"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: بەداخەوە، هێرۆ کچی هاوڕێ کاک عومەر، دوای ماوەیەک نەخۆشی، رۆژی 8 ی فیبرواری 2020 لە شاری لینشۆپینگی سوید کۆچی دوایی کرد.

لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە کاک عومەر و بنەماڵەی و سەرجەم خزمانیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

روحی هێرۆ خان خۆش بێ

دەقی ئاگاداری بنەماڵەی کاک عومەر

بو ئاگاداری خزم و دوستان

بەداخیکی گرانەوە ئاگاداری هەمو دوست و خزمان ئەکەم کە هێرۆی کچم دوای ململانێکی زۆر لە گەل نەخۆشی ئەمرو ٨/٢/٢٠٢٠ بو هەتاهەتایە بەجێی هێشتین. لە سەر وەسیەتی خۆی بڕیارماندا هیچ جۆرە سەرەخۆشی چ لە ماڵی خۆمان و چ لە دەرەوەی بۆ دانەنێی.  هێرۆ داوی کرد ئەو کەسانەی بە نیازی گوڵ کڕین بوون، خەرجی ئەو گوڵانە بدەن بە رێکخراوی بەربەرەکانی لەگەڵ شێرپەنجە. ئێمەش لە خۆشەویستی و رێز گرتن لە هێرۆ گیان،  وەسیەتەکەی بەجێ دەهێنین . هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە تاکوو ئیستاش هەواڵیان پرسیوین.

لە گەل ریزی بی پایانم بنەماڵەی عومەر بەقایی .

….

سوپاسنامە

خزمان دۆست و هاورێ و هاوسەنگەران و ئەندامانی رێبەری حیزب و لایەنەکان، هەر وەک ئاگادار بوون بنەماڵەکەمان توشی کۆستێکی دڵتەزێن بووین بەهۆی لە دەست دانی جەرگەرگۆشەکەمان هێرۆی کچمان. ئازیزان هاودەردی هەمووی ئێوە لە ناو خۆ و لە دەروەی وەڵات و هەموو وڵاتەکان یارمەتی دەر بوون بۆ کەم کردنەوەی دڵتەنگی ئەو بارە قورسەی کە بۆمان پێش هاتووە. 
وڵامی ئەو هەموو پەیام و لوتف و دڵسۆزی ئێوە بە پەیامێکی کورت نادرێتەوە.  سووپاسی گشت لایەکتان دەکەین و هیدارین لە خۆشیەکانی ئێوەدا بەشدار بین… سوپاس بۆ هاودەردیتان ئێمە گوڵی خۆشەویستی پێشکێش بە ئێوە دەکەین.

ماڵتان ئاوەدان بێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی