"an independent online kurdish website"

لە خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی رۆژی شەمە (١٢ی/ئوکتۆبەر/٢٠١٩) کە(رۆژی جیهانی پشتگـیری لە رۆژئـاوای کوردستان) بوو، لە شارەکـانی کوردسـتان و لە پایتەختەکـان و لە زۆربـەی شارە گەورەکـانی وڵاتـانی ئـەوروپـا و ئەمـریکا، بە ئـاڵای کوردسـتان و بە دروشمی نـاڕەزایی لە دژی تورکیا و ئەردۆگـان..

بە هەزاران کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپان و لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتانە خۆپیشانـدان و رێپـێوانی تووڕەیی و ناڕەزاییان لە دژی داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان سازکرد، زۆر بە توندی پـرۆتستۆی تـاوانە قـێزەوەنەکانی تورکیای فـاشست و ئەردۆگـانی رەگەزپەرستیان کـرد. داوایـان کـرد کە تورکیا بە زووتـرین کـات، هـێڕشەکانی بۆ سـەر رۆژئـاوای کوردسـتان رابگرێت و دەست لە تـاوانی رەشـەکـوژی و لە کۆمـەڵکـوژی سڤـیلی کورد هەڵـبگـرن. داویان کرد کە سوپای دڕندە و جاشە بەکرێگـیراوەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەربچـن.. بەسیش بە نامەردی و دڕنـدانە منـداڵان و ئافـرەتانی بێتاوانی کورد بکوژن.

شایـەنی باس و سوپـاس و پێزانینیشە کە لەم خۆپیشاندانانەدا، کورد بە تەنها نەبوویـن، بە هەزارن دۆستی دڵسۆزی کورد لە گەلانی جیاواز و بە هەزاران کەسانی ئاشتیخواز و ئازادیخوازی ناسراوی دژ بە رەگەزپەرستی و داگیردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی کورد بەشـداربوون.. لـەم خۆپيشانـدانـانەدا، نـارەزایی و تـووڕەیی خۆیـان لە دژی تاوانەکـانی ئەردۆگانی دیکتاتۆری سیکۆپاتی و رژێمە فاشستییەکەی دەربـڕی.. پـڕ بەدەم هـاواریان دەکرد (تورکیا راوەستە و دەسـت لە کوشتنی کورد هەڵبگرە..). هەر بۆ نمـوونە ئێمـەی رەوندی کورد لە شاری (بێـرگن) کە دووەمین گەورە شاری نـۆروێـژە، زیاتـر لە حەوت سـەد کورد لە رۆژی شەمەدا بەشداریمان لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە دژی داگیرکردنی رۆئاوای کوردستان کرد..(بەنـدەش) بە ناوی کۆمەڵەی کولتـووری کـوردی و رەوەنـدی کـوردەوە لە شاری بێرگن، پەیـامێکی ناڕەزایی و پـرۆتستۆکردنی ئەردۆگـانم بە کوردی خوێندەوە و پشتگیریمان بۆ برایانی کوردمان لە رۆژئـاوای کوردستان دووپات کردەوە. زیاتریش لە پێنج سەد نۆرویژی بەشدارییان لەم خۆپیشاندانەی بێرگن کرد. کە نوێنەری پارتە سیاسییەکـان و کەسانی ناسراویان تێدابوون و بە نۆرویـژی وتـاریان خوێندەوە و نـارەزایی و نیگـەرانی خـۆیـان لـە دژی داگـیرکـردنی رۆژئـاوای کوردسـتان دەربـڕی و داوایان لە تورکیا کرد کە دەسـت لە تاوانەکانی لە دژی کوردی ئازادیخواز هەڵبگرێت و لە رۆژئاوای کوردسـتان دەربچـێت، ئەگـینا باجێکی زۆری ئەم سەرکێشییەی دەداتەوە. پاڵپشتی خۆشیان، بـۆ خەباتی رەوای گەلی کوردمان لە رۆژئـاوای کوردستان دەربڕی. زۆریش ستایشی ئازایەتی و خۆڕاگری و بەرگری شەڕڤـانـانی قارەمانی کوردیان کرد.

گەنجـەکـانیشیان پـڕ بە گەروویـان هـاواریان دەکـرد: (سـتۆپ تورکیـا) (ئۆردوگـان تیـرۆریست) ، (تورکیا تیـرۆریست) ، (تورکـیا رەگـەزپـەرست) ، (بـژی کوردســتان).

دێینە سەر کرۆکی ناونیشانی نووسینەکەمـان.. لە دوای ئەم خۆپیشانـدانانە چـیبکەین؟

من وەکو کوردستان پەروەرێک، پێشنیاری ئەوە دەکەم، نابێت وسکتبین و راوەستین و هەڵوێستی ترمـان نەبێت، پێویستە زیاتـر داوا لە گەلانی جیهان و لە پەرلەمانەکـانیان و لە حکومەتەکـانیان بکـەین، کـە بە هەنگـاوی کـرداری هەڵـوێسـتی ئەرێنـیان هـەبێت و پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان بکەن و نەک هـەر تەنها سەرکۆنەی رژێـمی تورکیا بکەن.. بەڵکو، گەمارووی ئابـووری و گەشـتیاری و دیپلۆمـاتی بخـەنە سـەر تـورکیا و داوای لێبکەن دەستبەجێ شەڕ رابگـرێت و دەست لە رەشەکـوژی و کۆمەڵکوژی کورد هەڵبگرێت و بەزووتـرین کـاتیش لەشکـرەکەی لە رۆژئـاوای کوردستان بکـێشێـتەوە.

پێشـنیاری دووەمـم ئەمـەیە، کە رۆژی شەمـەی داهـاتـوو، لـە پـایتەخـتەکـانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، لە بەردەم کۆشکەکـانی پەرلەمانەکـان و بارەگـاکانی یـوئـێن و لە بەردەم بارەگـای یەکـێتی ئەوروپـا و و کۆشکی سـپی و کـرملین دا، لە هـەریـەکە لـەم شوێنانەدا، کۆمەڵێک لاوی خۆبەختمان، خەیمە هەڵدەن و بڕیاری نان نەخواردن بدەن، مـن وەکـو خـۆم ئامـادەم کە لەگـەڵ کۆمـەڵـێک لاودا، گـەر بـشــمرم بەشـداری لـە نـان نەخـواردن بکـەم.. بەمـەش دەبینە هەواڵی راگەیاندن و میدیاکان و دەتوانین داوایەکی زیاتر بکەین لە حکومەتەکـانی ئـەو وڵاتـانە بۆ پشتگـیری بـە کـرداری لـە رۆژئـاوای کوردستان و راگـرتنی شەڕی تورکـیا… بە ئاشکرا تورکیا لەم هێڕشەیدا، بۆ کوشتنی سفیلی کورد بۆمبی فسفۆری بە کارهـێنا، کە چەکێکی قەدەغـەـکراوی نێودەوڵەتییە.

پێشنیاری سێیەمم، ئەو تاوانانەی کە ئەردۆگان دژ بە گەلی بێتاوانی کوردمان کروونی و دەیانکات، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، تاوانی جەنگن، تاوانی کۆمەڵکـوژین و تـاوانی دژ بە مرۆڤایەتین.. پێویستە زیاتر لە (١٠) ملێون واژۆی کورد و هاوڕێ و دۆستانمان کۆبکەینەوە و بیدەینە ئەنجوومەنی ئاسایش و رێکخـراوی نەتەوە یەکگرتووەکـان و بە دادگای باڵای نێودەوڵەتی و داوایان لێبکەیـن، بڕیـاری گـرتن و دادگـایی کـردنی تاوانبـار ئەردۆگـان دەربکەن، لەسەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی کورد کردوونی.. هەروەکو چۆن بڕیاری گـرتن و دادگایی کردنیان بۆ تاوانبار (عومەر حەسەن بەشیر) ی سەرۆکی رسوابووی لادراوی سوودان دەرکرد و گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی جیهان لێ قەدەغەکرد. بە هـۆی تاوانەکـانی ئەو کۆمەڵکـوژییەی کە لە (گەلی دارفـۆر) ی کرد. خۆ تاوانەکـانی ئەردۆگان، دە هێندەی تاوانەکانی عومەر حەسەن بەشـیرن.. پێویستە گەشـتی دەرەوەی تورکیاش لە ئەردۆگـان و لە ژن و لە منداڵەکانی و لە وەزیرەکانی بەرگـری و دەرەوە و ناوخـۆی تورکیا قـەدەغـە بکـرێـت.

بۆ چۆنییەتی واژۆ کۆکـردنەوە و داواکـردنی دادگـایی کـردنی ئەردۆگان لە دادگای باڵای نێودەوڵـەتی، پێویستە لێـژنەیەک لە یاساناسانی کـورد، کە پسپـۆرن لە بواری یاسا نێو دەوڵەتییەکـان پێکبهێنرێت. ئەم لـیژنەیـە میکـانـزم و شێوازی کۆکردنەوەی واژۆکان و داواکـردن لە دادگای نێودەوڵـەتی دابنێن و ئەم ئەرکە پێویستە بگـرنە ئەستۆ، چەنـدین لـیژنـەی لـقی تریش لە کوردسـتان و لە وڵاتـانی ئەوروپـا و ئەمـریکا هـاوکـاریان بـن.

نازانم تا چ رادەیەک ئەم سێ پێشنیارەی من لای خوێنەران کوردمان پەسەند و بەجێیە.

مەبەستی من ئەوەی کە بێـدەنگ و دەستەوستان دانەنیشن و هەڵوێستی ترمـان هەبێت.

زۆم پێخۆشە، هەر کوردستان پەروەرێک پێـشنیاری تری پەسەنـدتـر و بەجـێتـری لایـە، با بێدەنگ نەبێت و دەری ببڕێت و بیگـەیەنێت. تا بگـەیەنە پێشنیار و رایـەکی جـوان و پەسەنـدی یەکگرتــوو، کە لە دوای خۆپیشاندانـەکـانی نـاڕەزای چـیتر بکـەین باشـە..؟

بێگومان را و بۆچوون و پێشنیاری جیاوازتـر هـەن.. وەکو دەشـڵێن رای دوو کەس لە رای کەسێک باشـترە.. رای چـوار کەسیش لە رای دوو کـەس باشـترە.. رای…هـتد.

ئەم پـرسـەش پـرسی هەمـوو کوردێـکی دڵسـۆزی کـورد و کوردســتان پـەروەرە.

رەزا شـوان

نۆروێـژ : ١٤ی/ ئوکتۆبەر/٢٠١٩

نویترین هەواڵ و بابەت