"an independent online kurdish website

پێش لە کردنەوەی باس با سەرەتایەک بنووسین و وردە وردە بگەینە مەبەستی باس بەڵکوو بایکۆتچییەکانیش بتوانن وتەیی واقعبینانە بخوێننەوە!

من کە لەم بابەتەدا دژ بە وتووێژ دەنووسم یەکێک لە لایەنگران زۆر جیدی وتووێژم و وەک هەموو ئێوەش دەزانم کە وتووێژ لایەنێکی هەرە گرنگی خەباتە و هەموو کێشەکان بە ودیاڵۆگ کۆتایی پێ دێت، چەک لە هەموو حاڵەت ودۆخێکدا سەرکەوتوو نابێت بەڵام وێرای بەنرخ بوونی پێکەوە دوان بۆکردنەوەی گرێکوێرەیەک دەبێت زۆر فاکتەر و دۆخ ئانالیزە بکەین تا کار تەئسیری دروستی هەبێت.

ئەگەر ئامانج لە دیاڵۆگ بۆ پێشبردنی بەرژەوەندی گشتیی بێت کە مەبەستی منە واباشە ئاگاداربین کە دۆخەکان جیاوازن، یانی دەبێت لێوەشاوەیی، جێی باوەڕ بوون ، مەزاج، تێگەیشتن، ڕابردوویی لایەنی دیکە بناسین و لە سەر ئەو ئاستانە هەنگاو هەڵگرین تا ئاکامی نەرێنی کەم و ئەرێنی هەمەگیر بێت، یانی بە گوێرەی تێئۆری فەلسەفەی ڕامیاری کە هەمەگیرترە نەک وەک بابەتێکی لاوەکی سیاسی لە بەرژەوەندی چەند تاکەکەس دا بێت.

بەگوێرەی بۆچوونی ڕاول (Rawl) هەروەها ئاگوستین (Augustinus)کە ڕووانگەیەکی فەلسەفییی مافی خەڵک کاتێک دەستەبەردەبێت کە هەمەگیر و مافی زۆربەی کۆمەڵانی خەڵک یان زۆربەی داوخوازییەکانی ئەوان لە خۆ بگرێت، لێرەدا بەو نەتیجە دەگەین ئەگەر وتووێژ لە پێناو ماف و ویستیی خەڵکدا هاتبێتەگۆڕێ دەتوانین وەک پرسێکی فەلسەفی بۆ ڕاسیی و هەڵەبوونی وتووێژ چاو لە بابەتەکە بکین و بڕیاری لە سەر بدەین و گۆڕینی پارامیترەکان لە نەگۆڕەوە بە بگۆڕ دەکەوێتە خانەیی بەرژەوەندی و چەواشەکاری! بۆ زانیاری زیاتر سرنجە بدەنە بۆچوونی ئاگوستین لە سەر وڵاتی باش و خراپ.

هەوڵ نادەم تا کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەس بناسێنم چونکە دەزانم هەموو ئێوە لە من باشترئەو حکومەتە دەناسن و لە ڕابردووی ئاگادارن بەڵام بەو حاڵەشەوە وەبیرهێنانەوە خراپ نییە، ئەم وەبیرهێنانەوەش بە واتای ئینکاری ئەوە نییە کە وڵاتێک، حکومەتێک یان تاکێک ئیمکانی ئاڵوگۆڕی تێدا نەبێت بەڵام هەروەک هەمووان ئاگادارن زۆرشتێک قابیلی ئاڵوگۆڕ نییە، بۆ نموونە ئێمە ناتوانین ئایەکانی قورئان دەستکاری بکەین، هەروەک مافی دەستکاری قورئانمان نییە لە یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران دا کەس گونجاوی دەستکاری یاسای ئیمامەتی نییە.

سەردەمدارانی ئەو وڵاتە بە ڕوونی و ڕاشکاوی باسیان لە سەر بڕگەی سەرەوە کردەوە، کاتێک کە ئایین یاسای وڵاتی بەدەستەوەیە دیموکراسی لە قەیراندایە و هەموو مافە دیموکراتییەکان بێنرخن، دەستەبەر بوونی مافی گەلی کورد”یش” لەو پارچەی کوردستاندا دەبێت لە چوارچێوە مافە دیموکراتییەکاندا بەدوایدا بگەڕێن یان دەبێت بە هێزی کۆمەڵایەتیی و سەربازی چارەسەر بکرێت، جا بە گوێرەی کام مکانیزمی باو وتووێژ بکەن و بۆچی وتووێژ دەکەین دوو پرسیارن کە دەبنە سەرچاوەی باسەکەی من!

وتووێژ وێرای گرنگی تایبەت بەخۆی، زۆر ساکارانەش دەتوانین بەکاری بێنین من بەم نووسراوە لە گەڵ خوێنەران دیلۆگ دەکەم، هەروەها دوو کەس دەتوانن لە سەر مەبەستێکی زۆر ساکار پێکەوە دیالۆگ بکەن بەڵام گرنگی دیالۆگ لەوە دایە کە بۆ هەوڵی بۆ دەدەین و چاوەڕوانی چی یە!

لە ڕوانگەی خۆمەوە واباشە گەلی کورد لەو بەشەیی کوردستاندا هەڵسەنگاندنی لە سەر زیان و قازانجەکانی وتووێژ هەبێت و بیربکاتەوە بۆ دەبێت وتووێژبکات هەروەها لە چ کاتێکدا دیالۆگ دەکات، سەردەمێک کە وتووێژ پێویست بوو کردمان بەڵام گەرورەترین نرخی مڕۆڤیی و سیاسی”مان” دا، سەردەمدارانی ئەو وڵاتە بەڕاشکاوی وتیان ئێمە قابیلی وتووێژ و گوڕان نین، ئێستا کە قۆناغێکی تایبەتە و کاتی هەوڵدان بۆ ئاڵوگۆڕی لەبارە بۆ ئێمە هەڵبژێردراوی وتووێژین و قازانج و زیانەکانی وتووێژ لەم قۆناغەدا کامەن؟

کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەیرندایە، قەیرانێک کە دەبێت نرخی بۆ بدات و هەوڵ دەدات تا نرخی ئەو قەیرانە کەم بکاتەوەو بۆ ئەم ئامانجە هەوڵێکی چڕوپڕی دەستپێکردەوە کە دەرگای ڕەحمەتی لە ژێر ناوی وتووێژ بە ڕووی هێندێک کەس دا کردەوەتەوە و ماندوویی ٤٠ ساڵ خەبات وای لە هێندێک کەس کردەوە تا بەشێوەی خۆیان هەوڵ بدەن تا ئەو ڕەحمەتە بێ خاسیەت و تێکدەرانە وەک دیاریەک بۆ گەلی کورد پێناسە بکەن!

سەرچاوەی ئەم دیارییە تازەیە لەم سەردەمەدا هێندێک ڕابردوویی کۆنی بەقەوڵ تەشکیلاتی هەیە و پێشر کارتێکرنی نەرێنی لە سەر خەباتی گەلەکەمان هەبووە، بەداخەوە ماندوو بوون و بەرژەوەندی تاکەکەسی هۆکار بوون تا چینی خوارەوەی کۆمەڵگا کە دەتوانن وەسیلەی ئاڵوگۆڕ بن وەلانرێن و سرنج دراوەتە دەسەڵاتدارانی دەسەڵات کە کارتێکردنی نەرێنی داناوە! لە ڕاستیی دا ئەگەر سەرەوە بگری و بێ بایخ چاو لە خوارەوە بکەیت هەڵەیەکی گەورەیە چونکە بە بایخدان بە سەرەوە یارمەتی بە سەرکووتی زیاتری کۆمەڵانی هەراوی خەڵک دەکەیت بەڵام ئەگەر بایخ بدەیتە خوارەوە هۆکاری تەسلیم بوونی سەرەوە دەستەبەر دەکەیت، بابەتێک کە لە هێندێک یان لە هەموو حیزبە کوردییەکاندا بەپێچەوانە بووە!

     قازانجەکانی وتووێژ بۆ رژیم و زیانەکانی بۆ کورد.

وتووێژ لە دەرەوەی فاکتەرە بنچینەییەکانی دیالۆگ لەم قۆناغەدا قازانجی بۆ رژیم زۆرە بەڵام دەتوانین قامک بخەینە سەر چەند خاڵی گرنگی وەک ئەوەی کە کۆماری ئسلامی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شەرعیەت و بناغە کۆمەڵایەتییەکانی پێویست بۆ سەردەمداری لە دەست دەدات و لە دەروەنەوە لە گەڵ گوشارێکی هەمەڵایەنە ڕووبەڕوو بووەتەوەو دەترسن وەک بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەسەڵاتی مەلاکان ژێروڕوو بکات، بەمەبەستی دواخستنی کاتی ئەو بوومەلەرزە لە زۆر بواردا هەوڵدەدەن کە دەتوانین بڵێین هێندێک کورد کەوتوونەتە نێو بازنەی ئەو پلانەو دەیانهەوێت تا بەدانی تەوبەنامە (ئەماننامە) لە گەڵ حقوق و هێندێک ئیمکاناتی دیکەی ماددی بە چەند کەس لە ڕێبەرایەتیی ڕێکخراوەیی دا بتوانن بۆ ماوەیەک دەست بەسەر هەستیی نەتەوایەتیی دا بگرن.

هەروەها ئەگەر لە پیلانەکەیاندا سەرکەوتووبن دەتوانن لە باری نێوخۆیی و نێونەتەوەییەوە واپیشان بدەن کە حکومەتێکی گەلی و لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە جێکەوتوون و هۆکارێک دەبێت تا نەیارانی حکومەت نەتوانێت لە گوشارەکانیاندا زۆر تائکید لە سەر هێندێک خاڵی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بکەنەوەو لە ئاستیی نێوخۆیی دا بەشێوەی زانستیانە بۆ ماوەیەک کورد”یش” بکەن بە شەریکی کردەوەکانی ٤٠ ساڵی ڕابردوویی خۆیان، ئەم ماوەیە زۆر کورت دەبێت و بە ڕووخانی رژیم ئەوانیش هەڵدێن بەڵام بەداخەوە وێرای ژێرپێ بوونی خوێنی پتر لە پێنج هەزار شەهید، خەباتێکی سەرلە نوێ و درێژخایان دەستپێدەکاتەوە کە زۆرکەسی دیکە دەبێت نرخی بۆ بدات.

هەروەها وەزعی ئابووری ئێران ئەوندە شپرزەیە کە رژیم بە دۆستانی خۆی ڕاگەیاندەوە تا بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێت دەعوەت لە خارجییەکان بکەن بۆ سەرمایەگوزاری لە ئێرانداو دەیانهەوێت لەم ڕێگایەوە هێندێک سوودی ئابووری بە وڵات بگات کە بە ڕازیکردنی هێندێک کەس لە ڕێبەرایەتیی حیزبە کوردیەکان ئیمکانی بۆ دەڕاوت کوردێکی زۆری دانیشتوویی دەرەوە ڕوو لە ئێران بکەن و لە هەموو گرنگتر هەوڵدەدەن تا کورد لە گەڵ ڕێکخراوە ئێرانییەکانی دیکە یەکنەگرێت و مەودای نێوانیان بەرین تر بکەن و هیوای ڕووخان کە هۆکاری ئاکتیڤ بوونی زۆرکەسە کەم بکەنەوە.

هەروەها وتووێژ لەم قۆناغەدا هۆکارێک دەبێت بۆ لاوازو سڕ کردنی چالاکی تێکٶشەرانی کورد لە ناوخۆو دەرەوە، ئەگەر بتوانن لە گەڵ هێندێک کەس ڕێکەون بۆ ماوەیەک لە کوردستاندا شێوە حەسانەوەیەک ڕامیاری کۆمەڵایەتیتی بە زیانی خەڵکو لە بەرزەوەندی دەسەڵات سەرهەڵدەدات، هەروەها هۆکارێک دروست دەکەن بۆ هەرچی زیاتر بێ ئیعتیبارکردنی دروشمی شۆڕشگێڕی و مافخوازی لە دەروونی کۆمەڵانی کورد لەو بەشەدا کە لە ژێر گوشارە جۆراوجۆرەکاندا دەژین و چاوەڕوانی ئاسۆیەکی ڕوونن.

هەروەک بۆخۆتان ئاگادارن هەرئێستاکە توانیوویانە کێبڕکێیەکی خۆ نزیککردنەوە لە رژیم دروست بکەن و کەسی وا هەیە کە بە ئاشکرا سیگناڵی جۆراوجۆر بۆ وەرگرتنی پلەوپاییەک ڕەوانەی دەسەڵاتی لەرزۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات یان دەکەن و ناوی دەنێن وتاری سیاسی.

لە کۆتایی دا پێم وایە ئەرکێکی گران دەکەوێتە سەرشانی تێکۆشەرانی ڕیزی ڕێکخراوە کوردییەکان و واباشە ئیجازە نەدەن کە چەند کەس ماندوو یاری بکەن بە خوێنی شەهیدان و لە فیکری فیدای کردنی ٤٠ ساڵ خەبات و ماندوویی ئەواندابن، لەم قۆناغە هەستیارەدا کە گەڵانی دیکەی ئێران هەڵسوڕن و لە دەرەوەو لە ژوورەوە دەستبەسەر دەکرێن و رژیمی مەلاکان توانیوویانە لە ئەوروپادا هێندێک بەناو سیاسی بکڕن بەرزکردنەوەی ئاستیی تێکوشان بەقازانج ترە لە و مامەڵە. بە هیوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی