بەشی یەکەم له رۆژی له‌دایك بونیدا 20191222 بڵاو کرایەوە. بەشی دوههەم و سێهەمیش دواتر بڵاو کرایەوە.
ئاوات عەلیار: زه‌حمه‌تی سه‌ره‌كی كاك میدیا بایه‌زید پور و كاك هومه‌ن سه‌عدی كیشاویانه، كه ماوه‌ی ٨ مانگه خه‌ریكن و چه‌ندین وڵات گه‌ڕاون و له گه‌ل كهسانینیكی زۆر له پیوه‌ندی دابوون و كاك ئاگرین ئیسماعیل نیژاد یش زۆر یارمه‌تی داون له كۆكردنه‌وه‌ی هیندیك بەڵگه و دۆكیۆمینتی پیوه‌ندیدار و منیش هه‌ر له دوره‌وه، هه‌ر وه‌ها چه‌ند دۆستیكی تر له ئیدیت كردن دا زۆر هاوكاریان كردوین كه من ناوه‌كانیان نازانم .
ویستمان ئه‌م پرۆژه‌یه مۆری سیكتاریزم و حیزبی پیوه نه‌بیت و مه‌به‌ستی ناسینی كاراككتیریكی به‌رچاوی سیاسی رۆژهه‌ڵات له زاویه‌یه‌كی تره‌وه بیت. نازانم تا چه‌ند له‌مه دا سه‌ركه‌وتو بووین. قاسملوو كه‌سایه‌تیه‌كه كه پاش مه‌رگی له‌وكاته‌ی كه له‌ژیان دابوو خۆشه‌ویست تر و ناسیاوتره و بیروڕاكانی یه‌ستاش 30 سال دوای شه‌هاده‌تی جیگای سه‌رنجن. قاسملوو له باری ناوهینان و سیاسه‌ته‌وه یه‌ستاش زیندوتر له سه‌ر جه‌می ریبه‌رانی كورده له هه ر 4 پارچه دا. له‌هیچ كۆڕ وكۆمه‌ڵی سیاسی له‌ناو كورده‌كان دا ویان له نا و بیانیه‌كان دا نیه كه ناوی قاسملو نههیندریت. ……
سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبووکی دوکتۆر ئاوات