"an independent online kurdish website

کۆتا پلینۆمی کومیتەی ناوەندی پێش کونگرەی یازدەهەم بوو، سکرتاریا نامەیەک لە ڕێگای ئازادی عەلی بالەوە کە کادرێکی جێگای بڕوایان بوو، بۆ هاوڕێیان: مەنسورفەتاحی، مەنسورناسری، ساماڵ ئیسماعیلزادە دەنێرێ تا لەو پلینۆمەدا بەشداری بکەن.

ئەم ھاوڕێیانە لە ڕۆژی۱۷ی سەرماوەز بەو مەبەستە بەرەو کۆیە وەڕێ دەکەون، کاتژمێر نزیک ٩ی سەر لە بەیانی لە پێچەکانی شارۆچکەی دووکان دەکەونە بۆسەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوەو تەقە لە نێونیاندا ڕوو دەدات ، لە ماوەیەکی کورتدا بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی تێک دەشکێن وسەر شۆڕانە هەڵدێن و پێشمەرگەکان وەدوایان دەکەون، بەڵام ھەر لە دەستپێکی تەقەکەدا کاک مەنسوور فەتاحی بەرپرسی کومیتە شارستانی پاوە بە سەختی بریندار دەبێ .بە ماشینێکی بە دەسکەوت گیراوی تێروریستەکان لەو بەرنگارییە قارەمانانەیەدا یەکێک لە پێشمەرگەکان بە زوترین کات و هەر لە گەرمەی تێکشکاندنی تێروریستانی کۆماری ئیسلامیدا کاک مەنسوور دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی حیزب ،کە بەداخەوە بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە کاک مەنسووری ڕێبەر و فەرماندە شەھید دەبێت.

لە کاتی پشکنینی ماشینە بە دەسکەوتگیراوەکەدا نەوارێکی سەوتی دەبینرێتەوە کە لەودا دەر دەکەوێ کە ئازادی عەلی بالە سیخوڕی ڕێژیم بووە و، ئەو ڕێژیمی لە کات و مەسیری هاتنی ھاوڕییان ئاگادار کردووەتەوە. باقی تیمەکە پاش تێکشکاندن و ڕاودونانی بەکرێگیراوانی ڕێژیم بەرەو کۆیەدرێژە بە ڕێگاکەیان دەدەن. لە بازگەی ئاسایشی دەروازەی کۆیە بە بێ هۆ و زۆر دڕندانە دەکەونە بەر دەستڕێژی گولەی چەکدارانی ئەو بازگەیە و ،بە داخەوە ھەموویان کە چوار کەس بوون، شەھید دەکرێن. ئەو پێشمەرگانەی کە لە بازگەی کۆیە شەهید دەکرێن بریتی دەبن لە:

۱-مەنسوور ناسری، ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە سلێمانی.

۲-ساماڵ ئیسماعیلزادە بەرپرسی کومیتەی بانە .

۳- ڕەفعەت حوسەینی

٤- یەدوڵڵا شیرین سوخەن .

ئازادی عەلی بالەش بە ئاگادار بونی لەو بەڵگەیە کە کەوتبووە دەست حیزب هەڵدێت و دەگەڕێتەوە بۆ مەهاباد.

پاش ماوەیەکی کورت ئازادی عەلی بالە لە نێوخۆی وڵات لە لایەن دوو کوڕی شۆڕشگێڕی مەھابادییەوە بە پێی پلانێکی ورد و ھەڵسەنگێندراو بە سزای خەیانەتەکەی دەگات و دەکوژرێت. ئەو دوو لاوە شۆڕشگێڕە بە کوشتنی ئەو خائینە، بنەماڵەی ئەو شەھیدانە وهەموو خەباتگێڕانی حیزبی دیموکراتیان دڵخۆش کرد. با ئەوە دەرسێک بێ بۆ خائینان و بە کرێگیراوانی ڕێژیمی کۆنەپەرەست و جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، کە گەل لە تاوانەکانیان خۆش نابێ .

لە کۆتاییدا دەڵێم، ئەو ڕۆژە دور نییە کەهەمووئەوانەی لە درێژەی شۆڕشی کوردستاندا تاوانیان دژی خەڵک و خەباتگێڕانی ڕێگای ئازادی ئەنجامداوەبە سزای تاوانەکانیان بگەن.

سڵاو لە گیانی هەرگیزنەمری شەهیدانی ۱۷ی سەرماوەز

وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی کاک تەیموور مستەفایی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی