"an independent online kurdish website

ڕاستییەکان کامەن!

حامید مرۆڤێکی بێ خەوش نەبوو و ئەوێش وەک هەموو ئێمە کەموکوڕی تایبەت بەخۆی هەبوو و

گێڕانەوەو نووسینی ڕاستییەکان لە سەر ئەو بەشێوەی هەمەڵایەن لەێرەدا ئیمکانی نییە بەڵام هیوادارم بتوانم مەبەست بگەیەنم، حامید لە گەڵ محمەدی برای لە کاری ڕێکخستن و سەربازیدا لە هێندێک بواردا ئەزموونی زۆریان هەبوو و لەوانە بوون کە چەند جار جەزیرەی بەقەوڵ ئاسایشی شایان تێکدا، هەردووک برا بەڕاستیی قارەمان و نە ترس بوون و لە کاتی شەڕی پاوەدا کارتێکردنی زۆریان بوو بەڵام دوای شەڕەکە بەمەبەستی بەربەرەکانی لە گەڵ نەیاری بەهێزی نەتەوەکەیان گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنە کە تەمەنێک لەوی ژیابوون وهەموو ئەو کوردە خەباتگێڕو نەتەوەییانەیی ڕۆژهەڵات ناوچەی سەڵاس کە لە عێراقدا بوون کۆ دەکەنەوەو کۆنە سیاسەتوانێکی ناسراو بە نازناوی مامۆستا عولەما (مەلا محمەدی زەبیحی) دەڵێت من هەوڵدەدەم هێندێک چەکتان بۆ پەیدا بکەم، بەکورتی مامۆستا بە لێپرساوی خۆی هێندێک چەکیان لە عێراق بۆ وەردەگرێت و دەگەرێنەوە، کاتێک بەو هەموو کوڕە ناسراو، خەباتکارو لێهاتووانەوە دەگرێنەوە ناوچەکە کە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چەوسابوونەوە دەبنە هۆکاری شێوەی بووژانەوەیەکی هزری و یەکەم ڕۆژ پەلاماری پاسگای سنووری شارۆچکەی ئەزگلە دەدەن و تێکی دەرووخێن، هەموو چکدارە خۆجەیەکان هەڵدێن و لە گەڵ پێشوازی خەڵک بەچەکی خۆیانەوە ڕووبەڕوو دەبنەوە و دەبن بە هێزێکی زۆر بە ڕێکخستنێکی بەهێزەوە کە لەماوەی چەند ڕۆژدا دەسەڵاتیان گەیشتە نزیک قەڵای جوانڕۆ و بنەکەی چەکداری کانیگەوەر دەگرن، لە لاکەی دیکەی شارۆچکەی جوانڕۆوە دەسەڵاتیان گەیشتە نزیک پاوە، ئەمە وەرچەرخانێکی ناکاو بوو کە ڕژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوویی حەپەساند.

دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە کە حامید بۆخۆی چەکی وەرنەگرتبوو و سیاسەتێک لە پشت وەرگرتنی ئەو چەک وەرگرتنەدا هەبووە بەو شێوە کە من بیستوومە تەنها ئەو چەکە سەرەتایانە کە پێویستی خۆیان بووە گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵات و هێندێک چەک کە دووایی وەرگیراون هەموویان لە باشووردا بێ ئەوەی کەسێک بریندار بێت گیراون و کەوتنە دەستی خەباتکارانی نەتەوەیی.

ڕوونکرنەوەیەکی دیکە بۆ چریکەکانی بەناو فیدایی خەڵک، لەو ناوچە کە حامید دەسەڵاتی هەبوو بە چەکداری عێراقیان دەوت جاش و هەر چەکدارێکی عێراق ڕووی لە ناوچەکە کردبا چەکیان دەکردو دروشمەکانیان هەمان دروشمی حیزبی دێموکرات بوو.

هۆکارەکانی تێداجوونی حامید بەگ.

ئەوەی کە لە خوارەوە دەیخوێنیتەوە تێکڵاوێکە لە زانیاری کە لە ماوەی نزیک بە ٣٩ ساڵ دا بەدەست هاتووە لە گەڵ شیکاریی خۆم.

لە ڕاستیدا کەسێک کە بیهەوێت لە ئاوێکی قوڵ و لێڵدا مەلە بکات دەبێت مەلەوانێکی زۆر شارەزا بێت بەڵام حامید مەلەوانێکی باش نەبوو و خنکا، گەلێک فاکتەر دەستیان لە ناو دەستی یەکناو هۆکارەکانی تێداچوونی ئەویان لە ڕێگای چریکەکانەوە یان لە ژێر ناوی چریکەکاندا دەستەبەرکرد، لە ڕووانگە منەوە فکری ڕژیم مەحوەری چریکەکان کرا بە وەسیلەیەک بۆ جێبەجێکردنی ویستی زۆرلایەن و تاک کە هێندێک لەو فاکتەرانە دەخەمە پێش چاو.

یەکەم کۆماری ئیسلامی ئێرانە: دەسەڵاتی حامید گەیشتبووە تەنشت پاوەو قەڵای جوانڕۆ، بەشێوەیەک قەڵای جوانڕۆی ئابڵۆقە دابوو یانی پلانی گرتنی ئەو شارەی هەبوو کە بەگرتنی شاروچکەی جوانڕۆ خەتەرێکی گەورە هەڕەشەی لە ناوچەکانی دیکە تا نزیک کرماشان دەکردو دەبا ڕژیم کارێکی کردبا کە تەنها ڕێگا چارەسەر یارمەتی وەرگرتن لە ‌هێندێک خاڵی لاوازی کۆمەڵایەتیی و سیاسی حامید بوو.

حامید وێرای ئەوەی لە باری ڕێکخستن و نەتەوەییەوە توانی هەبوو بەڵام لە هێندێک بواری سیاسییەوە لاوازو هەڵسوکەوتەکانی لە گەڵ هێندێک بنەمای ڕامیاریی و کۆمەڵایەتیی بۆ هێندێک کەس یەکیان نەدەگرتەوە، ئەمە یەکێک لەو هۆکارانە بوو تا لە گەڵ هێندێک فکر پێکدادانی هزری دروست بکات، حامید لە زۆر بواردا لاسایی هێندێک سیاسەت و هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیی حیزب و ڕێکخراوە نەتەوەیی و ئایدیۆلۆژییەکان یان هێندێک تاک لە ڕیزی ئەو ڕێکخراوانە لە ناوچەکانی دیکە دەکردەوە.

ڕژیم لە ناوچەی دەسەڵاتی حامید هێندێک خاڵی ناتەبا دەبینێتەوە کە بەپێوەڕی خۆیان و بەهاوکاری هێندێک کەس و لایەن هەوڵی بەهێزکردنی ئەو خاڵە لاوازانە دەدەن، هێندێک لەو کەسانە کە پێکدانی هزریان پەیداکردبوو خزمانی بەتوان و ڕامیارکاری حامید بوون کە بە هاوکاری یەکێک لە شێخەکانی نەقشبەندی ( ز. ن) توانیان ئاگرەکە زیاتر خۆش بکەن و نفووز بکەنە نێو ڕیزی هێزەکانی حامید بەڵام لە سەر هێندێک خاڵ کێشەیان دەبێت، فەهمی قازیزادە لە گەڵ زۆراب و جەمال کوردستانی (ڕۆستەمی) کە خزمی حامیدو سەر بە حیزبی دێموکرات دەبن لە لایەن چەند پاسدار یان چەکداری ڕژیمەوە شەهید دەکرێن و محمەدی برای حامید کە سەرپەرستیی هێزکانی بەدەسەوە دەبێت وەک تۆڵەیەک بڕیاری گرتنی شاری جوانڕۆ دەدات و هێزەکانیان دەگات ماساندەر کە دەکەوێتە چەند کیلومیتری ئەو شارەوە، ڕژیم بۆ پێشگیری لە کەوتنی شاری جوانرۆ ئەو شەوە لە گەڵ داوخوزییەکانی ئەو بەشە لە چەکدارەکانی حامید کە پێوەندی نهێنییان لە گەڵ ڕژیم پەیداکردەوە موافیقەت دەکات و بە ناردنی نامەیەک لە ڕێگای م – ف-وە هێزەکانیان لە گەڵ سەر لێ شێوایی ڕووبەڕوو دەکاتەوە.

میرحوسین موسەوی ڕاستەوخۆ دەستی لە پیلانی ڕاوکردنی حامیددا هەبووە، ئەو تاوانە کە چریکەکان وەک بڵگە بۆ کوشتنی باسی دەکەن تاوانێک بووە کە ڕژیم و نەیارانی حامید لە گەڵ هێندێک هێز… ئاستیان پێ بەخشی و وشەی کاک حامید جێگای خۆیدا بە بەگ و لە گەڵ بابەتی چەکداری عێڕاق بەهێزکران، ئەڵبەتە بەزۆری لە کاتێکدا کە حامید وەک پلانێکی دژی پیلان ڕووی لە مهاباد کرد بۆ هێنانی بەڵگەی حیزبی بەڵام بوو بە کاڵایی سات و سەودا، لە ڕابردوودا ڕژیم زۆر تیئۆری و دەنگۆی لە بەرژەوەندی خۆی بەڵاوکردەوە و هێشتاکە هەر بەردەوامە کە ڕووانگەری کۆمەڵایەتیی لە ڕیزی حیزبەکان یان لە کۆمەڵگادا بەشێوەیەک دەبوونە هۆکاری جێبەجێیانکردنیان کە ئێستاکە وەک لاشەیەکی بۆکردوو بە میرات بۆ هەموو ڕێکخراوەکان و خەباتکاران ماوەتەوە کە دەبێت بە شێوەی زانستییانە هەوڵ بدرێت بۆ چاڵکردنی و مەبەستی من لەم کاردانەوەو شیکردنەوەدا بۆ بەخۆداچوونەوەیە، بە دڵنیاییەوە دەڵێم ڕژیم لە کاناڵی جۆراوجۆرەوە هەوڵی خۆی داوە تا لە هەستی پاکی کوردانەی هێندێک کەس لە مهاباد و ناوچەکانی دیکە کە لە هێندێک بواردا تێکەڵ بوو لە گەڵ شێوازی هەڵەیی شۆڕشگێڕی کەڵک وەرگرێت، وێرای بابەتی سەرەوە کێشەی کورد بۆ بڕێکی زۆرکەم شێوە دووکانێک بوو کە ئێستاکەش هەر لەو پێناو مەسەلەی وەک حامید و ئەو شێوە کردەوانە نان دەخۆن و ماڵیان بۆ کڕیون و …، باشتروایە لێرە دەست ڕادەگرم.

هۆکاری دووهەم، پێشەکی هیوادارم بەتاوانی ناوچەگەری ڕەنگم نەکەن چونکە ئەم بەشەیان بۆچوونی زۆرکەسە بەڵام لەو ڕووانگەوە کە پێم وایە نرخی وتنی ڕاستیی کەمترە لە نرخی نەوتنەکەی باسی دەکەم.

دەسەڵاتخوازی، خۆ بەگونجاوزان و هەستی ناوچەیی هێندێک کەس هۆکاربووە تا حامید نەتوانێ بەو ئامانجە کە بە دوایەوە بوو بگات، چونکە لەو سەردەمەدا لە زۆر بواردا ئەوە بەڕوونی دەردەکەوت کە هێندێک کەس هێندێک پۆستی بە گونجاوی خۆی دەزانی و پێیان وابوو دەبێت لەوانەوە فێربین و حامیدیش خۆی بە گونجاو دەزانی، منیش پێم وایە گونجاوتر لەوانە بوو کە وەها بیریان دەکردەوە، بوونی حامید بە بەرپرسێکی حیزبی و تائیدکردنی خەڵکێکی زۆر کە چەند مانگ بوو خۆیان بەحیزبی دەزانی و بە سکی برسی و چەکی خۆیانەوە بێ هیچ یارمەتییەکی ئابووریی لە گەڵ داگیرکەر بەربەرەکانێیان دەکرد دەبووە فاکتەری بووژانەوەی ڕامیاری لە ناوچەیەکدا کە بەهەستی زۆر خاوێن و کوردانەوە دەجوڵانەوە، کاتێک کە کەسێک لە سنە بەرەسەر هاتبا زۆر بەگەرمی پێشوازییان لێ دەکردو بەڕێزەوە دەیانلاواندەوە، بۆ نموونە کاتێک شێخ جەڵال برا شادڕەوان شێخ عزەدین هات بۆ جوانڕۆ ئەوندە بە هەستی بەرزی کوردانەوە پێشوازییان لێکرد کە چەند نەفەر بە کارەساتی تەقەی خۆشی کوژران، ئەمە هەستێکی زۆر جوانە و هیوادارم بەردەوامی هەبێت چونکە بەشێوەی گونجاو بایخدان بە تاکی خەباتکاری ڕاستینی نەتەوەکەت هۆکاری بەرزبوونەوە ئاستی خەباتە، بەڵام بەداخەوە ئەو هەستە جوانە تێکەڵە لە گەڵ هەستێکی نەرێنی کە بریتییە لە قبووڵنەکردنی تاکەکانی خۆیان و هەوڵی وەڵانانی.

لە هەمان ناوچەدا بەدەیان کەس هەبوون کە خەباتکارو زۆر لە شادڕەوان شێخ جەلال بەتوانتر بوون بەڵام زۆر بە هاسانی وەلانران یان بە پیلانی کەسانی دیکە هەوڵی وەلانانیان درا، جا بۆ دەبێت ئەم بەهەشتە بەرینەیی دەسەڵاتخوازی خۆبە شۆڕشگێڕزان بە کەسێکی وەک حامید تێکدرێت!

ئەگەر حامید یان کەسانی دیکە کە لە ناوچەکەدا زۆرن خەڵکی ناوچەیەک لە سەرەوەی سنە بان لام وایە ئێستاکە ڕۆژێک بەناوی ئەوانەوە هەبوو و هەرساڵ لەو ڕۆژەدا یادمان دەکردنەوە یان لانیکەم بەباشی ناویانمان دەبرد.

سێهەم نازناوی بەگە: وێرای سرنجدان بە جیاوازی ناوچەکانی کوردستان لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی وشە بەگ بۆ خوێنەر دێڵمەوە، بەڵام وەک لە سەرەوە باسمکردەوە ئامنجێکی تایبەتیی لە پشت ئەم بە هێزکردنە بوو، بۆ نموونە من لەم سەردەمەدا زۆرجار لە وشەی بەگ کەڵک وەردەگرم کە سەد ساڵی پێش نرخی هەبوو، ئامانجی من نۆرمالیزەکردنی ئەو وشەیە بۆ کەسانێک کە کێشەیان لە گەڵی هەیە و پێم وایە کارتێکردنی لە سەر ئاستی هەستیاریی و هاوپەیوەست بوون دەبێت کە بەزیانی ڕژیم دەشکێتەوە، وەک ئاگادارن ڕژیم و دارودەستەکەی لەم هەڵبژاردنەی کۆتایی دا لە ناوچەی جوانڕۆ یان جاف توانیان کەڵکی باش لەو هەستیاریی وەرگرن.

وەک خوێندەتانەوە حامید لە تەمەنی لاویدا تاراوگە نشێن بووەو زۆرکەم ڕوودەدات کە کەسێکی تاراوگەنشین لە سیستەمێکی عەشایەریدا بتوانێت لە ناوچەیەکی دیکە ببێت بە خان چونکە یاسا کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان قبووڵ نییە، تا ئەو جێگایە کە من ئاگاداربم سەردەمی حامید سەردەمێک بووە کە سیستەمی دەرەبەگایەتیی ڕووخابوو وکۆمەڵگا بە سیستەمی سەرمایەداری بەڕێوە دەچوو، هەروەها لە قۆناغی بیرکردنەوە لە سەر سیستەمێکی نوێ جیهانی وەک سوسیالیزم بووین و بۆچوونی کۆمۆنیزمی هەوڵی دەدا تا تیئۆری خۆی لە کۆمەڵگادا داسەپێنێ، دەتوانم بڵێم بەداخەوە کە هێندێک کەس هەبوون و ئێستاکەش هەن کە زۆر لە ئەسحابی کاف دەچن و ئیمکانی هەیە کە لە سەردەمی سیستەمی فئودالی دا خەویان لێ کەوتبێت بەڵام لە سەردەمی کێشەی هزری لە سەر هەڵبژاردنی سوسیالیزمی زانستی و سوسیالیزمی دێموکراتیک یان بۆچوونی مارکسیزمی دا لە خەو هەستابنەوە.

بە شایەتیی خەڵکی ناوچەکە حامید زۆر دژی وشەی بەگ بوو و لە گەڵ زۆرکەس لە سەر ئەو وشەیە بەشەڕهات بەڵام نەیارانی ئەو ئەو وشەیانە بۆی بە‌هێزکرد تا بتوانن کەڵکی سیاسیی لێوەرگرن کە بەشێکیان بۆ خۆیان لە بنەماڵەی بەگ و خزمی خۆدی حامید بوون، بەڕێز لەبادی لە وتە کورتەکانیدا بۆ چەواشەکردنی بینەر وشەی سەرۆک عەشیرە بۆ حامید بەکاردەبات، وشەیەک کە حامید زۆر دژی بوو و زۆر هەنگاوی لە دژنا، یەکێک لە تاوانەکانی حامید کە ڕژیم کاری لە سەر دەکرد دەیانوت دژی بەها کۆمەڵایەتیی و کولتووریەکانە، هێندێک کێشەی بچووکی کۆمەڵایەتیی کە لە ناوچەکەدا ئاسەواریان مابوو بەمەبەستی یەکگرتوویی چارەسەریکردن و هێندێک لە یارسانییەکان باش ئاگاداری ئەم بەشەیانن و دوای حامید مەلاکان و بعسەکان هەوڵی تێکدانی ئەو یەکگرتووییان دا کە تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون و لەم بوارەدا زۆرشت بۆ باسکردن هەیە بۆنموونە دژبە بنەماڵەش بوون و لە سەردەمێ منداڵییەوە ناوبانگی بنەماڵەیی خۆیان گۆڕی و کردیان بە کڵاشی کە ئاوییەکە لە جوانڕۆو خۆیان بە کلاشی دەزانی.

چوارەم ڕاپۆرتی عێراقییەکانە: لێرەدا لە گەڵ سێ کێشە گەورە کە بریتین لە: یەکەم ئەم لێکۆڵینەوە هێندێک کەموکوڕی هەیە، دووهەم: پێوەندی بە پرێستیژی پتر لە ٤٠ ساڵ خەباتی خۆمەوە هەیە کە زۆرلام بەنرخەو ناتوانم یاری پێ بکەم، سێهەم پێوەندی بە ژیانمەوە هەیە کە ناترسم ودەتوانم ڕێکارم هەبێت، بەکورتی کەسی جێگای باس دوو لایەنی هەیە یانی لایەنێک کە من و تۆ دەیبینین و دەدرەوشێتەوە، لایەنی دیکە تا ڕادەیەک شاراوەیە، ئەو لایەنە شاراوە جمهوری ئیسلامی نییە و لۆژیک وام پێ دەڵێت کە لە بەرانبەر ئاستێک کە بۆ ئەو دروستکراوە زۆر لاوازم و بۆ ئەوەی بتوانم ڕاستیی باس بکەم دەبێت ڕژیمی ئێستاکە بڕوات و لە بۆشایی نێوان دوو دەسەڵاتدا ناوی بێنم. بەڵام ئەگەر بەڕێز لەبادی ناوی ئەو حیزب و تاکانە کە ڕاپۆرتیان لە سەرداوە ڕووبکات و بتوانم بزانم نامەکەی بەڕێز نەوشیروان مستەفا کە بۆ شەهید د- قاسملوی نووسی و دایانە دەست کۆمیتەی مهابادی حیزب چی بەسەرهات زۆر لەبار دەبێت.

هەروەک لە سەرەوە هاتووە حامید هێندێک باری سیاسی و ڕێکخراوەیی ڵاوازبوو ئەو ڵاوازبوونە هۆکارێک بوو تا هێزێکی سیاسی ٣ کەس بەو بناسێنی کە دوای ماوەیەک دیار نامێنێن…..، بەڵام کەسێک بە ڕەگەزنامە خەڵکی … بەنازناوی (؟)… کە پێشتر لە هێندێک کون و قوشبەنەوە لە ڕۆژهەڵات سەری دەردەهێنا بۆ وتەبێژی خۆیان پەیدا دەکەن، (؟) کە ناوەکەی لای من پارێزراوە کادری دانیشتوو و ماوەیەکی زۆر وەک کادری ناچاڵاک لە ئێران لە کرماشان و ناوچەکانی دیکە ژیاوە و لە گەڵ زۆرکەس پێوەندی پەیداکردبوو، حامید کە وەک باس دەکەن مرۆڤێکی دەست و دڵباز نەبووەو بەو کادرە دەڵێت وەرە لە گەڵ ئێمەبە مانگێک ڕادەیەک پارە وەرگرە بەڵام لە دووایی دا بە کەموکوڕیەوە پارەکەی پێ دەدات کە دەبێتە هۆکاری تێکچوونی نێوانیان،… جارێک من ئەو کەسەم بیناو زۆرشتی بەڕاشکاوی بۆ باسکردم کە دوو بابەتیان پێوەندی بە هەستی توڕەیی و تۆڵە لە حامیدو وەزعی زۆر نالەباری ئابووریی خۆی بوو و بەمنی وت کە حامید چەکداری عێراقەو دەزانێت چ دەکات، کاتێک کە پرسیارم کرد ئەگەر چەکداری عێراقە بۆ لە گەڵی کەوتوویت وتی دەستم زۆر کورتە بەڵام گەیشتمە قشلاخ کارێک دەکەم، لە ڕاستیدا حامید مارێکی پەیداکردبوو بەڵام ئەوندە کەموکوڕی هەبوو ئەوی نەدەناسی یان دەسەڵات کوێری کردبوو، کەسی جێگای باس وێرای ئەوەی کە ئەزموونی هێندێک کاری هەبوو بەڵام لە لایەک حامید لە سەر ڕێکەوتنامەکە ڕانەوەستاوەو لە لایەک هاودەست و هاوکاری حامید لە بەشێکی زۆری کردەوەکانی ئەو لە ناوچەکەدا بووە، داخۆ دەبێت چ بکات؟ ئەوەش لە کاتێکدایە کە حامیدو دۆستانی ڕێگای پاوە کرماشانیان لە ڕژیم بەستەوە و زۆرجار لە ڕێگای باڵەفڕەوە هاتووچۆ دەکەن، هەروەها هێندێک کەس لە پاوە کە سەر بە ڕژیم دەبن ئاستەنگایان بۆ دروست بووە، کەسی جێگای باس لە قشڵاخ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بێ چەک ون دەبێت بەڵام لە گەڕانەوەدا بەچەکەوە بۆ هەڵدێت و خۆی ڕادەستی ڕژیم دەکات.

لەو سەردەمەدا لە ئێران بلیتی یاشانسی نەمابوو بەڵام بەڕێزیان لە ماوەیەکی کوردتدا دەبێت بە تاجرو سەرمایەدار و وێرای هێندێک هاوکاری ڕۆشنبیری لە گەڵ… ئەم جارەیان لە هێندێک کون و قوشبنی زۆر جیاوازەوە سەر دەردێنێ و خۆی بە خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەناسێنێت و دەڵێن هەڵگری پێناسێکی ئاواییەکی ئەو ناوچە بە ناوی سێهەمەوە بووە و دەتوانێت بڕێک پێوەندی پەیدابکات کە هێندێکیان بریتیە لە کەسانی وەک محمدڕەزا ڕ خەڵکی ق و بەرپرسی هەرێمی (ئوستاندار) …، مەلا قادری پاوە، هەروەها دەبێت بە ساحینی کارتی سەوز بۆ هێنانی کاڵا کە ئەو سەردەمە زۆر گرنگ بووە، بەشداری لە کێبڕکێی دەسەڵات، تەبلیغی درۆ وەک تاوانبار کراوم بە تاوای جاسوسی بۆ ئیسرائیل بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێندێک کردار و ڕەفتار و زۆر بابەتی دیکە.

دەمهەوێت بڵێم وێرای کارتێکردنی ڕژیم لە سەر هێندێک تاک لە ڕیز پارتەکانی باشوور و عێراق لاموایە ئەم بەڕێزە لە پشت زۆر کێشە کە پێوەندی بەحامیدەوە هەیە بووە و بڕوام وایە کە هەڵسوڕترین کەس بووە لە زۆر بواردا، هەروەها ئیمکانی هەیە کە پێوەندی شاراوەی دژبە حامید لە گەڵ هێندێک تاک لە بەرپرسانی خوارەوە یەکیتیش هەبووبێت.

تێبینی: وێرای ئەوەی کە ناوی ناهێنم بەڵام بەگوێرەی ڕەوشتی مرۆڤی ئەوم لە چۆنیەتیی کار ئاگادارکردەوتەوە کە بۆ چاوپۆشی و قانیعکردنی من بەوەی کە هەڵە دەکەم دوو جار زەنگی دا بەڵام بێ سوود بوو بۆ زانیاری زیاتر وێنەی پەیامەکەی خۆم هاوپێچی ئەم بابەتە دەکەم و هیوادارم کە گۆێگرێکی باش بێت و هەرەشە نکات و لە جێگای هەڕەشە هەڵەکەی خۆی قبوولکردبا باشتر دەبوو.

پێنجەم کێشەی نێوان یەکیتیی و پارتیە: هەروەک نووساومە حامید تا مردنی لە بەرژەوەندی یەکیتیی (لایەنگر) دابوو بەڵام پێوەندییەکە ئاشکرا دەبێت و حامید ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ عێراق، لەو خراپتر ڕوودەدات، مەقەڕێکی پارتی لە سەلاسی باوەجانی لە ناوچەی تاوگۆزی دەبێت کە بەرپرسەکەی شەهید ق.. ح بوو بەڵام ڕۆژێک شەهید ق لە گەڵ حامید دەبێت بە دەمەقڕەیان و دوای ماوەیەک مێنێکی دژی ماشین لە سەرپان دەتەقێتەوە بە ماشینکەی شەهید ق و خۆی و چەند کەسی دیکە شەهید دەبن و ئەم ڕووداوە پێوەندی دەدەن بە حامید و چەکدارەکانییەوە.

دوای ئەو ڕووداوە ناڵەبارە کێشەی حامید زیاتر دەبێت و لایەنگرانی پارتی لە هێندێک ناوچەو لایەن و

کاتێک حامید ناگەرێتەوە هەواڵانی حامید دەڕۆن بۆ لای کەسێک لە مهاباد کە پێوەندییان دەبێت و دەڵێین کاک حامید نەگەڕاوەتەوە، بەرپرسی کومیتە دەڵێت نیگەران مەبن من دەزانم کە نامەیەکی لای مام جەلالەوە بۆهاتووە و ڕۆیشتووە بۆلای مام جەلال، هەروەها کاک ئەحمەد بۆخۆی ئەوە تائید دەکات کە حامید یەکیتیی بووە و بەڵام لە لایەکی دیکە دەڵێت یەکیتیی وەریان نەگرتووە بۆیە کوشتیان، بەکورتی کەس یان کەسانێک لە شوێنێک لە مهاباد پێوەندی بەردەوام و ڕاستەوخۆیان لە گەڵ چریکەکان هەبووە و زۆر زانیارییان لە پێوەندی لە گەڵ حامید بەوان داوە و لۆژیک وا دەڵێت کە بەڕێز لەبادی شتی زۆر زیاتر دەزانێت و نابێت ئەو ئاگای لە هیچ شتێکی دیکە نەبێت.

ماندوو نەبن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی