"an independent online kurdish website

وەک خوێندمانەوە، لە هەزارە ی سەدەکانی پێش زایین دا، بیرمەندانی ئیمپڕاتۆرییەکانی سەر گوێ زەوی، سەبارەت بە بوونەوەرێکی بەهێز و خاوەن تایبەتمەندیی تواناپڕووکێن،

هەرکامە بە جۆرێک سواری ئەسپی خەیال و گومان بوون و لە کەشوهەوای بێ‌سنووری زەین و دەروون دا بە دوای ئەم بوونەوەرە دا گەڕاون. هەرکەسە و لە هەر کولتوورێک دا، دیاردە یان چەند دیاردەیان بۆ ئەو مەبەستە دیاری‌کردوە. دواتر بە هۆی گەشەکردنی بیر و بەرفروانبوونی گوڕەپانی خەیاڵ، گۆڕانیان بە سەر دا هێناوە و لە بەشێکی گۆی زەوی دا ئەو بوونەورە خەیاڵکردەیان بەرەو کاکێشان، بەرەو سەر و بەرەو ئاسمان، بەرەو نادیار، ناردوە و لەوێوە، بە بۆچوونی ئەوان بە سەر مرۆڤ و جیهان دا فەرمانڕەوایی کردوە. کاتێک لە بەشێک لە جیهان، واتا لە “یۆنان”، دوای پاقژکردنی ئەفسانەکان و جیاکردنەوەی هۆشئاشنا و بەری گۆترەکاریی زەین لە یەکتر، بیری فەلسەفی چەکەرەی کردوە و فەلسەفە و فیلسوف لە دایک بوون، بڕوا بە پۆلەخودا دیاردەیەک بوو کە زۆربەی خەڵکی یۆنان، پەیرەوی بوون. دواتر سوفەستاییەکان زەینی لاوەکانی یۆنانیان سەبارەت بە بڕوایان بە پۆلەخوداکان کەپێیان وا بوو لە هەر شوێنێک ئامادە و چاوەدێرن، خراپ کردبوو. لە بەر ئەوە خەڵک پێیان وا بوو پاراستنی باری ڕەوشتی، بەری ترس و بڕوا بەو خوداگەلەیە. ئەگەر پشتیان تێ‌بکردبایە، یان نکوولی لە وان بکرابایە، ئەوکات هەوەسبازی و تاوان ڕەوا دەبوو. لەو پێوەندییە دا هەرکام لە فیلسوفەکان سەبارەت بەو بوونەوەرە بە وردی باسیان کردوە. یەک لە وان سوقرات بیرمەندی مەزن بوو، کە خاوەن دینێکی تایبەت بوو و لە نێو پۆلەخوداکانی یۆنان دا، بڕوای بە یەک خودا هەبوو. ئەوە لە کاتێک دا بووە کە هەندێک لە ئاتێنیەکان بەم بۆنەوە، سوقراتیان بە بێ‌دین ناودێر کردوە و وتوویانە کوفر لەوە گەورەتر نیە کە بڕوای بە یەک خودا هەیە. سەرەڕای ئەوە ناوبراو، لە کاتی نۆشینی زەهرەکەی دا بە کارگێری بەندیخانەکە دەبێژێ: “دەکرێ نەختێک لەم زەهرە لە بەر رەزامەندیی “خوداکان” بڕژێنییە زەوی؟ “(بڕوانە، تاریخ فەلسەفە، ویلدورانت، ل١١-١٤).

ئەرەستوو، لە ڕوانگەی هۆوهۆگریان “عیللەت و مەعلوول “ــەوە، بەرەو وێنەهەڵگرتن لەخودا، چووە. ئەو پێی‌وایە گۆڕانکاری لە هەر دیاردەیەک دا لە دەروونەوە دەست پێ‌دەکا، نەک ئەوە کە ئێرادەیەکی دەرەکی و رووداوە زەوینیەکان چارەنووسی ئەو گوڕانکارییە، دیاری بکەن. سەرەڕای ئەوە (وەک دنەدەری یەکەم لە سروشت دا)، بڕوای بە خودایەک هەیە. ئێرادەی ئەم خودایە لە کردەوە دا لەگەڵ هۆسرۆشتییەکان دەقاودەقە. واتا لە دەرەوەی ئەو هۆیانە کار ناکا (پێشوو، ل٦٨). دوای تێپەڕبوونی هەزارە و سەدەکان و پێکهاتنی گۆڕانکاری لە هزری کۆمەڵگا دا و سەرهەڵدانی فیلسووفەکانی چەرخەکانی گەشەکردنی زانست، “فەرانسس بیکەن”، پێی‌وایە کە ئەگەر مرۆڤ بە وردی زنجیرەی هۆوهۆگرەکان لە بەرچاو بگرێ، سەرئەنجام بەئێرادەی بێسەرەتا و خودا، بڕوامەند دەبی، کەوابوو خودا هەیە، بەڵام لە هەڵسوکەوتی ژیان دا لە گەڵ فریشتەکان، تەنیا تەماشاچین. (پێشوو، ل١٠٧). واتا بە پێچەوانەی بڕوامەندانی تر کە خودا بە ئافرێنەر و هەڵسووڕێنەری جیهان، لە قەڵەم دەدەن، ئەو، ئەرکی هەڵسووڕانی جیهان ناخاتە ئەستۆی خوداکەی!

کاتێک پەیڕەوانی دینی یەهوود و مەسێح، بۆ ئەوە بتوانن بۆ بڕیار و بڕوامەندییەکانیان بەڵگە بێننەوە و لە ئاکام دا بۆ بێ‌دەنگکردنی نەخوێندەواران و وەڵامدانەوە بە پرسیارە ساکارەکانیان، زانیاریی بەڵگەهێنانەوەی ساکار، یان (کەلام) یان هێنا ئاراوە و باسوخواس بۆ سەلماندنیان سەری هەڵدا، ئەوان زۆربەی کاتیان بە باس لە سەر زانست و ئێرادەی خودا و تازە و کونەبوونی جیهان تێپەڕ دەبوو. “ئیسپی نوزا”، بە پەیڕەوی لە “قورتوبی” ، کە دەی‌گوت دنیا و خودا یەکن، گوتی “دنیا لەشی خودایە و خودا و سروشت یەک شتن. گشت ڕاستییەکان خاوەن یەک زاتن و خودا و جیهان یەکن”. ئەو وتیشی دەقی کتێبە دینییەکان بۆ ڕازیکردنی هۆش نیە، بەڵکوو بۆ دنەدانی خەڵکی نەخوێندەوارە، واتە بۆ ئەوەی بۆ کورنۆشبردن و بەندەگی دنەیان بدا. پەڕجۆ یان موعجیزەی جۆراوجۆر و خۆنیشاندانی جۆراوجۆری خودا(تجلی)، لە دینەکان دا، لێرەوە سەرچاوە دەگرێ. یاسا گشتییەکانی سروشت، لەگەڵ فەرمان و بڕیارە هەتاهەتایییەکانی خودا، یەکە. “دێکارت”، دەبێژێ گوشار یان پاڵەپەستێوێک لە لایەن خوداوە ئەبێتە هۆی ئەوە کە لە بوونێکی ساکار و شڵەژاوەوە، گشت شوێنەواری ئەستیرەیی و زەوینی و ماکی، لەدایک ببن. گشت جمۆجوڵەکان مەکینەیین. سەرەڕای ئەوە لە دەرەوەی جیهان خودایەک بوونی هەیە ولە دەروونی هەر لەشێک دا، گیانێکی هەڵماڵراو یان(موجەڕڕەد) بوونی هەیە (هەمان، ل١٣٧-١٥٧). هەندێک جار مرۆڤ پەسنەکانی خۆی ئەدا بەو خودایە کە باوڕی پێیە. ئیسپی نوزا، دەبێژێ: “ئەگەر سێ‌گوشە زمانی بوایە، پێی وا دەبوو خوداوەند، تەواوترین سێگوشەکانە. بەم‌جۆرە، هەرکەسە، پەسنە تایبەتییەکانی خۆی وەک بیسەر و بینەر و زانا ئەدا بە خوداکەی. لە لایەکی ترەوە دەبێژێ، هێزی تێگەیشتن یان ماددە، هیچیان خودا نین، بەڵام “ڕەوتی ژیریی زەینی و ماددی کە دوو لایەنی جیاوازی جیهانن”، بەهۆ و یاساکانی خۆیانەوە، دەبنە خودا (پێشوو. ل١٥٩).

ئولباک”، پێی‌وایە ئەگەر بۆ بنەما بگەڕێینەوە، تێ‌دەگەین کە نەزانین و ترس بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی خوداکان، خەیاڵپەروەری و هەوەسبازی و فریوکاریی ئەوانیان ڕازاندوەتەوە و لە شێوازی ڕاستەقینەیان، دووریان خستوونەتەوە. لاوازیی مرۆڤ بووە هۆی ئەوە ئەم خوداگەلە بپەرسترێن و ساکاری و خۆشباوڕیی خەڵک بووە هۆی مانەوەیان، خووخەدە، بووە هۆی ڕێزلینانیان و پاشا و سەرانی دین بۆ ئەوە لە گێلیی خەڵک قازانج بکەن و (بی‌کەنە دەسمایەی ژیانیان)، پشتیوانییان لەو خوداگەلە کرد. “دیدرۆ”، پێی‌وایە بڕوا بە خودا بە ملکەچیکردن بـۆ خـاوەندەسـەڵات و پـاشاگەلەوە پێوەندیی هەیە و بەرەوپێشچوون و داڕمانیشیان پێکەوە دەبێ. خەڵک کاتێک ڕزگار و ئازاد دەبن کە پاشاکان و کەشیشەکان لە سێدارە بدرێن.

ولتر”، پێی‌وایە سەیرە کەسێک خودا و فریشتە و زەین و گیان پێناسە بکا و لافی ئەوە لێدا کە بە تەواوی لە هۆی ئافراندنی جیهان، ئاگادار بووە و هەر لەو کاتە دا لەوە ئاگادار نەبێ کە ئەگەر بیەوێ دەستی بجووڵی، ئەی‌جوڵێنێ. ئەو پێی ‌وا بوو ڕیشە و لق و پۆپی ئاینی مەسێح، لە فەرهەنگی یۆنان و میسر وەرگیراون و هۆی سەرکەوتنیشی هەر لەمەدا بوو. بە بۆچوونی ناوبراو، بوونی ئەو خودایە بۆ دروستکاری پێویستە، تا ئەو جێگایە ئەگەر خودایەکیش نەبێ، پێویستە دروست بکرێ، چونکە بوونی خودا بەری نیازە. واتا مرۆڤ بۆ چاکەکردن و دووربوون لە خراپەکاری، پێویستیی بە خودایەک هەیە کە لێی بترسێ (هەمان، ٢١٠-٢١٩). باسەکانی فەلسەفەی خوداشناسی و سێکولاستیک، دەگاتە گەڵاڵەکردنی ئەوە کە ئایا زنجیرەی هۆ و هۆگر، دەگاتە هۆی هۆیەکان یان هۆی سەرەتا؟ وەڵام دەکرێ ­ هەم ئەرێ و هەم نەرێ بێ: ئەرێ، چونکە تەسەلسول یان زنجیرەکە بێ‌واتایە و نەرێ، چونکە هۆیەک کە خۆی هۆگری نەبێ، نایەتە زەینەوە. بە بۆچوونی کانت، هۆ و هۆگر و کات و شوێن، حاڵەتگەلی تێگەیشتن و چەمکەکان(مەفاهیم)ـن و تانوپۆی هەر تاقیکارییەک پێک دێنن و لەم ڕوانگەیەوە هەلومەرجگەلی بەسراوەن بەوەوە. ئەم کێشەگەلە، لەوەوە سەرچاوە دەگرن، کە ئێمە پێمان‌وایە، کات و شوێن و هۆی شتە دەرەوەییەکان، لە تێگەیشتنی ئێمە جیا و سەربەخۆن. ئێمە ناتوانین هیج تاقیکارییەک ئەنجام بدەین، مەگەر ئەوە بە زاراوە(ئیستیلاح)گەلی کات و شوێن و هۆگری، لێکی بدەینەوە، بەڵام ئەگەر لە بیرمان بچێ ئەمانە شتگەلی ڕاست نین و تەنیا حاڵەتگەل و شیکردنەوەی تێگەیشتنن، ناگەینە فەلسەفە. سەیر ئەوەیە ناوبراو جارێک لە بڕوا بە خودا و ئازادیی هەڵبژاردن و “هەرمانی گیان”، نکوولیی کردوە و جارێکی تر، دانی بەمانە داناوە! جارێک بە هۆی ڕێکوپێکیی جیهانەوە بەڵگە بۆ بوونی خودا دینێتەوە و جارێکی دی، ئەم بەڵگەیە ڕەت دەکاتەوە(پێشوو،٢٤٧-٢٦٠)!

بێکن، دەبێژێ، فیلسووفان باسی چەمکگەلی “هەتاهەتایی” دەکەن، سەرەڕای ئەوە کەسێک واتای نازانێ و لە بنەڕەت دا نازانی شتێکی وەها هەیە یان نا. هەروەها ئەوان باس لە سەر هۆی سەرەتای بێ هۆگر و دنەدەری یەکەمی بێ جموجۆڵ ئەکەن. گشت ئەمانە پەردەن بۆ داپۆشینی نهێنیی نەزانین. هەر زەینێکی نەخۆشیش ئەزانێ هۆیەک بێ هۆگر و دنەدەرێک بێ جموجۆڵ لە ئارا دا نیە. لەوانەیە زیندووکردنەوەی “فەلسەفە” لەوە دا بێ کە لە درۆکردن خۆ بپارێزین. ئەو پێی‌وایە، تاکەکانی مرۆڤ گیانلەبەری دووپێ نین، بەڵکوو خوداگەلی هەرمانن. ئافرێنەری جیهان، گیانێکی بە ئێمە داوە کە لەگەل گشت جیهان دا هاوسەنگە ، بەڵام بە گشت جیهان قنیات ناکا(پێشوو١٣٠-١٢١)!

کاتێک دەبیژین هەر بیرمەندێک، لە سەرگۆی ئەم هەردە، لە چوارچێوەی تێڕامانی خوی دا و بە پێی لێکدانەوەی خۆی بوونەوەرێکی مەزن بۆ نموونە (زاناوتوانا) و… دەئافڕێنێ و هەر بەو پێوەرەش پەسنگەلێکی بۆ دیاری دەکـا، وتەکەمان بێ بەڵگە نیە. هەربۆیە لەو پێوەندیە دا ئیسپی نوزا، پێی‌وایە زاتی خودا لەوە بەرزترە کە وەک هەوسبازەکان خۆی سەرقاڵی بەندەگیی پارێزکاران بکا، بەڵکوو ئەو تەنیا پارێزەری ڕێکوپێکیی سروشتە و گۆڕانی بە سەر دا نایە. ئەو لە هەمان کات دا “دین بەفەلسەفەی نەخوێندەواران” پێناسە دەکا. هەروەها پێی ‌وایە دینی “بوودا” لەمەسێحییەت قووڵترە، چونکە لەو دینە دا کەماڵی دین لە ڕۆچوون لە نەفس و ئێرادە دایە (پێشوو٣٠٣).

ئەفلاتوونیش ئەیژێ ئەوەی بیری سەرقاڵی بوونی ڕاستییە، کاتی ئەوەی نیە خۆی بە کاروباری بڕەبڕەی خەڵکەوە سەرقاڵ بکا و لە چاوچنۆکی و کینە و تەقە و لێکدان دوورە. ئەو تەنیا سەیری شتە نەگوڕ و بنەڕەتییەکان دەکا. ڕاستیی تاکەکەسیی ئێمە ڕواڵەتییە. ئێمە ڕەوتی گەورەی زنجیرەی هۆوهۆگرگەلی گشتیین. ئێمە، “هەموومان” خوداین(پێشوو-١٧٠١٦٩).

ئەم بۆچوونە فەلسەفییە قووڵە، لەگەڵ بانگجاڕی دینە ئیبراهیمییەکان دا یەک‌ناگرێتەوە، چونکە ئەوان پێیان وایە خودا هەمووشتێک دەبینێ و ئاگای لە خشەی پێی مێروولە هەیە و لە شەوی تاریک و لە سەر بەردی ڕەق و لە ڕەوتی سەیری ڕووبار دایە. و من یعمل مثقال ذرە خیرایرە ومن یعمل مثقال ذرە شڕا یرە (٧و٨ی زلزلە)واتا:هەر کەسێ بە سەنگایی میروولەیەک، چاکەی هەبێ، دەی‌بینی (خودا) و هەر کەسێکیش بە قورسایی مێروولەیەک خراپە بکا، دەی‌بینێ. ام یحسبون انا لانسمع سڕهم و نجواهم، بلی و رسلنا لدیهم یکتبون. (٨٠ی زخرف.) واتا:” ئاخۆ ئەوان پێیان‌وابوو ئێمە نهێنی وسرتەیان لێ نابیسین، بەڵکوو ڕاسپاردەکانمان وان لە لایان و دەی‌نووسن. ” ئەوە واتا خواکەیان بە وردی و بە هۆی هەواڵنێرەکانییەوە، لە سرتەی مرۆڤیش ئاگادارە.

هگل، پێی‌وایە چەمکە گشتییەکان(مفاهیم) کە لە بەڵگەهێنانەوە دا، کەڵکیان لێ‌وەردەگرین، دەبێ بخرێنە بەر لێکۆڵینەوە. گشتیترینیان پێوەندیدانە کە هەر بیرکردنەوەیەک کۆیەک لە پێوەندیدان(نسبت) پێک دێنێ. ئێمە کاتێک دەتوانین شتێک بخەینە زەینمانەوە، کە لەگەڵ شتکیتر بەراوەردی بکەین، یان بی‌خەینەبەرچاو و لە لێکچوون و جیاوازییەکانی ئاگادار بین. کە وا بوو (ئاکام وەردەگرین کە) هەر وەبیرخستنێک بێ ئەمە بێ واتایە. بەم پێیە”بوونی قاڵ” (یان وجودی مجرد)، وەک نەبوون وایە(پێشوو،٢٦٦). ئەم باسە ڕووی لەو کەسانە یان ڕێبازانەیە کە ئەیژن “خوداوجودی مەحزە”. یانی تەنیابوونە، بێ هیچ وەک خوێندمانەوە، لە هەزارە و سەدەکانی پێش زایین دا، بیرمەندانی ئیمپڕاتۆرییەکانی سەر گوێ زەوی، سەبارەت بە بوونەوەرێکی بەهێز و خاوەن تایبەتمەندیی تواناپڕووکێن، هەرکامە بە جۆرێک سواری ئەسپی خەیال و گومان بوون و لە کەشوهەوای بێ‌سنووری زەین و دەروون دا بە دوای ئەم بوونەوەرە دا گەڕاون. هەرکەسە و لە هەر کولتوورێک دا، دیاردە یان چەند دیاردەیان بۆ ئەو مەبەستە دیاری‌کردوە. دواتر بە هۆی گەشەکردنی بیر و بەرفروانبوونی گوڕەپانی خەیاڵ، گۆڕانیان بە سەر دا هێناوە و لە بەشێکی گۆی زەوی دا ئەو بوونەورە خەیاڵکردەیان بەرەو کاکێشان، بەرەو سەر و بەرەو ئاسمان، بەرەو نادیار، ناردوە و لەوێوە، بە بۆچوونی ئەوان بە سەر مرۆڤ و جیهان دا فەرمانڕەوایی کردوە. کاتێک لە بەشێک لە جیهان، واتا لە “یۆنان”، دوای پاقژکردنی ئەفسانەکان و جیاکردنەوەی هۆشئاشنا و بەری گۆترەکاریی زەین لە یەکتر، بیری فەلسەفی چەکەرەی کردوە و فەلسەفە و فیلسوف لە دایک بوون، بڕوا بە پۆلەخودا دیاردەیەک بوو کە زۆربەی خەڵکی یۆنان، پەیرەوی بوون. دواتر سوفەستاییەکان زەینی لاوەکانی یۆنانیان سەبارەت بە بڕوایان بە پۆلەخوداکان کەپێیان وا بوو لە هەر شوێنێک ئامادە و چاوەدێرن، خراپ کردبوو. لە بەر ئەوە خەڵک پێیان وا بوو پاراستنی باری ڕەوشتی، بەری ترس و بڕوا بەو خوداگەلەیە. ئەگەر پشتیان تێ‌بکردبایە، یان نکوولی لە وان بکرابایە، ئەوکات هەوەسبازی و تاوان ڕەوا دەبوو. لەو پێوەندییە دا هەرکام لە فیلسوفەکان سەبارەت بەو بوونەوەرە بە وردی باسیان کردوە. یەک لە وان سوقرات بیرمەندی مەزن بوو، کە خاوەن دینێکی تایبەت بوو و لە نێو پۆلەخوداکانی یۆنان دا، بڕوای بە یەک خودا هەبوو. ئەوە لە کاتێک دا بووە کە هەندێک لە ئاتێنیەکان بەم بۆنەوە، سوقراتیان بە بێ‌دین ناودێر کردوە و وتوویانە کوفر لەوە گەورەتر نیە کە بڕوای بە یەک خودا هەیە. سەرەڕای ئەوە ناوبراو، لە کاتی نۆشینی زەهرەکەی دا بە کارگێری بەندیخانەکە دەبێژێ: “دەکرێ نەختێک لەم زەهرە لە بەر رەزامەندیی “خوداکان” بڕژێنییە زەوی؟ “(بڕوانە، تاریخ فەلسەفە، ویلدورانت، ل١١-١٤).

هگل، پێی‌وایە چەمکە گشتییەکان(مفاهیم) کە لە بەڵگەهێنانەوە دا، کەڵکیان لێ‌وەردەگرین، دەبێ بخرێنە بەر لێکۆڵینەوە. گشتیترینیان پێوەندیدانە کە هەر بیرکردنەوەیەک کۆیەک لە پێوەندیدان(نسبت) پێک دێنێ. ئێمە کاتێک دەتوانین شتێک بخەینە زەینمانەوە، کە لەگەڵ شتکیتر بەراوەردی بکەین، یان بی‌خەینەبەرچاو و لە لێکچوون و جیاوازییەکانی ئاگادار بین. کە وا بوو (ئاکام وەردەگرین کە) هەر وەبیرخستنێک بێ ئەمە بێ واتایە. بەم پێیە”بوونی قاڵ” (یان وجودی مجرد)، وەک نەبوون وایە(پێشوو،٢٦٦). ئەم باسە ڕووی لەو کەسانە یان ڕێبازانەیە کە ئەیژن “خوداوجودی مەحزە”. یانی تەنیابوونە، بێ هیچ پێوەندییەک بە بوونەوەرانی ترەوە. چونکە هیچ شتێک بێ پیێەندی بە دەوروبەرییەوە، پێناسە ناکرێ. بۆ نموونە یەک لەش یان شت، خاوەن شەش لایەنە: سەر و ژێر، ڕاست و چەپ، بەر و دوا.

پێوەندییەک بە بوونەوەرانی ترەوە. چونکە هیچ شتێک بێ پیێەندی بە دەوروبەرییەوە، پێناسە ناکرێ. بۆ نموونە یەک لەش یان شت، خاوەن شەش لایەنە: سەر و ژێر، ڕاست و چەپ، بەر و دوا.

وەک خوێندمانەوە، لە هەزارە ی سەدەکانی پێش زایین دا، بیرمەندانی ئیمپڕاتۆرییەکانی سەر گوێ زەوی، سەبارەت بە بوونەوەرێکی بەهێز و خاوەن تایبەتمەندیی تواناپڕووکێن، هەرکامە بە جۆرێک سواری ئەسپی خەیال و گومان بوون و لە کەشوهەوای بێ‌سنووری زەین و دەروون دا بە دوای ئەم بوونەوەرە دا گەڕاون. هەرکەسە و لە هەر کولتوورێک دا، دیاردە یان چەند دیاردەیان بۆ ئەو مەبەستە دیاری‌کردوە. دواتر بە هۆی گەشەکردنی بیر و بەرفروانبوونی گوڕەپانی خەیاڵ، گۆڕانیان بە سەر دا هێناوە و لە بەشێکی گۆی زەوی دا ئەو بوونەورە خەیاڵکردەیان بەرەو کاکێشان، بەرەو سەر و بەرەو ئاسمان، بەرەو نادیار، ناردوە و لەوێوە، بە بۆچوونی ئەوان بە سەر مرۆڤ و جیهان دا فەرمانڕەوایی کردوە. کاتێک لە بەشێک لە جیهان، واتا لە “یۆنان”، دوای پاقژکردنی ئەفسانەکان و جیاکردنەوەی هۆشئاشنا و بەری گۆترەکاریی زەین لە یەکتر، بیری فەلسەفی چەکەرەی کردوە و فەلسەفە و فیلسوف لە دایک بوون، بڕوا بە پۆلەخودا دیاردەیەک بوو کە زۆربەی خەڵکی یۆنان، پەیرەوی بوون. دواتر سوفەستاییەکان زەینی لاوەکانی یۆنانیان سەبارەت بە بڕوایان بە پۆلەخوداکان کەپێیان وا بوو لە هەر شوێنێک ئامادە و چاوەدێرن، خراپ کردبوو. لە بەر ئەوە خەڵک پێیان وا بوو پاراستنی باری ڕەوشتی، بەری ترس و بڕوا بەو خوداگەلەیە. ئەگەر پشتیان تێ‌بکردبایە، یان نکوولی لە وان بکرابایە، ئەوکات هەوەسبازی و تاوان ڕەوا دەبوو. لەو پێوەندییە دا هەرکام لە فیلسوفەکان سەبارەت بەو بوونەوەرە بە وردی باسیان کردوە. یەک لە وان سوقرات بیرمەندی مەزن بوو، کە خاوەن دینێکی تایبەت بوو و لە نێو پۆلەخوداکانی یۆنان دا، بڕوای بە یەک خودا هەبوو. ئەوە لە کاتێک دا بووە کە هەندێک لە ئاتێنیەکان بەم بۆنەوە، سوقراتیان بە بێ‌دین ناودێر کردوە و وتوویانە کوفر لەوە گەورەتر نیە کە بڕوای بە یەک خودا هەیە. سەرەڕای ئەوە ناوبراو، لە کاتی نۆشینی زەهرەکەی دا بە کارگێری بەندیخانەکە دەبێژێ: “دەکرێ نەختێک لەم زەهرە لە بەر رەزامەندیی “خوداکان” بڕژێنییە زەوی؟ “(بڕوانە، تاریخ فەلسەفە، ویلدورانت، ل١١-١٤).

ئەرەستوو، لە ڕوانگەی هۆوهۆگریان “عیللەت و مەعلوول “ــەوە، بەرەو وێنەهەڵگرتن لەخودا، چووە. ئەو پێی‌وایە گۆڕانکاری لە هەر دیاردەیەک دا لە دەروونەوە دەست پێ‌دەکا، نەک ئەوە کە ئێرادەیەکی دەرەکی و رووداوە زەوینیەکان چارەنووسی ئەو گوڕانکارییە، دیاری بکەن. سەرەڕای ئەوە (وەک دنەدەری یەکەم لە سروشت دا)، بڕوای بە خودایەک هەیە. ئێرادەی ئەم خودایە لە کردەوە دا لەگەڵ هۆسرۆشتییەکان دەقاودەقە. واتا لە دەرەوەی ئەو هۆیانە کار ناکا (پێشوو، ل٦٨). دوای تێپەڕبوونی هەزارە و سەدەکان و پێکهاتنی گۆڕانکاری لە هزری کۆمەڵگا دا و سەرهەڵدانی فیلسووفەکانی چەرخەکانی گەشەکردنی زانست، “فەرانسس بیکەن”، پێی‌وایە کە ئەگەر مرۆڤ بە وردی زنجیرەی هۆوهۆگرەکان لە بەرچاو بگرێ، سەرئەنجام بەئێرادەی بێسەرەتا و خودا، بڕوامەند دەبی، کەوابوو خودا هەیە، بەڵام لە هەڵسوکەوتی ژیان دا لە گەڵ فریشتەکان، تەنیا تەماشاچین. (پێشوو، ل١٠٧). واتا بە پێچەوانەی بڕوامەندانی تر کە خودا بە ئافرێنەر و هەڵسووڕێنەری جیهان، لە قەڵەم دەدەن، ئەو، ئەرکی هەڵسووڕانی جیهان ناخاتە ئەستۆی خوداکەی!

کاتێک پەیڕەوانی دینی یەهوود و مەسێح، بۆ ئەوە بتوانن بۆ بڕیار و بڕوامەندییەکانیان بەڵگە بێننەوە و لە ئاکام دا بۆ بێ‌دەنگکردنی نەخوێندەواران و وەڵامدانەوە بە پرسیارە ساکارەکانیان، زانیاریی بەڵگەهێنانەوەی ساکار، یان (کەلام) یان هێنا ئاراوە و باسوخواس بۆ سەلماندنیان سەری هەڵدا، ئەوان زۆربەی کاتیان بە باس لە سەر زانست و ئێرادەی خودا و تازە و کونەبوونی جیهان تێپەڕ دەبوو. “ئیسپی نوزا”، بە پەیڕەوی لە “قورتوبی” ، کە دەی‌گوت دنیا و خودا یەکن، گوتی “دنیا لەشی خودایە و خودا و سروشت یەک شتن. گشت ڕاستییەکان خاوەن یەک زاتن و خودا و جیهان یەکن”. ئەو وتیشی دەقی کتێبە دینییەکان بۆ ڕازیکردنی هۆش نیە، بەڵکوو بۆ دنەدانی خەڵکی نەخوێندەوارە، واتە بۆ ئەوەی بۆ کورنۆشبردن و بەندەگی دنەیان بدا. پەڕجۆ یان موعجیزەی جۆراوجۆر و خۆنیشاندانی جۆراوجۆری خودا(تجلی)، لە دینەکان دا، لێرەوە سەرچاوە دەگرێ. یاسا گشتییەکانی سروشت، لەگەڵ فەرمان و بڕیارە هەتاهەتایییەکانی خودا، یەکە. “دێکارت”، دەبێژێ گوشار یان پاڵەپەستێوێک لە لایەن خوداوە ئەبێتە هۆی ئەوە کە لە بوونێکی ساکار و شڵەژاوەوە، گشت شوێنەواری ئەستیرەیی و زەوینی و ماکی، لەدایک ببن. گشت جمۆجوڵەکان مەکینەیین. سەرەڕای ئەوە لە دەرەوەی جیهان خودایەک بوونی هەیە ولە دەروونی هەر لەشێک دا، گیانێکی هەڵماڵراو یان(موجەڕڕەد) بوونی هەیە (هەمان، ل١٣٧-١٥٧). هەندێک جار مرۆڤ پەسنەکانی خۆی ئەدا بەو خودایە کە باوڕی پێیە. ئیسپی نوزا، دەبێژێ: “ئەگەر سێ‌گوشە زمانی بوایە، پێی وا دەبوو خوداوەند، تەواوترین سێگوشەکانە. بەم‌جۆرە، هەرکەسە، پەسنە تایبەتییەکانی خۆی وەک بیسەر و بینەر و زانا ئەدا بە خوداکەی. لە لایەکی ترەوە دەبێژێ، هێزی تێگەیشتن یان ماددە، هیچیان خودا نین، بەڵام “ڕەوتی ژیریی زەینی و ماددی کە دوو لایەنی جیاوازی جیهانن”، بەهۆ و یاساکانی خۆیانەوە، دەبنە خودا (پێشوو. ل١٥٩).

ئولباک”، پێی‌وایە ئەگەر بۆ بنەما بگەڕێینەوە، تێ‌دەگەین کە نەزانین و ترس بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی خوداکان، خەیاڵپەروەری و هەوەسبازی و فریوکاریی ئەوانیان ڕازاندوەتەوە و لە شێوازی ڕاستەقینەیان، دووریان خستوونەتەوە. لاوازیی مرۆڤ بووە هۆی ئەوە ئەم خوداگەلە بپەرسترێن و ساکاری و خۆشباوڕیی خەڵک بووە هۆی مانەوەیان، خووخەدە، بووە هۆی ڕێزلینانیان و پاشا و سەرانی دین بۆ ئەوە لە گێلیی خەڵک قازانج بکەن و (بی‌کەنە دەسمایەی ژیانیان)، پشتیوانییان لەو خوداگەلە کرد. “دیدرۆ”، پێی‌وایە بڕوا بە خودا بە ملکەچیکردن بـۆ خـاوەندەسـەڵات و پـاشاگەلەوە پێوەندیی هەیە و بەرەوپێشچوون و داڕمانیشیان پێکەوە دەبێ. خەڵک کاتێک ڕزگار و ئازاد دەبن کە پاشاکان و کەشیشەکان لە سێدارە بدرێن.

ولتر”، پێی‌وایە سەیرە کەسێک خودا و فریشتە و زەین و گیان پێناسە بکا و لافی ئەوە لێدا کە بە تەواوی لە هۆی ئافراندنی جیهان، ئاگادار بووە و هەر لەو کاتە دا لەوە ئاگادار نەبێ کە ئەگەر بیەوێ دەستی بجووڵی، ئەی‌جوڵێنێ. ئەو پێی ‌وا بوو ڕیشە و لق و پۆپی ئاینی مەسێح، لە فەرهەنگی یۆنان و میسر وەرگیراون و هۆی سەرکەوتنیشی هەر لەمەدا بوو. بە بۆچوونی ناوبراو، بوونی ئەو خودایە بۆ دروستکاری پێویستە، تا ئەو جێگایە ئەگەر خودایەکیش نەبێ، پێویستە دروست بکرێ، چونکە بوونی خودا بەری نیازە. واتا مرۆڤ بۆ چاکەکردن و دووربوون لە خراپەکاری، پێویستیی بە خودایەک هەیە کە لێی بترسێ (هەمان، ٢١٠-٢١٩). باسەکانی فەلسەفەی خوداشناسی و سێکولاستیک، دەگاتە گەڵاڵەکردنی ئەوە کە ئایا زنجیرەی هۆ و هۆگر، دەگاتە هۆی هۆیەکان یان هۆی سەرەتا؟ وەڵام دەکرێ ­ هەم ئەرێ و هەم نەرێ بێ: ئەرێ، چونکە تەسەلسول یان زنجیرەکە بێ‌واتایە و نەرێ، چونکە هۆیەک کە خۆی هۆگری نەبێ، نایەتە زەینەوە. بە بۆچوونی کانت، هۆ و هۆگر و کات و شوێن، حاڵەتگەلی تێگەیشتن و چەمکەکان(مەفاهیم)ـن و تانوپۆی هەر تاقیکارییەک پێک دێنن و لەم ڕوانگەیەوە هەلومەرجگەلی بەسراوەن بەوەوە. ئەم کێشەگەلە، لەوەوە سەرچاوە دەگرن، کە ئێمە پێمان‌وایە، کات و شوێن و هۆی شتە دەرەوەییەکان، لە تێگەیشتنی ئێمە جیا و سەربەخۆن. ئێمە ناتوانین هیج تاقیکارییەک ئەنجام بدەین، مەگەر ئەوە بە زاراوە(ئیستیلاح)گەلی کات و شوێن و هۆگری، لێکی بدەینەوە، بەڵام ئەگەر لە بیرمان بچێ ئەمانە شتگەلی ڕاست نین و تەنیا حاڵەتگەل و شیکردنەوەی تێگەیشتنن، ناگەینە فەلسەفە. سەیر ئەوەیە ناوبراو جارێک لە بڕوا بە خودا و ئازادیی هەڵبژاردن و “هەرمانی گیان”، نکوولیی کردوە و جارێکی تر، دانی بەمانە داناوە! جارێک بە هۆی ڕێکوپێکیی جیهانەوە بەڵگە بۆ بوونی خودا دینێتەوە و جارێکی دی، ئەم بەڵگەیە ڕەت دەکاتەوە(پێشوو،٢٤٧-٢٦٠)!

بێکن، دەبێژێ، فیلسووفان باسی چەمکگەلی “هەتاهەتایی” دەکەن، سەرەڕای ئەوە کەسێک واتای نازانێ و لە بنەڕەت دا نازانی شتێکی وەها هەیە یان نا. هەروەها ئەوان باس لە سەر هۆی سەرەتای بێ هۆگر و دنەدەری یەکەمی بێ جموجۆڵ ئەکەن. گشت ئەمانە پەردەن بۆ داپۆشینی نهێنیی نەزانین. هەر زەینێکی نەخۆشیش ئەزانێ هۆیەک بێ هۆگر و دنەدەرێک بێ جموجۆڵ لە ئارا دا نیە. لەوانەیە زیندووکردنەوەی “فەلسەفە” لەوە دا بێ کە لە درۆکردن خۆ بپارێزین. ئەو پێی‌وایە، تاکەکانی مرۆڤ گیانلەبەری دووپێ نین، بەڵکوو خوداگەلی هەرمانن. ئافرێنەری جیهان، گیانێکی بە ئێمە داوە کە لەگەل گشت جیهان دا هاوسەنگە ، بەڵام بە گشت جیهان قنیات ناکا(پێشوو١٣٠-١٢١)!

کاتێک دەبیژین هەر بیرمەندێک، لە سەرگۆی ئەم هەردە، لە چوارچێوەی تێڕامانی خوی دا و بە پێی لێکدانەوەی خۆی بوونەوەرێکی مەزن بۆ نموونە (زاناوتوانا) و… دەئافڕێنێ و هەر بەو پێوەرەش پەسنگەلێکی بۆ دیاری دەکـا، وتەکەمان بێ بەڵگە نیە. هەربۆیە لەو پێوەندیە دا ئیسپی نوزا، پێی‌وایە زاتی خودا لەوە بەرزترە کە وەک هەوسبازەکان خۆی سەرقاڵی بەندەگیی پارێزکاران بکا، بەڵکوو ئەو تەنیا پارێزەری ڕێکوپێکیی سروشتە و گۆڕانی بە سەر دا نایە. ئەو لە هەمان کات دا “دین بەفەلسەفەی نەخوێندەواران” پێناسە دەکا. هەروەها پێی ‌وایە دینی “بوودا” لەمەسێحییەت قووڵترە، چونکە لەو دینە دا کەماڵی دین لە ڕۆچوون لە نەفس و ئێرادە دایە (پێشوو٣٠٣).

ئەفلاتوونیش ئەیژێ ئەوەی بیری سەرقاڵی بوونی ڕاستییە، کاتی ئەوەی نیە خۆی بە کاروباری بڕەبڕەی خەڵکەوە سەرقاڵ بکا و لە چاوچنۆکی و کینە و تەقە و لێکدان دوورە. ئەو تەنیا سەیری شتە نەگوڕ و بنەڕەتییەکان دەکا. ڕاستیی تاکەکەسیی ئێمە ڕواڵەتییە. ئێمە ڕەوتی گەورەی زنجیرەی هۆوهۆگرگەلی گشتیین. ئێمە، “هەموومان” خوداین(پێشوو-١٧٠١٦٩).

ئەم بۆچوونە فەلسەفییە قووڵە، لەگەڵ بانگجاڕی دینە ئیبراهیمییەکان دا یەک‌ناگرێتەوە، چونکە ئەوان پێیان وایە خودا هەمووشتێک دەبینێ و ئاگای لە خشەی پێی مێروولە هەیە و لە شەوی تاریک و لە سەر بەردی ڕەق و لە ڕەوتی سەیری ڕووبار دایە. و من یعمل مثقال ذرە خیرایرە ومن یعمل مثقال ذرە شڕا یرە (٧و٨ی زلزلە)واتا:هەر کەسێ بە سەنگایی میروولەیەک، چاکەی هەبێ، دەی‌بینی (خودا) و هەر کەسێکیش بە قورسایی مێروولەیەک خراپە بکا، دەی‌بینێ. ام یحسبون انا لانسمع سڕهم و نجواهم، بلی و رسلنا لدیهم یکتبون. (٨٠ی زخرف.) واتا:” ئاخۆ ئەوان پێیان‌وابوو ئێمە نهێنی وسرتەیان لێ نابیسین، بەڵکوو ڕاسپاردەکانمان وان لە لایان و دەی‌نووسن. ” ئەوە واتا خواکەیان بە وردی و بە هۆی هەواڵنێرەکانییەوە، لە سرتەی مرۆڤیش ئاگادارە.

هگل، پێی‌وایە چەمکە گشتییەکان(مفاهیم) کە لە بەڵگەهێنانەوە دا، کەڵکیان لێ‌وەردەگرین، دەبێ بخرێنە بەر لێکۆڵینەوە. گشتیترینیان پێوەندیدانە کە هەر بیرکردنەوەیەک کۆیەک لە پێوەندیدان(نسبت) پێک دێنێ. ئێمە کاتێک دەتوانین شتێک بخەینە زەینمانەوە، کە لەگەڵ شتکیتر بەراوەردی بکەین، یان بی‌خەینەبەرچاو و لە لێکچوون و جیاوازییەکانی ئاگادار بین. کە وا بوو (ئاکام وەردەگرین کە) هەر وەبیرخستنێک بێ ئەمە بێ واتایە. بەم پێیە”بوونی قاڵ” (یان وجودی مجرد)، وەک نەبوون وایە(پێشوو،٢٦٦). ئەم باسە ڕووی لەو کەسانە یان ڕێبازانەیە کە ئەیژن “خوداوجودی مەحزە”. یانی تەنیابوونە، بێ هیچ وەک خوێندمانەوە، لە هەزارە و سەدەکانی پێش زایین دا، بیرمەندانی ئیمپڕاتۆرییەکانی سەر گوێ زەوی، سەبارەت بە بوونەوەرێکی بەهێز و خاوەن تایبەتمەندیی تواناپڕووکێن، هەرکامە بە جۆرێک سواری ئەسپی خەیال و گومان بوون و لە کەشوهەوای بێ‌سنووری زەین و دەروون دا بە دوای ئەم بوونەوەرە دا گەڕاون. هەرکەسە و لە هەر کولتوورێک دا، دیاردە یان چەند دیاردەیان بۆ ئەو مەبەستە دیاری‌کردوە. دواتر بە هۆی گەشەکردنی بیر و بەرفروانبوونی گوڕەپانی خەیاڵ، گۆڕانیان بە سەر دا هێناوە و لە بەشێکی گۆی زەوی دا ئەو بوونەورە خەیاڵکردەیان بەرەو کاکێشان، بەرەو سەر و بەرەو ئاسمان، بەرەو نادیار، ناردوە و لەوێوە، بە بۆچوونی ئەوان بە سەر مرۆڤ و جیهان دا فەرمانڕەوایی کردوە. کاتێک لە بەشێک لە جیهان، واتا لە “یۆنان”، دوای پاقژکردنی ئەفسانەکان و جیاکردنەوەی هۆشئاشنا و بەری گۆترەکاریی زەین لە یەکتر، بیری فەلسەفی چەکەرەی کردوە و فەلسەفە و فیلسوف لە دایک بوون، بڕوا بە پۆلەخودا دیاردەیەک بوو کە زۆربەی خەڵکی یۆنان، پەیرەوی بوون. دواتر سوفەستاییەکان زەینی لاوەکانی یۆنانیان سەبارەت بە بڕوایان بە پۆلەخوداکان کەپێیان وا بوو لە هەر شوێنێک ئامادە و چاوەدێرن، خراپ کردبوو. لە بەر ئەوە خەڵک پێیان وا بوو پاراستنی باری ڕەوشتی، بەری ترس و بڕوا بەو خوداگەلەیە. ئەگەر پشتیان تێ‌بکردبایە، یان نکوولی لە وان بکرابایە، ئەوکات هەوەسبازی و تاوان ڕەوا دەبوو. لەو پێوەندییە دا هەرکام لە فیلسوفەکان سەبارەت بەو بوونەوەرە بە وردی باسیان کردوە. یەک لە وان سوقرات بیرمەندی مەزن بوو، کە خاوەن دینێکی تایبەت بوو و لە نێو پۆلەخوداکانی یۆنان دا، بڕوای بە یەک خودا هەبوو. ئەوە لە کاتێک دا بووە کە هەندێک لە ئاتێنیەکان بەم بۆنەوە، سوقراتیان بە بێ‌دین ناودێر کردوە و وتوویانە کوفر لەوە گەورەتر نیە کە بڕوای بە یەک خودا هەیە. سەرەڕای ئەوە ناوبراو، لە کاتی نۆشینی زەهرەکەی دا بە کارگێری بەندیخانەکە دەبێژێ: “دەکرێ نەختێک لەم زەهرە لە بەر رەزامەندیی “خوداکان” بڕژێنییە زەوی؟ “(بڕوانە، تاریخ فەلسەفە، ویلدورانت، ل١١-١٤).

ئەرەستوو، لە ڕوانگەی هۆوهۆگریان “عیللەت و مەعلوول “ــەوە، بەرەو وێنەهەڵگرتن لەخودا، چووە. ئەو پێی‌وایە گۆڕانکاری لە هەر دیاردەیەک دا لە دەروونەوە دەست پێ‌دەکا، نەک ئەوە کە ئێرادەیەکی دەرەکی و رووداوە زەوینیەکان چارەنووسی ئەو گوڕانکارییە، دیاری بکەن. سەرەڕای ئەوە (وەک دنەدەری یەکەم لە سروشت دا)، بڕوای بە خودایەک هەیە. ئێرادەی ئەم خودایە لە کردەوە دا لەگەڵ هۆسرۆشتییەکان دەقاودەقە. واتا لە دەرەوەی ئەو هۆیانە کار ناکا (پێشوو، ل٦٨). دوای تێپەڕبوونی هەزارە و سەدەکان و پێکهاتنی گۆڕانکاری لە هزری کۆمەڵگا دا و سەرهەڵدانی فیلسووفەکانی چەرخەکانی گەشەکردنی زانست، “فەرانسس بیکەن”، پێی‌وایە کە ئەگەر مرۆڤ بە وردی زنجیرەی هۆوهۆگرەکان لە بەرچاو بگرێ، سەرئەنجام بەئێرادەی بێسەرەتا و خودا، بڕوامەند دەبی، کەوابوو خودا هەیە، بەڵام لە هەڵسوکەوتی ژیان دا لە گەڵ فریشتەکان، تەنیا تەماشاچین. (پێشوو، ل١٠٧). واتا بە پێچەوانەی بڕوامەندانی تر کە خودا بە ئافرێنەر و هەڵسووڕێنەری جیهان، لە قەڵەم دەدەن، ئەو، ئەرکی هەڵسووڕانی جیهان ناخاتە ئەستۆی خوداکەی!

کاتێک پەیڕەوانی دینی یەهوود و مەسێح، بۆ ئەوە بتوانن بۆ بڕیار و بڕوامەندییەکانیان بەڵگە بێننەوە و لە ئاکام دا بۆ بێ‌دەنگکردنی نەخوێندەواران و وەڵامدانەوە بە پرسیارە ساکارەکانیان، زانیاریی بەڵگەهێنانەوەی ساکار، یان (کەلام) یان هێنا ئاراوە و باسوخواس بۆ سەلماندنیان سەری هەڵدا، ئەوان زۆربەی کاتیان بە باس لە سەر زانست و ئێرادەی خودا و تازە و کونەبوونی جیهان تێپەڕ دەبوو. “ئیسپی نوزا”، بە پەیڕەوی لە “قورتوبی” ، کە دەی‌گوت دنیا و خودا یەکن، گوتی “دنیا لەشی خودایە و خودا و سروشت یەک شتن. گشت ڕاستییەکان خاوەن یەک زاتن و خودا و جیهان یەکن”. ئەو وتیشی دەقی کتێبە دینییەکان بۆ ڕازیکردنی هۆش نیە، بەڵکوو بۆ دنەدانی خەڵکی نەخوێندەوارە، واتە بۆ ئەوەی بۆ کورنۆشبردن و بەندەگی دنەیان بدا. پەڕجۆ یان موعجیزەی جۆراوجۆر و خۆنیشاندانی جۆراوجۆری خودا(تجلی)، لە دینەکان دا، لێرەوە سەرچاوە دەگرێ. یاسا گشتییەکانی سروشت، لەگەڵ فەرمان و بڕیارە هەتاهەتایییەکانی خودا، یەکە. “دێکارت”، دەبێژێ گوشار یان پاڵەپەستێوێک لە لایەن خوداوە ئەبێتە هۆی ئەوە کە لە بوونێکی ساکار و شڵەژاوەوە، گشت شوێنەواری ئەستیرەیی و زەوینی و ماکی، لەدایک ببن. گشت جمۆجوڵەکان مەکینەیین. سەرەڕای ئەوە لە دەرەوەی جیهان خودایەک بوونی هەیە ولە دەروونی هەر لەشێک دا، گیانێکی هەڵماڵراو یان(موجەڕڕەد) بوونی هەیە (هەمان، ل١٣٧-١٥٧). هەندێک جار مرۆڤ پەسنەکانی خۆی ئەدا بەو خودایە کە باوڕی پێیە. ئیسپی نوزا، دەبێژێ: “ئەگەر سێ‌گوشە زمانی بوایە، پێی وا دەبوو خوداوەند، تەواوترین سێگوشەکانە. بەم‌جۆرە، هەرکەسە، پەسنە تایبەتییەکانی خۆی وەک بیسەر و بینەر و زانا ئەدا بە خوداکەی. لە لایەکی ترەوە دەبێژێ، هێزی تێگەیشتن یان ماددە، هیچیان خودا نین، بەڵام “ڕەوتی ژیریی زەینی و ماددی کە دوو لایەنی جیاوازی جیهانن”، بەهۆ و یاساکانی خۆیانەوە، دەبنە خودا (پێشوو. ل١٥٩).

ئولباک”، پێی‌وایە ئەگەر بۆ بنەما بگەڕێینەوە، تێ‌دەگەین کە نەزانین و ترس بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی خوداکان، خەیاڵپەروەری و هەوەسبازی و فریوکاریی ئەوانیان ڕازاندوەتەوە و لە شێوازی ڕاستەقینەیان، دووریان خستوونەتەوە. لاوازیی مرۆڤ بووە هۆی ئەوە ئەم خوداگەلە بپەرسترێن و ساکاری و خۆشباوڕیی خەڵک بووە هۆی مانەوەیان، خووخەدە، بووە هۆی ڕێزلینانیان و پاشا و سەرانی دین بۆ ئەوە لە گێلیی خەڵک قازانج بکەن و (بی‌کەنە دەسمایەی ژیانیان)، پشتیوانییان لەو خوداگەلە کرد. “دیدرۆ”، پێی‌وایە بڕوا بە خودا بە ملکەچیکردن بـۆ خـاوەندەسـەڵات و پـاشاگەلەوە پێوەندیی هەیە و بەرەوپێشچوون و داڕمانیشیان پێکەوە دەبێ. خەڵک کاتێک ڕزگار و ئازاد دەبن کە پاشاکان و کەشیشەکان لە سێدارە بدرێن.

ولتر”، پێی‌وایە سەیرە کەسێک خودا و فریشتە و زەین و گیان پێناسە بکا و لافی ئەوە لێدا کە بە تەواوی لە هۆی ئافراندنی جیهان، ئاگادار بووە و هەر لەو کاتە دا لەوە ئاگادار نەبێ کە ئەگەر بیەوێ دەستی بجووڵی، ئەی‌جوڵێنێ. ئەو پێی ‌وا بوو ڕیشە و لق و پۆپی ئاینی مەسێح، لە فەرهەنگی یۆنان و میسر وەرگیراون و هۆی سەرکەوتنیشی هەر لەمەدا بوو. بە بۆچوونی ناوبراو، بوونی ئەو خودایە بۆ دروستکاری پێویستە، تا ئەو جێگایە ئەگەر خودایەکیش نەبێ، پێویستە دروست بکرێ، چونکە بوونی خودا بەری نیازە. واتا مرۆڤ بۆ چاکەکردن و دووربوون لە خراپەکاری، پێویستیی بە خودایەک هەیە کە لێی بترسێ (هەمان، ٢١٠-٢١٩). باسەکانی فەلسەفەی خوداشناسی و سێکولاستیک، دەگاتە گەڵاڵەکردنی ئەوە کە ئایا زنجیرەی هۆ و هۆگر، دەگاتە هۆی هۆیەکان یان هۆی سەرەتا؟ وەڵام دەکرێ ­ هەم ئەرێ و هەم نەرێ بێ: ئەرێ، چونکە تەسەلسول یان زنجیرەکە بێ‌واتایە و نەرێ، چونکە هۆیەک کە خۆی هۆگری نەبێ، نایەتە زەینەوە. بە بۆچوونی کانت، هۆ و هۆگر و کات و شوێن، حاڵەتگەلی تێگەیشتن و چەمکەکان(مەفاهیم)ـن و تانوپۆی هەر تاقیکارییەک پێک دێنن و لەم ڕوانگەیەوە هەلومەرجگەلی بەسراوەن بەوەوە. ئەم کێشەگەلە، لەوەوە سەرچاوە دەگرن، کە ئێمە پێمان‌وایە، کات و شوێن و هۆی شتە دەرەوەییەکان، لە تێگەیشتنی ئێمە جیا و سەربەخۆن. ئێمە ناتوانین هیج تاقیکارییەک ئەنجام بدەین، مەگەر ئەوە بە زاراوە(ئیستیلاح)گەلی کات و شوێن و هۆگری، لێکی بدەینەوە، بەڵام ئەگەر لە بیرمان بچێ ئەمانە شتگەلی ڕاست نین و تەنیا حاڵەتگەل و شیکردنەوەی تێگەیشتنن، ناگەینە فەلسەفە. سەیر ئەوەیە ناوبراو جارێک لە بڕوا بە خودا و ئازادیی هەڵبژاردن و “هەرمانی گیان”، نکوولیی کردوە و جارێکی تر، دانی بەمانە داناوە! جارێک بە هۆی ڕێکوپێکیی جیهانەوە بەڵگە بۆ بوونی خودا دینێتەوە و جارێکی دی، ئەم بەڵگەیە ڕەت دەکاتەوە(پێشوو،٢٤٧-٢٦٠)!

بێکن، دەبێژێ، فیلسووفان باسی چەمکگەلی “هەتاهەتایی” دەکەن، سەرەڕای ئەوە کەسێک واتای نازانێ و لە بنەڕەت دا نازانی شتێکی وەها هەیە یان نا. هەروەها ئەوان باس لە سەر هۆی سەرەتای بێ هۆگر و دنەدەری یەکەمی بێ جموجۆڵ ئەکەن. گشت ئەمانە پەردەن بۆ داپۆشینی نهێنیی نەزانین. هەر زەینێکی نەخۆشیش ئەزانێ هۆیەک بێ هۆگر و دنەدەرێک بێ جموجۆڵ لە ئارا دا نیە. لەوانەیە زیندووکردنەوەی “فەلسەفە” لەوە دا بێ کە لە درۆکردن خۆ بپارێزین. ئەو پێی‌وایە، تاکەکانی مرۆڤ گیانلەبەری دووپێ نین، بەڵکوو خوداگەلی هەرمانن. ئافرێنەری جیهان، گیانێکی بە ئێمە داوە کە لەگەل گشت جیهان دا هاوسەنگە ، بەڵام بە گشت جیهان قنیات ناکا(پێشوو١٣٠-١٢١)!

کاتێک دەبیژین هەر بیرمەندێک، لە سەرگۆی ئەم هەردە، لە چوارچێوەی تێڕامانی خوی دا و بە پێی لێکدانەوەی خۆی بوونەوەرێکی مەزن بۆ نموونە (زاناوتوانا) و… دەئافڕێنێ و هەر بەو پێوەرەش پەسنگەلێکی بۆ دیاری دەکـا، وتەکەمان بێ بەڵگە نیە. هەربۆیە لەو پێوەندیە دا ئیسپی نوزا، پێی‌وایە زاتی خودا لەوە بەرزترە کە وەک هەوسبازەکان خۆی سەرقاڵی بەندەگیی پارێزکاران بکا، بەڵکوو ئەو تەنیا پارێزەری ڕێکوپێکیی سروشتە و گۆڕانی بە سەر دا نایە. ئەو لە هەمان کات دا “دین بەفەلسەفەی نەخوێندەواران” پێناسە دەکا. هەروەها پێی ‌وایە دینی “بوودا” لەمەسێحییەت قووڵترە، چونکە لەو دینە دا کەماڵی دین لە ڕۆچوون لە نەفس و ئێرادە دایە (پێشوو٣٠٣).

ئەفلاتوونیش ئەیژێ ئەوەی بیری سەرقاڵی بوونی ڕاستییە، کاتی ئەوەی نیە خۆی بە کاروباری بڕەبڕەی خەڵکەوە سەرقاڵ بکا و لە چاوچنۆکی و کینە و تەقە و لێکدان دوورە. ئەو تەنیا سەیری شتە نەگوڕ و بنەڕەتییەکان دەکا. ڕاستیی تاکەکەسیی ئێمە ڕواڵەتییە. ئێمە ڕەوتی گەورەی زنجیرەی هۆوهۆگرگەلی گشتیین. ئێمە، “هەموومان” خوداین(پێشوو-١٧٠١٦٩).

ئەم بۆچوونە فەلسەفییە قووڵە، لەگەڵ بانگجاڕی دینە ئیبراهیمییەکان دا یەک‌ناگرێتەوە، چونکە ئەوان پێیان وایە خودا هەمووشتێک دەبینێ و ئاگای لە خشەی پێی مێروولە هەیە و لە شەوی تاریک و لە سەر بەردی ڕەق و لە ڕەوتی سەیری ڕووبار دایە. و من یعمل مثقال ذرە خیرایرە ومن یعمل مثقال ذرە شڕا یرە (٧و٨ی زلزلە)واتا:هەر کەسێ بە سەنگایی میروولەیەک، چاکەی هەبێ، دەی‌بینی (خودا) و هەر کەسێکیش بە قورسایی مێروولەیەک خراپە بکا، دەی‌بینێ. ام یحسبون انا لانسمع سڕهم و نجواهم، بلی و رسلنا لدیهم یکتبون. (٨٠ی زخرف.) واتا:” ئاخۆ ئەوان پێیان‌وابوو ئێمە نهێنی وسرتەیان لێ نابیسین، بەڵکوو ڕاسپاردەکانمان وان لە لایان و دەی‌نووسن. ” ئەوە واتا خواکەیان بە وردی و بە هۆی هەواڵنێرەکانییەوە، لە سرتەی مرۆڤیش ئاگادارە.

هگل، پێی‌وایە چەمکە گشتییەکان(مفاهیم) کە لە بەڵگەهێنانەوە دا، کەڵکیان لێ‌وەردەگرین، دەبێ بخرێنە بەر لێکۆڵینەوە. گشتیترینیان پێوەندیدانە کە هەر بیرکردنەوەیەک کۆیەک لە پێوەندیدان(نسبت) پێک دێنێ. ئێمە کاتێک دەتوانین شتێک بخەینە زەینمانەوە، کە لەگەڵ شتکیتر بەراوەردی بکەین، یان بی‌خەینەبەرچاو و لە لێکچوون و جیاوازییەکانی ئاگادار بین. کە وا بوو (ئاکام وەردەگرین کە) هەر وەبیرخستنێک بێ ئەمە بێ واتایە. بەم پێیە”بوونی قاڵ” (یان وجودی مجرد)، وەک نەبوون وایە(پێشوو،٢٦٦). ئەم باسە ڕووی لەو کەسانە یان ڕێبازانەیە کە ئەیژن “خوداوجودی مەحزە”. یانی تەنیابوونە، بێ هیچ پێوەندییەک بە بوونەوەرانی ترەوە. چونکە هیچ شتێک بێ پیێەندی بە دەوروبەرییەوە، پێناسە ناکرێ. بۆ نموونە یەک لەش یان شت، خاوەن شەش لایەنە: سەر و ژێر، ڕاست و چەپ، بەر و دوا.

پێوەندییەک بە بوونەوەرانی ترەوە. چونکە هیچ شتێک بێ پیێەندی بە دەوروبەرییەوە، پێناسە ناکرێ. بۆ نموونە یەک لەش یان شت، خاوەن شەش لایەنە: سەر و ژێر، ڕاست و چەپ، بەر و دوا.

نویتـرین هەواڵ و بابەت

فارسی