"an independent online kurdish website"

شکاندنی رێکۆردی شرینیی باقلاوا بە وەزنی ٧٢٤ کیلۆ گرەم لە جیهان دا ، لە لایەن ئەندامێکی یەکێتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد.

مرۆڤەکان جیاوازن و بە بیر و هزر و داهێنانی جیاواز ناو و ناوبانگی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا تۆمار دەکەن


ڕۆژی٢٦/١٠/٢٠١٩ ی زائینی لە شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوێد و لە مەراسیمێکی تایبەت و بە بەشداریی سەدان کەسی کورد و غەیرە کورد و بەشێک لە بەربرسانی پارێزگای ڤێستمانلاند و میدیاکاران، لاوی بە توانا کەیهان دەروێشی توانی ببێتە شکێنەری ریکۆردی شرینیی باقلاوا لە جیهان دا، کە ئەو شرینیە بە درێژایی ٨ مێتر و پانایی ٥/٥مێتر و بە وەزنی ٧٢٤ کیلۆ گرەم بوو. براوەی ریکۆردی سالی ٢٠١٨ی زائینی ئەم شرینیە کەسێکی بە رەگەز تورک بوو کە لە شاری ئانکارا بە وەزنی ٥١٣ کیلۆ گرەم ئەم ریکۆردە جیهانییەی بە ناوی خۆی تۆمار کرد.
بەڵام ئێستا کەیهان دەروێشی ئەندامی یەکێتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خاوەنی ئەم ناوە جیهانیە یە. پێویستە بگۆترێ داهاتی ئەم شرینیە گەورەیەی جیهان دەدرێت بەو ئافرەت و منداڵە بێ سەرپەرەستانە کە ژیانیان لە ژێر هەڕەشەی تاک و گرۆپە تیرۆریستیانەی جیهان دان، کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئێستا کەوتوونەتە ژێر هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بەشێک لە بەدەست گەیشتووانی داهاتی ئەم شرینیە جیهانیەی کەیهان دەروێشی دەبن .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ساڵانی رابردوو کەیهان کەمپەینێکی بە ناوی Defendkurdistan لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان راگەیاند، کە بە هەزاران تیشێرت لە وڵاتانی جیهان فرۆشران و هەر وەها پێک هێنانی موسابقاتی فووتبال لە سەر ئاستی وڵاتی سوێد، کە داهاتی یەک رۆژی ئەوموسابقاتە نێزیک بە ١٧ هەزار دۆلار بوو، کۆیی ئەو داهاتە و داهاتی ئەو کەمپەینە درا بە بنەمالەی شەهیدان و بنەمالە کەمداهاتەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپە جۆراوجۆرەکان بە بێ جیاوازیی بیری سیاسی لە باشووری کوردستان، کە دیاری ترینیان کر ینی لیباسی مەکتەب و پێداویستیی خوێندن بوو بۆ ٤٠٠ منداڵ و هاوکاری نەخۆشخانەی ئازادی بوو لە کویە. دیارە کەمپی پەنابەرانی دۆمیز لە هاوکاری یە کانی کەیهان بێ بەش نەبوون.

کەیهان دەروێشی کێیە؟ کەیهان ڕۆژی٢١/٣/١٩٩٢ واتە ڕۆژی نەورۆز لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەری گۆندی بێراسب لە ناوچەی مەرگەوەری ئۆرمیە لە دایک بووە. کەیهان کوری عەتا دەروێشی و پەریخان مێهفەر و نەوەی شەهید مامۆستا مەلا ئەحمەد دەروێشی یە. کەیهان خاوەنی بەشێک لە کۆمپانیای Proffas لە شاری ڤێسترۆسە، کە چەندین بەشی خزمەت گوزاری لە خۆی دەگرێ و ئێستا خاوەنی کۆمپانیایەکی دیکەیە بە ناوی Offertval لە سوێد. پێویستە بگۆترێ بە هۆی ئەو دوو کۆمپانیایەوە دەیان کەس مەجالی کاریان بۆ پێک هاتووە و وەک کارمەند لە کۆمپانیاکانی ناوبراو دامەزراون و کار دەکەن. کەیهان مرۆڤێکی نیشتمان خۆشەویست و چالاکی ناو گەنجانی کۆمەلگای کوردی و سوێدی لە وڵاتی سوێدە و بە هۆی سەرکەوتنەکانی لە کار و پرۆژەکانی دا بووە بە کەسێکی دیار و لە زۆربەی میدیاکانی وڵاتی سوێد دا دەرکەوتووە و پێوەندییەکی باشی هەیە لە گەل رێکخراوەکانی خێرخوازی و بەتایبەت ئەوانەی پێوەندییان بە مەسەلەی کۆچبەران و کورد بە گشتی یەوە هەیە .

  بە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی کەیهان لە کار و پرۆژەکانی دا ، و پێویستە پشتگیری زیاتری کەیهان بکرێ، چۆنکە کەسێکی خاوەن بەهرەو بە توانایە لە زۆر بواردا . پێویستە بگۆترێ ئەو شیرینیە جیهانیە بە هاوکاری شیرینی خانەی یەڵدا لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد ئامادە کرابوو

نویترین هەواڵ و بابەت