"an independent online kurdish website

دوای درۆکانی کۆماری ئیسلامی و ناچار کردنیان بە دانپێدانانی ڕێژیم بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی کە بۆ هۆی گیان لە دەست دانی 176 کەس.

ڕۆژی یەکشەممە 2020/01/12 (٢٢ی بەفرانبار)، خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە دژی ڕێژیمی ئێران دەستی پێکردەوە و تا ئیستا شارەکانی: ” کرماشان، تاران، ئیسفەهان، قەزوین ، سنە، شیراز، بابێل، یەزد، مەشهەد، سێمنان، ئەراک و ئامۆل” ….. ، خەڵک هاتوونەتە سەر شەقام و دژی ڕێژیمی ئێران و بەرپرسەکانی، بە تایبەت خامنەیی دروشم دەدن و وێنەکانی ترۆریست قاسم سلێمانی دێننە خوارێ و دەیان دڕێنن.

…..

کوردستانی خۆرھەڵات ئازادیت باش!

رەشید حەیدەری: زۆری نەماوە لاپەڕەی فەیسبووک و ڕۆژنامەکان بەو دەربڕینە زێڕینەی سەرەوە بڕازێننەوە. ئەمە ئاواتی ئەو دڵانەیە ساڵانێکی دوورودرێژە خەون بە ئازادیی ئەو بەشە دابڕاوەی کوردستانەوە دەبینن. ھەر ئێستا شەقام و کۆڵانەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ پێشوازی لە خۆپیشاندەران دەرگایان لەسەر پشتە. ئەمجارە دەنگەکان بەگوڕترن. مشتەکان پتەوتر و دروشمەکان بڵندترن. سادەترین خوێندنەوە بۆ ئەم خۆپیشاندانانە ئەوەیە:

کۆماری ئیسلامی، وەک ڕابردوو، بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان دەست بۆ ھەموو بڤەیەک دەبا و لە گشت دەرگایەک دەدا، بەڵام:

“ئازادی خەونێکە دوادەخرێت، لێ وەدی دێت.”

ئەمەیان ئیتر ئاواتی دڵ نییە. ئەمە بەری عەقڵ و ھۆشی ئاوەزمەندانە.

وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی رەشید حەیدەری

…..

ڤیدیۆ

ڤیدیۆ 

https://www.youtube.com/watch?v=Nn7CVBGibCU

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی