کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌گه‌ر ئێستا ئاماده‌ی وتووێژ بێت، له ته‌ک ئامریکا، ده‌بێت یه‌ک به یه‌کی مه‌رجه‌کان، قه‌بووڵ کات، ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌و مه‌رجانه ڕه‌د کاته‌وه، ئه‌وا ئه‌و وتوووێژه، بێ سێبه‌ره و هیچ ئاکامێکی نابێت.
ئه‌گه‌ر چی چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، کۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌ردوو لادا ته‌ڵه‌ی ئامریکا ده‌یگرێ و ده‌ربازی نابێت، به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویسته هه‌موو ئه‌و ڕێگانه بگرێته‌به‌ر که ئیداره‌ی ترامپ بۆی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گینا نووقمی ده‌ریای تووڕه‌یی و بوخزی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
زۆر که‌س پێی وایه،کۆماری ئیسلامی، چۆک دانادات بۆ ئامریکا‌و له ناوچه‌که‌ش بووه‌ته هێزێکی تۆقێنه‌رو که‌س ناوێرێت چاو ببڕێته چاوی، به‌ڵام له ڕاستیدا وا نییه، ئێران ژێر به ژێر ده‌سته‌ودامانی داروبه‌رده بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناخه سه‌خت و دژواره و چاوه‌ڕواننه‌کراوه خۆی ڕه‌ها کات.
له لایه‌کیتریشه‌وه، ئێستا حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مراقی وتووێژن له گه‌ڵ ڕژیمی ئاخوندی و پێیان وایه له ژێر چه‌تری ئه‌و ڕژیمه کۆمه‌ڵێک خه‌ونی بچووکیان به‌دی دێت، به‌ڵام ده‌بوایه حیزبه‌کان له ڕابردوو که‌ڵکیان وه‌ربگرتایه و فریوی ئه‌و ڕژیمه چه‌په‌ڵه‌یان نەخواردبایە، ده‌بێت له‌وه دڵنیا بن، ئازادی و مافه‌کانیان له سێبه‌ری ئه‌و عه‌قڵییه‌ته دواکه‌وتووه‌ی ئاخونده‌کان هه‌رگیز به‌دی نایه‌ت، ئێستا ڕژیمی ئێران له هه‌موو کاتێک کز‌و لاوازتره و له نێو خۆیدا ده‌کوڵێت، به تایبه‌ت له بواری ئابوورییه‌وه،گه‌یشتۆته ئێسقان و چیتر ناتوانێت، ئه‌م باره گرانه هه‌ڵگرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌مجاره به وردی ئاگاداری هه‌ڵسووکه‌ته‌کانی بێت، چوون ئیداره‌ی ترامپ، ته‌نیا تا دوای هه‌ڵبژاردن، نه‌رمی ده‌نوێنێت، ئێستا که گه‌لی کورد له کوردستانی بنده‌ستی ئێران، پێویستی به یەکڕیزییه‌کی به‌هێز هه‌یه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک بین له ناوچه‌که و به تایبه‌ت له ئێران.