"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2019-12-14 بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و کەم ئەندامان لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە

ئێوارە ئاهەنگێک بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و نوێنەری ڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری ویەن بەڕێوە چوو

سەرەتا کاک حوسەین خاڵخال ئەندامی کومیتەی حیزب لە لایەن کومیتەی حیزبەوە بەخێرهاتنی بەشدارانی ڕێوڕەسمەکەی کرد و بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و کەم ئەندامانەوە پیرۆزبایی لە بەشداران کرد. پاش بەخێرهاتن و پیرۆزبایی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب پێشکەش کرا و بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیندرا.

ئێوارە خوانێکی بە چێژ کە لە لایەن چەند خاتوونێکی بەشدار لە ئاهەنگەکەدا ولە سەر خەرجی خۆیان ئامادە کرابوو بەشێکی تری ئێوارە ئاهەنگەکەدا پێک هێنابوو، ئێمە وەک کومیتەی حیزب سوپاسی ئەرک و زەحمەتەکانیان دەکەین کە بۆ ئامادە کردنی خواردنی ئاهەنگەکە کێشابوویان.

کۆتایی پرۆگرامی جێژنەکە بە پێشکەش کردنی چەند سروودێکی نیشتمانی و گۆرانی شاد لە لایەن گۆرانی بێژی دەنگ خۆش کاک سامان عەباسی و گرووپێ مووزیکی چوارچرا درێژەی پێدرا و لە سەعاتی ١١ی شەو بە شادی و هەڵپەڕکێی بەشدارانی ئاهەنگەکە کۆتایی پێهات. سوپاس بۆ گرووپی مووسیقا و هەروەها سوپاس بۆ گۆرانی بێژ کاک سامان عەباسی بۆ بەشداری بێ بەرانبەری لە ئاهەنگەکەدا.

شایانی باسە ساڵۆنی ئاهەنگەکە بە وێنەی شەهیدانی مەزن پێشەوا قازی محەممەد نەمر، شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی، ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزب ڕازابوویەوە و وێنەی پێشمەرگە، فێرگەی پێشمەرگە و چۆنیەتی فێرکردن و بارهێنانی پێشمەرگە بە شێوەی سلاید لە ساڵۆنەکەدا پیشان درا.

لە لایەن کومیتەی حیزبەوە سوپاسی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد ئەکەین و هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەک لە بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکەدا یارمەتیدەرمان بوون

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٤.١٢.٢٠١٩

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی