رۆژی شه‌ممه 31/8/2019 له گه‌ڕه‌کی {(Husby) هوسبی}یه‌وه ئه‌چووم بۆ شیستا (Kista) که هه‌ر دوویان سه‌ر به شاری ستۆکهۆڵمن – له نزیک شیستا و له په‌نای دار چرابرقێکدا
ژنێکی ته‌مه‌ن شه‌ست (60) ساڵه‌ی رێکوپێک که ده‌سێ جلی سپی خاوێنی له‌به‌ردا بوو به گارییه (چه‌رخێکی ده‌ستی)یه‌وه بینی، ژنه‌که زۆر به‌قوڵی تماشای ئه‌کردم، منیش به‌لای تێپه‌ڕێم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که (10 یا 15) میترێ دوور که‌وتبوومه‌وه، به‌ڵام شێوه‌ی تماشا کردنه‌که‌ی هانی دام بگه‌ڕیمه و بزانم کێیه، شاید دۆست یا ئاشنایه‌کی ده‌ورانی سویدی خوێندن یا هاوکارێکی پێشووم بووبێت، که گه‌ڕامه نائاشنا بوو ، به‌ڵام هه‌ر به‌و جۆره تماشای ئه‌کردم!
وتم: یارمه‌تیت پێویسته؟
ده‌سی بۆ گارییه‌که‌ی راکێشا و کوتی ماڵم له {(So .. ) سو ..}یه. هه‌ستم کرد نه‌خۆشه، گارییه‌که‌م گرت به‌ده‌سته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وت قۆڵیم خسته بن باڵی خۆمه‌وه، پاشان وتم: بابڕۆین.
که‌وتینه رێ، نێوان دوو دار چرابرق که 24 میترێ ئه‌بێ، چه‌ن جار راوه‌ستین. ده‌وری 200 میترێ رۆیشین.
مرۆڤ که نه‌خۆش ئه‌بێ زیاتر به به‌را ئه‌چه‌مێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م که‌سه به پشتا ئه‌چه‌مییه‌وه، ره‌پیش ببوو، وه‌ک داری وشکی لێهاتبوو!
له ناکاو کچێکی ئه‌فریقی که به سه‌روسیمایا له ئه‌ریترییه جوان و خوێنگه‌رمه‌کان ئه‌چوو، هاته پێشه‌وه و کوتی ئه‌وه ژنه چیته؟
من(sjuksköterska)په‌ره‌ستارم، شاید بتوانم یارمه‌تیتان بده‌م.
وتم: هیچم نییه، ماڵه‌که‌ی له‌م نزیکه‌یه‌وه و ئه‌موێ بگه‌ینمه‌وه ماڵه‌که‌ی خۆی.
کچه‌که وتی: با چه‌ن پرسیارێکی لێبکه‌م.
پێش پرسیاره‌که له ساک = جانتاکه‌ی ده‌سی بتری ئاوه‌که‌ی ده‌رهێنا و تۆزی ئاوی کرد به ده‌م ژنه‌که‌وه.
پاشان وت ناوت چییه؟
به ره‌وانی وه‌ڵامی دایه‌وه و کوتی ناوه‌که‌م ئه‌وه‌یه ……
کچه‌که پرسی ئه‌مڕۆ چ رۆژێکه؟
وتی: (Onsdag ) چوارشه‌ممه!
په‌ره‌ستاره‌که به نیگه‌رانییه‌وه تماشای کردم و به هێواشی وتی: زۆر نه‌خۆشه!
هه‌ر به‌و جۆره که ره‌پ ببوو، له‌گه‌ڵ کچه په‌ره‌ستاره گرتبوومان که نه‌که‌وێت. خۆشبه‌ختان چه‌ن که‌سیتر هاتن بۆ یارمه‌تی.
له‌ناو ئه‌وانه‌یشدا پیاوێکی په‌رستار هه‌بوو،
ئه‌ویش هه‌ر ئه‌فریقی بوو!
په‌ره‌ستاره‌کان وتیان با به‌پێه‌وه نه‌بێت، به چوار که‌س به‌رزمان کردۆ و له‌سه‌ر چه‌مه‌نه‌که رامانکێشا، په‌ره‌ستاره‌کان که‌وتنه خزمه‌تکردنی. چه‌ن که‌سیش به ته‌له‌فۆنه‌کانیانه‌وه که‌وتنه ته‌له‌فۆن کردن و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا {فریشته‌ی ئامبوڵانس (Ambulans ) } گه‌یشته لامان. کارمه‌نده‌کانی ئامبوڵانسه‌که که دوو که‌س بوون به رووی خۆشییه‌وه وتیان:
چه‌نه‌ی خه‌ڵک له ده‌وره‌وه و یارمه‌تی ئه‌ده‌ن! پاشان پرسیاره‌کانی پێشوو:
ناوت چییه؟ ئه‌مڕۆ چه‌ن شه‌مه‌یه؟ و …. دووباره کرایه‌وه و ژنه‌که‌یش هه‌ر ئه‌یوت: (Onsdag ) چوارشه‌ممه.
به دوای ئه‌وانه‌دا تماشای پێناسه (لیگیتی ماشون) و ته‌له‌فۆنه‌که‌یان کرد و خستیانه ناو ئامبوڵانسه‌که و رۆیشتن.
به‌و جۆره که په‌ره‌ستاره‌کان ناراسته‌خۆ باسیان ئه‌که‌رد نه‌خۆشینه‌که‌ی گرانه و چاک بوونه‌وه‌که‌شی به‌داخه‌وه گرانتر.
که ژیان به‌و جۆره‌یه با له نیگاکان چاوپۆشی نه‌که‌ین، مه‌بادا رۆژێ له رۆژان ئێمه‌یش چاوه‌ڕوان بین!
* ئه‌و وێنه له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه.
سه‌عی سه‌قزی
22/9/2019
sai.saqzi@gmail.com