"an independent online kurdish website

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی ”سپی سەنگ“ی مەهاباد دوو لاویان رەدووناوە و دواتر هەردوویانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەهاباد ناسنامەی ئەو دوو لاوەی کە کوژراون ”سادق ئاگووشی“ خەڵکی پیرانشار و ”بایزید ڕەسووڵی“ خەڵکی گوندی ”حەسەن چەپ“ی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هیرشیان کردووەتە سەر ماڵی سادق و باوکیان بە ناوی ”کاوە ئاگووشی“ و برایەکی دیکەیان بە ناوی ”شێرکۆ ئاگووشی“ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتوونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە سادق و بایزید بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی لەلایەن سپاوە خراونەتە ژێر چاوەدێری و ڕەدوو نراون.

ڕۆژی چوارشممە ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست)، لە گوندی قەڵاڕەشی سەردەشت تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) هاتە ئاراوە کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو ئەندامی حدک بە ناوەکانی ”عەلی بایزپەروەر و ئیبراهیم عەزیز نژاد“ گیانیان لە دەست دا.

لەو تێکهەڵچوونەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵیش بە ناوی مێهران ئەحمەدیان   بە تۆمەتی هاوکاری کردنی هێزەکانیی حدک بریندار و دەستبەسەر کراوە.

دوای ئەو تێکهەچوونە سپای پاسداران ڕایگەناد کە ئەو کەسانە دوای کوشتنی کادرێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە ناوی“خالید شوانی“ کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانان کوژرابوو، کوژراون.

پێشمەرگەکان:  ئیعدام کردنی ئەم دو لاوەی تری دێمۆکڕات مەحکوم دەکەین و پێمان وایە بەشی تەشکیلات ی حدک دەبێ وڵامدەر بێ لە ئاشکرا بوونی 5 کەس لە ئەندامانی لە ماوەیەکی کەمدا .

لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە  بنەماڵە و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەماین ەزانین. 

….

حدک لە هەواڵێک دا شەهید کرانی دوو ئەندامەکەی راگەیاند.

شەهیدبوونی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی مەهاباد

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەهاباد لە جینایەتێکی دیکەدا دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵاتیان دایە بەر دەستڕێژ. لەم پەلامارەدا ئەم دوو ئەندامەی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید بوون.

ڕۆژی هەینی، 8ی خەرمانان هێزێکی زۆری ڕێژیم هێرشیان کردە سەر ئاوایی “حەسەن چەپ”ی سەر بە ناوچەی مەنگوڕایەتیی مەهاباد و دوو کەسیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دایە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا بەداخەوە سادق دێهکوردی (ناسراو بە سادق ئاگوشی) و بایز ڕەسووڵی شەهید بوون.

شەهیدان سادق ئاگوشی، کوڕی کاوەی برایم پیرۆت و خەڵکی پیرانشار؛ و بایز ڕەسووڵی، کوڕی عەلی خەڵکی ئاوایی حەسەن چەپ؛ دوو ئەندامی چالاکی ڕێکخستنەکانی نێوخۆی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون و بە دڵسۆزی و ئەرکوەخۆگرییەوە بەرپرسایەتی و ئەرکە حیزبییەکانیان ڕادەپەڕاند.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی شەهید بوونی ئەم دوو ئەندامەی حیزب لە نێوخۆی وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری شەهیدان سادق ئاگوشی و بایز ڕەسووڵی و هاوسەنگەرانیان لە حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان دەکا.

نەمری بۆ شەهیدان و ڕیسوایی بۆ خۆفرۆشان

مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی دژەکوردی کۆماری ئیسلامیی ئێران

 

بابەتی پەیوەندی دار

دوو پیشمەرگەی حدک بە ناوەکانی “عەلی پەروەر و برایم چاوەڕەش” لە گوندێ قەلەرەش ی سەردەشت شەهید بوون

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی