"an independent online kurdish website

تکایە دەوروبەری شنگال بۆ یەکێتیی و پارتیی چۆڵ بکەن. ئەگینا لە ستراتیژ دا کوڕ و برازاکانی مەسعود بارزانی و مام جەلال زەرەر ناکەن. بەڵکو خەڵکە بەشمەینەتەکە ماڵیان كاولتر دەبێت!

ڕەخنەیەکی بچووک و وەبیرھینانەوەیەک!

کوا پەکەکە!؟

ئەوەبوو کە بەھۆی ئایدۆلۆژیا و ھەڵواسینی ھەزاران وێنەی ئاپۆوە بیانووتان دا بە ئەردۆگان!

کەچی چوار ڕۆژ شەڕتان بە شەڕڤانانی خۆراوای کوردستان کردو، بەشێکی خاکەکەی ئەردۆگان داگیری کردو، بەشەکەی تریشتان دا بە ئەسەد!

دەی خۆ ئیتر ھیچ بیانوویەکتان نەما، ئەی ئێستا کوا خۆپیشاندانی ملیۆنیتان لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەو ئامەد!؟

کوا شەڕ بردنە ناو جەرگەی تورکیا!؟

خۆ ئیتر ھیچ بیانوویەکتان نەما کە خۆپیشاندانی ملیۆنیی بۆ ڕێک نەخەن!؟

ڕۆژێک ئەبێت کە کەسانێک بێن لە ناو کورددا، سوپاسی (شەریف ھەژاری) بکەن کە لە وەڵامم بۆ سێ بابەتی مەریوانی وریا قانع لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دا، نووسیم: ((چارەنووسی پەکەکە بەھۆی ئەم ئایدۆلۆژیا تەنگەتیلەیەیانەوە ئاشبەتاڵ ئەبێت، ئەگەر خۆیان نەگۆڕن)).

خۆتان وەکیل بن، ئایا: سەد لە سەد تێفکرینە ستراتیژییەکەم ھاتەدی یان نا!؟

ـئێستاش بە شاھیدی ھەمو خەڵکی کوردستان ئەمە ئەنووسم:((گەر پەکەکە لە شنگال و چیای شنگال بمێنێت، ڕێک بۆ ئەوە دەمێنێتەوە بیانوو بداتەوە دەست ئەردۆگان کە باشوری کوردستان دووچاری گۆمی خوێن بکات!)).

بەڕێزان، من عاتیفی بیرناکەمەوە کە بەرەی ئێران-ئەسەد یاخود بەرەی ئەردۆگان-ئیخوان بەوردی ھەڵنەسەنگێنم!

ھەردو بەرەکە دڕندەو فێڵزانن!

دڵنیابن لە ڕووی سیاسیی-ستراتیژییەوە مانەوەی پەکەکە لە شنگال بۆمبێکە بۆ خزمەتی ھەم بەرەی ئێران و ھەم بەرەی تورکیا.

من لەوپەڕی دڵسۆزییم ئەم ھەڵسەنگاندنانە دەکەم!

ئەزانم یەکێتیی و گۆڕانەکان بۆیە بەرگری لە مانەوەی پەکەکە لە شنگال دەکەن، چونکە پێیانوایە: ڕاکێشانی تورکیا زەرەر لە پارتیی دەدات. دڵنیابن زەرەر لە ھەمو کوردی باشور دەدات!

شاھید ھەیە، بە سەرکردەیەکی گۆڕانم وت: ((بەم جۆرە کارکردنەتان لە پەرلەمانی عێراق لە پشتیوانیکردنتان بۆ بە یاساییکردنی حەشدی شەعبی ھەڵەیەکی ستراتیژی ئێوەو یەکێتیی و کۆمەڵی ئیسلامییە. چونکە گەر سبەینێ حەشدی شەعبی ھێرش بکاتەسەر کوردستان، ھەموان باجەکەی دەدەن، بەتایبەت میللەت))!

سوێند بە خوای خالق (شاھیدیش ھەیە) ئەمە وەڵامی کادرە ھەرە پێشکەوتوو!ەکەی گۆڕان بوو: ((ئێمە پشتیوانی حەشدی شەعبی ئەکەین تا پارتیی ئەڕوخێنێت. خۆ ئەگەر پارتیی ئەوانی ڕوخاند، ئەوکاتە ئێمەش ئەچینە بەرەی پارتیی!)).

ڕۆژگار زۆری نەبرد، حەشدی شەعبی ھێنرانەوە بۆ کەرکووک و جەلەولاو خانەقین، ئەوەی زەرەری تێدا کرد، کوڕی مەسعود بەرزانی نەبوو، بەڵکو ئەوەی دووچاری ماڵوێرانیی و نەھامەتیی بوویەوە خەڵکی فەقیر و ھەژار بوو، تەنانەت پارتیی بووبە کەڵەگای کوردستان!

ئێستاش داوا لە پەکەکە لەلایەک و لە گۆڕان و یەکێتیی ئەکەم، باشترە لە پێناو خەڵکی خێر لە خۆ نەدیوی کوردستان کە پەکەکە دەوروبەری شنگال بۆ یەکێتیی و پارتیی چۆڵ بکات، ھەتا وەکو بیانووی تر نەداتە دەست داگیرکەرانی کوردستان! داگیرکەرانی کوردستان زۆر فێڵەزان و دڕندەن.

ھەمیشە حوکمی یەکێتیی و پارتییم پێ باشترە تا دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان!

تکایە با یەکترخۆریتان بەس بێت!

تۆ کۆبانی و منبج بۆ ئەسەد چۆڵ ئەکەیت، ئەی بۆ دەوروبەری شنگال بۆ یەکێتیی و پارتیی چۆڵ ناکەیت کە براتن!؟

ئەوە ئەمڕۆ ئەم ئایدیایەشم بۆ خستنەڕوو، بە گوێم مەکەن. بەڵام ستراتیژ دەبینن!

دڵنیابن گەر پەکەکە لە شنگال بمێننەوە چەندێک پارتیی و یەکێتیی زەرەر بکەن، دوو ھێندە خەڵکە داماوەکەی کوردستان زەرەر دەکەن!

ستراتیژییش دەبینن!

ئێستا بابەتەکانی منتان بیردێتەوە، کە بە وردی بۆم لێکدابوویەوە، کە: ((نەخێر پێموایە نەک ھەر پەکەکە سەرناکەوێت، بەڵکو بەم ئایدۆلۆژیاوە ئاشبەتاڵیش دەکات!)).

تا بیانوویان بدەنە دەست، براوە تەنیا ئێران و تورکیایە، تکایە بیانووی تریان مەدەنە دەست!

بە گوێم مەکەن!

سەرچاوە، فەیسبووکی نووسەر

خۆپێشاندانی کوردستانیان دژی تورکیە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی