یه‌كه‌م پێكادانی ئیسرائیل و ئێران له سه‌ر خاكی عێراق
حه‌شدی شه‌عبی چنگه به‌هێزه‌ی ئیران له ململانێكانیدا له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا؟
ئێران بۆچی ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆی سوپای پاسداران له عێراق دووباره بكاته‌وه؟
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ڕابردوو بڕیاریدا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ته‌واوی باره‌گا و نوسینگه‌كانیان دابخه‌ن و له كایه‌ی سیاسی دور بكه‌ونه‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕۆژی ٢٠١٩/٧/٣١ وه‌ك دوا مۆڵه‌ت دیاریكرد بۆ ئه‌و میلیشیایانه تا بنكه و باره‌گاكانیان له‌ناو شاره‌كاندا دابخه‌ن و بچنه ژێر چه‌تری سوپای عێراق و له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه ئه‌میه‌كاندا تێكه‌ڵ بكرێن.
به‌ڵام به‌راواری٧/٣١ تێپه‌ڕی و بڕیاره‌كه‌ی عادل عبدول مه‌هدی جێبه‌جێ نه‌كرا و له دوا لێدوانیشیدا كۆتایی مانگی ڕابردوو عادل عبدلمه‌هدی به‌چه‌ند كاتژمێرێك دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌تاران ڕایگه‌یاند بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی چۆن و بۆچی دروستكرا؟
له ساڵی ٢٠١٣ خۆپیشاندانی پارێزگاكانی سونه و هۆزه عێراقیه‌كان خۆپیشاندانی فراوانیان دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی ده‌ستپێكرد و داعش‌یش تا ده‌هات له سوریا به‌هێز تر ده‌بوو، بۆیه به‌سود بینین له ناسه‌قامگیری دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان پلانی ده‌ست به‌سه‌را گرتنی عێراقی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له ٢٠١٣/٧/٢١ هێرشی كرده سه‌ر هه‌ردوو زیندانی ئه‌بوغرێب و تاجی و نزیكه‌ی ١٠٠٠ سه‌ركرده و ئه‌ندامی ڕێكخراوی قاعیده و گروپه جیهادیه‌كانی ئازاد كرد و ڕۆژ به‌ڕۆژ چالاكیه‌كانی زیاتر ده‌بوون و سوپای عێراقیش توانای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌بوو.
له دوای ئه‌وه‌ی داعش له ڕۆژی ٢٠١٤/٣/٧ ده‌ستی به‌سه‌ر شاری فه‌لوجه‌دا گرت، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازیه شیعه‌كاندا كۆبویه‌وه و بڕیاری دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری شیعه‌یاندا بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی سونه و چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كه ته‌نها له ( میلیشیاكانی به‌در و مه‌قته‌داسه‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ) پێك هاتبوو.
به‌ڵام پێکهێنانی ئه‌و هێزه ڕێگر نه‌بوو له فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی داعش و له ٢٠١٤/٦/٦ هێرشی كرده‌سه‌ر شاری موسڵ و داگیری كرد، له ٦/١٠ شاری تكریت و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی پارێزگاكانی ئه‌نبارنو دیاله و سه‌لاحه‌دینی داگیركرد و له ٦/١٢ زیاتر له ٢٠٠٠ سه‌ربازی له سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ده‌ستگیر كرد.
له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا سوپای عێراق تێكشكاو داعش ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقدا گرت و گه‌یشته ده‌وروبه‌ری شاری به‌غداد و شارۆچكه‌ی فه‌لوجه و ئه‌بوغرێبی نزیك به‌غدادی داگیركرد چوه هه‌ندێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای به‌غدا و له ناوه‌ڕاستی عێراقیش شارۆچكه‌ی جرف الصخری نزیك كه‌ربه‌لای داگیركردوو نزیك بوه‌وه له داگیركردنی شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدا، ئه‌مه‌ش وایكرد علی سیستانی مه‌ڕجه‌عی باڵای شیعه‌كان فه‌توای ( جیهاد كفائی) ڕابگه‌یه‌نێت و داوای له خه‌ڵكی عێراق كرد چه‌ك هه‌ڵبگرن دژی داعش، له ٦/١٥ سه‌دان بنكه‌ی ناونوسین له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق كرانه‌وه
پێكهاته و هێزی حه‌شدی شه‌عبی له سوپای عێراق به‌هێزتره؟
حه‌شدی شه‌عبی كه له لایه‌ن فالح فه‌یاز و هادی عامری و ئه‌بومه‌هه‌دی موهه‌ندیسه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن له ٦٧ گروپ و میلیشیای چه‌كداری پێكدێن، كه ١٢٥ هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه، له‌و میلیشیایانه و ١٣ گروپیان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێران و فه‌یله‌قی قودسه‌وه سه‌ركردایه‌تیان ده‌كرێت له‌وانه (میلیشیای نوجه‌با و حیزبوڵای عێراق و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌ی ابو فچل العباسی باڵی عێراق) كه ته‌نها ئه‌م چوار میلیشیایه نزیكه‌ی ٣٦ هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان سوپای عێراق ته‌نها٩٦ هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه كه به‌فه‌رمی له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدابن.
له ڕووی سیاسیشه‌وه حه‌شدی شه‌عبی خاوه‌نی هێزێكی سیاسی گه‌وره‌ن و ١١٨ كورسیان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه كه زۆرینه‌یان له چوار چێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی ( فه‌تح و سائیرون و نصر و تحالفی عێراقی ) دا كۆبونه‌ته‌وه، خاوه‌نی زیاتر له ١٦حیزب و ڕێكخراوی سیاسی فه‌رمین و له حكومه‌تیشدا هێزێكی گه‌وره‌ن و چه‌ندین وه‌زاره‌تیان له ژێر ده‌ستدایه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ش وا ده‌كات ئه‌سته‌م بێت بتوانرێت بێ ڕه‌زامه‌ندی و فه‌رمانی ئێران ئه‌م میلیشیایانه له كایه‌ی سیاسی دوور بخرێنه‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی چنگه به‌هێزه‌كه‌ی ئێران له ململانێكانیدا له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا:
له دوو ساڵی ڕابردودا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار داوای له حكومه‌تی عێراق كردوه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شینێته‌وه، به‌ڵام له‌ژیر فشاری ئێران‌دا حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه هیچ ڕێوشوێنك دژی حه‌شدی شه‌عبی بگرێته به‌ر و زۆرجاریش به ئاشكرا میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌حه‌دای حكومه‌تیان كردوه و هه‌ڕه‌شه‌یان له سوپای ئه‌مه‌ریكا كردوه، له ئێستاشدا حه‌شدی شه‌عبی بووه به‌دارده‌ستی ئێران و چه‌كێكی كاریگه‌ر كه دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كاری دێنێت به جۆرێك له دوو مانگی ڕابردودا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ٧ هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا كه دیارترینیان هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد و ته‌قینه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كه ٥ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كوژران و له كۆتای مانگی ڕابردوشدا ئه‌و میلیشیایانه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له شارۆچكه‌ی به‌له‌د و له شاری موسڵ.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی ڕژنامه‌ی (ووۆڵ ستریت جۆرناڵ) ی ئه‌مه‌ریكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له به‌رده‌ستدایه كه هێرشه‌كانی سه‌ر ٦ كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات و ته‌قینه‌وه‌ی بۆری سه‌ره‌كی نه‌وتی سعودیه له مانگی ڕابردودا میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ئه‌نجامیان داوه و ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه هێرشكه‌ی سعودیه‌ی پێ ئه‌نجامدرا له باشوری عێراقه‌وه هاتوه.
پێشتریش ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە ئێران ١٤ هەزار موشەكی ڕەوانەی عێراق كردوە و ڕادەستی ملیشیا شیعەكانی كردوە بۆیە ئیسرائیل بە مافی خۆی دەزانێت هاوشێوەی سوریا ئەو میلیشیایانە لە عێراقیش بكاتە ئامانج، چونكە مەترسیان بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل دروستكردوە، بەڵام ئەوكات ئەمەریكا ڕێگری لە ئیسرائیل كرد هێرش بكاتە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق.
بەڵام لەدوای هێرشەكانی مانگی ڕابردووی ئەو میلیشیانە بۆسەر بۆری نەوتی سعودیە و بنكە سەربازیەكان و بەرژوەندی و باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق ئەمەریكا ئیسرائیلی دەستكراوە كردوە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لایەنگری ئێران.
یەكەم پێكادانی ئێسرائیل و ئێران لەعێراق
شەوی ٢٠١٩/٧/١٩ هێرشكرایە سەر سەربازگەی شوهەدائی حەشدی شەعبی لە لە ناحیەی ئامرلی دوای ١٥ ڕۆژ ڕاگەیاندنەكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند ئیسرائیل ئەنجامدەری هێرشەكەی سەر سەربازگەی شوهەدا بووە.
سەربازگەی شوهەدا دەكەوێتە سەر سنوری ئێران وەك ناوەندێكی گواستنەوە و پەرەپێدانی موشەكی بالیستی و كروز لەلایەن ئێرانەوە بەكار هاتوە، موشەكەكان لە ناوچەی گەیلانی ڕۆژئاواوە بە جەلەولا و خانەقیندا گواستراونەوە بۆ سەربازگەی شوهەدا و لەوێیوە موشەكەكان لە ڕێگەی قائیم و بوكەمالەوە بۆ سوریا و لوبنان گواستراونەوە و بەشێكی تریشی بۆ ناچەكانی تری عێراق گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جۆرلیزمی ئیسرائیلی هێرشەكە ماوەی هێرشەكە كە ٤٥ خولەكی خایاندوە لە كاتژمێر 2 بۆ 2.45 خولەك بەشێوەكی زۆر ورد چەند كۆگا و كارگەیەكی پەرەپێدان و دروستكردنی موشەكی كردوەتە ئامانج و بەهۆی تەقینەوەكانەوەی كۆگای موشەكەكانیشەوە دەنگ و لەرینەوەیەكی زۆر هەستی پێكراوە لە ناوچەكەدا و دوای هێرشەكە بەشێك موشەكەكان كەلە هێرشەكەدا بەرنەكەوتون گواستراونەتەوە بۆ دوزخورماتوو سەربازگەكەش چۆڵكرا.
لە هێرشەكەدا جگە لەكردنە ئامانجی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی ٣سەركردەی سوپای پاسداران و ٢ سەركردەی حیزبوڵای لوبنانی كوژران. حكومەتی عێراقیش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكێهێنا لە ڕووداوە كە تائێستا دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٥ ڕۆژ هیچ ئەنجامێكی ئەو لیژنەیە ئاشكرا نەكراوە.
پێشتر ئیسرائیل چەندین جار هەڕەشەی ئەوەیكرد بوو بنكە و سەربازگەكانی سوپای پاسداران و ملیشیا هاوپەیمانەكانی لە عێراق هاوشێوەی سوریا دەكاتە ئامانج چونكە ئێران لە ڕێگای میلیشیا هاوپەیمانەكانیەوە عێراقی كردوە بە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل، هێرشەكەی شەوی ڕابردووش یەكەم هێرشی ئاشكرای ئیسرائیلە بۆسەر حەشدی شەعبی لە عێراق.
هێرشەكە ئاماژەیە بوو بۆ ئەوەی لێرە بە دواوە ئەمەریكا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە لە عێراق و ململانێكانیان لەسەر خاكی عێراق دەچێتە قۆناغێكی نوێیوە، لەم هەنگاوە نوێیەشدا ئیسرائیل و توركیا و كەنداو هاوكاری ئەمەریكا دەبن، چونكە ئێران دەستی بەسەر پارێزگای موسڵدا گرتووە و نفوزی توركیای كەمكردوەتەوە، بۆ ئیسرائیلیش بە هەمان شێوە عێراق بووە بەمەترسی.
چارەنوسی حەشدی شەعبی و سیناریۆكانی ئێران
ئەمڕۆ ٢٠١٩/٨/٥ ناوەندی لێكۆڵنیەوەی هۆدسۆنی ئەمەریكی ڕاپۆرتێكی لە سەر پلانی نوێی ئێران و سیناریۆكانی ئایندەی حەشدی شەعبی بڵاوكردەوە لە ڕاپۆرتەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئێران. دەیەوێت هەمان سیناریۆی سوپای پاسداران لە عێراق جێبەجێ بكات و حەشدی شەعبی بكات بە سوپایەكی مەزهەبی هاوشاونی سوپای عێراق كە ناڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە ببرێت دەستەی ئەركان و دەزگای هەواڵگری و ئابوریەكی سەر بەخۆی هەبێت، ئەمەریكاش هۆشداری داوەتە حكومەتی عێراق لەم پلانەی ئێران و داوای كردوە هەرچی زووە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە.
ماڵپەڕی لڤین: سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر