"an independent online kurdish website

ترامپ دەڵێت:”ئەوان لەجەنگی دووەم جیهاندا یارمەتییان نەداین، دۆزینەوەی هاوپەیمان بۆ جەنگی داعش ئاسانە.

رۆژی چوارشەممە، سەرۆك ترامپ گوتی:” ئەگەر کوردەکانی سووریا بەهۆی جەنگی تورکیاوە ئەوێ چۆڵ بکەن و بڕۆن، زۆر ئاسانە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوپەیمانیێتی نوێ بنیاتبنێ. خۆ ئەوان لە جەنگی دووەمی جیهانیشدا یارمەتیان نەداوین، ئەوان بەس خەمی خاکی خۆیان بوو، بۆ خاکی خۆیان تێدەکۆشان.”

لەوەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی چوونەناوەوەی تورکیا بۆ سووریا ترامپ گوتی:”لەگەڵ هەموو ئەم شتانەدا، ئێمە کوردمان خۆشدەوێت”. ئەم لێدوانانەی ترامپ نافەرمیی بوون و لەئاهەنگێکی کۆشکی سپییدا کە بۆ ئیمزاکردنی هەندێ بابەت کەپێوەندیی بەم کێشەیەوە نەبوو، گوتران. ئەمەش لەکاتێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئەمەریکا هەموو هەوڵی خۆی خستبووە کار بۆ راستکردنەوەی گوتە چەوتەکانی ترامپ دژی کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا و، لەبارەی هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی تورکیا و گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەی رۆژی یەکشەممەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان.

لەبەیانێکی نووسراودا؛ ترامپ هانی تورکیا دەدات کە خەڵکی سڤیل بپارێزێ و هۆردوگای دیلەکانی شەڕکەرەکانی داعش بپارێزێت. دەڵێت:’وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرپرسیارێتیی دەخاتە ئەستۆی هاوپەیمانەکەی خۆی لەناتۆ دەربارەی ئەنجامەکانی هێرشکردنەسەر شەریکێکی سەرەکیی ئەمریکیی لەنەهێشتنی تێرۆردا، هەروەها لەبەیانەکەدا دەڵێت:ئەم هێرشە بیرۆکەیەکی خراپ بوو”. دەشڵێت تورکیا بەڵێنی داوەکە نەهێڵێت قەیرانێکی مرۆیی رووبدات، گەرەنتی ئەوەش بکات کە نەهێڵێت داعش خۆی بەهێز بکاتەوە. لە دیمانە رۆژنامەوانییەکەشیدا گوتی:”پێشبینی ئەوە دەکەم ئەردۆغان هێرشەکەی بەشێوەیەکی مرۆڤانە ئەنجام بدات، پێویستە ئەمە دیاریی بکەین و لەسەری سووربین، دەتوانێت نەرم بێت. دەشتوانێت بەسەختی ئەنجامی بدات. ئەگەر کەبەشێوەیەکی دادوەرانە نەیکات، ئەوا تورکیا باجێکی گران دەدات. هەر لەم هەفتەیەشدا ترامپ گوتبووی:(ئەگەر تورکیا خراپ هەڵسوکەوت بکات ئابووری وڵاتەکەی وێران دەکات، بەڵام دیاریی نەکردبوو، خراپ چییە.بەڵام تا رادەیەکی زۆر دژی ئەو جەنگەی نێوان تورکیا و کوردەکان بوو کە ئەنجامی چەندین سەدەی رقی نێوانیانە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کەنابێت ئەمەریکا بەشداریی تێدابکات.

کۆمارییە دیار و ناودارەکانی ناو کۆنگرێس، دەربارەی کێشانەوەی 50 تا 100 سەرباز لەسنووری سووریا و تورکیا و وازهێنانی لە کورد؛ رەخنەی توندیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمەریکا کرد، ئەوان وەك هێزێکی نێوانگرخزمەتیان دەکرد. ترامپ شەوی یەکشەممە رایگەیاند کە تورکیا لەنەخشەی خۆیدا بۆ باکووری سووریا بەرەوپێش دەچێت. هێزەکانی ئەمەریکاش نە لەوێ دەبن و نە لەدەوروبەری و نە لەپشت پەردەوە و نە وەزارەتی بەرگریی بەدوایدا دەچێت. ئەمە وای لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکیی کرد کە بکەونە خۆ و بەپەلە هاوپەیمانەکانی دیکەیان کە هێشتا لەسووریا ماون وەك بەریتانیا و فەرەنسا دڵنیا بکەنەوە و، بڵێن ئێمە هێزێکی کەممان لەسوریا کشاندووەتەوە و هێشتا 1000 سەربازمان لەباکووری سووریا ماوە. ئەوان گۆڕانیان بەسەردا نایەت. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هێرشی یەکلایەنەی تورکیای لە سووریا سەرکۆنە کرد و، بەیانی پێنجشەممە؛ داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد. لە توێتیکیشدا و لەناو کۆشکی سپیشدا لەتێبینییەکانی خۆیدا ترامپ دەڵێت:(کێشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بەئامانجی کۆتاییپێهێنانی شەڕی یاخییبوانێکە کە دوو دەیەیە فۆکوسی سەربازیی ئەمەریکای سەرقاڵ کردووە). هەروەها لەکۆشکی سپییدا ترامپ گوتی: بەرای من خراپترین هەڵەیەك کە وڵاتەیەکگرتووەکان کردبێتی؛ ئەوەیە کە خزاوەتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە. “ئێمە بووینە پۆلیسی ناوچەکە، ئێمە کارێك دەکەین کە دەبوایە وڵاتانی تر خۆیان بیکەن”. هاوکات کۆمارییەکانی ناو کۆنگرێس لەهۆشدارییدان بەردەوامن و پێیانوایە کە هێرشی تورکیا هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان، پێشڕەویی تورکیا بۆ سوریا لەگوڕو تینی دژایەتیی داعش کەمدەکاتەوە و دەستدرێژیشە بۆسەر هاوپەیمانەکانمان لە هێزی بەرگریی، ئەم هەنگاوە بۆی هەیە کە دووبارە ئەلقاعیدە و ئێران لەناوچەکەدا جێپیی خۆیان بکەنەوە، ئەمە گوتەی سەرۆکی کەمایەتیی ناو کۆنگرێس کیڤن ماکارثی بوو. هەروەها داوای لەتورکیا کرد دەستبەجێ هێرشەکەی بوەستێنێ و لەگەڵ ئەمەریکا پێکەوە ئارامی ناوچەکە لە داعش بپارێزن. سوریای دێمۆکراتی بەو هێزانە دەگوترێت کە کوردەکان بەسەریدا زاڵن و، دژی توندڕەوەکان؛ لەسەر زەویی، هاوپەیمانی سەرەکیی وڵاتە یەکگرتووەکان بوون. هەروەها “لیز چینی” سەرۆکی گرووپی کۆماری لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی:”ئەم بڕیاری کشانەوەیە لێکەوتەی خراپی دەبێت و دەتوانین پێشبینی بکەین”. ئەم بڕیارەش یارمەتی دژەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان دەدات وەك رووسیا و ئێران و تورکیا هاوکات دەبێتە هۆی بوژانەوەی داعش. هەروەها نوێنەر “ماك کول” (ئەندامی ئەنجوومەنی پیران لە پارتی کۆماریی) و کۆمارییەکی دیارە لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا گوتی:”ئەو دیمەنەی ئەمڕۆ لەسووریا دەیبینین جێی قەبووڵكردن نییە و دەبێت دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی بوەستێنێت کە بەڕاستیی زیانی گیانیی بە خەڵکی سڤیل گەیاندووە. من لەگەڵ هاوکارانمدا لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەیەکەوە؛ خەریکی چارەسەری ئەم رەوشە دینامیکییەین”.

دێمۆکراتەکان:

دێمۆکراتەکان کە تائێستا و لەدەستپێکی کشانەوەی ئەمەریکاوە زۆربەیان بێدەنگ بوون کەوتنە رەخنەگرتن. رۆژی چوارشەممە؛ زیاتر لە 50 ئەندامیان لە ئەنجوومەنی نوینەران وتەیەکی نووسراویان ئاراستەی ترامپ کرد و، داوایان لێکرد؛ پێشئەوەی کار لەکار بترازێت لەم بڕیارە پەشیمان ببێتەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە، هەوڵەکانی نەهێشتنی تێرۆر دەخاتە مەترسییەوە. دەبێتە هۆی لەدەستانی متمانەی وڵاتە یەکگرتووەکان لەلایەن هاوپەیمانەکانی ئێستامان و هی داهاتووشمان.” ئەوانەی ئەم نووسراوەیان ئیمزاکردبوو، لەناو حیزبدا نوێنەرایەتی رای سیاسیی فراوان دەکەن.

چاودێرانی سەربازیی ئەمەریکیی کە بەچڕی ئاگاداریی رەوشەکەن؛ دەڵێن: تورکیا دامەزراوە سەربازییەکانی کوردەکانی کردووەتە ئامانج و بڕێکی لەو چەك و کەرەستە سەربازییانەش لەناوبردووە کە ئەمەریکا پێیداون. بەرپرسێکی دیکە بەو مەرجەی ناوی نەبرێت، دەڵێت:”ئێمە بۆمان نییە بەئاشکرا لەم باسە بدوێین، هەندێ لەو هێرشە هەواییانەی تورکیا؛ تەواو لەشوێنی پڕ لەدانیشتوانی سڤیلیان داوە، لەبەر ئەو هێرشانەش بەرپرسێکی هێزەکانی سووریای دێمۆکراتی گوتوویەتی؛ ئەوان هێزەکانی خۆیان لەدەوری هۆردوگای دیلەکانی داعش کەم کردووەتەوە. لە کۆشکی سپیش ترام گوتی:”وڵاتە یەکگرتووەکان ژمارەیەکی دیاریکراوی لە شەڕکەرە خراپەکانی داعش دەستگیرکردووە و گواستوونییەوە، ئەو پێشبینی ئەوە دەکات تورکیا دەست بەسەر ئەو هۆردوگایانەدا بگرێت کە کوردەکان جێیدەهێڵن. زۆر لە شەڕڤانە کوردەکان ئەوێیان بەجێهێشتووە و بەرەو بەرەکانی پێشەوەی شەڕ رۆیشتوون. بەرپرسێکیان گوتوویەتی؛ لەئێستادا هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی تایبەت بە دوڵەتی ئیسلامیمان وەستاندووە.

رۆژنامەی “واشنگتۆن پۆست ـ 10.10.2019

وەرگیڕانی مستەفا چوارتايي

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی