"an independent online kurdish website

لە ناو ڕێبەران و حیزبەکانی ئێستای کورد، دوو لایەن خۆیان بە تەواوی یەکلایی کردۆتەوە، ئەو دوو لایەن و کەسە، بە هیچ شێوەیەک لە بەرەی کورددا نەماون و لە بەرەی ئێرانیزم و فارسیزم دان کە هۆکارەکانیشی ڕوونە.

ئەو دوو حیزبە، حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و ئەو دوو کەسەش کاک عەبدوڵا موهتەدی و کاک خالید عەزیزین.

لەوانەیە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەندێک بەڵگە و فەکت بێننەوە کە نەخێر وانیە، لێ تەنیا ئەوەندە وڵامەم هەیە کە مادام لە هەمبەر هەموو ئێرانچیەتیی بەشی هێزگرتووی حیزبەکەتان بێدەنگن و لەمەڕ هەر چەشنە سیاست و تاکتیک و هەڤاڵبەدنیی حیزبەکەتان بێدەنگن، بوونی هەستی نەتەوەیی لە ئێوەدا یان لە بەشێک لە حیزبەکەدا خۆی پووچەڵ دەبێتەوە، ئەوەی لەو چەند ساڵەدا ڕوونە و دەرکەوتووە ئەوەیە کە ئێوە لە هەمبەر حیزبی تردا و بۆ ئەوەی لۆمە نەیەتەوە سەر حیزبەکەتان، نەک بێدەنگ بوون، بگرە سەدان جار، بەرگریی ناڕەواتان کردووە و ڕەخنەگرەکانتان بە بێ ڕێزی و بوختان و قسەی لاکۆڵانان، داوەتە بەر هێرش.

ئەوەی کە هەموو شتی یەکلایی کردۆتەوە، ئەو کۆبوونەوەی دۆینێی شۆڕای مودیریەتی گوزارە، لەو شۆڕایەدا کە من هەموو باسەکەم بە ڤیدیۆ بینیوە، هیچ ناو و باسێک لە نەتەوە بندەستەکان و مافەکانیان نیە، باسەکە باسی ئێرانێکە کە دەیانهەوێ بە بە خەباتی مەدەنی ئاازادی بکەن کە خەباتی مەدەنیەکەش سێ کۆڵەکەی هەس:

یەک: ناڕەزایەتیی گشتی= هەم خەباتی چەکداری ڕەت دەکاتەوە و هەمیش ئێران دەپارێزێ و هەمیش بەشێک لە ڕژیم کە پێویستە دەمێنێتەوە کە کاک شوعەیب دانش پەژووه، شەوی ڕابردوودا لە وتووێژی ڕاوێژدا بە باشی باسی لە ئیبنی خەلدونیزمی فارس کرد و ئەو لایەنەی شیکردەوە کە ئێرانیەکان بۆیە لایەنگری ئەو باسەن کە نایانهەوێ ئێران هیچ خەسارێکی بەر بکەوێ و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر دروشمی چو ئیران نەباشەد تەنێ مەن مەباد.

دوو: چۆڕ پێ کردن بە ئەرتەش= واتا وردە وردە بەشێک لە ئەرتەش لە ڕژیم دابچۆڕێنن و بیهێنن بۆ لای خۆیان، هەمان ئەرتەشەی کە دەیان جار هێرشی کردۆتە سەر کوردستان و ککۆماری کوردستانیشی لەناو برد. لێرەشدا هێزی پێشمەرگە هیچ حیسابی بۆ نەکراوە.

سێ: هاوکاری نەکردن لەگەڵ ڕژیم

خەفەت و کێشەی ئەو شۆرایەش سێ شتە:

یەک: گەشەی ئابووری

دوو: بەربەرەکانی کردن لەگەڵ نابەرانبەری

سێ: ژینگە

بەڵام کاک عەبدوڵا موهتەدی بۆ بەو ڕێگایەدا ڕۆیشتووە:

یەک: لە ساڵی 2003ـوە کە کاک عەبدوڵا لەگەڵ فارسەکان تێکەڵ بووە، نوریزادە و شەریعەتمەداریەکان لە مێشکیان خوێندووە کە شیاوی سەرۆک کۆماریە و ئەویش متمانەی کردووە.

دوو: لە ڕێگای نووریزادەوە لە سعوودیە پارەیەکی باش وەردەگرێ کە ئەو پارە بەلاشەش بۆ ڕاگرتنی دڵی هەندێک کەس بڵاو دەکاتەوە نەک پێشمەرگەی خۆی یان گەشەی حیزبەکەی و خەبات، چون حیزبەکەی بە چڕی تووشی داچۆڕان بووە.

