"an independent online kurdish website

لە کۆتایی باسەکەی دا دوکتور شەرەفکەندی چەند خاڵێکی خستە بەردەم ئەندامانی بەشداری پلینۆم و ڕاو بۆ چوونی خۆیان دەر برێ.

پرسیارەکان ئەمانە بوون:

ئێستا ئێمە چ بکەین؟ درێژە بە خەبات بدەبن؟ کۆنگرە بگرین؟ لە بەر وەزعی عێراق و کوردستان، پەیوەندیەکانی دەرەوەمان ناتوانن بێن و بەشدار بن، وەزع زۆر ڕوون نیە، ئەگەر بمانەوێ کۆنگرە بگرین دەبێ لە چوونەوە بۆ ناوچە سەرفی نەزەر بکەین.

لایەکی دیکە ئەوەیە کە کۆنگرە نەگرین وەک پارەکە خۆمان سازمان بدەین و بڕۆینەوە بۆ ناوچە، ناردنەوەی تیمی تەشکیلاتی بۆ ناوچە و هەڵسەنگاندنی وەزعیەت، بەم شێوەیە کۆنگرە تا پاییز وەختمان دەگرێ، ئەگەر کۆنگرەکە بخەینە پاییز، سازماندەهی بکەین ئامادە بین بۆ گەڕانەوەی ناوچە، نەزەرتان چیە؟

دید و بۆچوونی ئەندامانی ڕیبەری لە سەر پرسیار و تێبینی و هەڵسەنگاندنەکانی دوکتور شەرەفکەندی بەم شێوەیە بوو.

حەسەن شیوەسەڵی

ئەگەر عێراق هوجومی بۆ عەرەبستان بکردایە وەزعی باشتر بوو، هاوڕێیانی بەرەی کوردستانی هەل و مەرجەکەیان باش تەشخیس دابوو بۆ دەستپێکردنی کارەکە.

عەوڵا شەریفی

هەڵوێستی حیزب زۆر باش بوو، کۆنگرە بگرین، بە گرتنی کۆنگرە تەجدیدی عەهد دەکەینەوە، جێی خۆیەتی بگەڕێنەوە ناوچە، لەم هەل و مەرجەدا کە وەزعی نێونەتەوەیی باشە نابێ خۆمان بێ دەنگ بین.

چەکۆ ڕەحیمی

هەستەکانی حیزبی فێری سازماندەهی بکەین، کۆنگرە ڕاگرین تا پاییز پەلە نەکەین، ئاڵ و گۆڕی زۆرتر دەکرێ.

مەحموود دەشتی

ئاموزش بدەین، تانک ، زرێپۆش و شتی دیکە، پێشمەرگە وەرگرین ئەوانەی بە کەڵک دێن.

حەسەن شەرەەفی

سەرکەوتنی سەریع، شکستی سەریع، (باشوری کوردستان) موزاکرە قازانجە، کورد سابتی کرد موستەقیلە بە نیسبەت ئێران، بە نیسبەت (شیعەکان)، کورد داوای خودموختاری دەکات.

دوو ئەرکمان هەیە

ئەرکی یەکەم درێژەی خەبات، ئەرکی دووهەم نێوخۆی حیزب، گرتنی کۆنگرە دوو دەسکەوتی، فەعالیەت لە داخڵ و لە خاریج کە پێکهاتووە لە دەست دەدا، لەو لاشەوە هێندێک سازماندەهی و خۆ سازدانمان لە کیس دەچێت، بەڵام کۆنگرەی بە پەلە باش نیە، نەگرتنی کۆنگر ئیشکالاتی هەیە، بەڵام زۆر گەورە نین، ئەو سازمانانەی کە مەسەلەی چەکداری لە کوردستان ڕەد دەکەنەوە نیشانەی ئەوەیە پایگای تودوییان نیە، وەجهی بەرتەری ئێمە ئەوەیە قودرەتی نیزامیمان بووە و توانیومانە حوزورمان هەبێ.

تەوەجوە بە کاری تەشکیلاتی لازمە، عەیبی کاری ئێمە ئەوە بووە زیاتر هەر لە هێزی نیزامی کادرەکان کەڵکمان وەر گرتووە، کادری تەشکیلاتی، ماڵی هەر لە کادری نیزامی هەڵبژێردراون.

مستەفا هیجری

بە عەمەل کوردەکان (باشوور) نیشانیان داوە کە خۆیان لە شیعەکان جیا کردۆتەوە، ڕاگرتنی شارەکان، پێشمەرگە پارتیزانە لە غەیری ئەو سوڕەتە ئەوە ئەرتەشە دەبێ شارێک ڕابگرێ، ڕاگرتنی شارەکان پێویستی بە تانک و هێلی کۆپتێر هەیە، بەرە دەبێ دوو شتی هەبێ، (بڕوای پێی هەبێ) خودموختاری ، دیموکراسی، کۆنگرە بگرین لە پێش دا شکڵی نوێ بۆ موبارزە هەڵبژێرین، چ کۆنگرە بگرین و چ نەگرین، هێندێک ئاڵ و گۆڕ لە سازماندەهی دا پێک دێ، هێزی پێشمەرگە نەچێتەوە نێوخۆ، حەرەکەتی چەکداری باوی نەماوە، دوای کۆنگرە تێعدادێک پێشمەرگە بنێرینەوە کوردستان.

جەعفەر حامیدی:کۆنگرە بگرین، مستەفا مەولودی: کۆنگرە بگرین، ئەحمەد حسەینی: کۆنگرە نەگرین بڕۆینەوە، برایم لاجانی: نەیگرین بڕۆینەوە، شیوەسەڵی:کۆنگرە بخەینە دواوە، حەمەنەزیف قادری: کۆنگرە نەگرین بڕۆینەوە ناوچە، عەوڵا عیزەت پوور: ئاوارە با لە جێگای خۆی دا لە چادر دانێشێ، کۆنگرە با پاییز بگیرێ،کاوە بەهرامی: کۆنگرە بخەینە دواوە، باباعەلی:کۆنگرە بخەینە دواوە، حەسەن قادر زادە: کۆنگرە بیخەینە دواوە.

دوکتور خەلیقی: ئێمە قەرارمان نەداوە کە ڕژیم تەسبیت بوو ئیتر موبارزە نەکەین، چ تەسبیت بێ یا نەبێ موبارەزە هەر دەکەین، لەم کاتەدا دەرەتان بۆ کاری، تەبلیغی، سیاسی، نیزامی، لە هەموو کات باشترە، نیوەی هێزەکانمان بە بەرنامەی موشەخەس بگەڕێنەوە بۆ ناوچە، بنکەکانمان لێرە بپارێزین، سکرتێری حیزب بچێتە خاریج، کۆنگرە بکەوێتە ماوەیەکی دیکە.

شاهۆ حسەینی: ئەگەر بە مانگ و نیوێک بکرێ کۆنگرە بگرین باشە، ئەگەریش نا با نەیگرین، بەشێک لە هێزەکانمان بنێرینەوە ناوچە.

دوکتور سەعید: نەزەری ئەکسەرییەت ئەوەیە بچینەوە ناوچە، هەدەف لە چوونەوە چ بێ؟ نابێ هەموو کاری ئێمە ببێتە موبارەزەی موسەلەحانە، ئیدامە بدەین بە موبارزەی موسەلەحانە بەڵام !تەجروبەی تاڵ دووپات نەکەینەوە، کە تەشکیلات فیدای کاری نیزامی بکەین. با فکرێک بۆ کاری تەشکیلاتی نهێنی بکەینەوە، دەبێ کاری تەشکیلاتی بکەینە ئەساس، تەعیینی وەزایف بۆ ئەوەی بچینەوە چ بکەین، ئەو کەسانەی لای ئێمە دەڕۆن بۆ ناو بەرەی کوردستانی قەیناکە، بەڵام تێ بکۆشین بە دڵ ناخۆشی نەڕۆن، ڕۆژێک ئەگەر هاتنەوە با بێنەوە، ئایا کۆنفرانسی کۆمیتە شارستانەکان بگرین باشە؟ تەعیینی بنکەی مەرزی؟ کارتی لایەنگری بدرێت یا نە؟ نێوی بگٶڕدرێت بە (ئێرانی- ئاوارە)؟

مستەفا هیجری: خونسا کردنەوەی عەواملی ڕژیم بە تەماس گرتن لە جیاتی تەهدید بە کوشتن، بە تایبەت گروهی زەربەتەکان، بەمشێوەیە تەلەفات کەم بکرێتەوە، ئەفرادی موشەخەس دەبێ تەماس بگرن وەک بەرپرسی کۆمیتە…، ئەگەر چووینە مەنتەقە دەبێ حاڵەتی تەعەڕوزیمان هەبێ، نەخشەمان هەبێ، زەربە لێبدەین با ڕژیم بکەوێتە حاڵەتی دیفاعی، ئەگەر چووینە سەر پایەگایەک حەتمەن دەبێ نەوەد دەرسەد لە گرتنەکەی دڵنیا بین، تەبلیغ بەشێکی دیکەی کارمان بێت، لە تەریقی هەستەکانی حیزبەوە تەبلیغ لە نێو ئاوارەکانی عێراقی دا بکرێ، لە سەر جادەکان کەمین دابنێن، تەبلیغ بکەین، نێو شار بچین، بۆ وەرگرتنی پێشمەرگە ئەوانەی دێنە عێراق با کومیسیۆنی سیاسی نیزامی لێیان بپرسێتەوە، لە ناوچە پێشمەرگەی سەڵت وەرگرین، تێبکۆشین ئەفرادی باسەواد وەرگرین، کارتی لایەنگری قاچاخ فرۆشی پێوە دەکەن، لەتمە لە پرستیژی حیزب ئەدەن، تەرەف قابلی کۆنتڕۆڵ نیە، نامەیەکی ئیمزاکراویان بدەنێ، مۆرکراو نەبێ.

برایم لاجانی: کۆنفڕانسەکان لازم نیە بگیرێ، لە سەر چونەوەی کۆمیتەکان کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی لە گەڵیان دانیشێ، حەملە بە پایگا نەکەین، مەگەر نفوزمان هەبێ، عەمەلیاتی بچووک و بەردەوام، تەماس لە گەڵ فەرماندار و بەخشدار و … لە نێو شارەکاندا بگیرێ، نائەمن کردنی ناوچەکان، کۆنتڕۆڵی جادەکان، چوونە نێو شار و قەتعی برقی شارەکان.

جەعفەر حامیدی: هاوڕێیان بۆ چەند و چوونی گەڕانەوەی ناوچە هەر ئۆرگانێک دەبێ توانای خۆی بڵێ، ئایا بە تیمێک دەڕوا؟ یا بەشی دوو تیم دەکا ؟ ئەگەر قەرارە لە سنوور بنکەمان هەبێ شوێنەکان دیاری بکەین، مەسەلەی میللی لە نێو خەڵک دا تەبلیغ بکەین، تەحەڕوکمان هەبێ، موخالیفی دانی کارتی لایەنگریم، مەخالیفم سڵێ لە نزیک دەفتەری سیاسی حیزب بێت.

لوقمان مێهفەڕ: هێزەکان بە چەند بەش بگەڕێنەوە، ئیختیار بە کۆمیتە و کۆمیسیۆن بێ، تاکتیکی مین و کەمین هەبێ، شەڕ بکەین و سەرنج لێبدەین، ئیمکانات بۆ بەشی تەبلیغاتی تەرخان بکەین.

مستەفا مەولودی: بنکەی ئابووری دەبێ زەربەی لێ بدرێ، ڕژیم دوو ماشێنی لە ١٢ پاسدار پێ چاکترە، کاری تەشکیلاتی لە نێو شارەکان بکەین، سەڵاحیەت بۆ کاری تەشکیلاتی بە تیمەکان بدرێ.

حەمەی تۆپچی،(شەهڕەوان): بە هیز چوونەوە ئیشکالاتی تایبەت بە خۆی هەیە، بە شێوەی تیمی پێشمەرگە باشترە بگەڕێتەوە، تەشکیلاتمان هەیە، دەبێ ئەهەمیەتی تایبەتی بە تەشکیلاتی نێو شارەکان بدەین.

حەمەعەلی عەنایەتی: هەدەف لە ڕۆیشتنەوە ئەوەیە کە ئاگری شۆڕش ڕابگرین، لە نزیک شار و دەورو بەری شارەکاندا کاری تەشکیلاتی بکەین.

شاهٶ حسەینی: سنوورەکان ئەمساڵ خەتەرناکن بە کەڵکی مانەوە نایەن، موافقی وەر گرتنی پێشمەرگەم، ئەو کەسانەی کە دێن بۆ پێشمەرگایەتی موازبیان بین.

تەیمور مستەفایی: فکرێ لە ئەمنیەتی دەفتەری سیاسی بکەینەوە، بەشێکی فەعال بنێرینەوە بۆ ناوچە، تیمێکیش لێرە بمێنێتەوە، جەوی مەنتەقە بۆ تەبلیغ کردن دەبێ لە نەزەر بگێرێ.

عەوڵا شەریفی: دەبێ سێ کار بکەین، لە دەرەوە فەعالیەت زیاتر بکەین، بچینەوە بۆ ناوچە، تەبلیغی ڕادیۆ باشتر بکەین، بنکەمان لە سنوورەکان هەبێ، لە سنوورەکان دەبوو موهیماتێکی زۆرمان دانابا، ختووتی تەبلیغاتی ئێمە دەبێ لە سەر مەسەلەی کورد لە ئێران مەترەح بکەین، بۆ ئێران کوردی خۆی سەرکوت دەکا، لە ڕابیتە بە جاش و چەکداری ڕژیم بە تەبلیغ خونسایان بکەینەوە، پێشمەرگەکانیش دەبێ تەبلیغ بکەن، بە تایبەت لە گوندەکان، ناردنی ئیعلامیە بۆ بەخشدار، ئیمام جومعە، نوێنەری مەجلیس و …تەشکیلاتمان هەیە بەڵام فەعال نین، حاڵەتی تەعەڕوزیمان هەبێ، کاری ماڵی هەر بکەین، نامە نەدەین بە لایەنگر.

مەنسوور فەتاحی: سازماندەهی کورت و پوخت بکەین، هێندێک شتی ئیزافی لابەرین کە لە دەوری ئورگانەکانی حیزبن، حیزب چ ئیتلاعاتێکی پێویستە وەک فۆڕم بێدات بە ئێمە (ئۆرگانەکانی حیزب).

لە بەشی داهاتوو ئاخرین تەحلیلی دوکتور شەرەفکەندی لە دوایین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە سەر ڕژیم، موجاهیدین و سەڵتەنەت تەڵەب دەبینن کە دواتر شەهید دەکرێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی