"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: بەداخەوە کورد هەمیشە بێ پشتیوان بووە، کە کاریان پێی بووە، بە دۆستیان داناوە و کە کارەکەیان تەواو بووە پشتیان تێ کردوە.

ئەمڕۆ هێرشی تورکیە و عەڕەبە داعشیەکان بۆ سەر خۆرئاوا دەستی پێکرد و ئێمە ئەو هێرش نامرۆڤانیە مەحکوم دەکەین.

زۆرمان بڕەک هیوامان بە ترامپ هەبوو کە لانی کەم دەستی دیکتاتۆرەکانی ناوچە بڕەک کورت دەکاتەوە بەڵام وا دەرنەچوو، ئەمرکا وەک هەمیشە خەیانەتی لە کورد کرد. دیتمان بە ئاشکرا چرای سەوزی دا بە ئەردوغان کە دەست بە قەڵاچۆکردنی کورد بکات. کورد لە خۆرئاوا تا دوێنێ لە گەڵ ئەمریکا لە یەک سەنگەر دابوو، ئێستا تورکیە کە ئەندامی ناتۆیە بە ئیزنی ئەمریکا، هێرش بۆ سەر کورد دەکا.

کورد خەلافەتی داعشی بە خوێنی خۆی تێکشاند بەڵام ئێستا تورکیە وەک یەکێک لە پشتیوانانی سەرەکی داعش تۆڵە لە کورد دەکاتەوە و ناوچەکانی کورد دەکاتەوە بە پێگەی داعش، ئەمریکاش ئەم وەزعەی بە دڵە.

ئێمە نابێ پێمان وابێ کە تورکیە، تەنیا چرای سەوزی لە ئەمریکا وەرگرتووە، روسیە، ئێران و ئێراق و حەتتا سوریەش دژی ئەم هەڵوێستە تورکیە نین. بە دانی بەیاننامەدان هێرش راناگیرێ، ئەردوغان بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی لە هیچ جینایەتێک دریغ ناکات.

بەداخەوە کورد رو لە هەر لایەک دەکا ، وەک مار پێی وەدەدەن. دیتمان چۆن کاتی هاتنی داعش جەهەتی داعشیان بۆ شەنگال و هەولێر گۆڕی، دیتمان چۆن عیبادی هێرشی کردە لە سەر کەرکوک و ناوچەکانی تری کوردستان ، دەبینین چۆن ئێران رۆژانە کوردان دەداتە بە دەسرێژی گوللە، دیتمان چۆن ئەمریکا پشتی لە کورد کرد.

تا کورد خۆی یەک نەگرێ و دژی 3 نەتەوەی داگیرکەری ناوچە بە جیدی رانەوەستێ هەر ئەوە وەزعمان دەبێ. ئەوان کە پێوستیان بە کورد هەبوو دەبن بە برا، هەر کە گەیشتنە سەر دەسەڵات و کاریان پێمان نەما، هێرشمان دەکەنە سەر و قەڵاچۆمان دەکەن، لە تاریخ دا هەمیشە وایان کردوە.

ئێمە وەک کورد زۆر لە گەڵ جیرانەکانمان باشین بەڵام ئەوان قەت ئێمە وەک جیران چاو لێ ناکەن و هەمیشە دژمانن.

لێرەدا پێویستە سڵاو بنێرین بۆ سەرجەم کوردانی رۆژئاوا، کچان و کوڕانی قارەمان کە دژی دڕەندترین ئەرتەشی ناوچە لە شەڕدان .

سڵاو لە روحی شەهیدان.

20191009

وێنە روداو

گریانی شڤان پەروەر بۆ رۆژئاوای کوردستان

گریانی شڤان پەروەر بۆ رۆژئاوای کوردستان

Publicerat av Rudaw Onsdag 9 oktober 2019

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی