شێخانی له‌سه‌ر ئه‌نا که سه‌ر گوێچکه‌ی دائه‌پۆشی، ده‌نگی نێر و قسه‌کردنی خاو بووه. – ل (26 و 31 و 32)}.
**
شوکور مسته‌فا: شێخ ره‌زا له ساڵی (1836 – 1837) ز له گوندی (قرخ)ی سه‌ر به بازیان له دایک بووه – ل (11)
*
موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی:
شێخ ره‌زا له ساڵی 1253ی کوچیدا له دێی (قرخ)ی نزیک چه‌مچه‌ماڵ هاتوه‌ته دنیا- ل (26)
*
به‌پێی ئه‌و چه‌ن دێڕه شێخ ره‌زا له دێی قرخ که له نزیک چه‌مچه‌ماڵه له دایک بووه. پاش ئه‌و پێناسه کورته با له‌و هۆنراوه‌یشیان بڕوانین:
سوله‌یمانی که دارولمولکی بابان بوو
له بیرم دێ سوله‌یمانی که دارولمولک – ی بابان بوو
نه مه‌حکومی عه‌جه‌م، نه سوخره‌کێشی ئالی عوسمان بوو
له‌به‌ر قاپیی سه‌را سه‌فیان ده‌به‌ست شێخ و مه‌لا و زاهد
مه‌تاعی که‌عبه بۆ ئه‌ربابی حاجه‌ت گردی سه‌یوان بوو
له‌به‌ر تابووری عه‌سکه‌ر ڕێ نه‌بوو بۆ مه‌جلیسی پاشا
سه‌دای موزیقه و نه‌ققاره تا ئه‌یوانی که‌یوان بوو
دریغا بۆ ئه‌و زه‌مانه، ئه‌و ده‌مه، ئه‌و عه‌سره، ئه‌و رۆژه
که مه‌یدانی جریت بازی؛ له ده‌وری کانی ئاسکان بوو.
به‌زه‌ربی حه‌مله‌یێ به‌غای ته‌سخیر کرد و تێی هه‌ڵدا
سوله‌یمانی زه‌مان ڕاستت ئه‌وێ باوکی سوله‌یمان بوو
عه‌ره‌ب ئینکاری فه‌زڵی ئێوه ناکه‌م ئه‌فزه‌ڵه‌ن ئه‌مما
(سه‌ڵاحه‌ددین) که دونیای گرت له زومره‌ی کوردی بابان بوو
عومومی شه‌هریان و سه‌لاتینی فه‌ره‌نگستان
له روعبی سه‌توه‌تی ئه‌و شێره کشت هه‌راسان بوو
قوبوری پڕ له‌نووری ئالی بابان پڕ له ڕه‌حمه‌ت بی
که بارانی که‌فی ئێحسانیان وه‌ک هه‌وری نیسان بوو
که عه‌بدوڵڵا پاشا له‌شکری والی سنه‌ی شڕ کرد
ره‌زا ئه‌و وه‌خته عومری پێنج و شه‌ش طفلی ده‌بستان بوو.
**
دیوانی: خاڵ – ل (81). شوکور مسته‌فا – ل (95). موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی – ل(250 و 251).
له‌و هۆنراوه‌دا ئاماژه به دوو باسی گرنگ، ئه‌گه‌ر به پێوانه و فه‌رهه‌نگی ئه‌مڕۆ لێیان بڕوانین دوو باسی سیاسی کراوه:
1 –
له بیرم دێ سوله‌یمانی که دارولمولکی بابان بوو
نه مه‌حکومی عه‌جه‌م، نه سوخره‌کێشی ئالی عوسمان بوو
*
باسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خانه‌واده‌ی بابانه‌کان ئه‌کات که ئازادن و ژێرده‌سته‌ی (عه‌جه‌م) و (عوسمانی) نین.
(عه‌جه‌م) مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێرانه و (عوسمانی)یش مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی پێشووی تورکییه‌ی ئه‌مڕۆیه.
2 –
عه‌ره‌ب ئینکاری فه‌زڵی ئێوه ناکه‌م ئه‌فزه‌ڵه‌ن ئه‌مما
(سه‌ڵاحه‌ددین) که دونیای گرت له زومره‌ی کوردی بابان بوو
*
له‌و هۆنراوه‌دا باسی (سه‌ڵاحه‌ددین) ئه‌کات، سه‌لاحه‌ددین به پێناسه‌ی تایبه‌ت به (کورد)ه‌وه.
با لێره‌دا له‌و (چوارینه)یشیان بڕوانین:
زبان فارسیم هست و لهجه‌ء عربی
به صد زبان دیگر عاجزم ز نعمت نبی
به قدر علم خدا از خدا صلوات و سلام
به روح شاه رسالت، محمد عربی –
سه‌رچاوه: موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی – ل (167 و 168) و شوکور مسته‌فا – ل(414)
له‌و چوارینه‌دا شێخ ره‌زا ئێژێ: زمانم فارسییه.
(شێخ ره‌زا)یه‌ک که له گوندێکی په‌نای چه‌مچه‌ماڵ له دایک بێت،
(شێخ ره‌زا)یه‌ک باسی بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌کان بکات و بێژی ژێردسته‌ی (عه‌جه‌م) و ( عوسمانی) نین،
(شێخ ره‌زا)یه‌ک بابانه‌کان بباته‌وه سه‌ر سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (کورد). چۆن ئه‌بێ بنووسێ زمانی من فارسییه؟!
له‌و ناوچه‌ی که شێخ ره‌زای تێدا له دایک بووه،
له‌و ناوچه‌ی که شێخ ره‌زای تێدا گه‌وره بووه،
له‌و بنه‌ماڵه که شێخ ره‌زای تێدا په‌روه‌رده کراوه،
زمانی تایبه‌ت به خۆیان بووه،
ئه‌و زمانه‌ش (کوردی) بووه!
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که شێخ ره‌زا ژیاوه، وڵاتێ وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ پێی ئێژن (ئێراق) و ( قرخ و چه‌مچه‌ماڵ و که‌رکوک و سلێمانی و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و کۆیه و دهۆک …. ) له خۆگرتووه و شوێنی ژیانی شێخ ره‌زا و باوباپیرانی شێخ ره‌زا بووه، له ئارادا نه‌بووه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ناوچه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (عوسمانی)دا بووه که زمانه‌که‌یان تورکی بووه.
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ئێران)دا نه‌بووه که زمانی (ده‌سه‌ڵاتدارنی) فارسی بووه!
چۆن دڵی شێخ ره‌زا به‌رای داوه بنووسێ: {( زبان فارسیم هست) = زمانم فارسی}یه}؟
بۆ نه‌ده‌بوو شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی ئه‌و هۆنراوه به‌و جۆره داڕێژێن:
زبان کردیم هست و لهجه‌ء فارسی و عربی
به صد زبان دیگر عاجزم ز نعمت نبی
به قدر علم خدا از خدا صلوات و سلام
به روح شاه رسالت، محمد عربی –
یا
زبانم کردی است و لهجه فارسی و عربی
به صد زبان دیگر عاجزم ز نعمت نبی
به قدر علم خدا از خدا صلوات و سلام
به روح شاه رسالت، محمد عربی
**
به‌داخه‌وه به‌ڕێزان (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) و (پێره‌مێرد) و (شوکور مسته‌فا) و (موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی) و… تێبینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و باسه {(زبان فارسیم هست) = زمانم فارسی}یه نه‌نووسیوه و ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیان نه‌گرتووه تا که‌سانی دیکه ئه‌و هه‌ڵه دووباره نه‌که‌نه‌وه.
جوانی و ره‌وانی هۆنراوه‌کانی (شێخ ره‌زا) که به زمانێکی پاراو به تورکی – عه‌ره‌بی – کوردی و فارسی دایڕشتووه و خوێنه‌ران تاموچێژی تایبه‌تی لێوه‌رئه‌گرن و هه‌رده‌م دڵ و ده‌روونیان پاراو ئه‌کاته‌وه له جێگه‌ی خۆی، به‌ڵام تاڵ و تفتی و ناشیرینی رسته‌ی {( زبان فارسیم هست) = زمانم فارسی}یه دڵ و ده‌روون ئه‌هه‌ژێنێ و (فرمێسکی که‌ساسی به سیمای تاکی کورد و کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه‌وه) دینه‌ته خوار.
ئه‌گه‌ر وردبینانه له ژیان بڕوانین، تاکه‌کانی مرۆڤ به‌رانبه‌ر و یه‌کسانن، کاتێ مرۆڤ یه‌کسان بێ زمانه‌کانیش یه‌کسانن و ئیتر چ پێویست ئه‌کات مرۆڤ به پێناسه و ناوی که‌سانی دیکه‌وه خۆی پێناسه بکات، ئه‌و کاره پێنانه به سه‌ر ته‌رمی خودی خۆدا و سوکایه‌تیکردنه به که‌سایه‌تی خۆ!
چاوپۆشیکردن له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک جا خاوه‌ن هه‌ڵه‌که له هه‌ر پله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت کارێکی زیانبه‌خشه، به‌و هیوایه وردبینانه له باسه‌کانی بڕوانین و هه‌ڵوێستی شایسته بێته ئاراوه.
ئه‌وه‌ی هوشیاره ئا له‌م زمانه
بۆ خۆی خاوه‌نی ژین و سامانه
دڵه ده‌شێت به ده‌ستم به دامان
شێتیش بۆ ئێمه ژین و هه‌م سامان!
**
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com
12/8/2019