"an independent online kurdish website

دێوانە چۆنی

باش نیم شێتە گیان

لۆ ؟نەخۆشی ؟

نەخۆشی چە

دڵم بۆ ڕۆژئاوا ژان ئەکا

ئەی ڕۆژ ھەڵات؟

دڵم لۆ ھەموو کوردستان ئەسووتێ

ئاخر لۆ؟

ئاخر لۆ قوسەلل قورت و دەردێ گران لۆ شێتی وەکی تۆ.

باشە دێوانە کوردستان چیتی ؟ئاوی نێ.نانی نیە چێشتی گەرم وھۆدەی گەرم وگوڕی نییە ئا ،ھەموو شتی ھەیە و من چ خەمێیان لۆ ھەڵناگرم.

دێوانە :خۆزگە ھیچی ئەوانەن نەبوایە بەس ئەو دەورەتانە بایی دەنکە نۆکەیان ویژدان ھەبایە ئەو ھایان لەت وپەت ئەکردباین و لێ گەڕابان لە نیشتمان خۆمان ژیا باین .

شێتە:کوا لەت و پەتی کردووین،تۆ لۆ ئیوھا دەرێی ئەوە نیە دەورەتی تورکان دەڵێ کوردستان بەخاک و بەزمان وبەھەموو شتێکتان دەبێ بۆ بکەم بەتورکی و بە تورکستان و دەورەتی حەرەبان ھەروا دەکەن و دەورەتی فارسان ھەر وا دەکەن ئەی تۆ لە وەی چاتر چت دەوێ دێوانە؟

دێوانە: جا ئەگەر وایە با چیدی نەڵێین کوردین و کوردستان زێدی کوردانە و با بچین ببین بەحەرەب و فارس و تورک و واز لە خاک و نەوتەوەمان بێنین.

شێتە: کورە دەبڕۆ دێوانە تۆ لە ھیچ نازانی ئەوە ئەمە نیە ئەمە ریکا و حرووس و چاینەش ھەر وا دەرێن ،یانی من و تۆ لە گشتیان ئاقڵ ترین؟

دێوانە:جا باشە ئەگەر ھەرکاتێک فارس و تورک و عەرەب بوون بە چاینی و ئەمریکی و حوروس و خاکی خۆیان دا بە وان و ئەمە ریکی و چاینی وحروسیش خاکی خۆیان دا بە ئێمە و بە زمان فەرھەنگ بوون بە کورد. ئەوە ئەو دە م بیرێکی لێ دەکەینەوە.

شێتە: بەڕاستی ئەتۆ تەواو نی دێوانە کو ئەوھا دەبی؟

دێوانە :ئەدی چاڵی چاوت دەبی ؟

شێتە :من بڕوا ناکەم قەت ئەوان وا بکەن.

دێوانە :ئێ دەبا ھەموو ئەدەورەتانەی، ھەموو ئەوکەسانەی کە دەڵێن کورد بوونی نیە و خاکی نیە و مافی ھەر لێیدان و کوشتن و دەرکردنییەتی، شەکرێ دەشکێنن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی