"an independent online kurdish website

دوای ماوەیەک هەڵوێستە کردن لە کاتی پشووی هاوینە ،بیرەوەریەکان درێژەیان دەبێ، لەم بەشەدا سەرنج دەخرێتە سەر دید و بۆچوونەکانی سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دیموکڕات دوکتور شەرەفکەندی

لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی ڕیکەوتی 1370-02-14 هەتاوی.

باسەکانی پلینۆم لەم بەشانە پێکهاتبوون لە،

– چاو خشاندنێک بە ڕابردوو

– شۆڕشی کوردستان (باشور)

– باسێک لە سەر خاڵە لاواز و بەهێزەکان

– بڕیار لە سەر وەزعی خۆمان

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تەسمیمیان گرت کە سەدام جارێ بمێنێتەوە و ئەوەندەیان هێز بۆ هێشتەوە کە خۆی ڕابگرێ،هۆیەکەشی دیارە ئاڵترناتیوی موناسبیان نەبوو، هێندێک شت وەک تەزمینی مەوجودیەتی کوەیت، تەئمینی ئەمنیەتی ئیسڕائیل، (موشەک –شیمال)وەرگرتنی غەرامەت ، تەواوی ئەمانەش دەبێ بە دەستی حکومەتی سەدام بکرێ، بەڵام حکومەتی داهاتوو ئەو کارەی نەدەکرد. بەڵام ئێستا هەمووی لێ قەبووڵ دەکرێ،

لە مەرحەلەی دووهەم دا هاندان بۆ سەرکوتی جووڵانەوەی جنووب و شیمال، کە دیتیان وا لە شیمال توند و تیژە ،دوو حکومەتی عەرەبستانی سعودی کە خۆی بە حافیزی وڵاتانی عەرەبی دەبێنێ ، دووهەم تورکیە ، نەتیجە ئێستا سەدام ماوەتەوە،لە سەر ڕۆشتنەکەی حیساب ناتوانرێ بکرێ، یا دەبێ ئەمریکا بچێتە بەغدا لای بات دەنا بە هاسانی لاناچێت،

وەزعی ئێمە بۆ خۆ مات کردن دوو لایەنی هەبوو

یەکەم لە لایەن عێراقەوە باش دەرچووین، هەم ڕادوێمان ماوە،ن هەم شوێنی بنکەکانمان، ئێمە هەڵوێستمان دژی شەڕ نەگرت، ئیعلامیەمان بە دژی شەڕ دەرنەکرد، هێندێک لە سازمانەکان کردیان. لە ماوەی شەڕ دا قەتعی هەموو ئیرتباتێکمان لە گەڵ عێراق هەبوو، (قەتع ببوو) بەڵام لە دەرەوە تەماسێکمان لە گەڵ عێراق گرت لە تەریقی سەفارەتی وڵاتی سوئید.

ئێستا پەیوەندی باشمان لە گەڵ وڵاتی عێراق هەیە، باشن لە گەڵمان، بۆ موباریزە لە گەڵ ئێران حیساب لە سەر ئێمە دەکەن.

لە ڕابیتە بە بەرەی کوردستانی هیچ ئیعلامیەمان نەدا، حیسابمان کرد ئەگەر سەد لە سەد شۆڕشەکە سەر نەکەوێ ئیعلامیە نەدەین باشە، پردی دوایی نەڕوخێنین، دەرکەوت باشمان کرد، پەیوەندیمان لە گەڵ برادەرانی بەرەی کوردستانی ئەوەندە هەیە کە ئەو جۆرە شتانە نیگەرانیمان بۆ پێک نەهێنێت، ئەوانیش بەوە دەزانن.

بەڵام لە سەتحی دەرەوە بۆ مەسەلەی کورد ئێمە زۆر فەعال بووین.

شۆڕشی کوردستان، ئێمە دەبێ ئەو شۆڕشە هەڵسەنگێنین کە ببێتە تەجروبەیەکی زۆر باش، خاڵە بەهێزەکانی نیشانی دا کە وجوودی هێزێک لە محەل و وڵات کە چەکدار بێت چەند موهیمە، ئەگەر ئەو هێزە نەبوایە، ئەو شۆڕشە نەدەبوو، لە نێو خۆ و نزیک سنوور نەک لە خاریج. خێرا هاتنە مەیدان ، هەستەی سازمانەکان بوون کە بوونە عامیلی تەقینەوەی خەڵک، قیامی خەڵک هەر ئەوان ڕێبەریان کرد، هەر وەها خونسا کردن و نەمانی جاش نزیک بە 120000 نەفەر لە نێو چوو، کە سەر کەوتنێکی گەورە بوو.

نوختە زەعفەکان.

جاش خێرا وەک پێشمەرگە ناوی بێنی خراپە، نابێ فەورەن حیسابی پێشمەرگەی لە سەر بکرێ، ئەوە دەبێتە نان بە نرخی ڕۆژ خواردن، دیتمان لە ڕۆژی تەنگانەدا شەڕیان نەکرد، ڕوحییەی پێشمەرگەیان تێک دا، ئێمە کە ڕۆژێک شتی وامان بۆ پێشهات دەبێ دەقیق و بە موتالعە بێت.

بوونی جەبهە شتێکی باش بوو هەر چەند هێندێک تێکەڵ پێکەڵی هەبوو، هەر سازمانە و بۆ خۆی ئیجرائیاتی دەکرد، بەڵام وەحدەتەکەیان باش بوو، مەرکەزێکی رەهبەری و ئیدارە نەبوو، هەر سازمانێک و هەر نەفەرەی مەسئوولی شارێک بوو، ڕێبەری واحیدیان لە شوێنێک نەبوو،خۆشیان تەشویقیان کرد کە غەڵەت بوو،

دەبێ هەمیشە مەرکەزێکی ڕەهبەری هەر هەبێ، مەسەلەن ڕادیۆ لە سەقزەوە چوەتە سلێمانی، دەبێ چەند ڕادیۆی بچووک هەبێ کە ڕادیۆ تەحتیل نەبێ، تیمێکی سیاسی نیە لای ڕادیۆ کە شتی سیاسی بڵێ، بوەتە ڕادیۆ بۆ گم شدگان (وون بوەکان)

بۆ گرتنەوەی شارەکان بەرنامەیان هەبوو، بەڵام بۆ پاراستنی بێ بەرنامە بوون، نەیانتوانی بەرگری لە دزی و تاڵان بکەن، بەرنامەی کارییان نەبوو، دوای گیرانی کەرکووک ئەوان ڕاوەستان کە باش نەبوو، دەبوایە هەر تەعەروزیان کردبا، تا ڕژیم خۆی سازمان نەدایە بۆهێرش کردنە سەر کوردستان،

مەسەلەی وتووویژ!

شوعاری دەرەوە زۆرن، نابێ وتووێژهەبێ! دەبێ بڕوخێ ! ئێمە وەکوو کورد دەبێ لە حکوومەتێکی زەعیف شت وەرگرین، کەس بە دڵی خۆی شت بە کورد نادا، وەزعی ئێستای عێراق موناسبترین شتە کە وەری گرن، ئەگەر حکومەتی دیکە هات خۆ ئەوەیان لێوەر ناگیرێتەوە ئەگەر زیاتریان نەداتێ.

کوردەکانیش زەعفیان هەیە ڕوحیەی شکستیان لە دەروون دا هەیە (ئاوارەکان) سازماندەهیان زەعیفە، ئێستاش موشکیلە، پشتی جەبهەیان نیە، ئێران خراپە بۆیان، پشتیوانی نێونەتەوەییان هەیە، بەڵام لە درێژخایەن بوونی دڵنیا نین، یەکپارچە نەبوونی جەبهەش نوقتە زەعفە.

بۆ ئەوەی زیاتر شت وەر بگرن دەبێ

وتوووێژ بکەن، سازمان دانی مقاومەت، ڕاگرتنی پشتیوانی و کەڵک وەرگرتن لە ئەفکاری عموومی، تەوافوق کە بکرێ دەبێ سازمانی ملل ئاگادار بکرێت و تەنزمینی بکات، هێزێکی باش بۆ مقاومەت ساز بکرێت،پیادە کردنی دیموکراسی وەک هێزێکی ئەساسیە،

ئێستا ئێمە دەبێ چ بکەین

درێژەی بابەت لە بەشی دووهەم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی