"an independent online kurdish website"

رۆژی چوارشەممە 2020/01/15 تەرمی 5 قوربانیانی دەستی سپای پاسداران، دوای خستنە خواری فڕۆکەی ئوکرایینی لە باغی فردوس، شاری مەهاباد بە خاک سپێردران.

خەڵکی بێزار لە نیزامی ئاخوندی، ئاڵای کۆماری ئیسلامیان لە سەر تابوت لابرد و ئیزنیان نەدا بە ئاڵای نیزامێک بە خاک بسپێردرێن کە بۆتە هۆی گیان لە دەست دانیان. کۆماری ئیسلامی دبێ بزانێ کە خەڵک لە ئاڵاکەتان بێزار بووە و لە ژێر ئەم ئاڵایە تەنیا جینایەتتان کردوە.

ناوی 5 قوربانیەکان

هیوا مەولانی، کوردیا مەولانی، ئەوین ئەرسەلانی، فاتمه (سروه) پساوەند و عایشه (سنور).

لە خستنە خواری فرۆکەی ئوکرایینی 176 کەس بوونە قوربانی

ڤیدیۆ

لیستی قوربانیانی فرۆکەی ئوکرایینی کە ئێران بەری دایەوە

نویترین هەواڵ و بابەت