"an independent online kurdish website"

ناو براو پێشنوێژی شاری رەوانسەرە. ڕۆژی ( ٦ ) بـەفرانبار لـە خوتـبـەی هەینیدا دەڵێ: (٩) بـەفرانـبار ڕۆژی بەیعەتە دەگەڵ ئـاڕمانـەکانی ئـیمام خومەینی و پەیمان نوێی دەکەینەوە.

مەلا دەبێ پـەیمان دەگەڵ پێغەمبەر نـوێی کاتەوە نەک خومەینی. بێگومان ئەوانەی دۆڕاون و خۆبەدەستەوە دەرن دەبێ شتێک بڵێن کە بە دڵی ئەو کەسە بێ کە ئیرادە و زمان و قەڵەمیان پێفرۆشتوە. ئەوە شتێکی تـازەش نیە لـە سەردەمی هەمـوو دەسەڵاتـە داپـڵوسەرەکانـدا لـەو کەسانەیان بار هێناوە و بەکرێی گرتووە تا بەشان و بـاهۆیـان هەڵبڵێن، بەتایبەتی مەلا چوونکە لە باری ئایینیەوە جێگە و پێگەیەکی بۆ لە بەرچاو گیراوە و دەتوانن لە سەر کەسانی ساکار لەباری ئایینیەوە کار تێکەریـان هەبێی دەسەڵات هـەوڵی داوە لەناو ئەواندا کەسانێک هەڵبژێرێ کە ئەوەندە نەرم و نەزان بن کە بەمەیلی خۆیان بارەو باریان بکا و چ هەوایەکی بەدڵ بوو ئەوەیان لێی داوابکا. من بەڕاشکاوی دەڵێم: لەکوردستان دا ئەو جۆرە مەلایانە هەن بەڵام کەمن. ئەو کەمەش بۆ چەواشە کردن بـەسە، بـۆشارێک تـاقە ئیمام جـومعەیەک بـەسە. زۆرێنەی مامۆستایانی ئایینی کوردستان سەرەڕای هەموو بەرگری و مەترسیەکان لە دەربڕینی ڕاستیەکان سڵ ناکەن، ئەوانە جێگای ڕێز و تەقدیرن.

زۆر جار کوتومە دووپاتی دەکەمەوە، ئیمام جـومعەی هـەر شارێک لە ڕووی زانست و سەداقەت و پاکی هەڵنابژێردرێ، بەڵکو پێوەر بۆ ئەو پۆستە گوێ لەمستی و خۆش خزمەتیە . دەبێ وتاری هەینیان ئەوە بێ کە بۆیان دیاریکراوەو بێ ئەملا و ئەولا لە خزمەتی دەسەڵات دابێ . ئایەتی قورئانی بەجۆڕێک تەعبیرو تەفسیر بکا هەر وابزانە بـۆ ئـەو ڕێبەرە دیکتاتۆرە نـازڵ بوو بێ! گەورەتـرین بەڵگەشیان بۆ قسەکانیان زۆرتر ئەو ئایەتەیە کە دەڵێ: { اطیعوا اللە واطیعوا الرسول و اولوالأمر منکم.} بێخەبەر لەوەی گرینگترین تایبەتمەندی وەلی ئەمر ئەوەیە: دەبێ عادڵ بێ. من لەو مەلایە دەپـرسم ئەو کەسەی فتوای جیهاد بـە دژی گەلێک دەدا کە بەخەیاڵ پارێزگاری گیان وماڵیان لە ئەوستۆی دەسەڵاتی حاکمە،لە هەمانکاتدا مـوسوڵمانن ، ئەوە کوێی عـەداڵەتە ؟! بە وفـتوایە گەڵیکی بێتاوان کە لە داوای مافێکی خوا پێداوی خۆی زیاتر هێچی نەویستوە وبەرگری لەگیان و ماڵو کەرامەت و زێدی خۆی کردوە، حوکمی جیهادی بۆ دەرکرێێ کوێی عەداڵەتە ؟! بەکام ئایین و لەکام سوڕەو ئایەتی قورعانیدا حوکمی قەڵاچۆ کردن بۆ گەلێکی موسوڵمانی زوڵم لێکراوی بەشخوراو دەرکردنی ڕەوایە ؟! لە ڕوانگەی ئایینەوە ئەوەی ئیسلامی قبوڵ کردوە ،یانی بەڵێنی بەخوا داوە کە فەرمانەکانی بەڕێوە دەبا . ئەرکی مەڵا گەیاندن و بەڕێـوەبـردنی فەرمانی خوایە نەک ئیمام و ئاغاو کوێخاو قوڵە چۆماغێک. دەبێ ڕەچـاوی ڕەفـتارو خەباتی پـەیـامبەرەکەی بـکا کە چۆن لـە بـەرانبەر زاڵمانـو لـە ڕێی لاداوان ڕاوەستاوە. ئەگەر پێغەمبەر بەڕێوەبەری فەرمانی خوا بێ ، مەلا، کە خۆی بە میراتگری ئەو دەزانێی دەبێی گوێ بەفەرمان ئەو بێی، ڕەچاوی پڕۆسەوبەرنامە و کردەوەکانی بکا. بۆ مەلا دەبێی قورئان ئیمام بێی نەک مرۆڤ ئەگەرزۆریش پیاو چاک بێی . مەلا کاتێک مردوو تەڵقین دەکەن بە مردوش دەڵـێـن : بڵێی: والقرآن ئمامی! هەرکات مەلا زانی کەسێک بەدژی دەستورەکانی خوا عەمەل دەکا، دەبێی بەهەموو توانایەوە بەرەنگاری بێتەوە ، نـەک ببێتە بـڵیندگۆ و کوشتنی بێتاوانانی بـۆ حەڵاڵ و پشت ڕاست بکاتـەوە، جا ئەگەر کوژراوەکان موسوڵمانیش بن ئەوە قەباحەتە ! مەلا ئەگەر بـوو بە نـۆکەرو گوێی لەمستی کەسانیتر، ئیدی تاوانە ئەو ناوە لەخۆی بنێ و ئەو جێگا پیرۆزە داگیر بکا.

ئەو ئیمام جومعانە دەبێی بزانن ئێستا سەدەی بیست ویەکەمە ، زانست گەیشتۆتە چڵە پۆپەی بەرزی ، سەردەمی خوڕافات و فەرد پەرستی و ئیمام و نوێنەر بۆ خوا دروست کردن بەسەر چووە. ئیمام بۆ مەلا قورئانە ، قیبلە کابەیەومحەممەد ناردراوی خواو ئۆلگۆیە . وەسیلەی نـەجاتـو بەختەوەریش کردەوەی چاک و خزمەتی عەبدانی خوایە. بـۆ مەلا تاوانە جگە لە خواو پێغەمبەر بـە ڕێگای کەسانێکدا بڕوا کە سور دەزانێێ لە هەق لایان داوە. ئەرکی مەلا ئەگەر لە واقعیەتی دین تێگەیشتبێی ئەوەیە جینایەت و تاوانەکان و بکەرەکانیان بە خەڵک بناسێنێ نەک بۆیان پشتڕاست بکاتەوەو ئەوانیش بڵێن: بەگوێی مامۆستا !ئەرکی مامۆستای ئایینی ڕونکردنەوەی زەین و بیری خەڵکە بـۆ دیتن و قـبوڵکردنی ڕاستیەکان ، نەک هاندانیان بۆ گوێڕایەڵی وسەردانەواندن . بڕوانن لەبەرچاوی ئەوان، ئەوانەی لە جیاتی بارهەڵگر کۆڵەبار هەڵدەگرن و لەجێگای ڕۆیشتن بەجادەو ڕاستە ڕێیاندا بەلابەلاو چڕوو هەڵەموتان دا بەو بارە قورسەوە هاتو چۆ دەکەن . لـە جیاتی پشودان و حەسانەوەی زستانی بـەکڕێـوەو گەردەلـول ڕاناوەستنو زۆر جاران یان دەکەونە بەرگولەی پاسدارانی ئیمام و یان لەژێر ڕنوو بەفرو سەرما دا گیان لەدەست دەدەن . دەبێی لەو مەلا محممەدە بپرسین لەکاتێکدا ئەوکەسانەی لە ڕێگای دابین کردنی ژیانی بنە ماڵە بە هێزی شان وباهۆ، گیان لە دەست دەدەن لە ئیسلام دا وەک شەهید حیسابیان بـۆ دەکرێی ، بەڵام ئەوان بەدژی شۆڕش و قاچاغچی و … یـان ناو دەبەن . لـەقاودانی ئـەو جینایەتانە ئەرکی ئایینیە ، یان تاریـف و پـێهەڵاکوتنی ڕۆژی ٩ بـەفـرانبار ؟! داخوا ڕیسوا کردنی ئـەو دەسەڵاتـەی کە لـە سەدەی ( ٢١ ) دا خەڵکی ئـەو کوردستانە داگیر کراوە کە بە نـاهـەق، بـەخەڵکی ئێرانیشیان دادەنێ ، کەچی لەسەر پەیدا کردنی بژیوی ژیان بەو دەردەیان دەبا ، ئەرکی ئایینی نیە؟! ئێستا عیلم ئەوەندە پێشکەوتوە لەوانەیە خەڵک بە پێیان نەچێتە توالێتیش ! کەچی کۆڵبەری ماڵوێران نان پەیدا کردنی بـەو حاڵەش لێێ قـەدەغـەیـەو مەترسی مەرگیشی لە سەر ڕێگایە.

خوێنەرانی بەڕێز من سەرمای زستانی چیا بەرزو سەختەکانی نێوانی دوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشوورم چێشتوە ئەو سەرمایەی باسی دەکەم لەبەرچاوی خۆم ڕۆڵە کوردێکی لێی ئەستاندم کە چاوی لە گوللە نـەدەتـرۆکانـد ، بەڵام سەرمای قەندیل چۆکی پێداداو گیانی لێی ئـەستاند . دەمەوێێ ئـەو ڕاستیە بـە هەمو خەڵک بڵێم : گەلی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کێشەیەکی ئایینی نیە. لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیەوە ( ٢ ) تـاوانی نـەبـەخشراوی هەیـە . ( یەکەم ) ئەوە کە کوردە،( دووهەم ) سوننی مەزهەبە. کوردان دوو ڕێگایان لەبەرە : یان دەبێ نۆکەریو گوێلەمستی و سەرشۆڕێ قبوڵ کەن ، یـان مـەرگو وێرانی تەحەمول کەن! خۆ ئەو برا کوردانەی شیعەیان قبوڵ کردوە ، بابزانن بـەخشراوو پـارێـزراو نین چونـکە ئەگەر شیعەش بن، کوردن ! لە کۆتا قسەم دا دەڵێم : هیچ دەسەڵاتێک نـەیتوانیوە کورد بـەچۆک دابێنێ و داوای مـافی ڕەوای لـە بیر بباتەوە . پێشتریش و ئـێستاش و لـە داهاتـوشدا مەلای دۆڕاوو ، جـاش و سیـخوڕی فـرۆشراومـان هـەبـو ن و دەبـن. بـەدڵـنـیـایـە وە ئـەگـەر شۆڕشگێڕان یەکگرتو بن و ڕێنوێنی ڕاست بدەنە گەلەکەیان کورد سەردەکەوێی وتوانای لابردنی کۆسپەکانی سەر ڕێگای بەلاوە هاسان دەبێ .

بەهیوای یەک گرتوویی ویەک بەرنامەیی .

براتان مەلا برایمی مەجید پور . ١٢ بەفرانباری ٢٧١٩ کوردی

  ٢ / ١ / ٢٠٢٠ زایینی

نویترین هەواڵ و بابەت