سێ: دەگوترێ کەسایەتیەکی ئەمریکایی پێی گوتووە کە ئەگە رلەگەڵ فارسەکان نەبن، کەس حیسابتان بۆ ناکا و ئەویش بڕوای پێکردووە.

چوار: داچۆڕان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ وایکردووە کە کاک عەبدوڵا لە جیاتی بەخۆدا چوونەوە و هەڵسەنگاندنی هەڵەکانی، بۆ بەهێز بوون، خۆی لەگەل فارسەکاندا ببینێتەوە چون بڕوای وایە ئەگەر حیزبەکەی تەنیا خۆی بێ، لەگەڵ فارسەکان هەر دەبێتە سەرۆک کۆمار.

کاک خالید عەزیزی و حدک بۆ وایان لێهاتووە:

یەک: حدک کە لە حدکا جیا بۆوە، هەموو هەوڵی بوون بە حیزبی سەرەکی وەک دێمورکرات بوو کە دەیان جار لەو بارەوە میکانیزمەکانم شی کردەوە.

وو: پڕش و بڵاویی حدک لە دوای ئیةشعاب کە ناویان نابوو ئاوەڵایی و کرانەوە، وایکرد ببێ بە مەیدانی تەقڵە و کوتی هەموو لایەنێک لە ئێحسان هوشمەندەوە تا سەلاح خەدیوەکان.

سێ: حدک لە بنەڕەتدا سێ باڵ بووە کە پێکنەگونجاون و ئەوەش سیاسەتی دژ بە یەکی لێکەوتەوە.

چوار: ئەوی تری ناسنامەیی حدک هەمیشە حدکا بووە نەک حیزبی تر. لێرەشدا هەرچی کاک خالید وباڵەکەی کردیان، لە داخی حدکاش بێ، بیانووی بۆ هێندرایەوە، ئەو پاساوانە ئەوەندە سەدپات بوونەوە کە بوو بە بڕوای زۆرینە و خۆیان ئێستا وادەزانن دەبێ وابێ. کەسی زۆر شۆڕشگێڕ، ئاوا لە ڕووی هزریەوە تێدا چوو.

لە کۆتاییدا ئەو سروودە پان ئێرانیە کە لە کۆبوونەوەی شۆڕای مودیریەتی گوزار بڵاو بۆوە، پێشکەش بە پێشمەرگە، کادر و ئەندامان و بنەماڵەی شەهیدان و لایەنگرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حدک دەکەم.

حدک وکۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و وەلانانی کوردایەتی.لە ناو ڕێبەران و حیزبەکانی ئێستای کورد، دوو لایەن خۆیان بە تەواوی یەکلایی کردۆتەوە، ئەو دوو لایەن و کەسە، بە هیچ شێوەیەک لە بەرەی کورددا نەماون و لە بەرەی ئێرانیزم و فارسیزم دان کە هۆکارەکانیشی ڕوونە.ئەو دوو حیزبە، حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و ئەو دوو کەسەش کاک عەبدوڵا موهتەدی و کاک خالید عەزیزین.لەوانەیە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەندێک بەڵگە و فەکت بێننەوە کە نەخێر وانیە، لێ تەنیا ئەوەندە وڵامەم هەیە کە مادام لە هەمبەر هەموو ئێرانچیەتیی بەشی هێزگرتووی حیزبەکەتان بێدەنگن و لەمەڕ هەر چەشنە سیاست و تاکتیک و هەڤاڵبەدنیی حیزبەکەتان بێدەنگن، بوونی هەستی نەتەوەیی لە ئێوەدا یان لە بەشێک لە حیزبەکەدا خۆی پووچەڵ دەبێتەوە، ئەوەی لەو چەند ساڵەدا ڕوونە و دەرکەوتووە ئەوەیە کە ئێوە لە هەمبەر حیزبی تردا و بۆ ئەوەی لۆمە نەیەتەوە سەر حیزبەکەتان، نەک بێدەنگ بوون، بگرە سەدان جار، بەرگریی ناڕەواتان کردووە و ڕەخنەگرەکانتان بە بێ ڕێزی و بوختان و قسەی لاکۆڵانان، داوەتە بەر هێرش.ئەوەی کە هەموو شتی یەکلایی کردۆتەوە، ئەو کۆبوونەوەی دۆینێی شۆڕای مودیریەتی گوزارە، لەو شۆڕایەدا کە من هەموو باسەکەم بە ڤیدیۆ بینیوە، هیچ ناو و باسێک لە نەتەوە بندەستەکان و مافەکانیان نیە، باسەکە باسی ئێرانێکە کە دەیانهەوێ بە بە خەباتی مەدەنی ئاازادی بکەن کە خەباتی مەدەنیەکەش سێ کۆڵەکەی هەس:یەک: ناڕەزایەتیی گشتی= هەم خەباتی چەکداری ڕەت دەکاتەوە و هەمیش ئێران دەپارێزێ و هەمیش بەشێک لە ڕژیم کە پێویستە دەمێنێتەوە کە کاک شوعەیب دانش پەژووه، شەوی ڕابردوودا لە وتووێژی ڕاوێژدا بە باشی باسی لە ئیبنی خەلدونیزمی فارس کرد و ئەو لایەنەی شیکردەوە کە ئێرانیەکان بۆیە لایەنگری ئەو باسەن کە نایانهەوێ ئێران هیچ خەسارێکی بەر بکەوێ و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر دروشمی چو ئیران نەباشەد تەنێ مەن مەباد.دوو: چۆڕ پێ کردن بە ئەرتەش= واتا وردە وردە بەشێک لە ئەرتەش لە ڕژیم دابچۆڕێنن و بیهێنن بۆ لای خۆیان، هەمان ئەرتەشەی کە دەیان جار هێرشی کردۆتە سەر کوردستان و ککۆماری کوردستانیشی لەناو برد. لێرەشدا هێزی پێشمەرگە هیچ حیسابی بۆ نەکراوە.سێ: هاوکاری نەکردن لەگەڵ ڕژیمخەفەت و کێشەی ئەو شۆرایەش سێ شتە:یەک: گەشەی ئابووریدوو: بەربەرەکانی کردن لەگەڵ نابەرانبەریسێ: ژینگەبەڵام کاک عەبدوڵا موهتەدی بۆ بەو ڕێگایەدا ڕۆیشتووە:یەک: لە ساڵی 2003ـوە کە کاک عەبدوڵا لەگەڵ فارسەکان تێکەڵ بووە، نوریزادە و شەریعەتمەداریەکان لە مێشکیان خوێندووە کە شیاوی سەرۆک کۆماریە و ئەویش متمانەی کردووە.دوو: لە ڕێگای نووریزادەوە لە سعوودیە پارەیەکی باش وەردەگرێ کە ئەو پارە بەلاشەش بۆ ڕاگرتنی دڵی هەندێک کەس بڵاو دەکاتەوە نەک پێشمەرگەی خۆی یان گەشەی حیزبەکەی و خەبات، چون حیزبەکەی بە چڕی تووشی داچۆڕان بووە.سێ: دەگوترێ کەسایەتیەکی ئەمریکایی پێی گوتووە کە ئەگە رلەگەڵ فارسەکان نەبن، کەس حیسابتان بۆ ناکا و ئەویش بڕوای پێکردووە.چوار: داچۆڕان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ وایکردووە کە کاک عەبدوڵا لە جیاتی بەخۆدا چوونەوە و هەڵسەنگاندنی هەڵەکانی، بۆ بەهێز بوون، خۆی لەگەل فارسەکاندا ببینێتەوە چون بڕوای وایە ئەگەر حیزبەکەی تەنیا خۆی بێ، لەگەڵ فارسەکان هەر دەبێتە سەرۆک کۆمار.کاک خالید عەزیزی و حدک بۆ وایان لێهاتووە:یەک: حدک کە لە حدکا جیا بۆوە، هەموو هەوڵی بوون بە حیزبی سەرەکی وەک دێمورکرات بوو کە دەیان جار لەو بارەوە میکانیزمەکانم شی کردەوە.وو: پڕش و بڵاویی حدک لە دوای ئیةشعاب کە ناویان نابوو ئاوەڵایی و کرانەوە، وایکرد ببێ بە مەیدانی تەقڵە و کوتی هەموو لایەنێک لە ئێحسان هوشمەندەوە تا سەلاح خەدیوەکان.سێ: حدک لە بنەڕەتدا سێ باڵ بووە کە پێکنەگونجاون و ئەوەش سیاسەتی دژ بە یەکی لێکەوتەوە.چوار: ئەوی تری ناسنامەیی حدک هەمیشە حدکا بووە نەک حیزبی تر. لێرەشدا هەرچی کاک خالید وباڵەکەی کردیان، لە داخی حدکاش بێ، بیانووی بۆ هێندرایەوە، ئەو پاساوانە ئەوەندە سەدپات بوونەوە کە بوو بە بڕوای زۆرینە و خۆیان ئێستا وادەزانن دەبێ وابێ. کەسی زۆر شۆڕشگێڕ، ئاوا لە ڕووی هزریەوە تێدا چوو.لە کۆتاییدا ئەو سروودە پان ئێرانیە کە لە کۆبوونەوەی شۆڕای مودیریەتی گوزار بڵاو بۆوە، پێشکەش بە پێشمەرگە، کادر و ئەندامان و بنەماڵەی شەهیدان و لایەنگرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حدک دەکەم.

Publicerat av Helmet Maroufi Söndag 29 september 2019

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی