"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2019-10-12 خۆپیشاندانێک بە بەشداری نیزیک بە 500 کەس لە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕخوازانە و داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکیە

دژ بە خەڵکی بێتاوانی ڕؤژئاوای کوردستان و هەوڵی دەوڵەتی تورکیە بە هاوکاری هێزە ئیسلامیە توند ئاژۆکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی و ئەرتەشی بە ناو ئازادی سوریە بۆ قەڵاچۆ کردنی خەڵکی کورد وداگیرکردن وگۆڕینی دیمۆگرافی کوردستان بە گشتی و کوردستانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی خۆپیشاندانێک لە لایەن ئەنەکەسە واتە ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە و بەشێک لە ڕێکخراوە کوردستانیەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوە چوو. خۆپیشاندانەکە لە سەعاتی ٢ی پاش نیوەڕۆ لە گۆڕەپانێکی ناوەندی شارەوە دەستی پێ کرد و پاش خۆیندنی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب بە دانی دروشمی „ دەرکەوتنی ئەرتەشی تورکیە لە ڕۆژئاوای کوردستان ، ئەردۆغان دیکتاتۆر، ئەردۆغان فاشیست ، گەلی کورد یەکە „بەرەو بەردەرکی سەفارەتی ئامریکا لە شاری ویەن وەڕێ کەوتن. لە نیزیک سەفارەتی ئامریکا وتارێک لە لایەن نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریەوە بە نوێنەرایەتی بەشدارانی خۆپیشاندانەکە لە پێوەندی لە گەل خەباتی گەلی کورد دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی و دانی هەزاران قوربانی لەو پێناوەدا و هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیە بە هاوکاری هێزە ئیسلامیەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بێ دەنگی و بێ هەڵویستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم بارەوە و داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی پێشکەش کرا و لە سەعات چوار ونیوی پاش نێوەڕۆ خۆپیشاندانەکە کۆتایی پێ هات.

لەم خۆپیشاندانەدا پۆلیسی شاری ویەن بۆ بەرگری لە هەر چەشنە هێرشێکی تورکە فاشیستەکان و لایەنگرانی ئەردۆغان بۆ سەر خۆپیشاندەران و پارێزگاری لە خۆپیشاندەران و ڕاگرتنی هێمنی خۆپیشاندانەکە بە ژمارەیەکی یەکجار زۆر و بێ وێنەوە بەشدار بوون.

شایانی باسە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش چالاکانە و بەرچاو لەم خۆپیشاندانەدا بەشداریان کرد وئێمە وەک کومیتەی ئوتریش لەم پێوەندیەدا سوپاسیان دەکەین و هیوادارین بەردەوام و چالاکانە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٢.١٠.٢٠١٩

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی