راپه‌رێنه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی عێراق پێێ خسته سێیه‌مین مانگ و هه‌ر له یه‌كه‌مین رۆژی ئوكتۆبه‌ر{تشرینی یه‌كه‌م} ی 2019 وه تا ئه‌مرۆ
له پێناو بنبركردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حزبه ئیسلامییه شیعه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی درۆشمی چاكسازی و گۆرانكاری سیاسی و ئابوری خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه و پێش دوو هه‌فته سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچاركراو ده‌ستی له كاركێشایه‌وه‌و وابریاره سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكات.
به‌ڵێ خۆپیشاندان دژ به پشكپشكێنه و شێوازی حوكمی تایفه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی و دزیی و به هه‌دردانی سامانی گشتی و زۆرانبازی نابه‌جێ له پێناو ده‌سه‌ڵات له‌ناو ركابه‌ره‌كان هه‌ڵگیرساوه له كاتێكداجه‌ماوه‌ر پراوێز خراوه‌و خزمه‌تگوزاری نییه‌و بارودۆخی ژیان قورسه‌و بێكاری و هه‌ژاری زۆره‌و جیاوازی له هاوڵاتیبوون و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته دیارده‌و به هۆی جه‌نجاڵی ژیان و شێوازی ژیانی ناته‌ندروسته‌وه خه‌ڵگ له ره‌فتاره‌كانی تاقمی حزبه ئیسلامییه‌كانی شیعه بێزاره‌و به دوای یه‌كێك ئه‌گه‌رێن پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێبدرێت وده‌ستیان ناكه‌وێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به هه‌موو پینه‌و په‌رۆو .هه‌موو فرت و فێڵێكه‌وه تاقمی سه‌رلێشێواو هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵات بمێننه‌وه.
به هوێ بێ ئومێدی و بار گرانی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌كردنی راسته‌خوێ و كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر‌و ترسناك و برینداركردنی زیاتر له بیست هه‌زار خۆپیشانده‌رو گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له گه‌نجان و پیرو په‌ككه‌وته‌و به‌بێ جیاوازی له نێوان نێرومێ . پیاوان و ژنان و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بڵێسه‌ی ئاگری راپه‌رینه‌كه‌ی زیاتر گه‌ش كرد‌و گه‌ل متمانه‌ی به حكومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌ماوه‌و داوا ئه‌كه‌ن هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییكه ده‌ست له‌كاربكشێننه‌وه‌و ئه‌ڵێن كات كوشتن و دواخستنی چارەسەركردنی كێشەكانیش نیەتی خراپی به‌رپرسه باڵاكان ئه‌سەلمێنێت و ناتوانن پرسە هەڵپەسێراوەكان چارەسەر بكه‌ن و داخوازی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن و ئاواته‌كانیان بێننه‌دی.
سه‌رانی حزبه ئیسلامییه شیعه‌كان شڵه‌ژاون و پیش ماوه‌یه‌ك توانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوانزه حزبی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو پارتی و یه‌كێتی به فیتی ده‌ستی ده‌ره‌كی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه په‌لكێش كران و كۆبوونه‌وه‌كه كرچ‌و كاڵ و بێ سوود بوو له هه‌فته‌ی رابردوو به نهێنی هادی عامری له بلۆكی (فه‌تح) و فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێرو سلێمانی ( پارتی و یه‌كێتی) یان كرد‌و هه‌ولئه‌ده‌ن پشتگیری بۆ گه‌نده‌ڵكاران كۆبكه‌نه‌وه به‌ڵام تا ئێستا شكستیان خواردووه‌و هیچیان پێ ناكرێ و دیسانه‌وه نیازیان وایه یه‌كێك وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی بدۆزنه‌وه و تا ئێستا به فیڵ و چه‌واشه‌كردن و خوخڵافاندن و به یارمه‌تی قاسم سلێمانی و باڵیۆزی ئێران له به‌غدا درێژه به ده‌سه‌ڵاته له‌رزۆكه قاودراوه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.
له پاش گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ته‌قه‌كردن و كوشتن و برینداركردن و رفاندنی رۆژنامه‌نووس و چالاكه‌وانان و په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غداو شاره‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی راپه‌رینه گه‌وره‌كه له جیهاندا وڵاتانی زلهێز وه‌ك ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا و بریتانیا و مه‌رجه‌عییه‌تی ( بۆگه‌راوه) ی باڵا‌و پایه‌به‌رزی شیعه‌كان پشتگیری له مافه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران ئه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له پاش قه‌سابخانه‌كه‌ی شاری ناسرییه‌و ئه‌لخه‌ڵانی و وه‌سبه له به‌غداو كوشتنی خه‌ڵك له كه‌ربه‌لا به ده‌مانچه‌ی پێده‌نگ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی شه‌هیدان.
سه‌یره گه‌نده‌ڵكاران وه‌ك نوری المالكی كه مووچه‌ی كوردستانی بری و لوتبه‌رزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هادی العامری و هاوشێوه‌كانیان باسی چاكسازی ئه‌كه‌ن و به فه‌رمانی ئێران كه‌سانی نه‌شیاو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان ئه‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و ناوانه گه‌نده‌ڵكار محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانییه و خۆپیشانده‌ران له گه‌ڵ بیستنی ناوه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كیان له گۆره‌پانی ئازادی { التحریر} هه‌ڵواسی و له سه‌ریان نووسیبوو ( محه‌مه‌د شیاع السودانی) گه‌نده‌ڵه و هه‌ر زوو ماڵه‌كه‌یان له شاری عماره ( میسان) سووتاند.
گه‌نده‌ڵكاران و ئێران به ئاشكه‌را به پینه‌و په‌رۆ خه‌ریكن هه‌مان سیناریۆكه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دووباره بكه‌نه‌وه‌و خۆپیشاده‌ران به راست و ره‌وان له دیداریاندا له گه‌ڵ سه‌رۆك كومار به‌رهه‌م ساڵح له گه‌ڵ كه‌سێكن خۆیان ده‌ستنیشانی بكه‌ن و نایانه‌وێت ئێران و په‌رله‌مان خه‌ڵك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دابنێن و هه‌موو لایه‌ك ئه‌زانێت به‌رهه‌م ساڵح له ژێر فشاردایه و پێویسته بوێرانه ناو كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌رو ده‌ستپاك وگونجاو بێت له گه‌ڵ خواستی خۆپیشانده‌ران ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری له گه‌نده‌ڵكاران نه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش بزانن له كوردستان حزب و بزوتنه‌وه‌و رێكخراوی تر هه‌یه‌و نابێ به‌بێ ریكه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌و حزب و توێژانه به فشاری ده‌ستی ده‌ره‌كی بچنه پاڵ مالكی وعامری و عه‌بادی و هاوشێوه‌كانیان و جێی راسته‌قینه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان به‌رگرییه له مافی ره‌وای خه‌ڵك و نه‌فره‌تكردنه له خوێنرشتن.
به‌رهه‌م ساڵح لیستێك ناوی لایه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی ره‌زامه‌ندی خۆپیشانده‌ران نییه‌و هه‌موو هه‌وڵێك له‌لایه‌ن سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كان و ئێران ئه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و ناوانه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت و لیسته‌كه بریتییه له : محه‌مه‌د شیاع السودانی ئه‌سعه‌د العیدانی و مسته‌فا الكازمی و هه‌روا دوكتۆر به‌رهه‌م ناوی دادوه‌ر { رائید جوحی} له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه پێگه‌یشتووه و دیاره به‌منزیكانه ناوی پاڵێوراو له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه دیاری ئه‌كرێت.
16/12/2019
ل”.