"an independent online kurdish website

رووداو-سنە: دەبێ زۆربەتان دەنگی خۆش و بەرزی هونەرمەند یەدوڵڵای محەممەدیتان بیستبێ، ئەم هونەرمەندە ناودارە خەڵکی سنەیە بەڵام ئیستا زۆر ماندوو و نەخۆشە و پێویستی بە یارمەتیی خێرایە.

یەدوڵڵا محەمەدی چەند ساڵێکە گۆرانی نەوتووە، جەڵتە کاریگەری لەسەر جووڵەی دەست و پێ و قسەکردنی داناوە و پێویستی بە چارەسەری خێرای پزیشکییە، بەڵام بەهۆی دەستکورتییەوە ناتوانێ پڕۆسەی چارەسەری دەستپێبکات. ئەم هونەرمەندە سالانێکی زۆر دەنگی سوکنایی و کەیف و سەفا بوو، ئیستا هاوکاری دارایی دەوێ بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بکا.

سێ هەزار و 500 دۆلاری بۆ نەشتەرگەرییەک پیویستە، دەڵێ لەناو کورددا تا نەمری کەس قەدرت نازانێ، ئەوە سێ ساڵە لەش بەبار و بێحاڵم کەس ناپرسێ چیت دەوێ؟ دەردت چیە؟ چۆن هاوکاریت کەین؟.

بە دەنگ نەبێ، لەوانەیە کەم کەس بە روخسار بیناسێتەوە. دەنگە رەسەنەکەی یەدوڵڵا محەممەدی ساڵانێک بە شریت و سی دی بە ماڵاندا گەڕاوە. ئێستاش لە تەلەڤزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا یەک لە دەنگە هەرە پڕ بەردەنگەکانە.

یەدوڵڵا محەممەدی لە 63یەمین بەهاری تەمەنی دایە. لە ساڵی 1956 لە سنە لەدایکبووە. لە تەمەنی مێرمنداڵی، لە قوتابخانەوە بەهرەی دەنگخۆشییەکەی دەرکەوتووە.بۆ ماوەی 20 ساڵیش بۆ فێربوونی میوزیک شاگردیی هونەرمەندان حەسەن کامکار، تەرەقی و کەسایی کردووە. لە تەمەنی هونەری خۆیدا 78 ئاواز و گۆرانی ناوازەی تۆمار کردووە.

یەدوڵڵای محەممەدی ئێستا لە گوندێکی نزیک شاری سنە نیشتەجێیە. هیوای بەوەیە ئەوانەی لەدەستیان دێ، پێچەوانەی پەندە باوە کوردییەکە، زیندوو کوژی مردوو پەرەست نەبن و هاوکاری بکەن.

هونەرمەند یەدوڵڵا محەممەدی نەخۆشە و پێویستی بە هاوکارییە

بە دەنگ نەبێ، لەوانەیە کەم کەس بە روخسار بیناسێتەوە گۆرانییەکانی یەدوڵڵا محەممەدی ساڵانێکی زۆر میوانی زۆربەی ماڵەکانی کوردستان بووە، بەڵام ئێستا بەهۆی نەخۆشییەوە قسەکردنیشی زەحمەتە و پێویستی بە یارمەتیە بۆ نەشتەرگەری

Publicerat av Rudaw Fredag 27 september 2019

 

رووداو-سنە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی