"an independent online kurdish website

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨.٩.٢٠١٩ لە سەر بانگێشتنی ڕەسمی نوێنەرایەتی پارتی یەکیەتی دیموکراتی کوردستانی سووریە لە ئوتریش

هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە سمیناری خاتوون ئسەلێ سکرتێری پارتی یه کیه تی دیموکراتی کوردستانی سووریە کرد. پاش بە خێر هاتنی میوانەکان لە لایەن بەڕێوەبەری سمینارەکەوە خاتوون ئسەلێ سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی ، ڕێکخراوەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە ، کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێگای کاری سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێک هاتنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئامریکا و تورکیەوە وهەروەها دواڕۆژی کوردستانی ڕۆژئاوا بە تێر و تەسەلی باسێکی پێشکەشی بەشداربوان کرد و پاش باسەکەی خاتوون ئەسەلێ بەشداربوانی سمینارەکە نەزەراتی خۆیان لە سەر باسەکەی خاتوون ئسەلێ دەربڕی و چەند پرسیارێکیان ئاراستەی بەڕێزیان کرد و لە لایەن بەڕێزیانەوە وڵامی پرسیارەکان درایەوە شایانی باسە لە لایەن کومیتەی حیزبەوە هاوڕێیان کاک حوسەین خاڵخاڵ و کاک فەرزین بەشداری سمینارەکە بوون و کاک حوسەین خاڵخاڵ نوێنەری کومیتەی حیزب پاش بە خێر هاتنی خاتوون ئسەلێ بە وردی لە سەر بار و دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕاسانی نوێی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسێکی پێشکەش بە بەشداربوانی سمینارەکە کرد و نەزەراتی حیزبی سەبارەت بە ئەحزاب و ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ بەشداران ڕوون کردەوە. لە کۆتایی سمینارەکەدا لە لایەن نوێنەرایەتی پارتی یه کته تی دیموکراتی کوردستانی سووریەوە سوپاسی بەشداری هەیئەتی کومیتەی حیزب کرا و هاوڕێیانی حیزبی بە ڕێزەوە بەڕێ کران.

   حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش ڕێکەوتی ١٨.٩.٢٠١٩

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی