"an independent online kurdish website"

پێشمەرگەکان: هەرچەند خەتی ئینتەرنێت، لە لایەن حکومەتی ئێڕاق، داخراوە و رادەی دەقیقی کوژراوەکان دیار نیە. مێدیاکان باس لە دەیان کوژراوە و سەروی هەزار بریندار دەکەن.

خۆپێشاندانەکان دژی گەندەڵی و دەسەڵاتی زۆری کۆماری ئیسلامی و حەشدی شەعبین تا ئیستا ئەگەر بە لاڕێ دا نەبرێ تا ئێستا باشە و بە قازانجی گەلی عێڕاقە . هەرچەند دەیان لاو گیانیان لە دەست داوە بەڵام هیچ شۆرشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی بێ خوێن نابێ.

هیوادارین بەرپرسانی باشووری کوردستان لەم بە قازنجی کورد لەم ئاڵۆزیە کەڵک وەربگرن و هەوڵی ئارام کردنی وەزعەکە نەدەن و هەوڵ بدەن حکومەتێک بێتە سەر دەسەڵات کە بە قازنجی کورد بێ و دژی کورد نەبێ.

هەر دوای ئاڵۆزیەکان، کۆماری ئیسلامی دەستی کردوە بە ناردنی هێز و هەروەها هەموو هەوڵی خۆیان وەگەڕ خستووە کە لەم وەزعە بە قازانجی خۆیان کەڵک وەرگرن.

دیتمان بە پەلە ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عێراق رۆژانی چوارشەممە 2-10 و پێنج شەممە 3ی 10 ی 2019 خۆی گەیاندە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانى و مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبۆوە وبە پێی هەواڵی روداو:

“لە کۆوبوونەوەکەدا دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق و چەند پرسێکى دیکەیان دەربارەى دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى تاوتوێ کردووە و جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە وناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کردووەتەوە.”

کۆماری ئیسلامی کە دوای دروست کردنی حەشدی شەعبی توانی دەسەڵاتی خۆی بە سەر هەموو عێڕاقدا بسەپێنێ و ئێستا ئەم وەزعەی بە دڵ نیە و خۆپێشاندانەکانیش لە کاتێک دا کە سەدان پاسدار و سپای قودس و تازیەدارانی ئیمام حوسێن لە رێگەی چوون بۆ عێراق دان و هەوڵی ئەوە دەدەن بە هەرجۆرێک بێ خۆپێشاندانەکان سەرکووت بکەن.

لێرەدا لاوانی عەڕەب زۆر پیاوانەتر هاتوونەتە مەیدان و هیوادارم رۆژێک لە ئێرانیش گەلی فارس حکومەتی ئیسلامی لە دەسەڵات لابرێ و بەداخەوە جاری دورە.

نویترین هەواڵ و بابەت