زیاتر له سێ مانگه خه‌ڵك له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له مێژووی ئه‌م وڵاته ده‌ستپێكردوه
و زیاتر له هه‌زارو پێنج سه‌د شه‌هید و بیست و پێنج هه‌زار برینداریانداوه و داوای چاكسازی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن و یه‌كێك له درۆشمه زه‌قه‌كانیان : ئێران بۆ ده‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی حزبه شیعه‌كان توانیان جێپێی خۆیان قایم بكه‌ن و به هۆی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق نوری مالكی توانرا هه‌زاران له فارس و شیعه‌كانی ئێران بهێنن و بكرێن به هاوڵاتی عێراقی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان بۆ دروستكرد.
خاوه‌ن مێلیشیاكان له‌وانه موقته‌دا سه‌د‌ر ده‌ستیگرت به سه‌ر ته‌ختایه‌كانی چه‌رێ سه‌عده له شاری كوفه‌و نه‌وه‌كه‌ی حه‌كیم عه‌ممار ده‌ستیگرت به سه‌ر ناوچه‌ی گه‌ره‌كی كونده له شاری نه‌جه‌ف و نوری مالكی ناوچه‌یه‌كی فراوانی له شاری ئه‌لهندییه ( توێریج) داگیركرد‌و هادی عامری و سه‌رانی حزبه شیعه‌كانی تر له‌و نازو نیعمه‌ته بێبه‌ش نه‌بوون و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و له‌ناوخۆیاندا چه‌ندین ملیار دولاریان له بژێوو قووتی خه‌ڵك دابه‌شكردو دزییان.
قاسم سڵیمانی فه‌رمانده‌ی فەیله‌قی قودس و یه‌كێك له دیاریترین فه‌رمانده‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیسی جێگری هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەند کەسی تر لە ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه‌كانیان سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 3ی ئه‌م مانگه لە ئاکامی پەلاماری فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی ئەمریکا له نزیك فڕۆکەخانەی بەغدا كوژران.
له به‌غداو شاره‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق و له هه‌رێمی كوردستان پرسه‌یان بۆ دانراو شیعه‌كان به به‌ژن و باڵای زۆریان وت و به‌رپرسانی كوردستان ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوون و به ناوی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه نامه‌یان ئاراسته‌ی عه‌لی خامنه‌یی كرد‌و وتیان قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌و دۆستی كورد بووه‌و هه‌روا وتیان “پیاوانی گه‌وره” له ژیانی خۆیاندا خزمه‌تی ( خه‌ڵك و ئاشتییان) كردووه‌و له ده‌ستدانی بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی كوردستان جێگای نیگه‌رانی ودڵته‌نگیمانه و له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌ندامێكی كۆنی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به جیڤارا ناوی برد.
زوربه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ریوو خۆپیشانده‌ران شیعه‌ن و دژی حزبه شیعه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات درۆشم ئه‌ڵێنه‌وه و داوا ئه‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان خوێناوییه وه‌ك قاسم سلێمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس و هادی عامری و قه‌یس خزعه‌لی و هاوشێوه‌كانیان بدرێنه دادگا.
پاش كوشتی قاسم سلێمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس شیعه‌كان یه‌كیان گرته‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش موقته‌دا سه‌دری یاخیبوو سه‌ركرده‌ی تاقمی سائرون كه ماوه‌یه‌كه خۆی كردووه‌و به خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌كان چووه‌پاڵ مالكی و عه‌بادی و عامری و خه‌زعه‌لی و عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم و هه‌موویان به یه‌كده‌نگ ( گه‌له‌كۆمه‌كی شیعه) له ناو په‌رله‌مانی عێراق داوایانكردو بریاریاندا ئه‌مریكاو هێزه بیانییه‌كان له عێراق ده‌ركه‌ن.
زوربه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق له رێی فێڵ و ده‌نگ دزین (ته‌زویر) به تایبه‌ت تاقمی “به‌دری” عامری و “عه‌سایب ئه‌هل ئه‌لحه‌قی” خه‌زعه‌لی گه‌یشتوونه‌ته په‌رله‌مان و زۆر سروشتییه بۆ سلێمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس بگرین و فرمێسك برێژن و له به‌ر خاتری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ده‌ركردنی ئه‌مریكا یه‌كبگرنه‌وه به‌ڵام ئه‌مانه به هؤی لێدان و برینداركردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی قاودراون و نازانم ئه‌م دۆست و ئاشتیخوازانه چی‌یان بۆ گه‌لی كوردستان كردووه؟ و زوربه‌ی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت له كوردستان ئه‌زانن ئه‌م دۆستانه بۆمبارانی باره‌گای حزبه كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیان كرد‌و دژی ریفراندۆم وه‌ستان و كه‌ركوك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و پیاوه‌كانی عه‌بادییه‌وه داگیركراو 16 ی ئوكتۆبه‌ریان دروستكرد‌و بوونه هانده‌ری عه‌بادی بۆ داخستنی سنور‌و فروكه‌خانه‌كان و به‌گژاچوونی كوردستان وله كرده‌وه‌یه‌كی قیزه‌ون و درندانه‌دا به تانكی ئیبرامز پێشمه‌رگه‌یان شێلاو له‌م دوایه‌دا به فەرمانی قاسم سلێمانی خۆپیشانده‌ران كرانه ئامانجی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌ڵێن ده‌ستی هه‌بووه له نه‌خشه‌كێشان بۆ خه‌ڵكه راپه‌ریوی ئێران و رژیمه‌كه‌شیان دریغی له هه‌ڵواسین كوردان نه‌كردووه‌و هتد…
ده‌رچوونی ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا عێراقی بێ سه‌رۆك وه‌زیران و حزبه شیعه‌كان به یارمه‌تی ئێران هه‌و‌ڵئه‌ده‌ن و ئه‌یانه‌وێت له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه وكه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ن بتوانێت خواست و ئاره‌زووكانیان جێبه‌جێ بكات و به‌رده‌وام بن له دزی وله سه‌ر نه‌خشه‌كانی ئێران برۆن و سامانی وڵات ببنه ده‌ره‌وه‌و تا ئێستا چه‌ند ناوێكیان دیاری كردووه‌و خۆپیشانده‌ران دژیان وه‌ستاون و ئه‌ڵێن یه‌كێكمان ئه‌وێت ده‌ستپاك و دزو گه‌نده‌ڵ نه‌بێت بۆیه پێویسته په‌رله‌مانتارانی كورد‌و سوننه یه‌كبگرن وداوا بكه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” داعش بمێننه‌وه‌و به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك كه‌سێكی شیاو بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بدۆزنه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئێران چه‌ند موشه‌كێكیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین و ئه‌لئه‌سه‌د و هه‌ریری ئه‌مریكا كردوو و ئێران ئه‌ڵێت 80 سه‌ربازمان كوشتووه‌و ئه‌مریكا وعادل عه‌بدولمه‌هدی به درۆێ ئه‌خه‌نه‌وه‌و كه‌س نه‌كوژراوه و عه‌لی خامنه‌یی سووره له سه‌رئه‌وه‌ی دۆخه‌كه گه‌رم بكات به‌ڵام محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دۆخه‌كه خاوه ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ی كردمان به‌سه‌و هه‌وڵئه‌ده‌ێن بارودۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت و وا ده‌رئه‌كه‌وێت گرژی له نێو سوپا‌و سۆپای پاسداران و به‌رپرسانی ئێران په‌یدا بووه.
پیویسته هه‌موو لایه‌ك له تاكه‌كه‌سه‌وه‌و حزبه پێشكه‌وتووخوازانی عێراق و حزبه‌كانی كوردستان و حكومه‌ت هه‌وڵبده‌ن عێراق له چنگی حزبه ئیسلامییه شیعه‌كان ده‌ربێنن و له‌ودۆخه ئه‌مرۆ تووشی بووه رزگار بكرێت و وڵات له چنگی جه‌نگی چه‌په‌ڵی نه‌خوازراو دوور بخرێته‌وه‌و چیتر عێراق و كوردستان نه‌بنه گۆره‌پانی ململانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان.
8/1/2020